Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران … دڵشاد تاقانه‌

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران … دڵشاد تاقانه‌

Closed
by September 9, 2009 گشتی

 
زمانێکی مه‌یله‌و فس تێکده‌ر و خۆشکه‌ری تۆنی هه‌ندێ پیتی ناو وشه‌ی ڕسته‌کانی دوانی که‌نیشکه‌ کورده‌ی هه‌نده‌رانی یه‌ تائێستا نه‌ورۆزه‌کانی ته‌مه‌نی هه‌شت بڵێسه‌ی گڕ و گوڕی داوه‌ته‌وه‌ ،  سه‌ره‌ڕای عه‌یاری و مه‌کربازی ، پرسی زۆر و لێکدانه‌وه‌ی خه‌یاڵی منداڵانه‌ی له‌هه‌موو دیزه‌یه‌ک ئه‌سکووه‌ ، تێوه‌رۆخێکی خۆی ده‌خاته‌ ناو باس و قسه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ گه‌وران هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا هه‌روه‌ها باوک و دایکی له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌وه‌ شوویان به‌ست ، ئه‌و ته‌واو له ‌سه‌رده‌می خۆی ناژی هه‌روه‌ک منداڵه‌ ژیکه‌له‌کانی کوردستان بۆ هه‌موو ته‌وه‌رێک ڕایه‌کی گه‌وره‌تر له ‌ته‌مه‌نی ده‌رده‌بڕێ وه‌ستای قسانه‌ و زۆرزانه‌ شاگردی ماموه‌تکه‌ . خۆی زۆر به‌کوردستانی ده‌ناسێنێ تۆپه‌ڵه‌ سۆزێکی گه‌رمی پێ ده‌رده‌بڕێ ، حه‌زده‌کا هه‌موو شتێکی کوردانه‌ جوان بێ لای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ ، گوێگری مۆزیکی کوردیه‌ به‌تایبه‌ت گۆرانیه‌ ڕتم خێراکان بۆ زه‌وقی شایی و هه‌ڵپه‌ڕین . باس که‌وته‌ سه‌ر شێوه‌ی پیاوی کورد هه‌ر که‌سه‌ و ڕایه‌ک ! ئه‌ویش چونکه‌ ڕقی له‌ سمێڵه‌‌ چه‌ند جار داوای له‌ باوکی کردیه‌ سمێڵی بتاشێ ، له‌ناو قسان هه‌ڵی دایه‌ ووتی : پیاوی کودثتان هه‌ر هه‌موویان به‌ عه‌ذیذی وه‌یثی‌ ده‌چن … به‌ بابه‌شه‌وه.‌
                                                         
                                                       
     Dlshadtakana@yahoo.com                                        

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.