گفتوگۆی ده‌زگای هاوپشتی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا مه‌حمود
گفتوگۆی ده‌زگای هاوپشتی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌هۆکاره‌کانی په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی فره ژنی له لایه‌ن په‌رله‌مان و، چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
عه‌بدوڵا مه‌حمود: ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی به‌عس له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رهه‌می پاشه‌کشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان و کۆنه‌په‌رستبوون و پیاوسالاری په‌رله‌مانی ناسیونالیزمی کورده
هاوپشتی: له 27 ئۆکتۆبه‌ر به‌پێی بڕیاری هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی له‌کوردستان په‌رله‌مانی کوردستان به به‌ندێک له‌م یاسایه‌دا فره‌ژنی وه‌ک شێوازێکی ئاسایی هاوسه‌رگیری قبووڵ کرد.
سه‌رنجی گشتیاتان سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی پهرلهمانو به‌م هه‌موارکردنه‌ی یاسای باری که‌سیتی چییه؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی فره‌ژنی له چوارچێوه‌ی به‌ناو هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکانی باری که‌سێتیدا، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی یه‌کێتی و پارتی و هاوپه‌یمانه ئیسلامیه‌کانیانه‌وه نیشانه‌یه‌کی ئاشکرایه که یه‌کێتی و پارتی نایانه‌ویت هیچ چاکسازی و ههموارکردنیک له یاساکانی نیوسه‌ده پێش ئێستای به‌عسدا به قازانجی ژنان و خه‌ڵکی کوردستان و چین و توێژه زوڵملێکراوکراوهکانی بکه‌ن.
یه‌کیتی و پارتی که هه‌میشه بانگه‌شه‌ی چاکسازی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراسی ده‌که‌ن، به په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی فره ژنی، پیچه‌وانه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یان و دژایه‌تی خۆیان بۆ مافه‌کانی ژنان و ره‌وتی گۆڕان و هه‌موو هه‌وڵێکی پێشکه‌وتنخوازی، دووپات کرده‌وه.
له 18 ساڵی رابردودا کۆمه‌لگای کوردستان مه‌یدانی به‌رامبه‌رکێیه‌کی فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیزم و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان بوو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی و ئیسلامی‌دا. 18 ساڵ دوای ده‌رپه‌راندنی به‌عس له کوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ناسیونالیزمى کورد‌و سه‌رکرده‌کانی، زۆرجار ناچاربوون له ژێرگوشاری بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازى ژنان و بزوتنه‌وه‌ى کۆمۆنیستى و سکولاریزمدا، ده‌م له یه‌کسانى مافى ژن و پیاو بکوتن. ئه‌مرۆ به‌ناوی هه‌موارکردن و گۆرینی چه‌ند به‌ندو یاسایه‌کی یاسای باری که‌سێتیه‌وه، که ساڵه‌هایه یه‌کێکه له خواسته سه‌ره‌کیه‌کانى به‌ره‌ى یه‌کسانیخوازى بووه، ده‌یانه‌وێ ئه‌و میراته‌ی به‌عس ده‌مه‌زه‌رد بکه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانی ناسیونالیزم ده‌یانه‌وێ به ته‌واوى و به پێچه‌وانه‌ى ماف و خواسته ڕه‌واکانی ژنان و به‌ره‌ى یهکسانیخوازیهوه ئاڵوگۆر له‌و یاسایانه‌دا بکات. به‌ڵام له‌جیاتى چه‌سپاندنى یه‌کسانى مافى ژن و پیاو و ره‌تکردنه‌وه‌ى نه‌ریتى کۆنه‌په‌رستانه‌ى چه‌ند ژنه و ئاپارتایدى به‌عسى و ئیسلامى، تازه ده‌ست به‌و میراته پرتوکاوهوه ده‌گرێت. ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ئاشکراى ئه‌وه‌یه که ناسیونالیزمى کورد‌و په‌رله‌مانه‌که‌یان، چه‌نده له‌دواوه‌ى مێژوون، هه‌تا به پێچه‌وانه‌ى پروپاگهندهکانیانهوه، به به‌روارد له‌گه‌ڵ ناسیونالیزم و بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کانى تر‌ى ناوچه‌که‌شدا ناتوانن یه‌ک هه‌نگاویش پێشکهوتوتربن. به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه که ئه‌م په‌رله‌مانه به‌عه‌قلیه‌تی پڕاوپری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه نوێنه‌رایه‌تی که‌لتوری دواکه‌وتوانه‌ى پیاوسالاری کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر به که‌لتوری ئینسانی و به‌رابه‌ریخوازانه‌ی ژنان و مافه فه‌ردی مهدهنیهکانیاندا. په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی دوباره‌ی یاسای فره‌ژنی ده‌رهاویشته‌ی واقعی دیدگا‌و مامه‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌که‌یانه به‌رامبه‌ر به ژنان و مافه‌کانیان.
