گفتووگۆ لەگەڵ هەندرێن…
نووسه‌ر و شاعیر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌ندرێن :
*دۆڵی بالیسان بۆ پێشمه‌رگه، دڵسۆزترین ناوچه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بوون
*نه‌بوونی په‌رۆشی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆڵی بالیسان ، ئه‌وپه‌ڕی بێوه‌فایییه
زۆرجار رۆماننووسان بۆ وێناكردنی وێنه‌یه‌ك بیری خۆیان ده‌گوشن و خه‌یاڵی خۆیان ده‌چۆڕێننه‌وه، به‌ڵام (هه‌ندرێن) ڕووداوێكی هه‌قیقی پڕ كه‌نده‌ڵان و سه‌خت و دژوار وه‌ك خۆی ده‌گێڕێته‌وه، له نێو ئه‌و ڕووداوه‌دا دار و به‌رد و ڕێگا و بانیش هاتوونه‌ته گۆ. ئه‌و هێشتا به خه‌یاڵی ئه‌وان رۆژان خه‌ون ده‌بینی، ئه‌و كه ئێستا نووسه‌ر و شاعیرێكی په‌رۆشخۆری كورده، هاوكات مامۆستاشه له سوێد، كه‌چی هه‌ر حه‌زه‌كات رۆژێك بۆ یادگاری بچێته‌وه دۆڵی بالیسان و ببێته‌وه پێشمه‌رگه…له‌وێش مێوانی یه‌ك له‌ماڵه‌كان بێت… ئه‌و پێی وایه حكوومه‌ت و حیزبه‌كان له به‌رانبه‌ر دۆڵی بالیسان بێوه‌فا ده‌رچوون…دووای ئه‌و هه‌موو ناخۆشیی و كیمیاباران و ئه‌نفالكردنه كه‌چی حكوومه‌تی هه‌رێم مۆنۆمێنتێكی پێ ڕه‌وا نه‌بینین!
گفتوگۆ: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: حه‌زده‌كه‌ین هه‌گبه‌ی یاده‌وه‌ریت له گونده‌كانی (شێخ وه‌سان و بالیسان ) بۆ خوێنه‌رانی گۆڤاری (دیمه‌ن) هه‌ڵڕێژن، بێگومان نه‌وه‌ی نوێ ئه‌زموونی ده‌گمه‌ن و شاراوه له ئه‌رشیفی ژیانی ئێوه وه‌رده‌گرن؟
هه‌ندرێن: راستییەکەی بە گۆهێنانی یادەوەریی لەسەر گوندەکانی بالیسان و شێخ وەسان، سەفەرێکی بە سفت و سۆیە، ژیانێکە کە بە گۆهێنانی وەک مەودایەکانی نێوان منی هەنووکەی ئێرەی سوێد و دۆڵی بالیسان سەختە. نووسینەوەی ئەو یادەوەرییە، برژانەوەی برینێکە لە یادەوەریی. بۆیە ئەو چەند مانگە لە خۆم رانەدەبینی وا ئاسان و سەرپێی باسی ئەو یادەوەرییە لەگەل بالیسان و شێخ وەسان بکەم. رەنگە لە کن تۆ سەیر بێ کە بڵێم، گێڕانەوەی سەرهاتی یادەوەرییە قووڕسەکان، وەک سەرهاتەکانی پێشمەرگایەتی، بۆ ئەو کەسانەی کە بە سەختی تێیدا ژیاون، زۆر ئاڵۆزە. بۆیە، وەک نووسەرێکی ناسراو دەلێ، کە ناویم لە یاد نەماوە، دەڵێ، یادەوەرییە سەختەکان ئەوانە دەیکەن بە کتێب کە بیستیوویانە و لەگەڵی نەژیاون.
