گڵۆباڵیزم له‌نێوان مۆدێله‌کانی لیبرالیزمی ئینگلیزی و ….!!
گڵۆباڵیزم له‌نێوان مۆدێله‌کانی لیبرالیزمی ئینگلیزی و ئه‌مریکی و ئه‌وروپیدا!!
له‌نووسینی پێشووتر به‌کورتی و چری و بێ شۆربوونه‌وه‌یه‌کی قوڵ و درێژدادڕ باسی هه‌ریه‌که له دیدو بۆچون و‌بیرو هرزی ئابووری و سیاسی لیبرالیزم و سۆسیال دیموکراته‌کانمان سه‌باره‌ت به‌پرسه‌کانی گڵۆباڵیزم بۆ یه‌کسانی و داپه‌روه‌ی و خۆشگوزه‌رانی و ده‌سته‌به‌رکردنی کار بۆ تاکه‌کان خسته‌روو، که‌چۆن یه‌که‌میان توانویه‌تی قه‌یرانێکی فکری و سیاسی بۆ سوسیال دیموکراته‌کان دروست بکات، له‌ولاوه‌ش چۆن سوسیال دیموکراته‌کان و به‌ره‌ی چه‌پ. له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی فۆرمه‌ڵه‌یه‌کی نوێن، له‌لایه‌ک نه‌بێته مایه‌ی ده‌ستبه‌رداربوونیان له سه‌رخان و ژێرخانی فکری و جینایه‌تیه‌کانیان و ئامانجه ئینته‌رناسیۆنالیه‌کانیان، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌خشه ڕێگایه‌کی نوێ بۆ ئیدارادان و پێکه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ که‌پیتاڵیزم و لیبرالیزمی نوێ به‌بێ توندوتیژی رادیکالانه و له‌چوارجیوه‌ی ریفۆرمخوازیدا بخولقێنن.
به‌لام پێویسته لێره ئێمه پێشخانه فکری و سیاسی و زه‌مینه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و فکرو ئایدۆلۆجیانه بخه‌ینه روو، تا له‌وێوه له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندو شکست و نوێبوونه‌وه‌کانیان تێ بگه‌ین. هه‌روه‌ها له وێوه‌ش له گه‌شه‌سه‌ندنی قوناغه‌کانی گۆمه‌ڵگا، له‌سه‌رئاستی سێکته‌ره‌کانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی تێببگه‌ین، له‌لاوه‌ش به‌رچاومان زیاتر روون بێت بۆ ئه‌و ململانیه سه‌خته‌ی نێوان که‌ڵه‌که‌کردنی کاڵاو سه‌رمایه‌و ئیندوڤیالیزم له‌لایه‌ک و چه‌مکه‌کانی سۆلیداریه‌تی و دادپه‌وری کۆمه‌لایه‌تی ویه‌کسانی ئابووری و هاونیشتمانی مرۆڤه‌کان له‌لایه‌کی تر . له‌وێوه‌ش به‌دوای سه‌رچاوه‌و و پاشخانه که‌لتووری و سیاسی و مرۆڤا‌یه‌تیه‌کانی ئه‌و که‌لتوره ئایدۆلۆجیایانه و سیاسیانه بگه‌ڕێن، که له‌کوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م پۆلین کردن و لێک جیاکردنه‌وانه‌دا، خۆمان له‌به‌رده‌م چه‌ند مۆدێلکی فره ره‌نگی فکری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، بۆ تێروانین له کێشه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌بینینه‌وه. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ین پێشخانه ئایدیۆلۆجی و قوناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌دنی لیبرالیزم تا گه‌یشتنی به ڵیبرالیزمی نوێ بخه‌ینه‌ڕوو.