هاوپشتی: زیاتر له 15 ساڵه جووڵانه‌وه‌ی ژنان‌و جووڵانه‌وه‌کانی دیفاع له مافه مه‌ده‌نیه‌کان له کوردستان‌و ئازادیخوازان بانگه‌شه‌و خه‌بات بۆ گۆڕینی یاساکانی باری که‌سێتی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌م هه‌موارکردنه له چاو ئه‌م کار‌و هه‌ڵسوڕان‌و بانگه‌شه‌یه‌دا چ جێگایه‌کی هه‌یه؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود : هه‌موارکردنی ئه‌م یاسایه، به‌مانایه‌کی تر ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی به‌عس له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له ئێستادا به‌رهه‌می پاشه‌کشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان و کۆنه‌په‌رستبوون و پیاوسالاری په‌رله‌مانی ناسیونالیزمی کورده.
بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان له‌کوردستان، به‌وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو رۆشن و رادیکاڵ ره‌چه‌شکێن، له‌ناودڵی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری 1991 دا، له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کان و شوراکانه‌وه ده‌هێنرێته مه‌یدان و پاشان له‌راستای گه‌شه‌و پێشره‌وی خۆیدا رێکخراوه ژنان و ئافره‌تانی حیزبه قه‌ومیه‌کان سه‌ره‌تا توشی شۆک و کاردانه‌وه ده‌کات و پاشان له‌ژێر گوشار‌و پێشڕه‌وی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و پیاوان و کۆمۆنیسته‌کاندا نه‌ک هه‌ر پاشه‌کشه له تۆمه‌ت و راوهستاویان ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر داخوازی و دروشمه‌کانیدا، به‌ڵکه هه‌مان ئه‌م دروشمانه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و بانگه‌شه‌ی" وه‌کو یه‌کی ژن و پیاو" له‌لایه‌ن زۆرێک له به‌رپرسه‌کانی حزبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانه‌وه، به مه‌به‌ستی ئیحتیواکردنی داخوازیه‌کانی ژنانه‌وه به ده‌سته‌وه ده‌گیرێت. ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام ده‌بیت تا ئه‌وکاته‌ی که پارتی و یه‌کێتی به پێی ماهیه‌تی واقعی خۆیان و له ژێر گوشاری مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کان وئیسلامیه‌کان و ئێران‌دا ده‌که‌ونه هێرش هێنان بۆسه‌ر بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان و هه‌ڵسوراوانی و کۆمۆنیسته‌کان و بواردان به فتوای مه‌لاکان و …. که یه‌که‌مین هیرشی ترسنۆکانه‌ی ئیسلامیه‌کان له هۆڵی میدیای هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌کات و تیرۆرکردنی شاپور عبدالقادر و قابیل عادل به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و پاشان پیلانی یه‌کێتی نیشتمانی و هێرشی چه‌کدارانه‌یان بۆسه‌ر باره‌گاکانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی و رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان و سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنان له کوردستان و …. کوشتاری کۆمۆنیسته‌کان به‌وپه‌ری خۆی ئه‌گات.
به‌هۆی ئه‌م هیرشه به‌ر بلاوهوه پاشه‌کشه‌یه‌ک سه‌پێنرا به‌سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و ریکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان و به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژناندا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ خۆیدا پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر وه‌زعی ژنان و سه‌رجه‌م ره‌وتی پیشکهوتخوازی کۆمه‌لگادا هینا، ریکخراوه ژنانه‌کانی حزبه قه‌ومیه‌کان له ژێر گوشاری بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان هاتنه ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسه حزبیه‌کانیش بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی ژن و پیاویان پێچایه‌وه. له‌مه‌ش واوه‌تر بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ریکخراوه‌کانی له بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رشه‌قامه‌وه که پیش‌تر له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان و ریکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تاندا له‌ناوجه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگادا نمایشی هیزییان ده‌کرد، داخوازیه‌کانیان له رێگای خۆپیشاندان و ریپێوانهوه به‌رزده‌کرده‌وه، به‌به‌رچاوی کۆمه‌لگاوه چالاکیان ده‌نواند، و چالاکی هه‌مه‌چه‌شنیان ده‌کرد، به‌ره‌و ئۆفیش گه‌رایی بران و به‌و جۆره‌ش ئه‌م جاره خواست و ناره‌زایه‌تیه‌کانی ژنیان حه‌واله‌ی ناو نوسینگه‌کانی ریکخراوه‌کان و کۆبونه‌وه داخراوه‌کان و یاداشتانامه نوسین کرد‌و له‌شه‌قام کۆمه‌لگا دورکه‌وتنه‌وه.