کەواتە لێرەدا دەتوانم تەنێ پوختەی ئەو یادەوەرییە بگێڕمەوە. من کە لە هاوینی ١٩٨١ دوای ئەوەی بڕیاری گرتنم لە لایەن رژێمی بەعسەوە بۆ دەرچوو، بەیانییەک لەگەڵ هاوڕێم رۆستەم حەمەدەمین ، كه پێكه‌وه له مه‌كته‌ب بووین و ئه‌ویش بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچووبوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێیكی ناوشار، كه كاری گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوو كه له ناوشاردا ئاشكرا ده‌بوون، به ته‌كسییه‌ك به‌ره‌و خه‌لیفان رۆیشتین. نیوه‌ڕۆیه‌كه‌ی هه‌مان رۆژ له خه‌لیفانه‌وه به پیكابێكی توێته‌ی سپی كه هی گوندی بالیسان بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له جووتیاره‌كانی دۆڵی بالیسان به‌ره‌و بالیسان به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌لبه‌ت هاوڕێیه‌كه‌ی ناوشار كه رێنیشانده‌ری ئێمه بوو، ورده‌كاری سه‌فه‌ره‌كه‌مانی رێكخستبوو؛ ئه‌و هاوڕێیه‌ی ناوشار به هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا، ده‌یزانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی كه ده‌بوو ئێمه بگه‌ین به‌وان، له كام گوندن. كاتێ له خه‌لیفانه‌وه به‌ره‌و بالیسان به‌ڕێكه‌وتین، به ده‌م رێكردنی پیكابه‌كه و گفتوگۆی نێوان ئه‌و گوندنیشینانه‌ی كه له پشته‌وه‌ی پیكابه‌كه بوون، سه‌وزایییه‌كانی دۆڵی بالیسان و گوندی بنا‌و و ئه‌شكه‌فته و به‌رزی چیای هه‌ورێ و كۆڕه‌ك و زنیجیره چیای ده‌ره‌شیر و ده‌ره‌دار، خه‌یاڵه‌كانی منیان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌برد. كتوپڕ پیكابه‌كه له رێگه قیرتاوه‌كه لایدا و به‌ره‌و لای چه‌پ ریگه‌یه‌كی خۆڵاوی گرته‌به‌ر. له دوورڕا چیای ده‌ره‌شیر وه‌ك شوورای قه‌ڵایه‌ك به‌ره‌و ئاسمان ده‌یڕوانیی و له ده‌ستی راستیشه‌وه له سه‌روو گوندی چێوه‌ی سه‌رووه‌وه قه‌د پاڵی چیای هه‌ورێ گڕی ئاگر و دووكه‌ڵی لێ به‌رزده‌بووه‌وه، دوایی زانیم ئه‌و ئاگره له ئه‌نجامی شه‌ڕی نیوان پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی و سوشیالیسته‌وه بوو، گڕی تێبه‌ر بوو بوو. كه رووم به‌ره‌و ده‌ستی چه‌پمه‌وه وه‌رگێڕا، له دووره‌وه چاوم به گوندێكی جوان كه‌وت كه خانووه‌كانی وه‌ك تابلۆگه‌لێكی به‌ردینی به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌دا په‌رشبوونه‌وه. رێنیشانده‌ره‌كه‌مان گوتی: ئه‌وه گوندی بالیسانه و ئێستا ده‌گه‌ینه لای مه‌فره‌زه‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان. له دره‌وازه‌ی گوندی بالیساندا له پیكابه‌كه دابه‌زین و به‌ره‌و مزگه‌وته‌كه رۆیشتین. بۆیه یه‌كه‌م جارم بوو پێشمه‌رگه ببینم به ئازادی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بالیساندا له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا به ئاوی كانییه‌كه ده‌م و چاویان ده‌شۆن و ئاو ده‌خۆنه‌وه. ئه‌و ده‌مه هه‌ستم كرد ئازادترین مرۆڤی سه‌ر زه‌ویم و بالیسانیش ئازادترین مه‌وته‌نێكه من بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانمدا ئازادانه هه‌ناسه‌ی تێیدا بكێشم. هه‌ستێكی مه‌ست داگیری كردبووم، وامده‌زانی بالیسان ناوجه‌رگه‌ی جیهانه. به‌و مه‌ستییه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له ژیانمدا كانییه‌كی وا گه‌وره و گوندێكی وا گه‌وره‌ی چیایه‌كان ببینم. كه گه‌یشتنه ناو مزگه‌وته‌وه، چونكه جل و به‌رگی خاكییمان له‌به‌ر نه‌بوو، هه‌موو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه‌كه ته‌ماشایان ده‌كردین. سه‌ره‌تا ده‌ست و چاومان به ئاوی سازگاری كانییه‌كه‌ی ناو مزگه‌وته شووشت و تێری ئه‌و ئاوه خۆش و سارده‌مان خوارده‌وه. گه‌وره‌یی و جوانی كۆڵان و ئه‌و خانووه به‌ردینییانه‌ی كه له به‌رزایی و نشێوی رووبه‌ر بالیساندا دروستكرابوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه خه‌یاڵییانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كه له ده‌ست پێشمه‌رگه‌دان و دووره شارن هه‌مبوون، ناكۆك بوون. بۆیه هێنده دڵخۆش بووم به بینینی بالیسان، به جۆرێك هه‌ستم ده‌كرد له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا رژێم ده‌ڕوخێنین.
