گفتوۆ لەگەڵ عومەر جەلال
عــومه‌ر جه‌لال :-
ئه‌وه‌ی ئازار ده‌یبه‌خشێ بۆ دۆزینه‌وی خود و ، شته په‌نهانه‌كانی ده‌وروپشتمان خۆشبه‌ختی ناتوانێت پێمانببه‌خشێت
عــومه‌رجه‌لال دووبه‌رهه‌می شیعری چاپكراوی هه‌یه “سفری ئه‌زموون 2009″ و ” كتێبی سفر 2012 ” تێكسته‌كان وه‌ك په‌یام و ، وه‌ك ته‌كنیك و ، ئه‌و شێوه كاركردنه‌ی پێی نووسیووه لێك دوورن ، لێره‌دا گفتووگۆ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی و ، چه‌ند باسێكی په‌یوه‌ست به‌شیعر و ، ئه‌و ده‌ق ئاوێزانه‌ی كه زۆر جار نووسه‌ری كوردی به دز و ، دزیكردنی ئه‌ده‌بی پێ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .
*/ ده‌بینین له‌زۆرێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی شاعیران‌دا ، گه‌ر لێیان بپرسرێت شیعر چییه؟ ڕاسته‌وخۆ پێناسه‌یه‌كی شیعر ده‌كه‌ن و ” هه‌وڵده‌ده‌ن به‌كه‌مترین پیاهه‌ڵدان ، شیاوترین ووشه ده‌رببڕن ، به جۆرێك ئه‌و ووشانه‌ی بۆ پێناسه ده‌ریده‌بڕێ پێشتر نه‌و ترابێ و ، ڕاسته‌وخۆ شیعر له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌گرن ، ئایا ده‌كرێت شیعر پێناسه بكرێ ؟ یاخود ناساندنی گشتی بكرێ و ، دوور بكه‌وینه‌وه له چه‌ند ڕسته‌یه‌كی كۆنكرێتی و پێناسه‌ی شیعر و قسه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ر و ئه‌و نووسه‌ر له كاتی پێناساندنیدا ؟
عومه‌ر جه‌لال:
ئه‌گه‌ر بڵێین شیعر پێناسه ناكرێت ، ئه‌مه خۆی پێناسه‌یه بۆ شیعر ، به‌بڕوای من شیعر وه‌ك عه‌شق ده‌بینم تا مرۆڤه‌كان ئه‌زموونی نه‌كه‌ن ناتوانن مافی پێناسه‌كردنی بده‌نێ ، یان به‌مانایه‌كی دی هه‌ركه‌س له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه وه‌ك شاعیر پێناسه‌ی خۆی هه‌یه بۆ شیعر‌و ، جوانترین پێناسه‌كان ئه‌وانه‌ن تا ئیستا نه‌كراون ، شیعر ده‌كرێت پێناسه بكرێت به‌ڵام نه‌كردنی جوانتره ، ئه‌و سیحره‌ی له‌شیعردا هه‌یه نزیكه له‌سرووتی عه‌شقه‌وه ، من هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دام مرۆڤ جۆرێكه له شاعیر‌و ئیدی هه‌ندێ كه‌س ئه‌و تێڕوانینانه‌ی ژیانی ده‌نووسێته‌وه و ، كه‌سانێكیش هه‌ن له‌ناوه‌وه‌ی خۆیاندا ده‌یخۆنه‌وه.
نووسه‌ر گه‌لێك هه‌ن ئه‌وه‌نده ناشرین ده‌نووسن ، نه‌نووسن به‌لای خوێنه‌ره‌وه ئاساییه و ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كه‌سانێكیتر هه‌ن زۆر جار كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین یا تێكه‌ڵیان ده‌بین ، ئومێد ده‌كه‌یت بنووسێت و ، كه‌چی هه‌موو شیعره‌كانی به‌هه‌ڵوێست و جوانیی و ، قسه‌كردن و ، ژیانێك شاعیرانه ده‌رده‌برێت ، بۆیه من وای ده‌بینم ، هه‌وو ئه‌و پێناسانه‌ی كه ئه‌م و ، ئه‌و ، بۆ شیعر كردویانه له‌روانگه‌ی په‌یوه‌نده‌ی خۆیانه‌وه بووه به‌شیعر‌وه ، ئه‌گینا پێناسه‌یه‌كی وا نا‌بینیت له‌ئاستی مافی شیعردا بێت ، هه‌ندێ چه‌مكی تایبه‌ت هه‌ن كه په‌یوه‌ستن به‌مرۆڤه‌وه و ، ده‌بنه به‌شێك له‌ژیانیان ، رۆژ له‌دوای رۆژ قوڵتر‌و پر مانا ترده‌بن شیعریش یه‌كێكه له‌و ژانره جوانه‌ی ئه‌ده‌ب ، كه مرۆڤ به‌تایبه‌ت نووسه‌ر توشی نادڵنیایی دێت كاتێك پێناسه ده‌دۆزێته‌وه بۆ شیعر ، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین شیعر به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان به‌چه‌ندین رێبازی ئه‌ده‌بی تێپه‌ر ده‌بێت و هه‌میشه له نوێبوونه‌وه‌دایه ، پێناسه‌كردنیش بۆ “شیعر” ده‌توانین وه‌ك شیعرێك ته‌ماشای بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و جوانی و سیحره‌ی شیعر نیشان بدا ، ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت پێناسه بۆ شیعر بكه‌م ته‌نیا ده‌ڵێم “شیعر” .