هاوکات کۆنه‌په‌رست بونی په‌رله‌مانی ناسیونالیزمی کورد، هۆکاریکی تره، په‌رله‌مانی کوردستان که نوینه‌رایه‌تی هه‌ردوو حزبه بالا ده‌سته‌که‌ی کوردستان ده‌که‌ن، به‌پێی ماهیه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیان ناتوانن وابه‌ئاسانی یاسا‌و ریسای مۆدیرن په‌سه‌ند بکه‌ن، ئه‌م دوو حزبه که له‌دژایه‌تیکردنی مه‌ده‌نیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌ت خوازیدا بێوێنه‌ن و ته‌نانه‌ت ئاوکارهباو تموحه‌کانی لاوان به‌زۆر زیاده‌ره‌وی ده‌زانن ناتوانن بچنه پشت یاسایه‌ک که خواسته‌کانی ژنان بگریته خۆی و پیچه‌وانه‌ی عه‌قلی ژه‌نگرتووی مه‌لاو دیوه‌خانه‌کانی عه‌شیره‌ت و کۆنه‌په‌رستی دینی بێت. و زۆر له‌دواترن له داوا‌و خواسته‌کانی خه‌لکی کوردستانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگدانه‌ی له په‌رله‌مان کرا سه‌باره‌ت به فره‌ژنی هینرابایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ناوکۆمه‌لگا جگه له‌وه‌ی ده‌بووه جیگای گالته‌جاری هاوکات به زورینه‌ی ده‌نگی ره‌ها له‌لایه‌ن خه‌لکی کوردستانه‌وه ره‌ت ده‌کرایه‌وه. به‌لام ئه‌م نیشانی دایه‌وه که په‌رله‌مانی کوردستان زۆر له‌دواتره له ئاستی داوا‌و خواسته‌کانی خه‌لکی کوردستان.
بۆیه په‌سه‌ندکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه که بنه‌ماکه‌ی ئاپارتایتی جنسی و به‌که‌م سه‌یرکردنی ژنانه به‌رهه‌می ئه‌م دوو هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه‌یه.
هاوپشتی: هۆکاری ئه‌وه چییه که خهباتو جووڵانه‌وه‌ی ژنان له کوردستان نه‌یتوانیوه بۆ خواسته‌کانی خۆی فشارێک درووست بکات؟ ئایا ئه‌م نسکۆ‌و سه‌رنه‌که‌وتنه‌ی جوولانه‌وه‌ی ژنان که ده‌کرێت له گۆشه‌نیگای په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره‌وه به ڕوونی ببینرێت، هیچ دهرسو ته‌جروبه‌یه‌کی بۆ ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه تیایه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: بزوتنه‌وه‌ی ژنان له کوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌کی واقعی و خاوه‌ن پیشینه‌یه‌کی دره‌خشانه، ده‌میکه بۆته گوشار به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه. له لایه‌که‌وه به‌هۆی بوونی ریکخراوه‌کانی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان‌و له لایه‌کی تریشه‌وه به‌هۆی کاریگه‌ری دنیا‌و کراوه‌ی دنیای ئیستا‌و ده‌سکه‌وته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی دنیاوه. به‌لام ئه‌وه‌ی که بۆ نه‌یتوانی ببیته گوشاریکی گه‌وره که ریگه بگریت له‌وه‌ی په‌رله‌مانی دژه ژنی یه‌کیتی و پارتی مل به پهسهندکرنهوهی ئه‌م یاسا کۆن و دیلیهنهره بدات، چه‌ند هۆکاریکی هه‌یه که به‌راستی ده‌بی وه‌کو ته‌جروبه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی پیشکه‌وتنخوازی و به‌رابه‌ری ژنان و پیاوانه‌وه به‌ده‌سته‌وه بگیریت.
*یه‌که‌مین ده‌رس ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ریکخراوه‌کانی داکۆکیکه‌ر له ژنان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و پیشکه‌وتنخوازی له‌کوردستان، نابی په‌رله‌مان وه‌کو نوینه‌ری خۆیان و ته‌نانه‌ت وه‌کو پیکهاته‌یه‌کی یاسایی ته‌ماشا بکه‌ن و پیویسته ئه‌م واقعیه‌ته بزانن که په‌رله‌مانی کوردستان مه‌عاش خۆری حزبه، و له‌دواوه‌ی خواست و داوا‌و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌لکی کوردستان و داخوازیه‌کانی ژنانه. ده‌مه‌زه‌ردکردنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره بیگویدانه داخوازی و خواستی به‌ره‌ی پیشکه‌وتنخوازی کۆمه‌لگا نمونه‌یه‌کی بهرجهستهیهتی.