دوای ئاو خواردنه‌وه و ده‌م و چاو شووشتن، چووینه ناو ژووری مزگه‌وته‌كه، له‌وێدا رێنیشانده‌ره‌كه ئێمه برده لای پێشمه‌رگه‌یه‌كی لاواز و رووخسار ماندوو. دوای ئه‌وه رێنیشانده‌ره‌كه ئێمه‌ی به‌و ناساند و ئه‌ویشی به ئێمه ناساند گوتی، ئه‌مه‌ش كاك نه‌وشێروان مسته‌فایه. من له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم كه كاك نه‌وشێروانه له‌وێ بێت. دوای كه‌مێك گفتوگۆی نێوان رێنیشانده‌ر و نه‌وشێروان مسته‌فا، كاكی رێنیشانده‌ر گوتی من ده‌ڕۆم و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئێمه خواست. ئیتر له‌و كاته‌وه ئه‌و كوڕه‌م نه‌بینییه‌وه. به بیرمه، كه من له هه‌ولێره‌وه ته‌نیا تشتێك له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو، رۆمانی “رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”ی عه‌بدوڵڕه‌حمان مونیف بوو، كه حوسێن عارف تازه كردبووی به كوردیی و ئه‌وكاتیش ئه‌و رۆمانه یه‌كێك له گرینگ‌ترین كتێبه‌كان بوو كه له بازاڕدا هه‌بێ. كاك نه‌وشێروان كه كتێبه‌كه‌ی له ده‌ستم بینی، ده‌ستی به باسكردنی ئه‌و رۆمانه و نووسه‌ره‌كه‌ی كرد، دیاربوو شاره‌زه‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر كتێبه‌كه و نووسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، كه ئه‌وه بۆ من زۆر مایه‌ی دڵخۆشی بوو. ده‌مه‌و ئێواره كه كاتی نان خواردن بوو، دوو یان سێ پێشمه‌رگه بۆ نانی ئێواره به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا دابه‌شبووین. یه‌كه‌م جارم بوو به‌و شێوه‌یه له ماڵێكی نه‌ناسیاو نان بخۆم، بۆیه سه‌ره‌تا له شه‌رمان نه‌مده‌توانی نان بخۆم، به‌ڵام پیاوی ماڵه‌كه هێنده رووخۆش بوو، هه‌ر ده‌م ناده‌م ده‌یگوت باش نانه‌كه‌ت بخۆ، كه وابزانم ساوار و مه‌رگه‌ی ته‌ماته بوو، به‌ڵام پیازیێكی زۆریشیان له‌سه‌ر ساواره‌كه دانابوو. دوای چایه خواردنه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كه، هه‌ر یه‌كه‌و به‌تانییه‌ك یان لێفه‌یه‌كه‌وه گه‌ڕاینه‌وه مزگه‌وت. شه‌و هه‌ر دوو سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ر و په‌نا دیواری مزگه‌وته‌كه به‌تانیی و لێفه‌كانمان راخست و له‌سه‌ر درێژ بووین. پێشمه‌رگه‌كانی ده‌وروبه‌رمان هه‌ندێكیان خه‌ویان لێكه‌وت و من و هاوڕێیه‌كه‌م، رۆسته‌م له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه درێژ ببووین و تا به‌یانی شه‌ومان به قسه‌كردنه‌وه به‌سه‌ر برد. به‌ڵام شه‌و له‌سه‌ر چیای ده‌ره‌شیر و بناری چیای هه‌ورێ له‌سه‌ر گوندی چێوه‌ی سه‌روو، ته‌قه بوو، دیار بوو پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی، به دوای پێشمه‌رگه‌كانی سۆشیالیسته‌وه بوون، چه‌ند رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بێین ئه‌وانیان له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ركردبوو. به‌مجۆره وێڕای دڵخۆش بوونمان كه له ده‌ست رژێم رزگارمان بوو و نه‌گیراین، كه‌چی شه‌ڕی نێوان پێشه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی و سۆشیالیست، منیان تووشی دڵڕاوكێ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌و هه‌سته ده‌رببڕم. هه‌ر چۆنێك بێ، سبه‌ینێیه‌كه‌ی زوو هه‌موو پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه، بۆ خواردنی نانی به‌یانی دوو دوو یان سێ سێ چووینه‌وه ماڵی هه‌مان ئه‌و ماڵانه‌ی كه خواردنی ئێواره‌مان تێیدا خواردبوو. دوای خواردنی ماست و چایه، گه‌ڕاینه‌وه مزگه‌وت. گوتیان له گوند دووكان هه‌یه، له‌گه‌ڵ رۆسته‌م و پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر چووین بۆ دووكانه‌كه و هه‌ندێ لوقم و پسكویتمان كڕی، كه خواردنی ئه‌و لوقم و پسكویته وه‌ك كاتی منداڵی به تام و چێژ بوو.
