گوله‌ی لیژنه‌كانی كوشتن ئه‌مجاره‌كام قه‌ڵه‌م خوێناوی ده‌كه‌ن
پێشڕه‌و حه‌مید
عه‌بدول خالق مه‌عروف و به‌كر عه‌لی و كۆمۆنیسته‌كان و عه‌بدول ستارشه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه , قوربانی ده‌ستی كام جه‌هلن , قوربانی ده‌ستی كام بیركۆڵی ترسا‌و له وشه ئازادن ؟
له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی شێخ مه‌حمودی مه‌لیكدا ته‌نها كوشتنێك یان تیرۆركردنێك له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز , مێژوی بۆمانی بگێڕێته‌وه تیرۆركردنی ( جه‌مال عیرفان ) بوه وكوشتنه‌كه‌ی ( عیرفان ) یش له‌و سه‌رده‌مه‌دا چیی به‌رهه‌مێكی به‌خشیه بیر ته‌سكی ئه‌وانه‌ی له ووشه ده‌ترسان ؟ ئایا تیرۆركردنی وشه له‌و كاته‌دا نابێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆكوشتنی به‌رده‌وامی هێزی ( وشه‌ی ئازا‌و ئازاد ) له‌ئێستاماندا ؟ ئایا باگراوندی كوشتنی وشه‌ی ئازاد له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته جیاوازه‌كاندا له‌گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیدا سه‌ره‌تای ستنوێكی درێژخایه‌ن نیه بۆپه‌ره‌پێدانی بیری كوشتن و تیرۆركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی هێزه‌باڵاده‌سته‌كانه‌وه , كۆمه‌ڵگاو كایه‌جیاوازه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ترده‌به‌ن كه ده‌خوازێت له‌بازنه‌ی بیرته‌سكی و ئه‌جندای ده‌سه‌ڵاته‌وه بیانكاته‌ده‌ره‌وه و ڕێڕه‌وه‌ی ئاینده‌ی هاوڵاتی بون و دروستكردنی تاكی ئازاد سه‌ربه‌ستانه له پانتایی یه‌كی تردا دروست بكات و كه‌رامه‌ت بۆئه‌و مرۆڤانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه جه‌به‌روتیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پاوه‌نخواز , ته‌واوی بونه‌وره‌كانی له‌پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو ته‌ندروسته‌وه تێكشكاند‌و وه‌و بۆمه‌به‌ستی سه‌رخستنی پرۆژه جه‌هه‌نمیه‌كانی خۆی مۆنۆپۆلیان ده‌كات ؟ ئایا كوشتنی مرۆڤ له‌سه‌ر فیكر‌و ده‌ربڕینی جیاواز, یان ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌سته‌واژه‌ی ( بڤه ) ی بۆ داداشراه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چی مانایه‌ك ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ته‌نها مانای دیكتاتۆربون و مرۆڤ كوژ و ژیان كوژی نه‌به‌خشینه خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ؟
به‌رله‌ڕاپه‌رێن و له‌دوای تیرۆركردنی ( عه‌بدولخالق مه‌عروف ) ه‌وه به‌ده‌ستی بیرتاركه‌كان و كوشتنی ( به‌كر عه‌لی ) و كۆمه‌نیسته‌كان له‌دوای ڕاپه‌رێنه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كوشتنه‌وه و ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ی تر كه ( لیژنه‌ی ئیغتیالات ) ی حیزبه‌كوردیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕای جیاواز, قیزه‌ونانه ئه‌نجامیاندا و به‌ده‌یان كه‌سی تریان بریندار‌و كه‌م ئه‌ندام كرد‌و به‌سه‌دان كه‌سی تریش له‌ترسی ( گولله‌ی لیژنه‌كانی كوشتن ) وڵاتیان به‌جێهێشت , هه‌وڵێكی جدیی ئاراسته‌كراوی لیژنه‌كانی كوشتن نه‌بو بۆسڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌یخواست كه له‌بری هێزی گولله زمانی گوڵ ڕوكارانه گوتاری سیاسی و ئیداری له‌وڵاتدا به‌رجه‌سته‌بكات ؟ئایا به‌ده‌رله‌وه‌ی شه‌ڕه‌ی ناوخۆ ئه‌گه‌ر به‌دیوێكدا ئاكاری یه‌كتر قبوڵكردن نه‌بو له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه , هه‌وڵێَكی تری جدی ئه‌و حیزبه به‌شه‌ڕهاتوانه نه‌بو بۆ فراوانكردنی كاری لیژنه‌كانی ئیغتیالات بۆكوشتن و سڕینه‌وه‌ی نه‌یارو دژه بیروباوه‌ڕه‌كانیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كوردستان له نائاماده‌ی هێمنی و پاشكۆبونی یاسادا گوزه‌ری ده‌كرد ؟