*بزوتنه‌وه‌ی ژنان و ریکخراوه‌کانی به‌هه‌ر ئه‌ندازه به‌رگری له مافه‌کانی ژنان ده‌که‌ن، پیویسته له چواچیوه‌ی نوسینگه‌و بیناکان بینه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و راستیه بسه‌لمینن که گۆرینی یاسا به گوشاری کۆمه‌لایه‌تی نیشاندانی هیزدهبیت له کۆمه‌لگادا نه‌ک به ته‌نها له‌ناو نوسینگه‌و ژوره داخراوه‌کان و یاداشتانامه نوسین و ئیمزاکۆکردنه‌وه و پارانه‌وه له ده‌سه‌لات. چالاکی هه‌لسوران له‌ناو چه‌قی کۆمه‌لگاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و شوینه‌کانی کار‌و ژیانی خه‌لک ده‌توانی کاریگه‌ر بیت و گوشار دروست بکات وهاوکات پشتیوانی کۆمه‌لگا بۆ مافه رهواو پیشیلکراوهکانیان به‌ده‌ست بهینن و ژنان ته‌نها نههیلیتهوه له خه‌باته‌که‌یاندا.
*وه‌لامدانه‌وه به پرسه‌کانی ژنان و دابینکردنی خواسته‌کانی ژنان له هیچ به‌ندو ده‌ق و حهدیسیک و …. دا نادۆزریتهوهو شه‌رع" حه‌دیس و قورعان" له‌سه‌ر بنه‌مای پله دوویی ژن و بێ ئیراده‌کردنی ئینسان دامه‌زراوه‌و هاتۆته بوون، که‌سانیک که له‌دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ریکبن به نه‌س و حه‌دیس و ئایه‌ت وه‌لامی ئیسلامیه‌کان و کۆنه‌په‌رستانی بده‌نه‌وه به‌ر له‌هه‌موو شت ره‌سمیه‌ت به شتیک ئه‌ده‌ن که هه‌موو پیرۆزیه‌کانی ئینسانی ژێرپێخستووه. ره‌سمیه‌ت به دیدگایه‌ک ئه‌ده‌ن که ژن تیایدا جگه له وه‌سیله‌یه‌ک بۆههوهس وههوهسبازی و خزمه‌تکاری و کارگه‌ی منال دروستکردن، هیچ روانینکی تری بۆ ژن نییه.
*ژنان و پیاوانیک که‌به‌راستی بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی ژن و پیاو ده‌که‌ن و خۆیان به عه‌لمانی ده‌زانن، له‌ناو ئه‌م هه‌موو ده‌سکه‌وته زۆروزه‌به‌نده زانستی و سه‌لمینراو تهجروبانهدا، به هیچ جۆریک پێویست نییه وه‌کو ئیسلامیه‌کان بۆ وه‌لامدانه‌وه به کۆنه‌په‌رستانی دینی ده‌ست بۆ ئایه‌ت و حه‌دیس و حیکایه‌ته پردرۆکانی په‌یامنیران و خه‌لیفه‌کانی ئیسلام ببه‌ن، ئه‌مه رۆشن بۆوه که ئه‌مه بهشوێنیک ناگات و پرسیاری زۆوزهبهندیش ئه‌خاته سه‌ر بانگه‌شه‌کانیان.
هاوپشتی: په‌رله‌مانی کوردستان له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا بێباکی‌و نامۆیی خۆی به پاراستنی مافه دیموکراتیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رخست، پاشان ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کراو درایه‌وه به په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی تیا بکرێت. ده‌کرێت هه‌مان سیناریۆش له بابه‌ت ئه‌م یاسا نوێیه‌وه دووباره ببێته‌وه. به بڕوای ئێوه ئه‌م سیناریۆیه چی نیشان ده‌دات؟ ئایا سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگای له شێوازی ده‌نگدانی لیسته‌که‌ی خۆی له په‌رله‌ماندا نییه (که بۆ خۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه)؟ یاخود ئاگای لێیه‌و ئه‌مه سیناریۆیه‌کی پێشتر داڕیژراوه (که کێشه‌که گه‌وره‌تره)؟
عه‌بدولا مه‌حمود: راستی من لاموایه ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و په‌یامی په‌رله‌مانه وه‌کو ئه‌وه‌ی که هه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر چاوه‌روانی لێی شتیکی زیاده‌یه. من وایشی نابینم سه‌روکی حزبه‌کان ئاگایان له نوینه‌رانی خۆیان له په‌رله‌مانی خۆیاندا نه‌بیت، به‌لام هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌فه‌رز وه‌ربگیرن که بارزانی ئاگاداری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و شیوازی ده‌نگدانه‌که‌یان و لیسته‌که‌ی خۆیی نییه، به‌ڵام خۆ ناکریت ئاگاداری ئه‌وه نه‌بیت که‌زیاتر له دهههونیوێکه خه‌لکی پیشکه‌وتنخوازی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژنان و خوازیاری گۆرینی یاساکانی باری کهسیتین و خوازیاری یه‌کسانی ژن و پیاون … ، بۆیه من لام وایه ئاگادارن و به‌لام په‌یامی ئه‌م دوو حزبه سه‌رباری بانگه‌شه‌کانیان له کرده‌وه‌دا دژی ژنن و به‌خۆشی خۆیان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاسا و ریسایانه و ئه‌و میراته قیزه‌ونه‌ی به‌عس و کۆنهێهرستی ئیسلامی نابن.
