Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

گه‌نج .. سیاسه‌ت .. ده‌سه‌ڵات

Be First!
by May 28, 2009 گشتی

– ٢ –

هۆكاری دروستبونی ساردی له‌په‌یوه‌ندی نێوان سیاسیه‌ت وگه‌نجدا نه‌بوونی به‌شداریكردنی گه‌نجه له‌ناوه‌ندی بڕیاره سیاسییه‌كاندا ، به‌شداریكردنی سیاسی به‌واتای به‌شداریكردنی  جه‌ماوه‌ر له دروستكرن وده‌ركردنی بڕیاره سیاسییه‌كاندا به‌ڵام  له‌نێو كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی  ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌گشتی  عێراق ودراوسێكانی به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاكم  خۆی بڕیاری سیاسی ده‌رئه‌كات و جه‌ماوه‌ر هیچ به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌وخۆی نییه ، گه‌ر زاكیره‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه ساڵانی حوكمڕانی ڕژێمی به‌عس ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئاشكرائه‌بێت كه جه‌ماوه‌ر هیچ ڕۆڵێكی نه‌بوو له ناوه‌نده‌كانی سیاسی وحیزبی وحكومیدا و ده‌سه‌ڵات به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌ی به‌گه‌نج نه‌ئه‌دا  بێته ناوه‌نده‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، ئه‌و ڕژێمه گه‌نجی له‌جه‌نگێكه‌وه بۆجه‌نگێكی دۆڕاوی دیكه په‌لكێشی چاره‌نوسێكی ڕه‌ش كردبوو ده‌زگا ئیستیخباراتییه‌كانیشی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوكردبۆوه بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕزای هه‌ربۆیه به‌ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر ناسرابو چاره‌نوسیشی وه‌ك ڕۆژ لای هه‌مووان دیاره ، ئه‌و سیاسه‌ته دیكتاتۆریانه له‌زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا تاوه‌كو ئه‌مرۆش په‌یڕه‌و ئه‌كرێت به‌جۆرێك سه‌ركرده‌كان  به‌كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه نوساون  ده‌یان ساڵه هه‌مان سه‌ركرده حوكمی ئه‌و ووڵاتانه ئه‌كه‌ن و هیچ نوێخوازی گۆڕانكارییه‌ك له‌نێو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی نه‌كراوه .
گه‌نج له‌نیو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌دا گه‌نجێكی بێبه‌شه له‌ساناترین مافه‌كانی به‌ئینسان بون ئه‌ویش مافی به‌شداریكردنه له به‌ڕێوه‌نردن و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا لێره‌وه دژوێژی و ساردی ئه‌كه‌وێته نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌نجه‌وه و به‌شداریكردنی ده‌نگی گه‌نج له‌بونیادناندا له پراگماتیزمی ده‌سه‌ڵات نییه بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ڕژێمه حوكمڕانه كۆنخوازانه ته‌مه‌نیان كردۆته پرنسیپی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و باوه‌ڕیان به توانا و هێزی گه‌نج نییه و ئه‌بێت به‌رپرسان و فه‌رمانڕاواكانی ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن ئه‌زمونی سیاسی بن هه‌ربۆیه ڕێگه به‌بزاڤی گه‌نج ناده‌ن ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته میمبه‌ره‌‌كانی ده‌سه‌ڵات ، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌لێك هێزی جه‌سته‌ی و ئه‌قڵی و فیكری و مه‌عنه‌وی له‌نێو گه‌نجدا هه‌یه گه‌ر بتوانێت له‌شوێنو كاتی گونجاودا به‌كاریان بێنێت ئه‌توانێت سیستمێكی فیكری باڵا دروستبكات له هه‌موبواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا ، گه‌نج له‌ژێر سایه‌ی  ده‌سه‌ڵاته كۆنخوازه‌كاندا ترساوه و توشی ڕه‌شبینی بووه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه كردووه چونكه گه‌نجی ترساو له‌پێش هه‌رشت باوه‌ڕی به‌توانای خۆی نامێنێت و توشی شكستخواردن ئه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه روبه‌ڕوی كاڵبونه‌وه ئه‌بنه‌وه ، له‌كاتێكدا گه‌نج واته هیواو خواز .. فیكرو هزرو بیری نوێ ، گه‌نج واته جووڵه‌و چالاكی و داهێنان ، ئه‌مانه ئومێدبون به‌ئاینده لای گه‌نج شیرین ئه‌كه‌ن و باوه‌ر به‌خۆبون هێزێكی بزوێنه‌ره بۆ نوێخوازی و داهێنان و گۆڕینی ئایینده‌. جیهانگیری ئه‌مڕۆو دونیای مودیرینییه‌ت دنیای به‌دیوێكی نوێدا خستۆته به‌رده‌ستی گه‌نج هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گه‌نجی ئه‌مڕۆ له‌نێو قه‌یرانێكی فیكری و ده‌رونی ئاڵۆزدا ئه‌ژی چونكه ئه‌و دیموكراسییه‌ت و جیهانگیرییه‌ی بانگێشه‌ی بۆئه‌كرێت هاوتایه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه قورسه‌ی كه‌لتورو ئایین و نائازادی چه‌پاندوێتی و بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێناسی خۆی كه‌وتۆته ژێر پرسی كاركردن به‌كام ڕودا ؟ كه‌واته گه‌نج له‌نیو ( ڕابردو ، ئێستا و ئاینده‌دا ) چه‌قبه‌ستوبووه و وه‌ك كاره‌كته‌رێكی ته‌مبه‌ڵ ناسراوه كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی واقعی ئه‌مڕۆی گه‌نجه ئاخر ئه‌مه كاریسه‌یه گه‌نج نه‌توانێت به‌ئاراسته‌یه‌كی ڕوناكدا قوتاربێت له‌ده‌ست بیری كۆنخوازی ده‌سه‌ڵات و چه‌پاندنی تواناو ئه‌قڵییه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ، بۆیه پێویسته گه‌نج پێش هه‌رهه‌نگاوێك بۆ ئامانجه‌كانی تاوتوێی ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی بكات ، بزانێت چی گه‌ره‌كه و به‌رپرسیارێتی چییه ؟ دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌و دۆزینه‌وه‌ی پێناسی خۆی ئه‌وكات ئه‌بێته خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی قایم له‌كۆمه‌ڵگه‌داو ده‌سه‌ڵات مه‌ترسی ته‌مبه‌ڵی و ناكارایی لێناكات و هه‌نگاونانی بۆنێو كایه‌ی حیزب و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئاسان ئه‌بێت ، لێره‌دا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی دیاریكراو حوكم ئه‌كات توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نجی لاواز ئه‌بێت جونكه قایمكردنی پێگه‌ی گه‌نج سه‌ره‌تا له‌نیو كۆمه‌ڵگه‌‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆگه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش پێویستی به‌شۆڕشی فیكری و خه‌باتی ئاشكرا هه‌یه .
 
تایبه‌ت به هه‌فته‌مانه‌ی بارزان . 

 

Previous
Next

Leave a Reply