گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
لاتێکی قوڕمساغ !
درۆزن و چه‌نه‌باز ، ناجوامێر و فیتنه‌باز پاڵاوگه‌ی هه‌موو خاسیه‌تێکی به‌دئاکاریه . کوڕه کورده‌ی هه‌نده‌رانی له‌دواقۆناغه‌کانی هه‌رزه‌یی ده‌ژی نه‌کوردی به‌چاکی و نه‌بیانی به‌باشی ده‌زانێ هیچ شتێکی تری کوردانه‌ی له‌شێوه و ڕه‌فتاری پێوه دیارنی یه بۆ کورد بیانی و لای بیانیه‌کانیش هه‌ر بیانی یه ، چاولێکه‌ری هه‌ڵه‌نوێن ، دووڕه‌یه‌کی تابڵێی لاسار و گه‌وج و چه‌وته ، هیچ شتی لا پیرۆز نی یه ، قۆڵبڕه خاوه‌نی هیچ سه‌ره‌تایه‌کی بیر و که‌لتور ته‌نانه‌ت مرۆڤانه‌ش نی یه . خانه‌واده‌که‌ی به‌باوک و دایک و خوشک و برا لێ ی ناڕازین هه‌موو هه‌وڵێکیان له‌گه‌ڵدا نه‌هاته سه‌رخه‌ت و چاره‌ی نه‌بوو ناچاری بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد ، پێ ی چاوشۆڕ و خواخوایانه که‌س هه‌وا‌ڵی نه‌پرسێ ؟ ده‌یانزانی ژیری و دانایی بۆ ساتێکیش میوانی که‌له‌ی پوچی نابن . دره‌نگانی شه‌و به‌سه‌رخۆشی به‌بێ هۆشی ده‌خولایه‌وه به‌ڕۆژیش ده‌خه‌وت . ئێواران ده‌چووه ساونا و خۆی ده‌دا به‌ر ئامێری ڕۆژی ده‌سکرد ڕه‌نگی پێستی بۆر و قاوه‌یی ده‌کرد . برۆکانی شه‌ق شه‌قی تاشینه ، سه‌کسوکه‌ی سمێڵه‌داوی له‌گه‌ڵ کوتانی قۆڵ و باسکی به‌وێنه‌ی سێکسی تیتۆیی ، جلی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی باق و بریقی ژنانه پڕ له‌وێنه‌ی ڕووت و ئابرووچوێنه ، گه‌ر‌ده‌می بۆگه‌نی بکاته‌وه وشه‌ی خۆشی ده‌مه‌زه‌نی شه‌ڕه‌جوێنه . که‌له‌پچه‌کانیان له‌ده‌ست داکه‌ند له‌ڕێڕه‌وی ژێرزه‌مینی پۆلیسخانه‌که ، هه‌ردوو پۆلیس ده‌سته‌وانه‌یان له‌ده‌ست بوو داوایان لێکرد جله‌کانی داکه‌نێ ته‌نیا فانیله و ده‌رپێ قوته‌ی له‌به‌ردامایه‌وه کردیانه ژوورێکی ته‌نیای بچکۆله . دوای کاتژمێرێک بردیان بۆ لێکۆڵینه‌وه چونکه هاوکاری دووبراده‌ره تاوانباره‌که‌ی دابوو بۆ کوشتنی که‌سێک . هه‌رچه‌نده له دادگا سزاکه‌ی له‌وانی تر سوکتر بوو به‌ڵام کونجێکی گرتووخانه بۆ چه‌ند ساڵیک بووه ژینگه و ماڵی ، فێرگه‌ی ژیانی . له‌گه‌ڵ چه‌ند کوڕه کوردێکی ساخته‌کاری ئه‌وێ یه‌کی گرته‌وه هه‌ریه‌که‌ی تاوانێک سزای دابوون له دزی ، قاچاغچی ماده‌ی هۆشبه‌ر و لاقه‌ی ژنان به تۆبزی …..