به‌هه‌مه حاڵ، چه‌ند رۆژێك له بالیسان مامه‌وه. رۆژێك كاك نه‌وشێران و هاوڕێ كاوه كه خه‌ڵكی لای مه‌خموور وابزانم ئه‌وكات به‌رپرسی كه‌ت بوو له‌تیپی هه‌ولێر، گوتیان تۆ ده‌بێ بچیته گوندی مه‌له‌كان و له‌وێ له‌گه‌ڵ براده‌ران كه له‌وێن، بڕۆ بۆ سه‌ركردایه‌تی له ناوزه‌نگ، منیش گوتم ئه‌ی رۆسته‌می هاوڕێم؟ گوتیان: ئه‌و ده‌مێنته‌وه. ده‌مه‌و ئێواره بوو، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ره‌و چیای ده‌ره‌دار به‌ڕێكه‌وتین، كه ئه‌ویان وه‌ك شاره‌زای رێگه له‌گه‌ڵ نارد كه من بگه‌یه‌نێته مه‌له‌كان. له‌گه‌ڵ به ڕێكه‌وتن له‌و كوڕه‌م پرسی، كه ناویم له یاد نه‌ماوه، به چه‌ند سه‌عات به‌و چیایه سه‌رده‌كه‌وین، ئه‌ویش گوتی هیچ نییه به دوو سه‌عات ده‌گه‌ین به مه‌له‌كان. به ده‌م رێگه‌وه بووین، هه‌ستم ده‌كرد من قه‌ت ناتوانم به‌سه‌ر ئه‌و چیای ده‌ره‌داره سه‌ربكه‌وم. كه له گوندی بالیسانه‌وه به‌ڕێكه‌وتین كه رێچكه‌یه‌ك به‌ناو پیده‌شتێكی به‌رز و نزمدا ئێمه‌ی به‌ره‌و گوندێكی شێخ وه‌سان ده‌برد. به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ین به شێخ وه‌سان، گه‌یشتن به چه‌ند كه‌پرێك كه له‌ناو باغچه و بیستانه‌كان بوون كه خه‌ڵكی گوندی شێخ وه‌سان بوون. چووینه نزیك كه‌پرێك و ئه‌و كوڕه‌ی له‌گه‌ڵم بوو، به‌ره‌و پیاوێك چوو كه خه‌ریكی بیستانه‌كه‌ی بوو، لێی پرسی كه كام رێگه بڕۆین كه زووتر ده‌مبات بۆ مه‌له‌كان، پیاوه‌كه‌ش به ساده‌یی خۆیه‌وه، به به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ناگه‌ی ئاماژه‌ی كرد، كه ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی خه‌ڵكی دۆڵی بالیسانه كه ریگه‌ی رۆشتین به‌ره‌و گونده‌كانت بۆ وه‌سف ده‌كه‌ن، ئه‌ها ئه‌وه‌تا دوور نییه، به‌و رێگه‌یه به‌سه‌ر بكه‌ون و ده‌تناباته مه‌له‌كان، به به‌رده‌م گوندی شێخ وه‌سان رۆیشتن به‌ره‌و چیای ده‌ره‌دار ، سه‌یری شێخ وه‌سانم ده‌كرد، كه دووكه‌ڵی خانووه‌كان له ئامێزی سێبه‌ری دۆڵی چیای ده‌ره‌دار، له دووكه‌ڵكێشه‌كانه‌وه به‌ره‌و ئاسمانی ئێواره‌دا به‌رز ده‌بووه‌وه. به ده‌م رۆژ ئاوابوونه‌وه به‌سه‌ر چیای سه‌ركه‌وتین، ئه‌وپێشمه‌رگه رێنیشانده‌ره‌ی كه له‌گه‌ڵم بوو، رێچكه‌ی بزركرد و قه‌دبڕ رۆیشتین. دوای كه‌مێك تووشی تیشه شاخێك بووین و دواجار نه‌ماتوانی رێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ سه‌ركه‌وتن بدۆزینه‌وه. دواجار پێشمه‌رگه‌كه گوتی، تاریك داهات تازه ناتوانین رێگه‌كه بدۆزینه‌وه، بۆیه باشتره بگه‌ڕێینه‌وه. گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و گوندی شێخ وه‌سان و چووینه ناو كه‌پری هاوینان له به‌رده‌م گونده‌كه، له ماڵێك میوان بووین. به بیرم دێ ماڵه‌كه یه‌كسه‌ر شله‌یه‌كی گه‌رمی باینجان و ته‌ماته‌یان بۆ هێناین له‌گه‌ل نانی تیری. هێنده‌م برسی بوو سێ نانم به شله‌ی باینجان و ته‌ماته‌كه خوارد، هێنده به تام و چیژ بوو، ئێستاش كه ئه‌و دێرانه ده‌نووسم ئاوم له ده‌مم دێ. به‌مجۆره شه‌و له‌و ماڵه ماینه‌وه و یه‌كێ به‌تانیمان وه‌رگرت و له ته‌نیشت كه‌پره‌كه كه‌مێك دوور له خێزانه‌كه خه‌وتین. به‌یانییه‌كه‌ی به باشی ئه‌و رێچكه‌مان گرته‌به‌ر به‌ره‌و مه‌له‌كان.