*/له كوردستان ساڵانه چه‌ندین ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی سازده‌كرێت ، به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بینین هه‌ندێك خاوه‌ن تێكست ته‌نها بۆ ڤیستیڤاڵه‌كان ده‌نووسن ، یاخود به‌جۆرێك له جۆره‌كان بوونه‌ته كوڕی ڤیستیڤاڵ ، ئایا ئه‌مه چۆنه به‌لای جه‌نابته‌وه؟
عومه‌ر جه‌لال:
هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم ، جا هه‌ركه‌سێك بێت كه بۆ ڤیستیڤاڵ ده‌نووسێت و ، زۆر نائاساییانه و قیزه‌ونانه ده‌یبینم . هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌نده ئاگادار نیم ئه‌وه كێیه بۆ ڤیستیڤاڵ ده‌نووسێت ، نووسین كه بووه هه‌وڵێك بۆ بژێویی و ، خۆبردنه پێشه‌وه من ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه . هه‌رچه‌ند ئه‌و ڤیستیڤاڵانه‌ی ده‌كرێت پڕن له‌كه‌م و كوڕی تێكشكانی هه‌ندێ كه‌س و ، گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌سیتر ، بۆخۆم دوو جار ، به‌شداری دوو ڤیستیڤاڵی جیاوازم كردووه و له‌دوایشدا ئه‌وه‌نده ناشیرنیم بینیووه كه نه‌توانم جارێكی‌تر بچمه ڤیستیڤاڵ و ئه‌و شته بێ مانایانه ، ئیدی نووسه‌ر ئازاده به‌شداری ده‌كات له‌و جۆره ڤیستیڤالانه . به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له‌دوای ڤیستیڤاڵ به‌سه‌ركه‌وتن و ، بێبه‌شكردنیان له‌خه‌ڵات به‌رده‌وام بیت له‌نووسین ، هیچ كات به‌تایبه‌ت له‌مێژووی ڤیستیڤاڵه كوردییه‌كاندا نووسه‌ری درووست نه‌كردووه ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش هه‌بوون ئه‌نجامی ڤیستیڤاڵیان كردبووه پێوانه‌ی نووسه‌ربوونی خۆیان ، له‌كاتێكدا نووسه‌ر مه‌رجه بۆ خودی خۆی و خوێنه‌ره‌كه‌ی بنووسێت نه‌وه‌ك ڤیستیڤاڵ ، جا من ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌م له‌سه‌ر لاوازیی و ، بێ مانایی ئه‌و جۆره ڤیستیڤاڵانه هه‌یه ئه‌وه‌نده كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سانیك نین كه‌ته‌نیا ساڵانه به‌تێكستێكه‌وه خۆیان ده‌كه‌ن به پاله‌وانی ڤیستیڤاڵ ، ئه‌گینا شێوه‌یه‌كی جوان و گۆڕانكاری جیدیی له‌ڤیستیڤاڵه‌كاندا ئه‌گه‌ر بكرێت به‌م شێوه نه‌نووسه‌ر ده‌توانێت به‌و شێوه ببێته پاڵه‌وانی ڤیستیڤاڵ ، نه ڤیستیڤال دیوێكی ناشیرنی ئه‌ده‌بی كوردییمان نیشان ده‌دات ، ڤیستیڤاڵ بۆئه‌وه‌یه رێز له‌و ده‌نگه جیاواز و جوانانه بگرێت كه‌چی زۆر جار ده‌یبینین لای ئێمه پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه و ، مه‌گه‌ر به‌سودفه ئه‌گینا كه‌سانێك له هه‌ندێ ڤیستیڤاڵ كراون به‌پاڵه‌وان خوێنه‌رێكی ساده‌ش ناتوانێت چێژ و جوانی و تازه‌گه‌ری له‌وشه‌كانیدا ببینێت.