( لیبرالیزم له سه‌ره‌تادا به‌شێک بوو له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری، له ناوه‌راست وکۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی (1600) ی ئه‌وروپا، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیکولاریزمی (علمانی) سه‌ریهه‌ڵدا، له دژی ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه‌و ئیمتیازاتی ئه‌رستۆقراتیه‌کان وده‌سه‌ڵاتی موتله‌قی پاشاکان و مۆنۆپۆڵکردنی بیرکردنه‌وه، و ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵه‌و ئۆرگانه‌کان ، کویله‌کردنی جووتیاران له‌رێگای کاردن له‌زه‌وی. ویاسا قورسه‌کان.)”1″.
لێره به‌دواوه لیبرالزم له قوناغی تیۆری وچواجیوه‌ری بیر‌و ئه‌ندیشه کانی (یوهان لۆکێ 1632-1704) ئینگلیزی که‌به‌باوکی لیبرالیزمی کلاسیکی ناسراوه) ده‌رچوو، له لایه‌ن بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفان و ئابووریناسانی لیبرال وه‌ک ڤۆلترو جان جاک رۆسۆ ومۆنتیسکۆو و ئه‌ندێش چه‌یدینیوس و ئاده‌م سمیپ، ئیمانوئێل کانت ، تۆماس پاینی، یوهانس میلل، ئه‌نی راند، ویوهان راویس ، نۆزیک ، هۆبۆس و میلتۆن فریدمان. چووه قوناغێکی نوێتر ئه‌ویش قوناغی پراکتیزه‌کردن و كار پێکردن و دانانی رێچکه‌و ره‌هه‌ند و چه‌مکه‌کانی بوو، بۆ بواره‌کانی سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان، له قوناغی یه‌که‌میدا، لیبرالیزم وه‌ک تاقه مۆدێلێک له‌دایک نه‌بوو، ده‌توانین له‌سێ مۆدیلی جیاوازدا پۆلێنیان بکه‌ین، که‌ئه‌وانیش مـۆدێله‌کانی ئه‌وروپی و به‌ریتانی و ئه‌مریکی بوون. هه‌ریه‌ک له‌م مۆدێلانه‌ش، زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و ئیلهامی فکری و ئایدۆلۆجیه‌کانیان، له‌ڕووداو گۆڕانکاریه وه‌چه‌رخانه مێژووییانه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. که رێڕه‌وه‌ی مێژووی و ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گۆمه‌ڵگایانه‌ی گۆریوه.
لیبرالیزمی ئه‌مریکی هه‌رله‌سه‌رتاوه دروشمی ئازادی تاکه‌کان و نه‌دانی باج و سه‌رانه‌ی زۆر به ئینگلیزه داگیرکه‌ره‌کان، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆی و ئازادی ئه‌مریکا چه‌که‌ره‌ی کرد. لیبرالیزمی ئینگلیزیش، له‌گه‌ڵ شۆرشی پیشه‌سازی سه‌ده‌ی 16 رێجکه‌و رێره‌وه‌ی خۆی دیاریکرد. به‌ڵام لیبرالیزمی ئه‌وروپا له‌گه‌ل شۆرشی فه‌ره‌نسی (1789) له‌سه‌ر ده‌ستی رۆشنفکرانی وه‌ک ( ڤۆڵترو جان جاک رۆسۆ) له‌دایک بوو.
به‌ڵام هه‌ژموونی شۆرشی فه‌ره‌نسی ورووداو ململانێکانی ودروستبوونی سه‌ندیکاکانی کرێکاران و چین وتوێژه‌کانی تر بۆ وه‌دیهێنانی ماف و باشکردنی گوزه‌ران و دادپه‌روه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دوای (60) ساڵ، ڕاپه‌رینی (شۆرشی) 22 شوباتی کرێکارانی پاریسی (1848) ی به‌دوای خۆی هێنا، دوای ئه‌وه پڕشکی ئه‌و شۆڕشه کرێکاریه زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه هه‌ر( له کرێکارانی ئه‌ڵمانیاوه بگره،تا رۆمانیاو پۆله‌نداو، سویسرا‌و ئیتالیا. دواتر له‌مانگی مایسدا گه‌یشته به‌لجیکاو دانیمارک و ستۆکهۆڵم) ئه‌م شۆرشه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌وروپا به (به‌هاری خه‌ڵکی ئه‌وروپا) ناسراوه”2″.