هه‌ر چۆنێ بێت، دوای دوو سێ ساڵ، به مه‌فره‌زه هاتمه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره. له ١٩٨٣ باره‌گه‌ی ئێمه، حیزبی شیوعی له مه‌كته‌به‌كه‌ی شیخ وه‌سانان بوو، كه مه‌كته‌بێكی گه‌وره بوو، وابزانم به به‌رد و گه‌چ دروستكرا بوو. به‌ڵام به داخه‌وه له مانگی ٣ و ٤ و پێنج به هۆی شه‌ڕی نێوان به‌ره‌ی جوود و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه، بالیسان و شێخ وه‌سان تووشی ده‌رده‌سه‌ریی و ترسێكی زۆر بوون، چونكه شه‌ڕه‌كان له‌ناو گونده روویانده‌دا. ئەو هەموو شەو رۆژە سەختانەم لە یاد ناچنەوە کە لە مانگی ئادار لەسەر چیای دەرشیر دەردار و دەرشیر لە ژێر خوڕەی باران و تەرزە بەسەر برد.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ت چۆن بینی ؟ سروشت و شێوه‌ی ژیانیان؟ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێوه چۆن بوو؟
هه‌ندرێن: وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا باسمكرد، خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێده‌نگ و زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی بوون. هاوكاتیش به گشتی دیندار بوون. دیاره كۆمه‌ڵێ كه‌سی ناوداری شۆڕگێڕ و ئازای ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌بوون كه هه‌ر له حه‌فتایه‌كانه‌وه به ته‌نیا خه‌باتی چه‌كدارییان به دژی به‌عس ده‌كرد. له نموونه‌ی سلێمان بیرێژی و چه‌ندی دیكه كه من مخابن هه‌نووكه ناوه‌كانیانم له یاد نییه، كه دوایی، وابزانم، به داخه‌وه كه‌سێكی تر له‌و ده‌ڤه‌ره به هۆی كێشه‌ی نێوانیان و حیزبایه‌تییه‌وه، سلێمان بیرێژی كوشت، له بیرم نه‌ماوه كه ئه‌و كه‌سه ته‌سلیمی رژێم بووه‌وه یان چووه پاڵ پارتی یان یه‌كێتی! چونكه ئه‌و ده‌مه ئه‌و به‌زمانه زۆر بوون . دیاره نابێ ئه‌وه له یاد بكه‌م، كه به گشتی خه‌ڵكی دۆڵی بالیسان، خۆگر و دڵسۆزترین خه‌ڵكی پارێزگه‌ی هه‌ولێر بوون كه له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه تا كۆتایی ئه‌و خه‌باته له ١٩٨٨ و ٨٩ پشت و په‌نای پێشمه‌رگه بوون. هه‌ڵبه‌ت له به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌نفالی له ١٩٨٨ له ته‌ك پێشمه‌رگه‌كاندا ئازایانه به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی رژێم بوونه‌وه. وێڕای نزیك ساڵێك له تۆپباران و بۆردمانكردن و هێرشی سووپایی رژێمیش، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تا دوا هه‌ناسه ئاوێزانی گوند و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بوون، خۆیان نه‌دا ده‌ست رژێمه‌وه.