*/ تۆ تاچه‌ند بایه‌ختداوه به وێنه‌ی شیعریی ، كه‌هه‌ركات له‌م شێوه كاركردنه‌دا زۆر قوڵبویته‌وه ، ئه‌وا ڕاسته‌خۆ واتا شیعرییه‌كان ده‌پوكێنه‌وه و ، پڕاوپڕ ده‌سته‌واژه شیعرییه‌كان ده‌بنه جۆرێك له وڕێنه ، یان گه‌ر به‌جۆرێكی تر پرسیاره‌كه بكه‌ین ، ئایا ڕات چیه له‌سه‌ر ئه‌م شێوه كاركردنه؟
عومه‌ر جه‌لال:
له ڕاسیتیدا ئه‌م شێوه كاركردنه‌ی من پێ ده‌نووسم هه‌ڵبه‌ت خاڵی نییه له‌وێنه ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ شیعر و له‌هه‌ندێ شوێندا كارم له‌سه‌ر كۆد كردووه . یان به‌مانه‌یه‌كتر وێنه‌ی شیعیرم له‌هه‌ندێ شوێندا كردووه به كۆد و له‌هه‌ندێ شوێنیتریشدا كۆد و قوڵبوونه‌وه‌ی فیكرم به‌شێوه‌یه‌كی وێنه‌ی ساده ده‌ڕبڕیوه . له هه‌ندێ ڕسته‌ی شیعره‌كانمدا ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت “كتێبی سفر” ته‌ماشا بكه‌یت ، به‌ر ئه‌و جۆره وڕێنه‌یه ده‌كه‌ویت و به‌ئاسانی وڕێنه‌كان ده‌ناسرێنه‌وه ، یانی به‌كورتی نووسین به‌لای منه‌وه ئاوێته‌یه‌كه له‌وێنه و فیكر و وڕێنه و ئه‌و شتانه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت و له‌پرسیا‌ره‌كه‌تدا ئاماژه‌ت پێكردووه ، من ناتوانم وه‌ك كه‌سانێك بنووسم كه‌بۆ خوێنه‌ر بنووسن و ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌م دۆخه نامۆیه‌ی ئێستاوه هه‌یه كه مرۆڤی بێزار و نائومێدی تێدا ده‌ژێت و ، ڕه‌نگه بارودۆخی سیاسی و ، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نووكه نه‌بایه من به‌م شێو وڕێنه ئامێزانه نه‌منووسیبایه ، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌م سه‌ر زه‌وییه بوونی “مرۆڤی مۆدێرنه” مرۆڤێكه زووتێپه‌ر و دونیای ئه‌ده‌ب زۆر بچوككراوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یی خۆم ده‌مه‌وێت نه‌نووسم ناتوانم بنووسم ، من هه‌میشه له‌و بڕوایه‌دابووم كه كه‌سێك ویستیی بنووسێت یان نه‌نووسێت یان خاوه‌نی ده‌نگ و ، ره‌نگێكی تایبه‌تی خۆی بێت و ، نه‌بێته كۆپی ئه‌وانی دی ، تۆ ته‌ماشاكه له‌ئێستادا گه‌نجانێك ده‌نووسن(كه‌خۆشم به‌شێكم له‌و گه‌نجانه)زۆربه‌یان له‌یه‌كه‌وه نزیكن و واهه‌ست ده‌كه‌یت سه‌رقاڵی یه‌ك ده‌قی درێژین و ، ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه كاری له‌سه‌ربكه‌ین ته‌نانه‌ت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌جیاوازییه‌كی كه‌م ده‌كه‌یت ، له‌نێوان نووسینی ئه‌م ده‌یه‌دا هه‌ڵبه‌ت من تا پێمكرابێت وه‌ك ده‌وروپشتم نه‌منووسیوه و ناشمه‌وێت وا بنووسم.
تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردووكتێبه‌كه‌ی من بخوێنیته‌وه ده‌بینیت خاوه‌نی یه‌ك شێوه كاركردن نیم و به‌تایبه‌ت له‌دواین كتێبمدا “كتێبی سفر”واهه‌سته‌كه‌ی چه‌ند كه‌سێك نووسیویه‌تی یان وام ئاره‌زووكردووه گۆرانكاری له‌نووسینه‌كانی خۆمدا بكه‌م و ، به‌چه‌ند شێویه‌ك بنووسم ، ئیدی له‌هه‌ندێ شوێندا وڕێنه‌یه و ، له‌هه‌ندێ شوێندا ساده‌ییه و ، له‌هه‌ندێ شوێندا وێنه‌گه‌لی رۆمانسی زۆر ساده و هه‌روه‌ها فیكریش ده‌بینیت كه‌من بۆ تێكشكانی رێبازه‌كانی شیعر كردوومه و ، نه‌مویستووه په‌یوه‌ست بم به‌دونیایه‌كی تایبه‌تی نووسینه‌وه.