وادیاره سه‌رچاوه‌ی نازناوی شۆڕشه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێستاش که به (به‌هاری عه‌ره‌بی) ناسراوه له‌و (به‌هاره‌ی ئه‌ورپا) سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌م شۆرشه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی (مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست له (شوباتی 1848) له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگلزی هاوڕێێ)، دروشمی (کرێکارانی جیهان یه‌کگرن) ی نێو‌و ئه‌و مانیفێسته، بووه یه‌کێک له‌دروشمه زه‌قه‌کانی شۆرشی به‌هاری ئه‌وروپا. دوای (20) ساڵ له له شۆڕشی (به‌هاری ئه‌وروپا) شۆرشی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کۆمۆنه‌ی پاریسی (1871) له‌دایک بوو.
ئه‌م دوو ڕاپه‌رینه‌ی (شۆڕشه) مێژوویه‌ی کرێکاران به‌سه‌ره‌تای چه‌که‌ره‌کردن و له‌دایک بوونی تیۆری زانستی ئایدۆلۆجیای چه‌پ و سوسیالست داده‌نرێ. لێره‌وه پارته‌کانی سوسیال دیموکرات و و سوسیال ناسیۆنالیسته‌کان و کۆمه‌نیسته‌کان و چه‌په‌کان بوونه ئه‌لته‌رناتیڤی لیبراله‌کان، که ئه‌مه‌ش وایکرد پۆست لیبرالیزم به‌دوای خۆی بێنێ. چونکه پێش ئه‌وه سوسیالیزم له‌چوارچیوه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی و تیۆری نه‌بوو ، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک تیۆرێکی ئایدیاڵ (مپالی) بۆ وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دادپه‌روه ربوو (سوسیال یوتۆبیه‌کان). هه‌رچه‌نده ووشه‌ی یوتوبیا بۆ سه‌ره‌ده‌می یونانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام (تۆماس مۆر 1478-1535) به‌یه‌که‌م بیرمه‌ند داده‌نرێ که‌چه‌مکی سۆسیالیزمی به یوتوبیا لێک گرێدا. دوای ئه‌ویش (سان سیمۆن و ئه‌گوستی کۆمێنت ورۆبه‌رت ئه‌وین، هتد) گه‌شه‌یان به‌و تیوه‌ردا، هه‌روه‌ها له‌پاڵ ئه‌وه‌ش سوسیالسته ئه‌نارکیشته‌کانیش (فه‌وزه‌وه‌یه‌کانیش) هه‌بوون. به‌ڵام جیاوازی نێوان یوتوباییه‌کان و فه‌وزه‌ویه‌کان چه‌مکی پۆلینکردنی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا بوو. یوتوبیه‌کان به‌چه‌مکی چینایه‌تی کاریان ده‌کرد (کرێکاران). به‌ڵام فه‌وزویه‌کان کاردنیان بۆ هه‌موو چینه‌کان بوو.”3″
به‌رای مارکس و کۆمۆنیسته‌کان ئه‌م دوو شۆرشه بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی، که کارل مارکس، زیاتر پێ له‌سه‌ر تیۆری (حه‌تمیه‌تی به‌دیهاتنی سوسیالیزم و کۆمۆنیست) دابگرێت، بۆ گه‌یشتنیش به‌و مه‌به‌سته، تیۆری دیکتاتوری پڕۆلیتاریای سه‌پاند. له‌م قوناغه‌دا هه‌رسێ مۆدیلی لیبراله‌کانی ئه‌وروپاو به‌ریتانیاو ئه‌مریکا که‌وتنه خانه‌ی لیبرالیزمی کلاسیکی!! ، خۆیان له‌به‌رده‌م دووریانێکی چاره‌نووسازدا دۆزیه‌وه، ناچاری کرد، که ئه‌وانیش سۆسیال بوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و، پێکه‌وه لکاندنی سوسیال به لیبراله‌که‌یان بکه‌نه دروشمی مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونیان.