له رووی مه‌یلی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من هه‌ستم كردبێ، خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌شێكی زۆریان له كۆنه‌وه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌شێكیش سه‌ر به یه‌كیتیی و سوشیالیست بوون. هێنده‌ی من بیرم بێت، حیزبی شیوعی لایه‌نگری زۆر كه‌م بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا . هاوكاتیش به سروشتی خۆیان جۆرێك له لاملییان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به سروشی چیا و ژیانیان هه‌یه. هه‌ر ئه‌و سروشتی لاملییه‌ش بوو كه به ئاسانی ره‌زو باغ و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به‌جێ نه‌ده‌هێشت و ته‌سلیمی فشاره‌كانی رژێم نه‌ده‌بوون. دۆڵی بالیساندا ره‌نگه گوندی بالیسان و شێخ وه‌سان، زیاترین خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردبێ له كاتی خه‌باتی چه‌كداریدا، چونكه باره‌گه‌ی زۆربه‌ی حیزبه‌كان له‌و دوو گونده‌دا بوونه. هاوكاتیش ئه‌و دوو گونده به هۆی هه‌ڵكه‌وتی جوگرافییانه‌وه، كه كه‌وتبوونه سه‌ر رێگه‌ی هات و چۆی پێشمه‌رگه‌وه، كه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌فره‌زانه‌ی كه له ده‌شتی كۆیێ و دۆڵی نازه‌نینه‌وه به‌ره‌و مه‌له‌كان و وه‌رتێ و پشتئاشان و ناوزه‌نگ له هات و چۆدا بوون، به‌و به بالیسان و شێخ وه‌سانه‌وه تیده‌په‌ڕین، هاوكاتیش گوندی بالیسان گوندێكی گه‌وره و ئاوه‌دان بوو، به هه‌مان شێوه‌ش گوندی شێخ وه‌سان له رووی سه‌ربازییه‌وه شوێنێكی عاسی بوو، بۆیه فشاری پێشمه‌رگه‌یان زۆر به‌سه‌ره‌وه بوو. ئه‌مانه هه‌موو وایكردبوو كه خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه تووشی زیانی ماددیی و فشار بن.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: به‌بۆچوونی جه‌نابتان بۆچی به‌عس بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرده ئامانج و به ده‌یان رۆڵه‌ی ماندوو و شه‌كه‌ت و كرێكاری په‌لكێشی به‌رده‌م مه‌رگ كرد؟
هه‌ندرێن: وه‌ك له وه‌ڵامی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، دۆڵی بالیسان، لانكی خه‌باتی چه‌كداری بوو. هاوكاتیش ئه‌و ده‌ڤه‌ره له رووی ستراتیژیی سه‌ربازییه‌وه بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌بازێك بوو له‌نێوان ده‌شتی هه‌ولێر. مانایه‌كی تر، بڕبڕه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بوو له هه‌موو پاریزگه‌ی هه‌ولێر. رژێمی به‌عسیش به هۆی گرینگی سیاسیی و سه‌ربازیی پارێزگه‌ی هه‌ولێره‌وه، ده‌یویست به هه‌موو شێوازێك ئه‌و دۆڵی بالیسانه بگرێت، تا بتوانێ هه‌موو ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی و ده‌شتی هه‌ولێر و … بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. كه‌واته دۆڵی بالیسان و به تایبه‌تیش گوندی بالیسان و شێخ وه‌سان بۆ پێشمه‌رگه زۆر گرینگ بوون. چونكه ستراتیژیی بوون، هه‌روه‌ك بۆ رژێمیش. چونكه ئه‌و دۆڵه له رووی كشتوكاڵیی و مرۆییه‌وه، زۆر به پیت و به‌ره‌كه‌ت و ئاوه‌دان بوو. هاوكاتیش زۆر نزیك بوو له شاررۆچه‌كان. دۆڵی بالیسان ده‌ڤه‌رێكی فره‌وانه، بۆیه رژێم گه‌وره‌ترین هێزی بۆ گرتنی ئه‌و دۆڵه خسته‌گه‌ڕ. له‌وه‌ش زیاتر خه‌لكی دۆڵی خۆشناوه‌تی و بالیسان، زۆربه‌یان له گونده‌كانیان مابوونه‌وه و ئاویزانی خاك و ره‌ز و باغی خۆیان بوون و بۆ پێشمه‌رگه پشت و په‌نایه‌كی به‌هێز بوون، بۆیه رژێم به‌و دڕندانه‌یه‌وه هاوكاتیش به‌رراستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه دۆڵی بالیسان لانكی سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تیی و دواجاریش له 1987 قوڕسترین ئه‌نفال و كیمیاباران كرا، دوای ئه‌وه به‌ره‌ی كوردستان ناچار بوو هه‌موو دۆڵی بالیسان چۆل بكا و به‌ره‌و ناوزه‌نگ بروات .
