Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

گه‌نجان و فه‌رهاد پیرباڵ …حه‌مه‌ کاکه‌ڕه‌ش

Comments
by August 8, 2009 گشتی

 

له‌م رۆژانه‌دا له‌ سایته‌کاندا ئه‌وه‌مان بینی که‌ چۆن کۆمه‌ڵێک گه‌نجی داخ له‌ دڵی شاری که‌لار ئه‌و وێنه‌یه‌یان بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌سووتێنن، وه‌ک له‌ ناڕازیبوونه‌که‌یاندا نووسیویانه‌ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ساڵانێکه‌ به‌قسه‌ی ئه‌وان، فه‌رهاد پیرباڵ به‌ قسه‌و کتێب و کۆره‌کانی خۆی وه‌ک پێشره‌و و دڵسۆزو هاوڕێی توێژی گه‌نجان پیشانده‌دات و له‌و ڕێگایه‌وه‌ ته‌واو هه‌وڵی خۆی داوه‌ تا خۆی به‌ ئه‌نتی ده‌سه‌لآت و گه‌نده‌ڵی و که‌سێکی یاخی و شه‌یدای دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی بداته‌ ‌قه‌ڵه‌م و به‌ئاشکرا هه‌وڵیداوه‌ که‌ گه‌نجانیش بکاته‌ که‌سانی  یاخی و دوور له‌ بچووکبوونه‌وه‌و ته‌سلیمبوون و ده‌رباربوون بۆ ده‌سه‌لات له‌ پێناوی پله‌و پاره‌دا، به‌رده‌وام ئاوای به‌ گوێی گه‌نجاندا شیراندووه‌ که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێت نه‌یارو دژو که‌سانی یاخی هه‌بن و ئاماده‌ نه‌بن لغاوکرێن و ئیش وکاریان ببێته‌ ستایشی ده‌سه‌لات و چاو له‌ خراپه‌و نارێکی و ناشیرینییه‌کانی بنوقینن له‌ پێناو په‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا،.به‌ڵام ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌ڵێن : فه‌رهاد پیرباڵ ساڵانێکه‌ درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌کات و داوایلێکردووین که‌ ئێمه‌ که‌سانێک بین که‌ یاخی و حه‌ق خوازو نه‌ترس بین. که‌چی به‌داخه‌وه‌ فه‌رهاد پیرباڵ خۆی به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی ناوکتێبه‌کانی و کۆره‌کانی بۆ په‌رژه‌وه‌ندی خۆی شه‌وێک پێش ده‌نگدان له‌ دوو سێ که‌ناڵه‌وه‌ به‌ئاشکراکه‌وته‌ ریکلامکردن بۆ ده‌سه‌ڵات و وتی ده‌نگ ده‌ده‌م بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵات و لیسته‌ی که‌ هه‌رخۆی داوای له‌ گه‌نجان ده‌کرد که‌ دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌بن و ئاماده‌نه‌بن ده‌نگیان بۆ بده‌ن. ئه‌مه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی رابردووی فه‌رهاد پیرباڵه‌..  لێره‌دا ده‌مه‌وێت قسه‌ له‌وه‌ بکه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ واهه‌ست ده‌که‌ن ئه‌وان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون ئه‌وه‌یان گوناهی خۆیانه‌ نه‌ک فه‌رهاد پیربال چونکه‌ ئه‌وه‌ له‌ ساده‌ دڵی خۆیانه‌وه‌یه‌ که‌ ئاوا سۆزیان کۆنترۆڵکراوه‌و فه‌رهاد پیرباڵیان وه‌ک که‌سێکی یاخی و  دژه‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی دووبنه‌ماڵه‌که‌ بینیوه‌ نا ئه‌وه‌ گوناهی فه‌رهاد پیرباڵ نییه‌، ئه‌بێت ئێمه‌ خۆمان هینده‌ زرنگو وردبین بین، سه‌ر له‌و هه‌موو یاری و پێچه‌به‌ده‌وره‌یه‌ ده‌رکه‌ین که‌ که‌سانێک