له‌م قۆناغه‌دا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی (1800) به‌دواوه، سوسیالیزم که‌وته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و فیکری ئه‌وروپاو بووه که‌لتورێکی سیاسی وئایدۆلۆجی ئه‌وروپیه‌کان، که له‌مه‌ودوا هیچ هێزێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی نه‌توانێ فه‌رامۆشی بکات. ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک ئه‌و ڕاستیه‌ی کارل مارکسی دووپاتکرده‌وه، که له پێشه‌کی( مانیڤێستی پارتی کۆمۆمۆنیست) ڕایگه‌یاندبوو تیایدا ووتووبووی ، له‌مه‌ودوا سوسیالیست و کۆمۆنیزم وه‌ک مۆت و سێبه‌رێک به‌سه‌ر ئه‌وروپایه‌و هه‌رگیز ناتوانن خۆیانی لێ به‌دووربگرن و فه‌رامۆشی بکه‌ن)”4″.
ده‌توانن لێره‌وه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی قوناغی دووه‌می لیبراله‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین، ئه‌ویش به له‌دایک بوونی پارته سوسیال لیبراله‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو به‌ریتانیا بوو . له‌ئه‌مریکا به (پگرۆسیڤه‌کان – که‌بزوونته‌وه‌یه‌کی ریفورمخوای سوسیال له‌لایه‌ن (یوهان ده‌نیوه‌ی) له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 دامه‌زرا ، له‌به‌ریتانیش به لیبراله نوێێه‌کان ده‌ناسران و له ئه‌وروپاش به‌لیبراله مۆدێرون و سوسیالسته‌کان ناسران). هه‌رچه‌نده له‌ئه‌ده‌بیاتی فیکری لیبرالیزم کۆمه‌ڵێک ناو زاراوه و ڕه‌هه‌ندی فیکری جۆراوجۆر له‌ناو رێبازی لیبراڵه‌کان به‌کارده‌هات، وه‌ک(لیبرالیزمی کلاسیک، لیبرالیزمی کۆن، لیبرالیزمی ڕاستڕه‌و، لیبرالیزمی لۆکێ، لیبڕالیزمی مانچسته‌ر، لیبڕالیزمی بازار )”5″. به‌ڵام ئه‌م زاراوه‌و وه‌سفانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه دژ بوونه‌و نه ناکۆک و یه‌کتربڕ بوونه له‌غه‌ڵ سوسیال لیبرال و لیبرالی نوێ و لیبرالیزم، به‌ڵکو بۆ لێکجیاکردنه‌وه‌ی قوناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ڕێبازه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکردنی ڕه‌هه‌ندێک و لایه‌نه‌کی ناو پڕۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی لیبرالیزم بووه.
سوسیال لیبرالی ئینگلیزی به لیبرالی نوێ ناسراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفۆرمه ئابووریانه‌ی به‌ناوی ئابووری بازار، له‌ساڵی (1962) بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر ئابووری وڵات لایه‌ن ئابووری ناسی ئه‌مریکی (میلتۆن فریدمان) “6” خرانه روو. دواتر له‌لایه‌ن مارگرێت تاتشه‌ری سه‌رۆک وه‌زیوانی به‌ریتانیاو روناڵید ریگنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و بانکی نێو دوڵه‌تی و سندووتی دراو و رێکخراوی بازرگانی جیهانی، له (گردبوونه‌وه‌ی واشتن ساڵی 1989) به (10) ڕاسپارده‌که‌ی واشتن ناسراوه خرایه بواری جێبه‌جیکردنه‌وه.