ره‌نگه به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد رژێم به‌و شێوازه دڕندانه‌یه ئه‌و هه‌موو مرۆڤه به ئاگر و ئاسن و كیمیایی بكوژێ، ئه‌وانه بن كه به خێرایی ئاماژه‌م پێكردن.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: ئایا ئه‌م ناوچه‌یه هیچ ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ته‌مه‌نته‌وه هه‌بووه؟
هه‌ندرێن: به دڵنیاییه‌وه. وه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی پیشوو ئاماژه‌م پێكرد، من خۆشترین رۆژی یه‌كه‌می پێشمه‌رگایه‌تیم له بالیسان و شێخ وه‌سان ده‌ستی پێكرد و هه‌ژه‌ندترین و كاره‌ساتترین رۆژیش رۆژانی كۆتایی پێشمه‌رگایه‌تیی من و هه‌زارانی وه‌ك من له دۆڵی بالیسان بوو. ئه‌ویش وه‌ك گوتم، كه دوای نزیك ساڵێك له هێرشی ئاسمانیی و زه‌ویی رژێم بۆ سه‌ر دۆڵی بالیسان، دواجار له مانگی ٩ی ١٩٨٨ رژێم هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناچار كرد له به‌ره‌و سنووره‌كانی ئێران و توركیا پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌وكات به‌ره‌ی كوردستانی ناچار بوو بڕیاری پاشه‌كشه به‌ره‌و ناوزه‌نگ ده‌ربكا، كه ئه‌مه‌ش وایكرد ئێمه هه‌ستدارترین ناوچه له ده‌ست بده‌ین، به‌مه‌ش له پارێزگه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك پارێزگه‌كانی تری كوردستان، خه‌باتی چه‌كداری كۆتایی هات یان گه‌ڕایه‌وه دۆخی سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كداری. هه‌ڵبه‌ت كه شێخ وه‌سان كیماباران كرا من له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیای هه‌ریر بووین، كه رژێم هه‌وڵیده‌دا له شه‌ڕه‌گه‌ی حاجیاوا و شه‌ڕگه‌ی خه‌یلیفان و ریگه‌ی شه‌قڵاوه‌وه ئه‌و چیایه بگرێ و ئێمه‌ش به‌ره‌نگاری ده‌بووینه‌وه. ئه‌وكات باره‌گه‌یه‌كمان له “كانی ته‌لانه” بوو، كه ده‌كه‌وێته قه‌د چیای هه‌ورێ. له‌وێڕا ده‌مبینی كه رژێم له‌سه‌ر چیای كۆڕه‌كه‌وه بێپچڕان شه‌و و رۆژ تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری بالیسان و شێخ وه‌سانی ده‌كرد. ئای له ئاوه سارد و سازگه‌ره‌كه‌ی “كانی ته‌لانه”! كه‌واته تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریت و رۆژه خۆش و نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و خه‌ڵكه‌ی، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ژیان و ته‌مه‌نی مندا داناوه. من ئێستاش هه‌ندێ شه‌و ئه‌و تۆپبارانكردنه چڕ و هێرشی فڕۆكه و سووته‌مه‌رۆی دۆڵی بالیسان دێنه خه‌ونم، ئه‌و دیمه‌نه غه‌مگین و شاخ و بنار و چۆلبوونی گونده‌كان و كیمیابارانكردنی شێخ وه‌سان و … هتد له چه‌ند شیعرێكیشمدا ئاماده‌ییان هه‌یه كه ئه‌وكات یان دوای ئه‌و شه‌ڕه سه‌ختانه نووسیومن بوونته به‌شێك له دیوانی “دوا نوێژه‌كانی چیا و سه‌فه‌ری مه‌حاڵ”، كه له ١٩٩٣ چاپكراوه. هاوكاتیش كاتێك ئێمه له خوار گوندی بنا‌و له نزیك جاده‌ی نیوان خه‌لیفان و بالیسان له سه‌نگه‌ر بووین، رژێم به تۆپی كیمیایی ئێمه‌ی تۆپباران ده‌كرد، چه‌ند تۆپه كیمیاییه‌كان له نزیكمان ده‌كه‌وتنه‌وه، ئه‌وكات هه‌رچه‌ند زانیاریشمان له‌سه‌ر كیمیا نه‌بوو، به‌ڵام به رێككه‌وت به هۆی جێگه‌ی به‌رزی ئێمه‌وه دووكه‌ڵی دوای ته‌قینه‌وه‌ی تۆپه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێمه دانه‌ده‌نا، چونكه سروشتی كیمیایی وابوو كه دووكه‌ڵه‌كه‌ی به‌ره‌و خوار ده‌چوو نه‌ك سه‌روو. به‌ڵێ من جوانترین و ژهه‌ژه‌ندترین كاتی ته‌مه‌نم له‌و ده‌ڤه‌ری دۆڵی بالیسانه به‌سه‌ر برد.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی وه‌ك: ئاو و كاره‌با و جاده …تاد, هیچ شتێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نه‌كردووه, پێت وانییه ئه‌مه یانی سپڵه‌یی ؟
هه‌ندرێن: دیاره لۆمه‌كردن و سه‌ركۆنه‌كردن و ره‌خنه‌گرتن و … له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه تێپه‌ڕیوه كه ئێمه دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه و به بیری بێنینه‌وه. نه‌بوونی په‌رۆشی بۆ دۆڵی بالیسان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌وپه‌ڕیی بێوه‌فایی و ئاكارێكی به‌دانه‌یه ئه‌و حیزبانه‌یه. چونكه وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین، حكومه‌تی كوردستان ده‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، گه‌ره‌ترین پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه، قه‌ره‌بۆكردنه‌وه بۆ چیا و ره‌ز و باغ و ژیانی خه‌ڵكی دۆڵی بالیسانه‌وه ته‌رخان بكات. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دۆڵی بالیسان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی خه‌باتی چه‌كداریی و یه‌ك به‌یه‌كی پێشمه‌رگه و مه‌رگی به كۆمه‌ڵی شێخ وه‌سان و ن نه‌وه‌ی دوای ئه‌نفالی دۆلێ بالیسان و خودی حیزبه‌كانه، به تایبه‌تیش یه‌كیتیی و سۆشیالیست و شیوعی. چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه دۆڵی بالیسان ماڵی ئارام و به وه‌فای ئه‌و حیزبانه بووه، هاوكاتیش ئاوه‌دانكردن و ته‌رخانكردنی پرۆژه بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵیی و سه‌یرانگه و ….هتد، ده‌بوو به ئاوه‌دانكردنه‌وه وزه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ئابووری وكوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاریی مرۆیی بۆ سه‌ر هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ولێر خۆشی. ره‌نگه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پرۆژه‌یه‌كی كارای ئاوه‌دانكردنه‌وه خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ته‌رخان بكردبایه، ده‌یتوانێ به‌رهه‌می میوه‌ی و دانه‌وێله و سه‌وزه و بگره به داهاتی گه‌شت و گوزارییشه‌وه، بۆ هه‌موو پارێزگه‌ی هه‌ولیر دابین بكات.
