گـــوێز … ئه‌مین محه‌مه‌د
ناســـــــك…ناســــــك و به‌تام
من گـــــــــــوێزی هــــه‌ورامانم
هــــــه‌رچه‌ند به‌رگیشم ڕه‌قــــــه
بۆ شـــــــــــكاندن ئاســــــانم
@@@
ســــــــــــه‌یری باڵای دایكم كـه‌ن
چـــــــــــه‌نده مـــــه‌زن و به‌رزه
كاتێ كـــــــه ئه‌یته‌كــــــــــێنن
زه‌وی ئه‌خـــــــاته لـــــــــه‌رزه
@@@
له ناو باخــــــــا مـــــــــــناڵان
زۆر جار ئه‌مكــــــــــــه‌ن به یاری
به كاكـــــــــــڵــــه یان به خـڕی
هــه‌ندێ ئه‌مـــــــــبه‌ن بۆ دیاری
@@@
ڕه‌نگــــــــم قاوه‌یی كـــــــــــاڵه
قه‌باره‌م گـــــــــــــه‌وره و خــــڕه
وه‌رنــــــــــه ئامـــــێزی دایكـــم
ســـــــــێبه‌ری چــڕ و پـــــــــڕه
@@@
به‌رد مــه‌هـــــــاوێژنه ســـه‌ری
مه‌شـــــــكـــێنن لــــــــق و چڵَی
په‌نجــه و لێوتان به‌هـــــــاران
ڕه‌نگ ئه‌كـــــا بـــــــــه توێكڵی
@@@
ئه‌زانن چـــه‌ند به‌ســـــــــــوودم
به‌یــــــــانیان بۆ به‌رچـــــــایی
بۆ ناو برمــــــه و پاقـــــــلاوه
بۆ ســـــــه‌ر كاســته‌ریش دوایی
@@@
گـــــه‌ر ویســـتتان من ببینــن
ڕوو بكـــــــه‌نه هـــــــه‌ورامـان
وه‌رن بۆ فه‌ریكــــــــه گـــــوێز
بیكه‌ن به گه‌شت و ســـــه‌یران
@@@
ژیـــــــــــرانه لێم بڕوانـــــن
خــۆراكـــــێكــــــــم بێ زیان
هــــاوبه‌شــێكی ســــــه‌ره‌كیم
بۆ بـــــه‌رده‌وامــــی ژیــــــان
12/1/2009