له‌وێوه ته‌ڵاقی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر کایه ئابووریه‌كانی کۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یاندراو، هه‌رله‌وێوه‌ش لێبڕالیزم خۆی له چه‌مک و دیدو ئایدۆلۆجی سۆسیالیزم داته‌کاند، به خاڵی یه‌کلاکردنه‌وه و مه‌رگی سوسیال لیراله‌کان داده‌نرێ. جیاوازی سۆسیال لیبرال و لیبرالی نوێ، خۆی له دوو خاڵدا ده‌دۆزێته‌وه. یه‌که‌میان مه‌سه‌له‌ی باجه، سۆسیاله‌کان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی باجن له‌سه‌ر ده‌رامه‌ت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابینکردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافه‌کانی تاک و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وخویند له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌وه‌ته‌وه. به‌لام لیبراله نوێیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو بۆچونه‌ن.
له‌م پۆلین کردنه‌دا چه‌ند خاسیه‌تێکی گرنگی قوناغه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی رێبازی لیبرالیزم به‌دی ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی گرنگ به‌ده‌ستدێنێن، که‌وا ده‌توانین ڕووخسار‌و مۆرالی سیاسی و ئابووری نێو‌و بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی گڵۆباڵیزم و پڕۆسه‌ی گڵۆباڵیزه‌کردینیشی پێ دیاربکه‌ین.
یه‌که‌میان/ بوونی دوو روخسار‌و دوو دید و روئیا و دوو مۆراڵی سیاسی و ئابووری جیاواز و ناکۆک بۆ چاره‌سه‌رکردن و مامه‌ڵه‌کردن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کێشه و قه‌یرانه‌کانی جیهان له‌نیوان ئه‌مریکاو ئینگلیزه‌کان له‌لایه‌ك و سه‌رجه‌م کیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌لایه‌کی تر . ئه‌وروپیه‌کان زیاتر پابه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ و دادپه‌روری کۆمه‌ڵایه‌تی وسوڵیداریه‌تی، هه‌مانه‌گی، ئاشتی و ئارامین له‌جیهان. ئه‌مه‌ش له‌و پاشخانه فکریه وسیاسیه‌ی ئایدیۆلۆجیای سوسیالیستی و یه‌کسانی و ئازادیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دوه‌میشیان/ هه‌ر له‌شۆرشی فه‌ره‌نسیه‌وه تاوه‌کو ڕاپه‌رینی کرێکارانی به‌هاری ئه‌وروپی و ڕاپه‌رینی کرێکانی کۆمۆنه‌ی پاریس به‌دواوه. دوالیزمی ده‌سته‌واژه‌کانی دیموکراسی و دیکاتوری، رادیکاڵ و ریفۆرمخواز، سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و جینی کریکاری ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتور، و بزوتنه‌وه‌ی کریکاری پێشره‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جین و توێژه‌کانی تر دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبهێنێ ، له نیو چه‌په‌کان بووه دروشم و ئامانج. له‌وێوه جیهان دابه‌شی سه‌ر دوو سه‌ربازگه بوو که‌پیتاڵیزم و کۆمۆنیزم. ئه‌وروپیه‌کانیش به‌هۆی ئه‌و پاشخانه، جۆرێک له به‌لانسیان له‌نێوان هه‌ردوو جیهانی ئادیۆلۆجی و ئابووری ڕاگرتبوو. به‌رای من شه‌ڕی سارد پێش هه‌موو شتێک ده‌رئه‌نجامی فیکر‌و ئادیۆلۆجیا بووه، نه‌وه‌ک فاکته‌ره عه‌سکه‌ری و ئابووریه‌کان.
سێیه‌میان/ نیشتمانی له‌دایک بوونی لیبرالیزم به‌ریتانیایه. ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌رچی بیرمه‌ندو ئابووری ناسه‌کانی ئادیولۆجیای لیبرالیزمه، سه‌رچاوه‌که‌ی به‌ریتانیایه. (یوهان لۆکێ / که به‌باوکی لیبرالیزم داده‌نرێ).