ئه‌وه‌ی که ئایا بارزانی دوای ئه‌م هه‌موو ناره‌زایه‌تیه‌ی ئیستای شه‌قام و خه‌لکی ئازادیخواز یاساکه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکاته‌وه، ئه‌گه‌ریکی واقعییه و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م گوشاره‌ی ئیستای هه‌یه و رۆژبه‌رۆژیش زیاد ده‌کات خاو نه‌بیته‌وه‌و به‌نه‌خشه‌وه ئاراسته بکریت.
هاوپشتی: ئایا ستراتیجی دروست بۆ جووڵانه‌وه مه‌ده‌نیه‌تخوازه‌کانی کوردستان، له‌وانه‌ش جووڵانه‌وه‌ی ژنان، بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ی په‌رله‌مان چییه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: سه‌ره‌تا پیویسته ئه‌وه بڵێم که وه‌ستانه‌وه به‌رووی ئه‌م بریاره‌دا ئه‌رکی هه‌موو خه‌لکیکی پیشکهوتخوازی کۆمه‌لگایه، نه‌ک ته‌نها ژنان و ریکخراوه‌کانی. چونکه ئه‌م بریاره پیاوسالار‌و دژه ژن و ئینسانه‌ی په‌رله‌مان بریارێکه دژی ته‌واوی خه‌لکی ئازادیخواز و سوکایهتیته به‌ته‌واوی خه‌لکی کوردستان.
بۆیه هه‌موو ریکخراوه جه‌ماوه‌ری و رادیکال و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان و ته‌واوی به‌ره‌ی ئازادیخوازی کوردستان و… ئه‌رکیانه که به‌جدی به‌رووی ئه‌م بریاره‌دا تا هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی و له‌وه‌ش واوتر له‌دژی ته‌واوی برگه‌و یاسایاکانی باری که‌سیتی و هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ریسایهنهی تر که ژنان که‌متر له پیاوان ته‌ماشاده‌کات ههلبوهشینیتهوه و له جیگایدا یاساکان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نی ژنان و پیاوان دابڕێژیتهوهو لادانیش لێیان سزای توندی به‌دواوه بیت تا له کرده‌وه‌دا و له ئاستی جیبهجیکردنیشدا جیبهجیبکریت.
ریگاکان بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه زۆرن که پیویسته بگیرینه به‌ر که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
*په‌ره‌دان بهههولهکانی ئیستا و تیپه‌راندنی له چوارچیوه‌ی کاری راگه‌یاندن و ته‌بلیغاته‌وه بۆ ریکخستن و ریکخراوبوون و هیزکۆکردنهوه و وهریخستنی خۆپیشاندانی فراوانی کۆمهلامهتی بۆبه‌رده‌م نوسینگه‌کانی په‌رله‌مان له شاره‌کان و بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مان له‌شاری هه‌ولیر.
* به‌مه‌به‌ستی ئاشناکردنی زیاتر خه‌لک به ناوه‌رۆکی سه‌رجه‌م یاساکانی باری که‌سیتی و کۆکردنه‌وه‌ی زیاتر خه‌لک له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کاندا، وهریخستنی کۆروکۆبونهوهی جه‌ماوه‌ری فراوان له شوینی کار‌و ژیانی خه‌لکیدا، به‌تایبه‌ت له په‌یمانگاو زانکۆکانی کوردستان و کارگه‌کان و بانگه‌وازکردنیان بۆ به‌شداری له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه‌ی به‌دژی ئه‌م بریاره وهردهخرین.
* خۆجیاکردنه‌وه‌ی ریکخراوه‌کانی ژنان له ریکخراوه ژنانه ئیسلامیه‌کان و ده‌رخستنی ماهیه‌تی واقعی ئه‌م ریکخراوانهو په‌یامه ئاشکراو دهمامکدراوهکانیان.
