Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
گوڵ و په‌پووله …… ‌كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

گوڵ و په‌پووله …… ‌كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی

Closed
by August 31, 2009 هۆنراوە

 

 گوڵ چاوه‌ڕێ‌ ی مه‌رگی ده‌كا
تۆبڵێ‌ ی له‌دوای كۆچی دا
رۆحی بۆكوێ‌ سه‌فه‌ربكا ,
ئه‌ی په‌پووله‌ كاتێك له‌هه‌ره‌تی لاوی
گیان ده‌سپێرێ‌
چۆن چۆنی رۆحی ده‌رده‌كا ,
رۆحه‌كانی په‌پووله‌ و گوڵ جاویدانن
گوڵ گیان ده‌داته‌ ئاسمان ,
ئاسمان ده‌یداته‌وه‌خۆرو
خۆریش ده‌یداته‌ ده‌ست باران ,
هه‌موو ساڵێك رۆحه‌كانی
په‌پووله‌و گوڵ سه‌رله‌نوێووه‌
هه‌ررۆحێك دڵۆپێك باران
دێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌هاران.
                               9/4/2009
                                                                 kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.