*/ له‌سه‌ر ئه‌و جیاواز كاركردنه‌ت له فۆڕم و، ناوه‌ڕۆك و ، ته‌نانه‌ت ته‌كنیكی شیعریه‌كانت له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌تدا ده‌مه‌وێ پرسیارێكی دیكه بكه‌م ئه‌وه‌ش ، ده‌بینین هێندێكجار له‌ناو تێكسته‌كاندا “به‌كه‌می “به‌ر “سوریالیزم” هه‌ندێكجاریش به‌ر “نێهیلیزم” ده‌كه‌وین ، تۆ تاچه‌ند خۆت وا به‌سته ده‌كه‌یت به رَێبازێكی ئه‌ده‌بی دیاریكراوه‌وه ؟
عومه‌رجه‌لال؛
من وابه‌سته نیم به‌هیچ رێبازێكی شیعری و ناشمه‌وێت ببمه دووباره‌كردنه‌وه‌ی رێبازێكی شیعری و خۆم بئاڵێنمه ئه‌و جۆره رێبازانه‌وه ، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ینووسم به‌شێكی خۆنووسینه‌وه‌یه‌و به‌شێكی خوێنه‌ر ناچارم ده‌كات بنووسم ، راسته دوونیایه‌كی تاریك له‌شیعره‌كانمدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئیدی من حه‌ز به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌شبینی و ئه‌و شتانه بكه‌م ، شیعر به‌لای منه‌وه بۆ جوانتركردنی ژیانه‌و به‌شێك له‌و ساته تایبه‌تانه‌ی خۆم ده‌نووسمه‌وه ، ئیدی زۆر جار غه‌مگینییه و زۆرجاریش سوریالیانه و زۆر جاریش هێنده ساده ده‌نووسم وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای نووسینمبێت ، به‌كورتی هیچ رێبازێكی نووسینم نییه ، خۆشم له‌نێو زۆربه‌ی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كاندا ده‌بینمه‌وه ، بوونی رێبازێكی ئه‌ده‌بیی به‌لای منه‌وه گرنگ نه‌بووه ئه‌وه‌نده‌ی ویستوومه شتێكی جیاواز بنووسم ، ئیدی ئه‌وه خوێنه‌ره بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات من له‌كام رێبازدا ده‌بینێته‌وه .
من به‌پێی دونیابینی خۆم و ژیانی رۆژانه‌م نووسیومه و ، هه‌ر كاتێك به‌ر وشه‌یه‌ك كه‌وتبێتم بۆ نووسین خوێند‌نه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌بووه كه تێیدا ژیاوم ئیدی رۆژێكی غه‌مگین بووبێت ئه‌وا غه‌مگین ده‌ركه‌ووتووم و ئه‌گه‌ریش ژیانی ساده و خاكییانه ژیابێتم و ، له‌نێو سروشت و رۆشتنم بۆ گوندێك و مانه‌وه‌م له‌وێ تا زه‌مه‌نیك وشه‌كانم هه‌ڵقوڵاوی دونیایه‌كی تایبه‌تی سوریالییانه‌بووه ، ده‌توانم بڵێم وام كردووه خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌ستی به‌ر تێكستێكی من بكه‌وێت هه‌وڵمداوه ئه‌و خوێنه‌ره له‌خۆم نه‌تۆرێنم و ، ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی نه‌هیلیست بێت بتوانێت چێژ له‌نووسینم ببینێت و ئه‌گه‌ر سوریالییانه‌ش بێت به‌هه‌مان شێوه ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌م بكات ، من ناتوانم تایبه‌ت به‌و شێوه‌یه بنووسم كه‌خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت ڕاسته به‌شێكی نووسینی من خۆنووسینه‌ویه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌هه‌ندی خاڵی هاوبه‌شی ئه‌وانی دییه‌وه.
*/ ساموێل بێكت ده‌ڵێ ” بۆ خوێنه‌رێكی نه‌بینراو ده‌نووسم “ئیدی تۆ كه نازانی خوێنه‌ره‌كانت كێن و ، چۆن بڕیار له‌سه‌ر ده‌قت ده‌ده‌ن ئیدی چۆن ده‌ته‌وێ لێت نه‌تۆرێن ؟ له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ڵێی ” من ناتوانم تایبه‌ت به‌و شێوه‌یه بنووسم كه‌خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت” ؟
عومه‌ر جه‌لال:
من ته‌واو هاوده‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌ی بیكێت،نازانم بۆ كێ ده‌نووسم به‌ڵام هه‌ر نووسینێكم بڵاوكردبیته‌وه له‌دوای ئه‌وه هه‌ندێ له‌خوێنه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم و كه‌م تا زۆر سه‌رنجیان هه‌بووه له‌سه‌ر نووسینه‌كانم ،یان به‌مانایه‌كی دی وا راهاتووم خوێنه‌ری شیعره‌كانم له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه رابێنم كه پێی ده‌نووسم،هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستم یاریكردن نه‌بووه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر به‌ڵكو هه‌وڵمداوه له‌گه‌ڵ دونیابینی خۆم و ئه‌و شێوازه تایبه‌ته‌ی پێ ده‌نووسم خوێنه‌ر وه‌ڕس نه‌كه‌م له‌وشه‌كانم،له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌مهێشتووه بۆ هێشتنه‌وه‌ی خوێنه‌ری وشه‌كانم وه‌ك ئه‌وه بنووسم ئه‌وان ده‌یانه‌وێت،به‌كورتیی ویستوومه خوێنه‌ر به‌دوای ته‌كنیكی نووسینه‌كانمه‌وه‌بێت نه‌وه‌ك من به‌دوای ئه‌واندا بگه‌ڕێم و به چ شێوازێك ئه‌وان پرده‌كاته‌وه له چێژی نووسین،یانی روونتر بڵیم هه‌میشه له‌هه‌وڵی گه‌مه‌كردن بوومه له‌گه‌ڵ شێوازی نووسینمدا و ئیدی له‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هه‌ر وه‌ك چۆن زۆربه‌ی وشه‌كانم پڕن له‌نیگه‌رانی ئاوهاش به‌شیكی ئه‌وانه‌ی ده‌مخوێننه‌وه ئاوێته‌ن له‌نیگه‌رانیی و راهاتوون.
