Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

گوندی خۆڵه‌مێش ……. كارزان ڕه‌حمان

Be First!
by September 5, 2009 ئەدەب

 

 

1
كه‌ مرۆڤ ده‌خنكێ:
ئه‌ی ئاو
چه‌ند دڵڕه‌قی!

2
من هیچ كاتێكم ناوێ،
ته‌نها ئه‌م سه‌ره‌ چزووانه‌م لێكه‌نه‌وه‌.
سه‌ره‌مێكوته‌ ده‌بێژێ:
سوره‌تی یاسینم بۆ بخوێنن.

3
له‌و كاته‌وه‌
مه‌مك خڕه‌، 
كه‌ حه‌وا
سێوی دزیوه‌!

4
له‌ نێوان قامیشه‌كاندا
سه‌ده‌یه‌ك ترووكا، دیتم ڕووت بوو
پاش ئه‌مه‌
پێویستمان به‌ چوارچێوه‌یه‌ك ده‌بێ!

5
باڵنده‌كان به‌ خۆڕایی له‌ ئاسمان ده‌فڕن
هه‌روا مه‌به‌سته‌كانمان…
چاڵێك ماوه‌ته‌وه‌
نه‌فه‌رێك نییه‌!

6
كه‌ وێنه‌كه‌تم بینی
سێبه‌رم تا ئه‌وبه‌ری شار چوو!

7
مه‌ڕه‌كان به‌ چه‌ند ده‌نكێك به‌فر ده‌چن.
گوندێك ده‌ڵێ:
مه‌ڕه‌كان له‌ سه‌وزایی،
له‌ نێو ده‌نكه‌كانی به‌فر،
ده‌خنكێن!

8
سبه‌ینان، خۆر وه‌ك هه‌نار
خۆی به‌ ئاسماندا هه‌ڵده‌واسێت
كه‌ شه‌و هات
به‌رده‌بێته‌وه‌!

9
ژن هێلانه‌یه‌
به‌سه‌ر لكی دارێكی له‌رزۆكه‌وه‌
نیشتووه‌.
پیاوێك ده‌یه‌وێ جێنشینی هێلكه‌ بێ؛
ئیدی ئه‌ویش فێر ده‌بێ
چۆن بترووكێ و
چۆن جریوه‌ی بێ،
چۆنیش بفڕێ!

Karzah_rahman@yahoo.com

 

 

Previous
Next

Leave a Reply