Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

گه‌ڕان به‌ دووای قاچه‌کانما

Be First!
by October 24, 2008 گشتی

 گه‌ڕان به‌ دووای قاچه‌کانما
 شاهۆ قادر 42 کیلۆمه‌تر به‌ بێ قاچ ڕه‌ده‌کات به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه له‌ نیوۆرك‌

  16/3/1988 ته‌نها کاتژمێرێك پێش کیمیا بارانه‌ شوومه‌که‌ که‌ 5000 خه‌ڵکی بێ تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ قووربانی. شاهۆ قادر ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو، ناپاڵمێك هه‌ردوو قاچه‌کانی ده‌په‌ڕێنێ و دوواتر به‌ بێ قاچ به‌ره‌و ئێران ده‌برێت بۆ تیمار کردن.
 ئه‌م کاره‌ساته‌ ده‌بێته‌ هۆی خامۆشکردنی حه‌زوو ئاره‌زووه‌کانی شاهۆ وه‌ك گه‌نجێك، که‌ تامه‌زرۆی یاری تۆپی پێ و بۆکسێن بوو.
 له‌ 2001 شاهۆ کوردستان به‌ جێ دێڵێ به‌ کۆمه‌ڵی هیواوه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌ڕوات له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه‌و وه‌ك په‌نابه‌ر دووای ساڵێك قه‌بووڵ ده‌کرێت، شاهۆ وه‌ك مرۆڤێکی هه‌ستیاروو نیشتیمان په‌روه‌ر هه‌میشه‌ له‌ خه‌می گه‌له‌ سته‌مدیده‌که‌یدایه‌، ده‌یه‌وێ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌نگی کێشه‌ی ڕه‌وای کورد به‌ دنیا بناسێنێ مرۆڤێکی سوود به‌خش بێت.
 شاهۆ له‌ ساڵی 2002‌ ده‌ست به‌ خۆ سازکردن ده‌کات بۆ به‌شداری کردن له‌ پێشبڕکێی وویلچێردا، به‌ هه‌وڵی خۆی و به‌ هیلاکیو ماندوو بوونی  خۆی، ڕۆژی دوو ژه‌م خواردن له‌ خۆی ده‌بڕێت تا بتوانێت عاره‌بانه‌یه‌کی پێشبڕکێ بکڕێ.
 شاهۆ قاره‌مانانه‌ ده‌که‌وێته‌ به‌شداریکردن له‌ چه‌نده‌ها مارۆسانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ك: ڵۆندۆن، دیبلن، مانچه‌سته‌ر، نیوکاستڵ، ئه‌میسته‌ردام (له‌ ئه‌میسته‌ردام ماره‌سۆندا گه‌لێ تایبه‌ت بوو بۆ شاهۆ چوونکه‌ به‌ قاچه‌ ده‌ستکرده‌کانی‌یه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکانی ساغ دا بۆ ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌تر ڕایکرد له‌و مه‌وه‌یه‌دا که‌ شه‌ش کاتژمێری خایاند ئاویشی نه‌خوارد به‌ ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی چاوپێکه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامدا له‌ ناویاندا سی ئێن ئێن)، هه‌روه‌ها له‌ به‌رلین و پاریس و ڕۆماش به‌شداری کردووه‌.
 له‌ ساڵی 2005 وه‌ك سپۆرت مانی ساڵ له‌ لۆندۆن هه‌ڵبژێردراو بڕوانامه‌ی ڕێز لێنانی له‌ لایه‌ن پارێزگاری گه‌وره‌ی لۆندۆنه‌وه‌ پێ به‌خشرا.
 گه‌وره‌ترین و سه‌رنج ڕاکێشترین شت که‌ شاهۆ جیا ده‌کاته‌وه‌ له‌ گشت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ پێشبڕکێی وه‌لچێر ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌ که‌ شاهۆ 50 مه‌تری کۆتایی له‌ سه‌ر ده‌سته‌کانی ده‌ڕوات و هێڵی کۆتایی ده‌بڕێت، ده‌یه‌وێت نیشانی هه‌موو جیهانی بدات چیرۆکی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ئه‌م شاهۆیه‌ی درووست کردووه.
 له‌ 2 نۆڤه‌مبه‌ری 2008 شاهۆ به‌شداری له‌ نیۆرك ماراسۆن ده‌کات له‌ ئه‌مه‌ریکا، به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌ره‌ترین ماره‌سۆنه‌کانی جیهان، جێیی باسه‌ هه‌میشه‌ شاهۆ به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ به‌شداری ده‌کات بۆ ده‌رخستنی ناوی کورد، ڕۆژی 1ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008 15000 که‌سی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ر یه‌که‌ به‌ ئاڵای ووڵاتی خۆیه‌وه‌ به‌شداری ده‌که‌ن له‌ نیوۆرك له‌ ڕێپێوانێکی دوو کاتژمێری ئاشتییانه‌، بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان شاهۆ قادر و ئالان ئه‌مین به‌ ئاڵای کوردستانه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م ڕێپێوانه‌ ده‌که‌ن.
 جێگای باسه‌ ده‌رهێنه‌ری فیلمکار ئالان ئه‌مین که‌ ئێستا خه‌ریکی درووستکردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتارییه‌ له‌ سه‌ر ژیانی شاهۆ قادر به‌ ناوی "گه‌ڕان به‌ دوای قاچه‌کانما" هاوڕایی شاهۆ قادر ده‌بێت له‌م گه‌شته‌دا بۆ ئه‌مه‌ریکا.
 داوا له‌ کوردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین که‌ بۆ پشتیوانیکردنی شاهۆ ئاماده‌بن له‌ نیوۆرك ماراسۆن، بوونتان له‌وێ جێی شانازیه‌.
 

Previous
Next

Leave a Reply