Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران …..دڵشاد تاقانه‌

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌ هه‌نده‌ران …..دڵشاد تاقانه‌

Closed
by May 22, 2009 گشتی

   ماچی یه‌که‌م …
بچکۆڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوی کرابۆوه‌ موتوربه‌ی کلتوری ڕۆژئاوایی تێکه‌ڵه‌یه‌کی کوردی ــ ئه‌وروپی لێ ده‌رچواندبوو . سه‌ره‌ڕای زاڵی وشه‌ بیانیه‌کان که‌ به‌ کوردی قسه‌ی ده‌کرد وشه‌کانی وا تێک ده‌شکاند سه‌ری به‌ قوڕ پێ ی پێ ده‌که‌نی به‌ڵام که‌ باوک و دایکی به‌ بیانی قسه‌یان ده‌کرد ئه‌ویش خه‌نی ده‌بوو . سوڕی ژیانی هه‌رزه‌کاریش هه‌رزه‌ی کردبوو ، سێزده‌ نه‌ورۆز سه‌ره‌به‌هاری ته‌مه‌نی بوو ، ساویلکه‌ نه‌بوو به‌ڵام سروشتی وابوو درۆی نه‌ده‌زانی نه‌یده‌ویست هه‌ستی خۆی بشارێته‌وه‌ ڕۆژانه‌ که ‌له‌ خوێندنگا ده‌هاته‌وه‌ زۆربه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی بۆ دایک و باوکی ده‌گێڕایه‌وه‌ . خوشک و براکانی پێده‌که‌نین چونکه‌ نهێنی خۆیان ده‌شارده‌وه‌ به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ لێیان ده‌ڕوانی که ‌باسی کچه‌کانی براده‌ری ده‌گێڕێته‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی باسێکی ساده‌ی یاری منداڵانه‌ بێ ! له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌بوو به‌ کوردیه‌کی ڕه‌وان ووتی : له‌ پۆله‌که‌ی ئێمه‌ تائێستا که‌س ماچی یه‌که‌می نه‌کردووه‌‌ ! جا خۆ ئه‌منیش نازانم تامی چی یه‌ ؟ ته‌نیا کوڕێک ده‌ڵێ کردوومه‌ به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین درۆ ده‌کا .

                                                دڵشاد تاقانه‌
                                            
Dlshadtakana@yahoo.com                                        

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.