Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

گڕی ئاشووب…..به‌ندی عه‌لی

Be First!
by May 8, 2009 ئەدەب

به‌ندی عه‌لی .. به‌هاری 2009

گڕی ئاشووب

تیره‌ برژانگێکی ده‌رباز
له‌که‌وانی
برۆی ڕاوچیه‌کی به‌ناز
کۆتره‌ شینکه‌ی دڵمی پێکا
هه‌رچه‌نده‌ خۆی
شه‌ڵاڵی شه‌ونمی حه‌زبوو 
وه‌لێ حه‌یفێ
به‌پرژه‌ عه‌تری ماچێکی
لێوی ووشکی نه‌خوساندم
له‌قومێکا

 به‌له‌نجه‌و لاری بێباکی
وه‌ک سروه‌بایه‌کی سه‌حه‌ر
هات و به‌لاما تێپه‌ڕی
به‌جێی هێشتم به‌زامه‌وه‌
ئاوڕێکی لێ نه‌دامه‌وه‌
نه‌فره‌ت له‌میهری بێ فه‌ڕی
 ئه‌و فیتنه‌بازی عه‌ییاره‌
پریشکی گڕی ئاشووبه‌
خوایه‌ لامانده‌ی له‌شه‌ڕی

 

Previous
Next

Leave a Reply