Skip to Content

Saturday, December 4th, 2021

گازی کێڵگه‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وروپا و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک

Be First!
by May 22, 2009 گشتی

                    
                  
له‌م دواییانه‌‌ هه‌موو ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵی ئه‌وروپا و جیهان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه‌وه‌، عه‌لی ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی خۆی نیشاندا و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ کوردستانیش به‌ڕه‌سمی هیچ لێدوانێکی نه‌دا.
هێڵی گازی نابوکۆ بۆ ئه‌وروپا له‌ کێلگه‌کانی ووڵاتانی ڕووسیای فیدرالی ساڵه‌هایه‌ هه‌م له‌باری نرخه‌کان و هه‌م له‌باری سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و پێشنیاره‌کانی ڕووسییه‌ بۆ ئۆپێکی گاز له‌ دونیا و خنکاندنی ئۆکراینا به‌ گاز و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ ووڵاتانی ناتۆ باشترین هه‌ل بوون به‌ ده‌ست ڕووسیه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌م به‌ڕه‌یه‌ی له‌ ژێر پێ ڕووسیه‌ کێشایه‌وه‌.
 
ئاکامه‌کانی شه‌ڕ یان ئۆپراسیۆنی ئه‌مریکا لایه‌نێکی بریتی بوون له‌ پاراستن و ئامن کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئینێرژی بۆ ده‌وڵه‌ته‌ زل هێزه‌کان و خودی ئه‌مریکاش ئێستا ئه‌ڵته‌رناتیڤی کێلگه‌کانی گاز و نه‌وتی کوردستان به‌ نرخی هه‌رزان باشترین هه‌لن بۆ وولاتانی ئه‌وروپایی. له‌لایه‌کی تر بۆ ده‌سه‌لات و حکومه‌تی کوردستان هه‌نگاوێکی گرنگ بوون له‌ وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی و ئابووری دا ئه‌گه‌ر خودی ده‌سه‌ڵات و ڕاوێژکارانی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م ڕێککه‌وتنانه‌یان کۆلیبێته‌وه‌!‌. به‌ڵام له‌ لایه‌کی تر دانا گاز و کۆمپانیای هیلال و کۆمپانیای نه‌وتی نه‌مساوی به‌شی سه‌ره‌کی ڕێککه‌وتنامه‌که‌ن. سه‌رمایه‌ی سامانی سروشتی ده‌بێ ده‌وڵه‌ت زۆر به‌ پان و به‌رین و به‌رنامه‌کانی دریژخایان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات. له‌ ده‌ورانی ئه‌مڕۆدا زۆر په‌له‌کردن له‌ پرۆژه‌کان دا هه‌یه‌ و زۆرجار به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داناکرێت. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ندێ ووڵاتان له‌ کۆنتراکته‌کانی گازو نه‌وتدا تووشی هاتوون و به‌ نرخی هه‌رزان ده‌فرۆشنه‌ کۆمپانیا و که‌رته‌کانی تایبه‌تی و ووڵاتانی جیاجیا به‌ڵام دواتر په‌شیمانی ده‌کێشن.
ڕه‌نگه‌ ڕووسیه‌ به‌م وه‌زعه‌ ڕازی نه‌بێت و زۆر گرفت بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و میلله‌تی کورد بنێته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی نێگه‌تیڤی دیپلۆماسی کوردیه‌ له‌ هاوکیشه‌ سیاسیه‌کاندا له‌لایه‌کی تر خودی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراق و هه‌ڵوێسته‌کانی گرفێکی ترن بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستان به‌ڵام له‌ باری گه‌شه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوایی 2014 بێت به‌ڵام زۆر کارێکی پۆزه‌تیڤه‌ بۆ ئابووری کوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌کرێ فرسه‌تی کار و داموده‌زگای حکومی و که‌رتی نه‌وت و گاز گه‌شه‌ پێبکه‌ویت و خه‌ڵکانێکی زۆر  بتوانن ژیان و گوزه‌رانیان و بژێوی ژیانیان گه‌شه‌ پێبده‌ن. له‌ باری سیاسیه‌وه‌ش سه‌نگێ ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رچاوه‌ی ئینێژی خۆیان مامه‌له‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌که‌ن.
تاکه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌ له‌م سیاسه‌ته‌ نه‌وتی و گازیه‌ بگیرێ زیاتر ده‌ست واڵاکردنی که‌رتی تایبه‌ته‌ له‌م مه‌یدانه‌دا به‌تایبه‌تی دانا گاز و کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی که‌ ده‌کرا ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ کوردستان ئه‌م ئه‌رکه‌ی بگرتایه‌ ئه‌ستۆ. له‌لایه‌کی تر دیپلۆماسیه‌تێکی دروست به‌رامبه‌ر به‌ ڕووسیای فیدرالی و ووڵاتانی ده‌روووبه‌ر و خودی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و هتد.
به‌ڵام پرسیارێ بۆ دواڕۆژ ئایا هێڵی گازی ئۆبوکۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی سیاسی و ئابووری گرنگ ده‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان یان داهاته‌که‌ی ده‌چێته‌ گیرفانی دانا گاز و هیلال و کۆمپانیا نه‌مساویه‌کان. یان ئایا خه‌ڵکی کوردستان له‌ داهاتوو په‌شیمانی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ نیشان ناده‌ن ئه‌گه‌ر به‌ نرخێکی هه‌رزان سامانی نه‌ته‌وه‌یی بفرۆشریت؟ به‌ داخه‌وه‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوێکی چاره‌نووسسازدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هیچ ئاگاداری وکاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسێسه‌کانی ژیان و گوزه‌رانیان نیه‌. لایه‌نێکی تری نیگه‌تیڤ له‌ ده‌رهێنانی گاز کاریگه‌ری زۆری دابه‌زین له‌ چینه‌کانی زه‌وی له‌ ناوچه‌که‌دا به‌رهه‌م دێنێت‌ که‌ به‌هۆله‌ندی پیی ده‌ڵێن
Bodemdaling
ئه‌م گرفته‌ ژینگه‌یییه‌ کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر له‌رزینی زه‌وی و سروشتی ناوچه‌کاندا هه‌یه به‌نموونه‌‌ شاری خرونینگن له‌ باکووری هۆله‌ند ئه‌م گرفته‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامی کێشانی گازدا تووشیان بۆته‌وه‌. ئه‌م گرفته‌ له‌ ئاینده‌دا تووشی خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌بێت به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ زۆر زووه‌ باس له‌م گرفته‌ بکه‌ین. چونکه‌ سروشتی کوردستان و هۆله‌ند جیاوازی زۆریان هه‌یه‌. به‌ڵام له‌ لایه‌نی ئابووری و سیاسی دا ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان.
له‌ داهاتووشدا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیار‌ و مه‌سه‌لانه‌ زیاتر ڕوون ده‌بنه‌وه‌‌.

ئاسۆ حامدی
مه‌ی 2009   
وێنه‌که‌‌ له‌م سایته‌ وه‌رگیراوه‌
http://www.nabucco-pipeline.com/

 

Previous
Next

Leave a Reply