Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

گه‌نج .. سیاسه‌ت .. ده‌سه‌ڵات … – ١ –

Be First!
by May 22, 2009 گشتی

 
پرسی گه‌نج ساڵانێكه خراوه‌ته به‌ر ڕۆشنایی باسوخواسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌ت ده‌زگا بیستراو بینراوه‌كان  ، خودی مه‌سه‌له‌ی گه‌نج زیاتر له‌وه هه‌ڵئه‌گرێت كه‌وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی باڵا توێژینه‌وه‌ی بۆبكرێت ، به‌حوكمی ئه‌و ڕاستییه‌ی گه‌نج سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی بونیادنه‌رو داهێنانی نوێیه و ئاسۆیه‌كی ڕووناكی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه .
ئایدۆلۆژیای باوكسالاری له‌كۆمه‌ڵگه‌‌‌ی كورده‌واریدا به‌ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزاڤ ژن نه‌كردووه به‌ڵكو گه‌نج به هه‌ردووڕه‌گه‌زه‌كه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی حوكمی نێرسالاری كۆمه‌ڵگه‌و باوكسالاری خێزانن ، گه‌ر شیكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌مان هه‌بێت بۆ سوسیولوجیای گه‌نج له‌نێوچواردیواری خێزاندا وه‌ك شانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و بزاڤه تێده‌گه‌ین گه‌نج تاچه‌ند له‌ژێركاریگه‌ری گه‌شه‌ی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییدایه له‌چوارچێوه‌ی ئایین وكه‌لتورو دابونه‌رێتی خێزاندا و ته‌واوی بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگه ده‌سپێكی خێزانن ، وێڕای كاریگه‌ری باوكسالاری به‌سه‌ر دروستبون وگه‌شه‌كردنی فیكری كچوكوڕه‌وه و ئه‌وترسه‌ی له‌ژێرگوشاری جیاكردنه‌وه‌ی نێرومێدا له‌ناخیاندا ئه‌چێنرێت  به‌رده‌وام نێر به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسی جیاكردنه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕێت و ئاكام له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان ده‌ستیئه‌كه‌وێت ، كاتێكیش گه‌یشته قۆناغی خۆناسین توانای ئازادبونی نییه له‌وفیكره كۆنخوازه‌ی له‌ناخیدا چێنراوه ، به‌واتایه‌ك  سیاسه‌تی نێرسالاری له‌ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی گه‌شه‌كردنی فیكری وئه‌قڵیدا هه‌ر له‌خێزان تاوه‌كو دایه‌نگا تاده‌گاته ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات كه باڵاترینیانه  گه‌شه‌كردوی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه كه‌له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری بزاڤی گه‌نج پێی قه‌بوڵ نییه‌و هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌دات .
له‌گه‌ڵ وه‌پیشچونی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌تدا ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات و موئه‌سه‌ساته حكومییه‌كان چڕترو هه‌ستیارتر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواره ( فیكری و كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ئابورییه‌كاندا ) وێڕای ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه به‌شێكی هه‌ره‌زۆریان له‌ژێر چاودێری به‌ڕێوه‌بردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتدان ، وێڕای چادێریكردنی ڕاسته‌وخۆی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده كه‌ئه‌میان هه‌ستیارترین ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌كرنی گه‌نجه‌و چالاكترین شانه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی تواناو به‌هره‌كانیانه ، لێره‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت گه‌نجێكی به‌تواناو ڕۆشنفیكر وكارا وه‌به‌ربێنێت به‌مه‌رجێك پلانی ئاڕاسته‌كردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌له‌ئاستێكی باڵادابێت و داڕێژراوی ژێرده‌ستی كادیرانی ئه‌كادیمی و نوسراوی پسپۆرانو شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌بن له‌ئاستێكی باڵادا ، چون ناوه‌ندی په‌روه‌رده هه‌ستیارترین شانه‌و نێوه‌ندی په‌روه‌رده‌كردنی فیكری وئه‌خلاقی و ڕۆشنبیریو هوشیاری گه‌نجه به‌لام ئایا  ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی بزاڤێكی هێن به‌تواناو چالاكیان هه‌بێت ڕۆڵبین بن له بونیادنانونوێخوایدابتوانن بچنه نێو نێوه‌ندی بڕیاره‌وه ؟؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌ی ئه‌و پرساره پیویستمان به چونه ناو واقعی ئه‌مڕۆی گه‌نج هه‌یه وه‌ك تاكێكی سه‌ر به‌شانه‌ی كۆمه‌ڵگه ، ئه‌توانین گه‌نج له‌نیو واقیعدا پۆلێنی دوو جۆر كاراكته‌ر بكه‌ین ، به‌شێكیان گله‌یی ڕاسته‌وخۆی له‌ده‌سه‌ڵاته‌و په‌راوێزخستنی خستۆته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات به‌واتایه‌ك گوێنه‌گرتنو به‌ته‌نگ نه‌هاتنی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات وڕێگرتن له‌هاتنه ناو كایه‌ی سیاسی وحكومییه‌كانه‌وه وایكردووه ئینتمایان بۆ ده‌سه‌ڵاتو حیزب وحكومه‌ت كاڵبێته‌وه‌و پشتكردنه‌وه‌یان له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یانه بۆ ڕاستییه‌كان وئه‌و بارودۆخه ئالۆزه‌‌ی ڕوبه‌ڕویبونه‌ته‌وه و لایه‌نه فیكریو ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیه‌كان وه‌بارێكی خراپدا هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن  و ئه‌م به‌شه له‌بارودۆخێكی ده‌رونی نائارامدا ئه‌ژین و پێویستیان به‌ئاوڕلێدانه‌وه‌و ده‌ستگیرۆیی هه‌یه و په‌راوێزخستنیان ئاكامی سلبی وڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی نابێت ، به‌شی دووه‌م گه‌نجێكی به‌توانا و خاوه‌ن هێزێكی بزوێنه‌روچالاكن و پێیان وایه به‌‌هاتنه نێو كایه‌ی سیاسیو به‌شداریكردنی جیدیان له‌موئه‌سه‌ساته‌حیزبی وحكومییه‌كاندا توانای گۆڕین ونوێخوازییان هه‌یه و ڕۆڵی كارایان هه‌یه له‌نێو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وڕێكخراوه حكومی ومه‌ده‌نییه‌كاندا و خه‌ون به‌ئاینده‌یه‌كی ڕوناكه‌وه ئه‌بینن  .
به‌لام ئایا ده‌سه‌ڵات تا چه‌ند ده‌رگای موئه‌سه‌ساته‌كانی والایه بۆهاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه چالاكه ؟
كێشه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ندێك ووڵات له‌وه‌دایه باوه‌ڕیان به توانای گه‌نج نییه‌و پێیان وایه گه‌نج توانای بڕیاردانی نییه و پێگه‌یه‌كی لاوازو به‌رته‌سكی فه‌راهه‌م كردووه بۆ گه‌نج چ له‌‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا یان له‌نێوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌و كه‌لتور‌و فیكره كۆنخوازه‌ی گه‌نجی پێ په‌روه‌رده‌بووه كاره‌كته‌رێكی ترسنۆكی لاوازی وه‌به‌رهێناوه و له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕه‌شبینی و لادانی گه‌نج سلبیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتو كۆمه‌ڵگه شكاوه‌ته‌وه و نموونه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و عێراق به‌گشتی . 
 
تێبینی / تایبه‌ت  به هه‌فته‌نامه‌ی بارزان.

 

Previous
Next

Leave a Reply