Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران…دڵشاد تاقانه‌

Be First!
by January 28, 2009 گشتی

        گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران
 
          جلکی کاڕاتی ….
 ستایل و شێوازی جل و به‌رگ زۆرن به‌پێ ی شوێن و نه‌ته‌وه‌ و کلتوره‌کان ، وه‌رز و پیشه‌ و توخمه‌کان جیاوازیان هه‌یه‌ به‌ڵام پۆشاکه‌‌ گشتی و ستاندارته‌کان وه‌ک کراس و تیشێرت و پانتۆڵ که‌ تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هه‌موو کاته‌کان گونجاوه‌ له‌ هه‌موو شوێنێ به‌ ئاسایی ده‌پۆشرێ و به‌رچاو ده‌که‌ون . له‌ جه‌ژن و بۆنه تایبه‌تی ‌و یاده‌وه‌ریه‌ میللی یه‌کانیش وه‌ک شانازی به‌ ڕوخسار و نه‌ته‌وه‌یی کوردستانیان له‌ هه‌نده‌ران جلی کوردی ده‌پۆشن بۆ ژن کراس و که‌وێ و هێله‌گ ، تارا و خشڵ و مێخه‌ک … بۆ پیاو کورته‌ک و شه‌رواڵ ، جه‌مه‌دانی و پشتێند و کڵاش و ڕانکۆچۆغه‌ هه‌مووی بۆ ڕازانه‌وه‌ی جوانی ‌و حه‌سانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی یه‌ . جه‌ژنی له‌دایک بوونه‌ کۆمه‌ڵێ منداڵی کورد و بیانی تێکه‌ڵن ده‌له‌یزن دڵیان خۆشه‌ به‌ دیاری و پیرۆزبایی له‌خاوه‌ن جه‌ژنه‌ که‌ ده‌که‌ن . کیژۆڵه‌ کورده‌ی ته‌مه‌ن چوار نه‌ورۆز بۆ یه‌که‌م جار ڕاسته‌وخۆ ڕانکوچۆغه‌ی کر ( شاڵ ) ده‌بینێ نازانێ چی یه‌ ! ماوه‌ش نابێ بپرسێ ؟ خۆی ناوی ده‌نێ و به‌که‌سیش ناڵی …. ئاهه‌نگ ته‌واو ده‌بێ که‌ ده‌چنه‌وه‌ ماڵی خۆیان هه‌رکاتێک بیه‌وێ باسی ئاهه‌نگه‌که‌ بکا و شتێک له‌باره‌یه‌وه‌ بگێڕێته‌وه‌ به‌و ناونیشانه‌ی خۆی  ناوی ناوه‌ ده‌ڵی : ئه‌و ڕۆژه‌ی مامه‌ جلکی کاڕاتی له‌به‌ربوو . 
 
                                                          دڵشاد تاقانه‌
 

Previous
Next

Leave a Reply