* ئاگادارکردنه‌وه‌ی دنیای شارستانی سه‌رده‌م و ریکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له‌هه‌ر شوێنێکی دنیا هه‌ن، سه‌باره‌ت به‌م بریاره‌و راکیشانیان بۆ پشتیوانی له مافه‌کانی ژنانی کوردستان و لهپیشیانهوه بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره.
*شکات تۆمارکردن له‌سه‌ر یه‌کیتی و پارتی له ریکخراوه‌ی سۆسیال ئه‌نته‌رناسیونال بهوسفهتهی یه‌کیتی ئه‌ندامی ئه‌و ریکخراوهیهو پارتیش داوای ئه‌ندامه‌تی کردووه‌و دژی ژن بونیان پیچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی ریکخراوی ناوبراوه.
*بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نه سیاسیانه‌ی کوردستان که بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی ژن و پیاو عه‌لمانیه‌ت ده‌که‌ن بۆ به‌شداری له هه‌وڵی ژنان بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره‌و توڕدانی هه‌موو یاسا و ریساو دژه ژنه‌کانی تر، و نیشاندانی ماهیه‌تی ئه‌وانه‌ی تا ئیستا هه‌لگری ئه‌م بانگه‌شه‌یه بوون و ئیستا بیده‌نگن.
* وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و درۆیه‌ی که ده‌لێت فره‌ژنی فه‌رهه‌نگی خه‌لکی کوردستانه و نیشاندانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که ئه‌مه ته‌نها فه‌رهه‌نگی که‌لتوری کهمایهتیهکهی زۆر زۆر که‌می دیاریکراو و مه‌لاکان و ئیسلامی سیاسیه له‌به‌رامبه‌ر به که‌لتوریکی زوربه‌ی ره‌های خه‌لکی کوردستاندا.
* لێکههلپێکانی هه‌موو هه‌ول و که‌مپه‌ینه‌کانی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولات تا بههیزیکی گه‌وه‌ره‌وه ئه‌م بریاره توڕ بدریت .
زۆر شتی تریش ئیمکانی هه‌یه به‌لام لام وایه بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره‌و بۆئه‌وه‌ی سه‌روکایه‌تی هه‌ریم په‌سه‌ندی نه‌کات ئه‌مانه زۆر گرنگن.
هاوپشتی: هه‌ن ده‌ڵێن په‌رله‌مانی کوردستان ته‌عبیر له ئاستی فه‌رهه‌نگی دوواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کات، ڕای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌کو هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کی ئه‌م دنیایه، به‌گشتی هه‌لگری دوو که‌لتورو دوو فه‌رهه‌نگه، که‌لتوریکی ئازادیخوازی و پیشکهوتخوازی و ئیسناندۆستی و به‌رابه‌ریخوازی که فه‌رهه‌نگی زوربه‌ی زۆری خه‌لکی کوردستانه‌و فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی رابردووی عه‌شایه‌ری و ئیسلامی که که‌لتوری ئهقهلیهتێکی زۆرزۆر که‌می کۆمه‌لگای کوردستانه‌و ده‌یانه‌وی به‌ر به گۆران و ره‌وتی پیشکه‌وتنخوازی کۆمه‌لگاو ده‌سکه‌وت و پیشرهویهکانی ئینسانیه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بگرن.
په‌رله‌مانیش له‌م دهنگدانهیدا به فره ژنی نیشانی‌دا نوینه‌ری واقعی ئه‌م ئه‌قلیه‌ته فه‌رهه‌نگ دارزیوو ژهنگگرتووهیه که‌دژی ژن و گۆران و پیشکهوتنخوازییه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش هه‌ر ئیستا ته‌ماشای کاردانه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان و مه‌لاکان بکه‌ن، جگه له‌وانه کێ هاواری لێ ههلساوهو ترسی هه‌یه بگیردریتهوه بۆ په‌رله‌مان و کێیه هاواری لێهه‌ڵساوه له‌به‌رامبه‌ر به‌و ناره‌زایه‌تییه مه‌ده‌نییه‌ی خه‌لکی پیشکه‌وتنخوازی کوردستان و نوسه‌ران و ئازادیخوازان و ههلسوروانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان که دژی یاساکه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هاوپشتی: به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن که بۆیه ئه‌م یاسایه پێویسته، چونکه کچی قه‌یره زۆره‌و له کوردستان ژن له پیاو زۆرتره. ئێوه وه‌ڵامتان بۆ ئه‌م ئه‌رگیومه‌نته چییه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: یه‌که‌م ئه‌مه درۆیه‌کی شاخداره که ده‌لین پیاو له ژن زیاتره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابوایه ده‌مێک بوو ئیسلامیه‌کان به‌وێنه‌ی بیانوێکی نائینسانی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌گرت دووه‌م، له کۆمهلگایهکیشدا ئه‌گه‌ر حاله‌تیکی وابێته پیشه‌وه ریگاکهی فره ژنی نییه، چونکه فره‌ژنی یانی کویله‌کردن و ئیغتیسابی ژن، سییه‌م ئه‌گه‌ر به‌و پیوانه جه‌نگه‌ڵییه مامه‌له‌ی ژن و کۆمه‌لگا بکریت ئه‌وا ده‌بوو دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م فره‌ژنی کرابا به‌یاسا چونکه به‌ده‌یان ملیۆن پیاو له‌م دوو جه‌نگه‌دا کوژران و ژن! زۆرتر بوون.