*/ ئێوه له‌ناو ئه‌و كتێبه شیعرییه‌یی به‌م دواییانه بڵاو تان كرده‌وه هێندێك شت ده‌بینرێت ، كه‌هێندێكیانت بۆ ده‌خه‌مه ڕوو وه‌ك :-
ئێوه ده‌ڵێن ” به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌كه‌مین پێڵاوه‌كانی منداڵیم خۆشمده‌وێی ” هاوكات داستان به‌رزان ده‌ڵێت ” به منداڵێكم ووت چه‌نده منت خۆشده‌وێ/ ووتی :- هێنده‌ی پێڵاوه تازه‌كانم “
ئێوه له جێگه‌یه‌كی دیكه ده‌نووسن “ئایی باوكه منی یوسف خه‌ونم به‌هیچ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه نه‌دی / ته‌نانه‌ت مانگ و خۆریش / كه‌س ڕقی لێ نه‌بووم / كه‌س نه‌یكردمه بیره‌وه / هه‌روه‌ك چۆن خۆشی نه‌ویستم / ئایی باوكه یوسفه‌كه‌ی تۆ له خه‌ونی نه‌زانی / ته‌نیا خۆی مژۆڵ كرد به‌ته‌نیاییه‌وه ” هاوكات توانا ئه‌مین له چیرۆكێكدا به‌ناوی “موعتادێك له‌سه‌ر پردی سیرات ” ده‌نووسێ “یوسف نیم و وام له م بیره تاریك و قووڵه‌دا ، كه‌س نه‌یخستوومه‌ته ئێره و خۆم هاتووم ، زه‌حمه‌تی ده‌رهێنانم مه‌خه‌نه به‌ر خۆتان ، ئه‌گه‌ر ئه‌رك نییه سه‌ری ئه‌و بیره داپۆشن ، ئه‌و ڕوناكییه عه‌زێتمده‌كات ”
له‌جێگه‌یه‌كی دیكه ئێوه‌ده‌نووسن ” تۆ و خودا له‌یه‌ك شت‌دا له‌یه‌ك ده‌چن / هه‌ر دووكتان بۆ ئه‌به‌د منتان داگیر كرد “
هاوكات یاسین عومه‌ر ده‌ڵێت “تۆ و خودا دوو خۆشه‌ویستی بێ ئه‌دره‌سی منن “
گه‌ر ته‌ماشای په‌یامی هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك ، یان زۆر لێكه‌وه‌نزیكه ، من ناپرسم بۆ ئه‌م دێڕَانه به‌و شێوه‌ن ، یاخود ئه‌مكاره‌ت بۆ ئه‌وها كرد ؟ نا… به‌ڵكو به پشت به ستن به ووته‌یه‌كی فه‌رهاد شاكه‌لی كه لێره‌دا ده‌یهێنمه‌وه و ده‌ڵێ ” گه‌ر ته‌ماشای به‌فر بكه‌ین له ڕواڵه‌ته‌دا هه‌موو له‌یه‌ك ده‌چن ، به‌ڵام گه‌ر به‌فر بخه‌ینه ژێر میكرۆسكۆبه‌وه ده‌بینین هیچ كلوی به‌فرێك له كلوی به‌فرێكی دیكه ناچێ ” یانی گه‌ر ته‌ماشای شیعری شاعیران بكه‌ین دێرێك یان دووان و زۆر جاریش ده‌قێك به‌ته‌واوی ، له شیعری نووسه‌رێكی دیكه بچێ ، به‌ڵام گه‌ر به‌باری تایبه‌تی هه‌ر دووكیاندا ڕۆبچیت ، ده‌بینی زۆر دووره له‌یه‌كه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سیان ئاگایان له‌وی دیكه نه‌بوو كه به‌و شێوه نووسیوویه‌تی ، منیش هه‌مان شت بۆ ئه‌م دێرَانه‌ی تۆ به دروست ده‌زانم بۆیه ده‌پرسم بۆ چوونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا چۆنه؟ تاچه‌ند ئه‌مه به‌دروست ده‌زانیت كه ڕواڵه‌ته‌ن زۆر كه‌س هه‌یه نووسینیان یاخود په‌یامی نووسینیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه ؟ به‌ڵام ده‌بینی نووسه‌ری پێ تاوانبار ده‌كه‌ن به دز و ، به دزی ئه‌ده‌بی دایده‌نێین .