به‌ناوی رۆشنبیره‌وه‌ له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ر به‌ ئاره‌زووی ئاغاکانی ده‌سه‌ڵات گه‌مه‌یه‌ک ده‌خه‌نه‌ ڕێ  بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ؛ دیموکراتی و ئازادی و قسه‌کردن نییه‌ هه‌زاران که‌س به‌خۆیانه‌وه‌ سه‌رقاڵده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ له‌ پایته‌خته‌وه‌ بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی ده‌سه‌ڵات قسه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پایته‌خت ده‌ڵێت و له‌و ڕێگایه‌وه‌ خۆی لێده‌بێته‌ سارته‌رو پێشی گه‌نجان ده‌که‌وێت و یاری به‌سۆزیانده‌کات و کاتێکیش که‌ ده‌گاته‌ رۆژی ساخبوونه‌وه‌و رووتبوونه‌وه‌ کاکم فه‌رهاد پیرباڵ  چونکه‌ له سه‌ره‌تاوه‌ گه‌نجانی بۆ گرنگ نه‌بووه‌و ته‌نها وه‌ک شانۆیه‌ک بۆ خۆده‌رخستنی خۆی سوودی لێیان بینیوه‌ به‌ڵێ که‌ ده‌گاته‌ رۆژی ساخبوونه‌وه‌ی تاکه‌کان فه‌رهاد پیرباڵ چونکه‌ هیچی پێ نییه‌ بۆ گه‌نجان و ته‌نها تێکه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ توێژی گه‌نجاندا یارییه‌ک بوو به‌ ئاماژه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیتر یارییه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت و فیکه‌ی کۆتایی بۆ لێده‌ده‌ن و ئه‌ویش له‌و چرکه‌ساته‌ گرنگه‌دا که‌  گه‌نجان چاوه‌ڕێیان له‌ فه‌رهاد پیرباڵ ده‌کرد که‌ وه‌ک پێشڕه‌وی ناره‌زایی و توڕه‌بوونه‌کانیان بێت و له‌گه‌ڵیاندا بڵێت نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پێره‌کان ،که‌چی فه‌رهاد پیرباڵ ماسکه‌که‌ی لابردوو فه‌رهاد پیرباڵێکی تر به‌ده‌رکه‌وت که‌ ئاشکرابوو هه‌موو هه‌نگاوێکی به‌ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات بووه‌  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ هیچی بۆ گه‌نج نه‌کردووه‌و گه‌نجیش ته‌واو لێی پڕو ناڕازیی  و به‌داخه‌، به‌ڵێ فه‌رهاد پیرباڵ به‌و ریکلامکردنه‌ی شه‌قێکی تووندی له‌ دڵ و هه‌ستی گه‌نجان هه‌ڵداو رووی ڕاستی خۆی ئاشکراکرد که‌ ساڵانێکه‌ به‌ فشه‌ گه‌نجانی دوای خۆی خستووه‌ وه‌ک که‌سێکی ته‌واو ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات. له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌ به‌گه‌نجان ده‌ڵێم: فه‌رهاد پیرباڵ ئازاده‌ له‌وه‌ی بۆ گه‌یشته‌نه‌ خواسته‌کانی خۆی چۆن یاری ده‌کات و یاری به‌کێ ده‌کات، ئێوه‌ی گه‌نجانیش ده‌بێت هێنده‌ وریابن که‌ هه‌رئاوا به‌ دووسێ قسه‌ی هه‌ڵیت و په‌ڵیت هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و دوای که‌سێک نه‌که‌ون که‌ دوایی گاڵته‌ی به‌ عه‌قڵتان بێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ش بڵێم :کتێب سووتاندن به‌هیچ پاساوێک شایه‌نی قبووڵکردن نییه‌، تایبه‌ت کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ چونکه‌ له‌و کتێبانه‌ن که‌ ئینسان وریابێت ده‌زانێت که‌ به‌تاڵی به‌تاڵن.

Previous
Next

Leave a Reply