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر, ئه‌و هه‌مو سوكایه‌تی پێكردنه به‌رامبه‌ر به گه‌نجانی كورد‌و ماناكانی دیموكراسیه‌ت و حكومكردن ده‌رئه‌نجامی كام له‌و هۆكاره‌كانه بو , له‌كاتێكدا كوردستان پێی خسته قۆناغێكی جیاوازتره‌وه و لیژنه‌كانی كوشتنی حیزه‌كوردیه‌كان به‌ئاشكرا بواری ئه‌وه‌یان بۆنه‌مایه‌وه كه نه‌یاره‌كانی خۆیان له‌سندوقی ئۆتۆمبیلی مه‌رگدا قایم بكه‌ن و له‌شوێنێكی نادیاردا وه‌ك ده‌یان كه‌سی شوێن بزر به‌روه چاره‌نوسێكی نادیاری ببه‌ن ؟ ئایاكوشتنی ( سۆرانی مامه‌حه‌مه ) و ( عه‌بدولستارتاهیر شه‌ریف ) له‌سه‌ر دركاندنی حه‌قیه‌ت و ئازادكردنی وشه په‌نگخواردوكانی گه‌رویان , بانگه‌شه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ ئازادی و دیموكراتیزه‌كردنی سه‌رجه‌م كایه‌جیاجیانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌خاته‌ژێركام له‌و پرسیارانه‌وه كه خودی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێ قه‌ڵسده‌بێت ؟ ئایا كوشتنی سۆرانی تازه پێگه‌یشتو گومانێكی وه‌ها دروست ناكات كه ئه‌و ئازادیه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرێت جگه‌له حیكایه‌تێك هیچ مانایه‌كی تر بۆخۆی هه‌ڵبگرێت ؟ كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر ده‌ربڕینی جیاواز و هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنی ناخی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و شه‌هوه‌تبازه‌كانی ناو كایه‌جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵات له‌بن ده‌ستی دوو ئاسایش و ئه‌و هه‌مو هێزه‌كوردیه‌دا له شارێكی وه كو كه‌ركوكدا چیی ده‌به‌خشێت جگه‌له زیندوكردنه‌وه‌ی هه‌ناسه‌كانی لیژنه‌ی ئیغتیالات نه‌بیت ؟
له‌دوای یه‌ك ساڵ له تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه ده‌پرسم , كام لیژنه‌ی ئیغتیالاتی حیزبه‌كوردیه‌كان ( سۆران ) یان كوشت ؟ كام له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ناوه‌كانیان لای سۆرانه و له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردبو ( سۆران ) یان به‌وشێوه ترسنۆكانه‌یه له‌ژیانی گه‌نجێتی بێبه‌شكرد؟ كوشتنی سۆران چیی مانایه‌كی ده‌به‌خشێت به ئه‌جندای كاری بكوژه‌كانی ؟ ئایا له‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌واندا كوشتنی سۆران بێده‌نگ كردنی ته‌واوی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كانه ؟ یان كوشتنی سۆران سه‌ره‌تای هه‌ره‌س هێنانی ئه‌و پانتایه ئازاده‌یه كه سه‌ركردایه‌تی كورد له‌خه‌یاڵدانی خۆیدا وێنای كردوه و له‌ڕاگه‌یاندن و گوتاره‌كانیاندا بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات و له‌حه‌قیقه‌تدا هیچ بونێكی نیه ؟ یان بكوژان و جه‌لادان له ڕێگه‌ی كوشتنی ( سۆران ) ه وه پێمان ده‌ڵێن ( گه‌نده‌ڵی و چه‌تگه‌رایی و شه‌هه‌وه‌ت بازیی و خیانه‌تكردن ) پرۆژه‌مانه و كه‌س ناتوانێت ڕێگرمان بێت و هه‌ر هاوڕێ یه‌كی ( سۆران ) یش وه‌ك سۆران ( ووشه یه‌ك ) دورله‌خواستی ئێمه بكاته‌هه‌وێنی نوسینی ( وتارێك ) وه‌ك سۆران له‌جامه‌تاریكه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كانمانه‌وه ( گولله ) بارانی ده‌كه‌ین ؟
له‌دوای یه‌ك ساڵ له‌كوشتنی سۆرانی مامه‌حه‌مه , حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منه‌یه‌كانی
تاچه‌ندكاریان له‌دۆسیه‌كه‌یداكراوه وبكوژه‌كانیان سه‌ربه‌كام به‌ری لیژنه‌كانی كوشتنن ؟ له‌ساڵ یادی تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌حه‌حه‌مدا ئایا ته‌نها یادكردنه‌وه‌و ئه‌نجام دانی مه‌راسیم و ده‌ركردنی چه‌ند به‌یاننامه یه‌ك ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م لیژنه‌كانی كوشتندا تابۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیروڕای جیا‌و چه‌ند قه‌ڵمێكی تر خوێناوی نه‌كه‌ن ؟ كامه‌ن ئه‌وگرنتیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , بۆپارستنی كه‌رامه‌ت و سه‌لامه‌تی ژیانی نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئازادی خواز له‌به‌رامبه‌ر گولله‌ی لیژنه‌كانی ئیغتیالاته‌وه, له‌كاتێكدا هێشتا بكوژانی سۆران و هاوڕێكانی یاسایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێنه‌كراوه ؟.
تێبینی " ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) ژماره ( 544 ) بڵاو كراوه‌ته‌وه .