تیۆری ئابووری لیبرالیش، که به ئابووریه لیبراله کڵاسیکیه‌که‌ی ناسراوه هه‌رله‌سه‌ر ده‌ستی ئابووری ناسانی ئینگلیزی چه‌که‌ره‌یکردوه، وه‌ک (ئاده‌م سمیپ ودایڤید ریکاردو تۆماس مالتهاوس). گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و سیسته‌می که‌پیتالیزمی ئینگڵستانیش. پاڵپێنه‌رێکی سه‌ره‌کی کارل مارکس‌یش بوو که له‌حه‌قیقه‌تی سیسته‌می سه‌مایه‌دار بگات و هانی بدات ، له نووسینی به‌رگه‌کانی (الراسمال، سه‌رمایه). دوای ئه‌وه‌ی کارل مارکس له دوای شۆرشه‌کانی 1848، له‌ئه‌وروپا ده‌رکرێ و له به‌ریتانیا ده‌نیشته‌وه.
ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی ئابوورناسان وبیرمه‌ندانی لیبرالیزمی نوێ و گڵۆباڵێزم ، ئینگلیزی و ئه‌مریکین. به‌رای من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریکا تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌مه‌یکا له‌ژێر کاریگه‌ری و هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری و تیۆری ئینگلیزه‌کانه.
بۆ سه‌لماندی ئه‌م ڕاستیه که به‌ریتانیا لانه‌ی و نیشتمانی سه‌ره‌کی که‌پیتالیزم و لیبڕالیزمه. نموونه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی یا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیایه له‌ڕێبازی سۆسیالیزم. هه‌رچه‌نده پارتی کرێکارانی به‌یتانیا له‌ساڵی 1903 دامه‌زرا، که‌ئه‌ویش له‌ناو سه‌ندیکانی کرێکاران سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام تا ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی (چه‌پگه‌رایی /وه‌ک سوسیال دیموکراته‌کان- که‌خۆی له‌پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا ده‌دۆزێته‌وه) نه‌بووه زه‌روره‌تێکی مه‌رحه‌لی. ئه‌وه‌بوو دوای جه‌نگ یه‌که‌م حکومه‌تی کرێکاری له‌ساڵی 1945 ده‌ستبه‌کاربوو. چونکه ئه‌وماڵوێڕانیه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م وای له ئینگلیزه‌کان کرد، که بۆ بنیادناوه‌ی وڵات و مرۆفه‌کان، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بێته مه‌یدان. به‌ڵام هه‌ر دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاسپارده ئابووریه‌کانی (گردبوونه‌وه‌ی واشنتن) له‌ساڵی 1989-1990. پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا له‌ڕێگای تونی بلێر ده‌سه‌ڵاتی گرته، بۆ خۆگه‌نجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاسپارده نویانه، په‌یڕه‌وی تیۆری (ڕێگای سێیه‌می،، ئه‌نتۆنی گا‌یدنی) کرد، که‌فۆڕمه‌ڵه‌یه‌کی تری چه‌په!! له‌نێوان سوسیالدیومو‌کراتی کلاسیکی و لیبرالی نوێ. به‌ڵام خاتوو ( شێری بێرمان ) پرۆفیسۆر له‌زانسته سیاسیه‌کانی زانکۆی کۆلۆمبیای ئه‌مریکی ده‌ڵێت، سیاسه‌تی ئه‌و تیۆریه‌ی ئه‌نتۆنی گایدن، زۆرتر به‌لای لیبرالیزمدا داشکاوه‌ته‌وه، نه‌وه‌ک به‌لای به‌سۆسیال دیموکراتێکی لاده‌ر (تحریفی) وه. چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی بازار نه‌کردووه‌و، نه‌یتوانیوه ئاراسته‌ی ئابووری بازار بگۆڕێت”7″.