عومه‌ر جه‌لال؛
من كاتێك ده‌نووسم هیچ شتێك ناهێنمه‌وه یادی خۆم كه پێشتر خوێندبێتمه‌وه و ، به‌تایبه‌ت ئه‌و شیعر و نووسینانه‌ی كه‌بیانه‌و‌ێت بێنه نێو دێڕه‌كانمه‌وه ، ئیدی نه‌مویستووه و ناشمه‌وێت دێرێكم له‌كه‌س بچێت و هه‌روه‌ك چۆن حه‌زناكه‌م كه‌س دێڕی له‌من بچێت ، من له‌و كورته شیعره‌ی داستان به‌رزانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه خۆشویستنی منداڵێكه بۆ پیڵاو و ئه‌وه‌ی منیش خۆشویستنی مرۆڤێكه وه‌ك پێڵاو هه‌ست به‌نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت له‌وێنه‌كه‌دا ، به‌ڵام ده‌ربرینه‌كه جیاوازه ، من كاتێك ئه‌مه‌م نووسیوه ئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵمدا نه‌بووبێت ئه‌و نووسینه‌ی “داستان به‌رزان”بووه له‌وه‌ش سه‌یرتر من كاتێك مانگی 11ی 2011 كه‌ئه‌م رسته‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ رسته‌یتردا له‌گۆڤاری نه‌وشه‌فه‌ق ژماره “89” بڵاوكر‌ایه‌وه دواتر شاعیرێكیتریش به‌دوای من به‌ناوی “به‌رزان هه‌ستیار” له‌مانگی یه‌كدا له‌ره‌خنه‌ی چاو‌دێر له‌شیعری “زۆر منداڵانه” ده‌نووسیت “به‌قه‌ده‌ر پێڵاوه تازه‌كانم خۆشم ئه‌وێیت” .
تۆ ته‌ماشای ئه‌وه‌ی ” به‌رزان هه‌ستیار” بكه چه‌نده له‌منه‌وه نزیكه و ، ئه‌گه‌ریش لێی بپرسی دڵنیابه ده‌ڵێت من ئه‌و رسته‌یه‌ی “عومه‌ر جه‌لال” م نه‌بینیووه . خۆزگه كه‌سێكی ره‌خنه‌گر ده‌هات و جیاوازییه‌كانی ئه‌و سێ رسته‌ی ده‌كۆڵییه‌وه نه‌وه‌ك من.
تۆ باسی “یوسف”ت كرد له‌چیرۆكی “توانا ئه‌مین”دا من به‌ر له‌وه‌ی توانا ئه‌مینم خوێندبێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندنی من به‌زمانی عه‌ره‌بیی بووه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بیت ، رۆشنبیری و مه‌عریفی من له‌رێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بووه ، كه‌م تا زۆر ئاگاداری ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بیی بوومه و ، ته‌نانه‌ت به‌ده‌یان شاعیری عه‌ره‌ب “یوسف” یان به‌كار هێناوه و هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر له “محمود ده‌روێش”ه‌وه تا “ئه‌مه‌ل دو‌نقه‌ل”ی شاعیری میسری و “سه‌مه‌ر دیاب” و كه‌سانی تریش هه‌ریه‌كه و به‌شێویه‌ك خۆیان چواندووه به”یوسف” و منیش هه‌ڵبه‌ت جیاواز له‌وان خۆم به”یوسف” چواندووه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و یوسفانه‌ی به‌كارهێنراون وه‌ك چیرۆكه ئه‌سڵیه‌كه‌ی به‌ڵام به‌ده‌ستكاریكردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه‌وه.
بۆ ئه‌و دێره‌ی “یاسین عومه‌ر” یش من نه‌مبینیووه و ، دواتر زۆر جیاوازن له‌یه‌كه‌وه هیچ شتێك نایانبه‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه زۆر شاعیریتریش هه‌ن له‌ده‌یه‌كانی رابوردوودا به‌تایبه‌ت له‌دونیای رۆحی و سۆفیگه‌رێتیدا “خودا” یان له‌ناوه‌وه‌ی خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ستیان كردووه به‌و‌ی دییه‌وه ، یانی ده‌مه‌وێت بڵێم تۆ دركێكی باشت به‌و رستانه‌كردووه كه به‌راووردت كردوون و من زۆر پێمخۆشه كه كتێبه‌كه‌ی منت خوێندووته‌وه و ، به‌هیوام چاوی ره‌خنه‌گری جیدیی بتوانێت ئه‌و هه‌موو نوسینانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه و ، هه‌روا زوو تێپه‌رنه‌بن و ، قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و لێكچوونانه‌ی كه‌له‌نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌یه و منیش هیچ كات نه‌مویستووه له‌ژێر كاریگه‌ری و كۆپیكرنه‌وه‌ی كه‌سێكدا دێرێك بنووسم.
دواتر من ئه‌وه‌نده‌ی بزانم “ده‌قئاوێزانی” هه‌یه و ئه‌مه تێده‌گه‌م ، به‌ڵام دزیكردنی شیعر شتێكی قێزه‌ونه و ، به‌ئاشكرا ده‌ناسرێته‌وه . من دژی ئه‌و دیارده‌یه‌م به‌تایبه‌ت كه‌سانێك كه‌زمانه‌كانی دی ده‌زانن و به‌خوێنه‌ره گه‌نج و ساده‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه ، نابێت ئه‌وه‌شمان بیربچێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك باسی خودای كرد یان مردن یان عه‌شق و یان یار و یان نازانم چی ، ئیدی نابێت ئێمه به‌كاریبهێنین به‌ڵكو له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ و نووسین هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی خودی نووسه‌ره‌كان ئاگایان له‌یه‌كتر بێت له زۆر شوێن و رێگه‌دا ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌ك شێوه كاركردن و وێنه و ته‌كنیك.
من چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر شیعرێكم نووسی به‌نێوی”مردنه‌كان” هه‌رچه‌ند پێشتریش له‌زۆر شوێنی شاعیرانی دونیادا شێوازی مردنی خۆیان ده‌نووسنه‌وه ، كاتێك كه‌بڵاومكرد‌وه كه‌سێك به‌چه‌ند ناوێكی جیاوازه‌وه له‌ماڵ‌په‌رێكدا وه‌ڵامگه‌لێكی توند و دوور له‌ره‌خنه‌ی جیدیی بۆ شیعره‌كه‌م نووسیبوو ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ستیكردبوو به‌شاعیرێكه‌وه كه به‌هه‌مو ماناكانه‌وه ئه‌و شاعیره‌م پی ره‌فزه‌و چێژی لێ نابینم.
*/ لێره‌دا دیسان ده‌پرسمه‌وه و ڕوونتری ده‌كه‌مه‌وه ، من نه‌مو,ت كه ئێوه ته‌واو ئه‌و دێڕانه‌ت بینیوه كه من هێناوومه‌ته‌وه ، به‌ڵكوو ووتم بۆچوونت چۆنه كه هه‌ندێكجار به‌دزی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت تا ئێره په‌یامه‌كه‌ت گه‌یشته لام .. به‌ڵام وه‌ك خۆت ده‌ڵێی ” من كاتێك ده‌نووسم هیچ شتێك ناهێنمه‌وه یادی خۆم كه پێشتر خوێندبێتمه‌وه” باشه … به‌ڵام بڕوات به‌وه هه‌یه كه بێ ئیختیار” لائیرادی ” شت گه‌لێك هه‌ن له نه‌ستی مرۆڤدا ده‌مێننه‌وه ؟
عومه‌ر جه‌لال:
ره‌نگه ئه‌مه كێشه‌كه بێت نه‌ك من، بۆ زۆر نووسه‌ریتریش دوو هۆكار هه‌ن یان ئه‌وه‌تا له‌نه‌ستدا ئه‌و بیرۆكانه ده‌مێننه‌وه‌وهه‌ڵبه‌ت به‌بی مه‌به‌ست به‌كارهێنانی هه‌ندێ بیرۆكه نه‌ك دزینی رسته‌یه‌ك،یان ئه‌وه‌تا ئه‌و بیرۆكانه‌وه نه‌خوێندراوه‌ته‌وه‌و پێشتر ئیدی ئه‌مه زۆر جار به‌دزی ئه‌ده‌بی یان بۆ لیێدان له‌ئه‌زموونی ئه‌و نووسه‌ره ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌ی بازاڕی و دیاره ئه‌مانه‌ش كه‌سانێك ده‌یكه‌ن كه‌دژی ئه‌و كه‌سه بن یان بیانه‌وێت بیشكێننه‌وه‌ونووسینه‌كه‌ی بده‌نه پاڵ كه‌سێكی دی و به‌دزی ئه‌ده‌بیی بخوێندرێته‌وه،ئه‌گینا هه‌میشه نووسه‌رگه‌لیك هه‌بوو له‌رابوردوودا و به‌تایبه‌ت من له‌ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی كلاسیك‌دا شتگه‌لی وه‌هام بینیوه و كه‌چی دوای لیكۆڵینه‌وه ته‌ماشایان كردووه زه‌مه‌نی ئه‌و دوو نووسه‌ره زۆر جیاوازبووه و هیچ كامیان ئاگایان له‌كلتور و زمانی یه‌كدی نه‌بووه،به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی به ئاگاییه‌وه كرابێت به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نیا له‌هه‌ندێ رسته وبیرۆكه و ته‌نانه‌ت ناونیشانی شیعره‌كانیشدا هه‌ستی پێده‌كرێت و نزیكن له‌یه‌كه‌وه به‌بێ مه‌به‌ست،ره‌نگه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش بیت كه‌وتراوه هیچ شتێك له‌ژێر ئه‌م خۆره‌دا نوێ نییه.
*/ ئه‌و ده‌مه‌ی شیعره‌كانتم ده‌خوێنده‌وه نیگه‌رانییه‌م تێدا ده‌بینی كه زۆرینه‌ی نیگه‌رانی بینایی كردووه ، ده‌زانی گه‌مژه‌ییه گه‌ر من بپرسم بۆچی نیگه‌رانیت ، یان به هه‌ر نووسه‌رێكی دیكه كه نیگه‌ران بنوسێ پێی بڵێی بۆ نیگه‌رانی ، نا… من ئه‌وه ناپرسم ، به ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌پرسم ئایا نیگه‌رانبوون تاچه‌ند له داهێنان نزیكه ؟ نیگه‌رانبوون تا چه‌ند گرێدروای خه‌ونی گه‌وره‌یه ؟
عومه‌ر جه‌لال؛
من نه‌متوانیوه و ناشتوانم ئومێد له‌نووسیندا درووست بكه‌م ، یان وابكه‌م به‌خته‌وه‌ری و كۆمیدیا ببه‌خشمه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن ناتوانم ماچ و وێنه‌ی سێكسیانه بنووسمه‌وه ، ره‌نگه ئه‌وه ئیشی دكتۆرێكی ده‌روونی بێت یان كه‌سانێكی دی ، ووشه‌كانم هه‌ڵقولاوی ناوه‌وه‌ی خۆمه كه پڕه له‌ئازار و تێك‌شكان و غه‌مگینیی ، به‌درێژایی مێژووی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌ت شیعر ده‌ربڕینی هه‌سته ئازاراوییه‌كان بووه و ، جۆرێك له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئازاری پێوه دیاره ، هه‌ڵبه‌ت منیش ئه‌و ئازارانه‌ی هه‌من ناتوانم گوزارشتی لێبكه‌م ئه‌گه‌ر وشه‌كان پڕنه‌بن له‌خوێن و تاریكی ، هه‌وڵیشمداوه نه‌توانم وابنووسم و ببمه كه‌سێك بۆنی خۆشبه‌ختی له‌وشه‌كان بێت و ناتوانم ، یان ده‌بێت نه‌نووسم یان ده‌بێت وا غه‌مگین ده‌ركه‌وم ، ئیدی نازانم تا چه‌ند ده‌بێته داهێنان و ڕه‌نگه خوێنه‌ری ئه‌م جۆره وشانه‌ی من به‌كارم هێناون پڕن له تێك‌شكان و وێرانه‌یی خوێنه‌ریكی كه‌م خوازیاریبن و ، هه‌ڵبه‌ت ناشتوانین ئه‌وه له‌یادبكه‌ین من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌مخوێننه‌وه ، یان حه‌ز به‌نووسینی من ده‌كه‌ن یان ده‌بنه هاوڕێم و یان لێم كۆبوونته‌وه له‌رێگه‌ی نووسینه‌وه مرۆڤگه‌لێكی تێكشكاو وێرانبوون ، كه‌سانێك كه‌حه‌ز به‌ئازار ناكه‌ن و پڕ نین له بێهیواییی ناتوانن چێژ له‌نووسینه‌كانم ببینن.
هه‌ڵبه‌ت نیگه‌رانیبوون ، به‌و مانایه‌ی پرۆژه‌ی خه‌ونێكی گه‌وره‌یه به‌لای منه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگه‌كانی خۆشبه‌ختیی و تێگه‌یشتن له‌ئازار به‌لای منه‌وه سه‌ختتره له‌تێگه‌یشتن له‌خۆشبه‌ختی و ، هیچ كاتێكیش ناتوانم به‌و شێوه ئاساییه‌ی مرۆڤه خۆشبه‌خته‌كان له‌دونیا بڕوانم ، روونتر بڵێم ئه‌وه‌ی ئازار ده‌یبه‌خشێ بۆ دۆزینه‌وی خود و شته په‌نهانه‌كانی ده‌ورپشتمان خۆشبه‌ختی ناتوانێت پێمانببه‌خشێت ، تۆ ته‌ماشاكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌منداڵییه‌وه له‌نێو خیزانێكی خۆشبه‌خت و ، ته‌نانه‌ت تا گه‌وره‌ش ده‌بێت ئازار نه‌بینێت و ، هه‌میشه چی بیه‌وێت له‌به‌رده‌ستیدا بێت ئه‌وا چه‌ند ساده و بی كه‌ڵك و بێ داهێنان ده‌مێنێته‌وه و ناتوانێت هه‌م ژیانی تاریك و بیماڵی بناسێت و هه‌میش خۆشبه‌ختی ده‌بێته ده‌ردێكی كوشنده و ، موعتادی ده‌كات و نا‌توانیت ئه‌و چێژه‌ی غه‌مگینی و بێكه‌سه‌كان له‌چۆڕێكی خۆشبه‌ختیدا ده‌یبین ئه‌وانی دی نایبینن.
*/ له‌ژماره ( 9 ) گۆڤاری ( 23 ) بڵاو بووه‌ته‌وه