ئه‌گه‌ریش ده‌لین قه‌یره‌ی ژنمان زۆره ئه‌وه قه‌یره‌ی پیاویش زۆره‌و هاوکات به‌سه‌دان هه‌زار لاو ی کورو کچ له‌به‌ر نه‌بوونی و گرانی بازار‌و بی‌کاری و بیخانهولانهیی و سه‌ختی به‌ریوه‌چوونی ژیان ناتوانن زه‌واج و ژیانی هاوسه‌ری پیکبینن. ئه‌مه‌ش هۆکاری قه‌یره‌یی ژن و پیاوه.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش واوه‌تر ئه‌م جه‌نابانه‌ی باسی ئه‌مانه ده‌که‌ن، نیشانی ئه‌ده‌ن که ژن وه‌سیله‌ی و سیکس و هه‌وه‌سبازی پیاو و منال دروستکرن و خزمهتکاریییه، بۆیه له جیگای به‌ره‌سمی ناسینی ئازادانه‌ی ئینسانه‌کان و ته‌نها بیریان بۆ زه‌واجی ئیسلامی و چه‌ند ژنه‌یه تا کوڕ دروست بکه‌ن و قه‌ره‌بووی که‌م پیاوی!! بکه‌نه‌وه.
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ئه‌مانه ده‌لین و ئه‌م درۆیانه ده‌که‌ن، ده‌بی لییان بپرسین ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی پیاوان له ژنان زیاتر بوو ژنان بۆیان هه‌یه یه‌که‌ی چه‌ند پیاویکی هه‌بیت؟ وه ئه‌مه به‌ریگای دروست ده‌زانن بۆ پاساوی ریژه‌یی ژن و پیاو؟ یان وه‌کو ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ردوو باره‌که‌ی به ئیغتیساب ته‌ماشا ده‌که‌ن؟ دیاره ئیسلامیه‌کان و مه‌لاکان و هه‌لگرانی کۆنه‌په‌رستی به‌پێی یاسا‌و ریسا سه‌رچاوه‌گرتووه‌کان له شه‌ریعه‌ت، چه‌ند ژنه هه‌رچه‌نده ئیغتیسابیشه، به‌لام مادام پیغه‌مبه‌ری ئیسلام کردویه‌تی و شه‌رع ژنی به‌که‌متر له پیاو داناوه‌و به ئایه‌ت و حه‌دیس فره‌ژنی و ئیغتیسابی ژنانی په‌سه‌ندکردووه، ئه‌مانیش له‌دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌یانه‌وێ هه‌مان ره‌فتاری چه‌په‌ڵی ئاژه‌لی دریژه پیبده‌ن و شانازیشی پێوه بکه‌ن.
هاوپشتی: به‌شێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێن ئێمه بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانمان و خۆپاراستن له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، ئه‌و بڕیاره‌مان په‌سند کرد. باشه ئه‌وه چه‌نده ڕاسته ئه‌گه‌ر پیاوه‌کانمان دوو ژن نه‌هێنن. ئه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ژێر مه‌ترسیدایه؟
عه‌بدولا مه‌حمود: دیاره زۆرتر مه‌به‌ست له‌ولاتانی ناوچه‌که ئیران و تورکیایه، ئه‌وه ئێران ده‌وله‌تیکی مهزههبییهو پیویستی به باس و هۆکاری بوونی سیغه‌و فره ژنی نییه، کۆمه‌لیک ئاخوند به‌زۆری هیزو شه‌لاق قانونی ئیسلامی ده‌سه‌لاتیان داسه‌پاندووه‌و به شۆرشی ژنانیش ده‌روخێت. تورکیا که‌یه‌کیکه له‌ده‌وله‌ت تاسه‌ر مۆخ دژی کورده‌کان به‌لام له تورکیا دین و ده‌سه‌لات لیکجیاکراونهتهوه و فره‌ژنی و زه‌واجی ئیسلامی قه‌ده‌غه‌یه، نزیکه‌ی 90 سال پیش ئیستا ئه‌مه‌یان له‌ده‌ستوردا جیگیرکردوه.
به‌لام ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش بگوزه‌رێین به‌راستی شه‌رمه‌زاری نییه ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌ناو سه‌دان ده‌وله‌ت و ولاتانی دنیادا ڕژێمه هه‌ره سه‌رکوتکه‌رو دژی ئازادی و دژه ژن و فاشیسته‌کان به نمونه بنیتهوهو خۆیانی پێ به‌روارد بکات، و شتیان لیوهربگریت؟ که دیاره ئه‌م جه‌نابانه‌ی ئه‌م قسانه‌ده‌که‌ن سه‌د به‌رابه‌ری ئه‌م ڕژیمانهش دواکهوتوترو دژی ئازادی ترن. فروفیشاڵی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش تا ئه‌م ساته وه‌خته درۆیه‌کی ئاشکرایه. حزبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌کانی کوردستان له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا ده‌یان و سه‌دان ریکه‌وتنامه‌ی نهێنی و ئاشکرایان له‌گه‌ڵ ئه‌م رژیمه دژی ئازادی و دژه خه‌ڵکی کوردستانه مورکردووهو هاوکاری و خۆشخزمه‌تی جۆراوجۆریان کردون که زوربه‌یان به پێچه‌وانه‌ی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان و له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان بوون، هه‌ره‌شه‌ی واقعی بوون له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی!! و که‌چی ئه‌م جه‌نابانه ته‌ئیدیان کردوه، که‌چی هه‌موارکردنی یاسای باری که‌سێتی به قازانجی ژنان و کۆمه‌لگا به هه‌ره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی! له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی دژی ئازادییه‌کان ومافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی هاوڵاتیان و مافه‌کانی ژنان بێت، دژی ئاسایش و ئارامی کۆمه‌ڵگایه.
هاوپشتی: باسگه‌لێکی زۆر سه‌باره‌ت به به‌شداری ژنان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌و گوایه چه‌نده ژنان له جومگه‌کانی دهسهڵاتو داموده‌زگاکانی بوونیان زۆرتر بێت. هێنده زۆرتر به‌رگری له مافه ژنان ئاسان ده‌بێت، به‌و پێیه که به‌شێکی به‌رچاوی ژنان له په‌رله‌مان ده‌نگیان به یاسای فره‌ژنی داوه، ئه‌و حوکمه‌ی سه‌ره‌وه له‌م باره‌دا چۆن ده‌کرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت؟
عبدالله مه‌حمود: راستیه‌که‌ی ئه‌مه له‌وانه‌یه له سیسته‌میکی دیموکراسی و کراوه‌دا تاراده‌یه‌ک دروست بیت، به‌لام به‌گشتی ئه‌م بۆچونه زۆر دوره له راستیه‌وه. نه زۆربوونی ژنان له ده‌سه‌لات و په‌رله‌ماندا به‌مانای رزگاری ژنان و ده‌سته‌به‌رکردنی مافهکانیانهو نه زۆربوونی ریژه‌ی پیاو به‌مانای ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ره‌گه‌زی نێره‌و نه بوونی کورد له‌ده‌سه‌لاتدا به‌مانای کۆتایهێنان به کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه و نه بوونی ره‌ش پێستێک به‌سه‌روکی ولاتیک به‌مانای کۆتایهینان به ئاپارتایتی ره‌گه‌زیی…تاد، دێت.
بۆیه ئه‌مه بۆچونیکی پوچه، له ئیستای دنیادا جگه له‌سوید هه‌موو ولاته‌کانی تری دنیا پیاو تیایاندا له‌ده‌سه‌لات و په‌رله‌ماندا زیاتره به‌لام دین له‌ده‌وله‌ت و یاسا‌و په‌روه‌رده‌و فیرکردن جیاکراوه‌ته‌وه. ده‌ورگێران و به‌شداری کارا به قازانجی ژنان و کۆمه‌لگا، به که‌مو زۆری ریژه‌ی ژن و پیاو بوون نییه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خه‌بات و تیکۆشانی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بزوتنه‌وه رادیکال پێشکه‌وتنخوازه‌کانه‌وه هه‌یه که دایان سه‌پاندووه، له کوردستانیش بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی رادیکال و پیشکه‌وتنخواز به‌خه‌بات و تیکۆشانی نه‌پساوه‌ی ده‌توانێ ئه‌م سیسته‌م و یاسا‌و ریسا پیاوسالارانه توڕبدات و سیسته‌م و ریساو یاسای مۆدیرن جیبخات. ئه‌وکاته که‌س ناتوانێ ڕێ له به‌شداری ژنان بگرێت به‌شداریشیان به‌شداریه‌کی واقعی و کارا ده‌بێت.