ده‌بوو له شێخ وه‌سان و بالیسان و مێنۆمێنتی ئه‌نفال دروست بكرابایه و به‌مه‌ش ببا به شوێنێك بۆ سه‌ردان و زیاره‌تكردن. به‌مه‌ش ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌بوو به یاده‌وه‌رییه‌كی زیندووی مێژوویی بۆ نه‌وه‌ی دوای ئه‌نفال و داهاتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ده‌ڤه‌ره‌كانی تریش و بگره بیانییش. له‌وه‌ش زیاتر گه‌ره‌كه، كیمیابارانی شێخ وه‌سان و گوندی بالیسان، بخرێته به‌رنامه‌ی خوێندن له خوێندگه‌كان، له‌وێدا ئه‌و رووداوه هه‌ژه‌ندهێنه‌ره به شۆڕشی چه‌كداریی و هه‌وڵكه‌وتی جوگرافیی سه‌ربازییه‌وه گرێبدرێت. ده‌بوو ئه‌و له بالیسان كۆلێژ دروست بكرابا، پرۆژه‌ی ئابووری ساز بكرابا، تا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بگه‌ڕابانه‌وه گونده‌كانیان. كه دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر به خێرایی سه‌ردانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌م كرد، بینیم و نه‌ك وه‌ك رۆژگاری پێشمه‌رگایه‌تیش ئاوه‌دان و سه‌وز نییه، به‌ڵكه چۆڵ و مه‌لووله، له ناخه‌وه گریانم هات بۆ یاده‌وه‌ریی خۆم و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له سه‌ختترین رۆژگاری جه‌نگ و ناخۆشیدا، ده‌ستبه‌رداری زێده‌كه‌یان نه‌ده‌بوون، كه‌چی هه‌نووكه له ژیر سایه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی كه ئه‌و دۆڵ و گوندانه باره‌گه و پشت و په‌نایان بوون، چۆڵ و هه‌ژارن.
چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌م، ئێواره‌یه‌ك دیسان، وه‌ك ئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه تازه ببمه‌وه پێشمه‌رگه، میوانی منداڵه‌كانی ئه‌و ماڵه بم و شله‌ی باینجان و ته‌ماته‌یه‌كی گه‌رم به نانی سێل بخۆم.
سڵاو له باغ و ره‌ز و رێچكه و چیایه‌كانی دۆڵی بالیسان، سڵاو له گوندی شێخ وه‌سان و بالیسان و ئه‌شكه‌فته و شیرێی خوارێ و شیرێی سەرێ و و بنا و خۆران و بێراوه و …. هه‌موو گونده‌كانی تر، كه هێشتا شوێنپێیان له رووح و یاده‌وه‌رییمه‌دا ماوه.
سوپاس بۆ كاكه حه‌یده‌ر كه به رێككه‌وت ناسیم و ئه‌و بواره‌ی بۆ ره‌خساندم هه‌رنا به‌و ساده‌ییه‌وه ئه‌و یاده‌وه‌رییه شاد و غه‌مگینانه‌ی شێخ وه‌سان و بالیسان و دۆڵی بالیسان بۆ ته‌واوی ئه‌م شه‌وه‌ی تاراوگه بگێڕمه‌وه. ئه‌وها هیچی ترم له ده‌ست نایێ به شیخ وه‌سان و بالیسان و دۆڵی بالیسان ببه‌خشم، ته‌نێ له‌گه‌ڵ نووسینی هه‌ر پیت و وشه‌یه‌كه‌وه ده‌ڤه‌رێكی بریندار له یاده‌وه‌رییم بله‌رێنه‌وه….
هه‌ندرێن/2013/3/5 – ستۆكهۆلم
ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره (5)ی گۆڤاری دیمه‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه