گه‌مه‌ی سیاسی یا خود بێئاگایی له سیاسه‌ت … زاهیر باهیر
له‌وه ئاسانتر نییه كه قسه‌ی بێبه‌ڵگه و بێبه‌ڵگه‌نامه بكه‌یت، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ئاسانتر نییه كه بەبێ په‌نابردن بۆ ئامار و ئه‌زموون ده‌ست بۆ نووسین به‌ریت.
ماوه‌یه‌كه كاك جیهاد محه‌مه‌د ، په‌یامنێری (ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی) ، وه‌كو پڕۆژه‌یه‌ك چه‌ند پرسیارێكی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی و له‌باربوونی بارودۆخی دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ئێستادا ، ئاماده كردووه و ناردوویه‌تی بۆ گه‌لێك نووسەر و كه‌سایه‌تی كورد، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا هاوڕێ (سامان كه‌ریم)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق)یشی گرتۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته من دید و سه‌رنجی خۆمم بۆ هه‌ریه‌ك له وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و نووسەر و كه‌سایه‌تییانه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رنجه‌كانی من لێره‌دا ته‌نها ڕووبه‌ڕووی هاوڕێ سامان ده‌بنه‌وه ، چونكه ئه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبێكه و دیاره ده‌قی دیمانه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ (هاوڵاتی)دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای حیزبه‌كه‌یانه یا به‌لانی كه‌مه‌وه هی مه‌كته‌بی سیاسییانه.
ئاوا چاوه‌ڕوان ده‌كرا، دوای به‌شی یه‌كه‌م له دیمانه‌كه له ماڵپه‌ری هاوڵاتیدا، به‌شی دووهه‌میشی به‌دوادا بهاتایه، به‌ڵام ئه‌وه نزیكه‌ی سێ هه‌فته تێپه‌ڕی كرد و كه‌چی به‌شی دووهه‌می به‌دوادا نه‌هات. من پێموایه چیتر پێویست نه‌كات كه چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی دووهه‌می دیمانه‌كه بم- چونکە له‌وه ناكات ئه‌وه ڕوووبدات- هەروا له به‌شی یه‌كه‌می دیمانه‌كه‌دا به‌چڕوپڕی بیروڕای هاوڕێ سامان له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بینرێت ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بەبێ چاوه‌ڕوانی زیاتر، بۆ من بایی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه باری سه‌رنجی خۆمی له‌سه‌ر ده‌ربڕم.
هاوڕێ سامان له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت:
هه‌میشه كه باسی «ده‌وڵه‌تی كوردی« دێته پێشه‌وه، پێش مه‌رجێكی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌پرسیاره‌كه‌ی ئێوه‌شدا هه‌یه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ند ده‌كرێت به‌بارودۆخی ناوچه‌كه‌و جیهانه‌وه. ئه‌وه دروسته كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بوه بهپێشمهرجو بووه‌ته عاده‌تی «دابونه‌ریتی« ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بووه بهپێشمهرج چونكه هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی هه‌میشه هێزو توانا‌و دهسهڵاتو ته‌نانه‌ت له‌زۆر كاتدا مانه‌وه‌ی خۆیان به‌ند بووه به‌ململانێی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌ململانێی وڵاتانی زلهێزی دونیاوه. له‌م گۆشه نیگایه‌وه خه‌ڵكی كوردستان‌و خواست‌و ویستی ئه‌وان په‌راوێز ده‌خرێتو هیچ هه‌نگاوێكی له‌سه‌ر بینا ناكرێت. ئه‌مه مه‌ترسییه‌كه به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسییه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ناوه‌رۆكی پێشنیازی «ده‌وڵه‌تی كوردی«یه‌وه نه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان كه چه‌مكێكی تره له‌ده‌وڵه‌ت.
پێشه‌كی ده‌بێت ئه‌وه بڵێین مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌متر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه كێ داوای ئه‌وه ده‌كات. دووهه‌میش خۆ وه‌كو ئه‌و وتویه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردی و سه‌ران و پارتهكانیشی كه ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان مانه‌وه‌یان به‌ند بووه به په‌یوه‌ندییان به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه. هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین، كه ئه‌مان به‌گشتی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خۆراوا و ئه‌مه‌ریكادا بوون و له ڕابوردوو و ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه و هه‌یه، كه جگه له ئێران هه‌موویان دۆستی ئه‌مریكا و خۆراوان. پرسیارێك لێره‌دا دێته پێشه‌وه، كه ده‌بێت بكرێت ، ئه‌ویش خۆ ئەگه‌ر خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به ئه‌مان ڕه‌وا نه‌بینن، ده‌بێت به كێی دیکەی ڕه‌وا ببینن؟ من لێره‌دا له‌م به‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ی هاوڕێ ساماندا ناكۆكییه‌ك ده‌بینم.
دواتر، هاوڕێ سامان ڕای خۆی به ڕاشكاوی و ڕوونتر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت “من پێموایه له‌دوای ساڵی نه‌وه‌ته‌وه هه‌میشه بوارێكی گونجاو هه‌بووه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌كوردستان، به‌ڵام پێویستی به‌هێزو ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌بووه له كوردستاندا كه ئه‌مه‌یان نه‌بووه…”
ئه‌و ئه‌مه ده‌ڵێت به‌بێ ئەوه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆ بهێنێته‌وه!! كامه‌یه ئه‌و زه‌مینانه‌ی كه له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ری دروسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوون؟ ڕق هه‌ڵسانی ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا له ڕژێمی به‌عس و دوژمنایه‌تیكردنی ، یا زیافهتكردنی سه‌رانی كوردی بۆ وڵاتانی خۆراواو ئه‌مه‌ریكا و دانیشتن و قسه‌ی خۆشكردن له‌گه‌ڵیاندا و دان به پشتیاندا و واژۆكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مان هێزێكن و تاڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستانیان له‌گه‌ڵدایه، یا چه‌ند قسه‌یه‌كی خه‌ڵكی لێكه‌وتووی تاوانباری وه‌كو هێنری كێسهنجهر سه‌باره‌ت به كورد و كێشه‌كه‌ی، هیچێك له‌مانه هانده‌رێك نین یا چرا ههڵكردنێك نین بۆ ئه‌مان له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییدا. ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕاسته كه كوردستان شوێنێكی ستراتیجی هه‌یه، به‌ڵام بۆ خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا له ستراتیجیه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر كه‌مبایه‌خ تره.
ڕه‌نگه لای گه‌لێكمان ڕوون بێت دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی یەکێتی شوره‌وی و كۆماره یه‌كگرتووه‌كانی، به‌تایبه‌ت كه پێنرایه چه‌رخی بیستویهكهوه ، ( جگه له خوارووی سۆدان) ئیتر چۆڕایی دروستكردنی حكومه‌تی قه‌ومی هات. سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی به‌و ئاساییه‌ی یا به هه‌بوونی مه‌رج و به‌نده دیاریكراوه‌كانی زه‌روریه‌تی دروستبوونی خودی ده‌وڵه‌تی قه‌ومی، به‌سه‌رچوون. له‌م جیهانه‌دا حكومه‌تێكی قه‌ومی دروست ناكرێت گه‌ر خۆراوا و ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌ده‌ن. ڕاسته چین و ڕوسیا تا ئێستاش پشكێكیان له كێشمانكێشی ئابووریی و سیاسیی له جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و خۆراوادا هه‌یه و هه‌ر ماوه ، به‌ڵام هه‌م كێشیان كه‌مه و لاوازن و هه‌میش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، زیاتر یه‌كانگیر ده‌بێت، وه‌ك دووره‌په‌رێزی و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیاندا. خۆ ئەگه‌ر سهرپێچییهكیش بكه‌ن، ئه‌وه یا به هه‌ڕه‌شه لێكردنێك یا ده‌مچه‌ور كردنێك ، ده‌مكوت ده‌كرێن.
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن ، كه له زه‌مانێكدا ده‌ژین داددپهروهرێتی و ماف و ڕه‌وایه‌تی ماف، قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، خواست و ویستی نه‌ته‌وه، كاری پێناكرێت، به‌ڵكو كار به بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خۆراوا و ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن ” كۆمێنێتی نێوده‌وڵه‌تی” كار ده‌كرێت. من نازانم هاوڕێ سامان چه‌ند له كاریگه‌رێتی بڕیاره‌كانی ئه‌وان و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه نه‌ك تەنیا له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لان و وڵاتانی دنیا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و سروشتیش له جیهاندا ئاگاداره . وه‌كو چۆن له كێشه‌كه‌ی لیبیا و چاره‌نووسی موباره‌ك، هه‌روه‌ها زۆریش له كێشه لاوه‌كییه‌كانی دیکەشدا، جۆرێك له ڕێكه‌وتن له نێوانیاندا هه‌بوو له‌مه‌ی ئێستای سوریاشدا ده‌بێت سه‌رئه‌نجام بگه‌نه بڕیارێكی هاوبه‌ش.
له‌مه‌ش گرنگتر ئاخۆ هاوڕێ سامان ئاڵهایی چ جۆره ده‌وڵه‌تێك ده‌كات، كه ڕێز ” له مافە سیاسیی و مه‌ده‌نیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دەگرێت و دابینیان دەكات” ؟ ڕه‌نگه مه‌به‌ستی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك بێت له‌و چه‌شنه ده‌وڵه‌ته‌ی وه‌كو بریتانیا كه خۆیان ساڵانێكه تێیدا ده‌ژین. بڵێی له بیری چووبێته‌وه كه هه‌ڵوێستی ئه‌مان له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران لێره، یا له سه‌ر ئیرله‌نده‌ی شیمالی چۆن بووه و چۆنه؟ یا هه‌ر دوور نه‌ڕۆین له سه‌ر وره‌وری ئه‌م دوایه‌ی پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی ، نه‌ك له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌نده ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بچوكترین مافی سكۆتییهكان كه ته‌نها ڕیفراندهمه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌یانه‌وه، نه شتێكی دیکە، حكومه‌تی مه‌ده‌نیی بریتانی ته‌نانه‌ت ئه‌م مافه بچووكه‌ش ته‌نگه‌یان ده‌گرێت و گه‌ر بۆی بكرێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن!! خۆ له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی جیهانیش بریتانیا و حكومه‌ته مه‌ده‌نییه‌كانی دیکەی وه‌كو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌داو و ئوسترالیا و ئه‌وانی دیکەش، كه هاوڕێ سامان ده‌خوازێت شتێكی وا له كوردستاندا دروست بێت، چ ڕێزێكیان له مافی سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایتییه‌كان له جیهاندا گرتووە، ئاده‌ی ئه‌مه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز با هاوڕێ سامان سه‌راپای مێێژوویان بپشكنێت و به به‌ڵێ وه‌ڵاممان بداته‌وه؟
له سه‌رجه‌می وه‌ڵامه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی دیمانه‌كه ، هاوڕێ سامان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ر له كۆنه‌وه زه‌مانه‌تی هه‌بووه. ئه‌و وا ده‌زانێت یه‌كێتی و پارتی و سه‌ركرده‌كانیان نایانه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێنن ، ئه‌م خۆی و پارته‌كه‌ی و هاوڕێیانی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به دڵسۆزتر له‌وان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ده‌زانێت .
ئه‌مه مزایهدەیهكی سیاسیانه‌ی سرفه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه بۆ دروستكردنی سه‌رمایه‌ی سیاسی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه. ئه‌م وا ده‌زانێت مه‌سه‌له‌ی دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی، نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی بارز و سیاسی موحه‌نه‌ك و نه‌بوونی پارتی پێشڕه‌و و چه‌كدار به تیۆری شۆڕشگێرانهیە و ئه‌مانه هۆیهكانییەتی. ئه‌م هۆكارانه‌ش هه‌مووی له خۆیان و حیزبه‌كه‌یاندا ده‌بینێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێت: بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، كورد پارتێك و سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو ئێمه‌ی ده‌وێت… ، كورد له‌مانه‌ی كه‌مه بۆیه تا ئێستا بێده‌وڵه‌ته... ئائه‌مه‌یه گه‌مه‌ی سیاسی گه‌ر بێئاگایی نه‌بێت له سیاسه‌ت ، ئه‌مه‌یه خه‌و و خه‌یاڵی خۆش. هاوڕێ سامان ئێستاش هه‌ر پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، كه كێشه‌ی كرێكاران و ده‌وڵه‌تی قه‌ومی له‌سه‌رانسه‌ر جیهاندا به‌گشتی و له كوردستان و عێراقدا به‌تایبه‌تی ته‌نها له ڕێگەی پارتێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه یا هاوچهشنهكانیانهوه لابه‌لا ده‌بێته‌وه. تێناگه‌م بۆچی ئه‌و ئه‌وه نابینێت، كه ده‌وری حیزبه‌كان به چه‌پ و ڕاست وسۆشیالیست و لیبراڵ و هاوچه‌شنه‌كانی ئه‌وانیشه‌وه له كه‌مبونه‌وه‌دایه. ئه‌وه ده‌سته خوشكی حیزبه‌كه‌ی ئه‌وان كه ناوی سۆشیالیست وۆركهره، SWP ، كه كه‌س ناتوانێت نكوڵی له توانا و شاره‌زایی و هه‌بوونی خه‌ڵكی زۆر چالاك و باش له ناویاندا بكات، ئه‌وه زیاتر له 40 ساڵه له وڵاتێكی وه‌كو بریتانیادا له مه‌یدانی سیاسی‌دا بێ‌وچان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، كه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانیی بریتانیا ده‌وروبه‌ری 60 ملیۆنه، كه‌چی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م حیزبه چالاكه ناچێته 6 هه‌زار ئه‌ندام. خۆ ئه‌وه حیزبه‌كه‌ی خۆشیان هیچ كه له 1993 وه دروستبووه و کە به حیزبی كهرتكاری (ئینشیقاق) مه‌شووره، ئیتر چۆن ده‌توانێت ئا به‌و بێباكییه قسه بكات. دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، لە کاتێکدا کە هاوڕێ سامان و حیزبه‌كه‌ی داكۆكییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ن، كه ده‌سه‌ڵات تیرۆری كردوون، كه‌چی لەم لاوە ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی نه‌ترس له كوردستاندا دروست بكات، بۆ سه‌ركوتكردن و كوشتن و بڕینی هه‌ر كه‌سێك به‌رهه‌ڵستی بكات و داوای ئازادی و یه‌كسانی و نان بكات!! له كاتێكدا هیچ كه‌سێكیان ناتوانن ناوی ده‌وڵه‌تێك كه ئیرهابی و سه‌ركوتگه‌ر نه‌بێت، بخەنە بەرچاومان!!!
باشه من پرسیارێك له هاوڕێ سامان ده‌كه‌م، كه ئه‌و ئاوا بڕوای به بوونی زه‌مینه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ر له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌بووه، بۆچی بەخۆیان ئاڵای دروستکردنی حکومەتە کرێکارییەکەی خۆیان بەرز نەکردووەتوە و ناکەنەوە و نایکەنە ئەڵتەرناتیڤی دەوڵەتی بۆرجوازی کوردی؟
ئایا دەکرێت بزانین، بۆچی لەو ماوەدا کە خۆی بە هەلی گونجاو بۆ دەوڵەتە کوردییەکەی دیاری دەکات، لەگەڵ هەر ڕووداوێک‌دا لەم بارەوە بۆچوونێکیان هەبووە[ پاش ڕاپەڕینی 1991 ئەگەر کەسێك باسی جیابوونەوە یا دەوڵەتی کوردی بکردایە، بێ یەك و دوو دەیانکردە دوژمنی چینی کرێکار، پاش کۆتایی جەنگی نێوخۆیی دەبنە هەڵگری ئاڵای ڕیفراندۆم و جیابوونەوە، پاش ڕوخانی سەدام هەموو ئیدیعاکانی خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە و دەڵێن ستەمی نەتەوایەتی نەماوە و کۆتایی هاتووە، کەچی پاش نۆ ساڵ دێنەوە و دەبنەوە بە هەڵگری ئاڵای دەوڵەتی کوردی و لەپشت ڕستەکانیانەوە خۆیان وەك پاڵەوانی ئەو ئەرکە کاندید دەکەن، ئەگەر ئەمە مزایەدەی سیاسی و خەڵەتاندنی خەڵك نەبێت، ئەدی چییە؟
له‌مانه سه‌یرتر لای من ئه‌وه‌یه كه هاوڕێ سامان و – دیاره گه‌لێكی تریشیان كه له‌م وڵاتانه ده‌ژین- دوای ساڵانێكی دوور و درێژ له‌م وڵاتانه‌دا ئاوا به‌و ساده و ساكارییه ده‌ڕواننه كێشه‌كان. سه‌رجه‌می هه‌موو كێشه‌كان له كێشه‌ی خێزانییه‌وه، كێشه‌ی سه‌ركار ، كێشه‌ی هه‌رزانی و گرانی، كێشه‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ر و خه‌سته‌خانه، كێشه‌ی په‌نابه‌ران ، خانووبه‌ره هه‌تا كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستیش ، له چاویلكه‌ی حیزبایه‌تی و حیزبه‌وه ده‌بینن و هه‌ر حیزبیش به ده‌رمان و وه‌سیله‌ی چاره‌سه‌ره‌كه ده‌زانن.
ڕه‌نگه جه‌لال تاڵه‌بانی شتی باشی كه‌م وتبێت، به‌ڵام یه‌كێك له هه‌ره قسه ڕاسته‌كانی ئه‌و، ئه‌و مه‌قوله گرنگه‌یه‌تی كه وتی” دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه” كابرا ناهه‌قی نییه، كه ئاوا به‌و ڕاشكاوییه‌وه قسه بكات له كاتێكدا كه سه‌ده‌ها ڕاو بۆچوونی ئاوا له دووتوێی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان و شاشه‌ی تهلهفزوێنهكاندا ده‌بینێت!
چونکە هیچ کەس بەقەد خودی نوێنەرانی سیاسیی بۆرجوازی کورد، نازانن و دەرکی بەرژەوەندی چینایەتی ئەوان ناکەن. کەچی لە بەرامبەردا ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبێك کە ئیدیعای دونیای کۆمونیزم دەکات و دەولەتی کرێکاری کردووەتە ستراتیژی، دێت و قسەکەرانی ناسیونالیزمی کورد و سەرانی دەسەڵاتی بۆرجوازی بە نەزانی و کەمتەرخەمی تاوانبار دەکات و لەو دیو قسەکانییەوە پێمان دەڵێت، ئێمە باشترین کەسین کە بتوانین دەولەتی کوردی دروست بکەین!
له كۆتایی ئه‌و به‌شه‌ی دیمانه‌كه‌دا هاوڕێ سامان په‌نای بۆ ئه‌و ڕاپرسییه‌ی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كرا بردوه و ده‌ڵێت له %98 خه‌ڵك ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه دا. هاوڕێ سامان به‌وه‌ی كه ده‌ڵێتت له %98 خه‌ڵك ده‌نگیان به‌جیابوونه‌وه دا، كه‌وتووەته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه. لەسه‌دا 98 ی خه‌ڵك له كوردستاندا منداڵ و خه‌ڵكانی زۆر پیر و کەم ئاوەز و كه‌سانێكی زۆر نه‌خۆش و خه‌ڵكی دیکە ده‌گرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ندێك له‌مانه هه‌ر مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه و هه‌ندێكیشیان هه‌ر ده‌نگیان نه‌داوه. ڕاستییه‌كه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان ده‌بێت ئاوا به‌یان بكرێت، كه بڵێیت له %98 ده‌نگده‌ران ، دواتریش دیسانه‌وه ده‌بێت ژماره‌ی ده‌نگده‌ران یا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران، به‌یان بكرێت، تاوەکو بزانین ڕوبەری پانتایی ئەو ڕیفراندۆمە چەند فراوان بووە و چەندێك لە دانیشتوان بەشدارییان تێدا کردووە.
دوا قسه‌م ده‌ڵێم لای من هه‌ره خاڵی باش له هه‌بوونی دهوڵەتۆكهیهكی كوردی و ده‌سه‌ڵاتێكی باڵاده‌ستی وه‌کو ئه‌مه‌ی ئێستا ، ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و تینوویەتییهیان بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی شكا و پاش نمهككردن و تاسوق شكانیان لێی، باوه‌ڕم وانییه ئیتر ئه‌وان بیانه‌وێت به حه‌سره‌تی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه سه‌ر بنێنه‌وه، چونكه 22 ساڵه تاموچێژی خۆمانهدهوڵهت، به هه‌موو ترشی و تاڵییهكهیهوه ده‌كه‌ن و ئەگه‌ر ڕاپرسییه‌كی ئازاد و سه‌رانسه‌ری بۆ کورده‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، هه‌بێت ، ئه‌و كاته ده‌توانن به ڕاشكاوییه‌وه ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌ربڕن.
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن 18-05-12