بۆ سه‌لماندی ئه‌و ڕاستیه‌ش (ئه‌رپه‌ر سکارگیل) یه‌کێک له‌ڕابه‌رانی سه‌ندیکای کرێکارانی به‌ریتانی. له‌ساڵی 1996 له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی تونی بلێر له پێشێل کردنی (ماده‌ی چواره‌می) ده‌ستوری حزب، که‌نابێت کارگه‌کانی که‌رتی گشتی بفرۆشن و به‌ش به‌ش بکرن و به پریڤاتی کردنیان بکرێن. ئه‌رپه‌ر ئه‌مه‌ی به‌لادان له رێبازی سوسیالیزم هه‌ژمارکرد. بۆیه له‌و ساڵه‌دا پارتی سوسیالیستی کرێکارانی ڕاگه‌یاند”8″.
به‌هه‌رحال ده‌توانین بڵێن لیبڕالیزم هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا وه‌کو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ پێ له‌سه‌ر دوو بنه‌ما داده‌گرێ، که به‌کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕێبازه ئایدۆلۆجیه داده‌نرێ و پێشی ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌ویش ئیندیڤیدوئالیزمی (تاکگه‌رای) و بێ ده‌سه‌ڵات کردن و بێهێزکردنی ده‌وڵه‌ته له ده‌ستتێوه‌ردانی له کایه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگاو وابه‌سته‌کردنی تاکه‌کان به ده‌وڵه‌ت.
ئیندیڤیدوئالیزمی (تاکگه‌رای) پانتایه‌کی زۆری بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی لیبراکانی داگیرکردوه، له‌به‌رامبه‌ر پۆلینکردنه چینایه‌تیه‌کانی سوسیالدیوکراته‌کان و کۆمه‌نیسته‌کان، که مرۆڤه‌کان دابه‌شی سه‌ر چین و توژه‌کان ده‌که‌ن، ئازادیه‌کانیان به‌ناوی پاراستنی ماف و یه‌کسانی داهاتی ئابوری لێ زه‌وت ده‌که‌ن، تاکی ته‌مبه‌ڵ و موشه‌خۆریان لێ به‌رهه‌م دێن.
چونکه دابینکردنی خۆشگوزاره‌نی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ هاوڵاتیان، یا ده‌ستگرتنی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ئه‌ومانایه ده‌به‌خشێت، که‌ده‌وڵه‌ت ده‌ستی هاوڵاتیانی بگرێ (هه‌ر له‌لانکه‌وه تا گۆرو قه‌بره‌که‌ی) به‌مه‌ش ( کاریگه‌ریه‌تی که‌سایتی، راستگۆیی، وه‌فاداری، کاری خۆبه‌شکردن، هاوسه‌نگی، قوربانیدان، دپسپلینی که‌سایه‌تی، لیبورده‌یی، ریزگرتن، جورئه‌ت، باشکردنی که‌سایه‌تی ، باوه‌ڕبه‌خۆن، رووخۆشی ومجامه‌له‌کردن، ئازایه‌تی، ده‌ستپاکی، به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن، خۆشه‌ویستی نیشتمان، هه‌ستکردن به‌که‌سانی تر، پاشه‌که‌وت وده‌ستگرتنن به‌خه‌رجیه‌کانه‌وه وئیمانداری) له‌لای تاکه‌تان ده‌سته‌مۆو لاواز ده‌کات.
هه‌ربۆیه‌شه گه‌وره زانای سیاسی کۆنزه‌رڤاتی ئینگلیزی (ئێدمۆند بوورکێ) ده‌ڵێت. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌نده رێگا به‌ده‌وڵه‌ت بده‌ین، هه‌ژموونی به‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌وه هه‌بێت، ئه‌و گه‌وره‌کردن و گه‌شه پێدانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت. له‌ساته‌وه‌ختێکدا خۆی ده‌بێته هه‌ره‌شه‌و دووژمنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌کان”9″. به‌ڵام له کۆتایدا پرسیار ئه‌وه‌یه، کام مۆدێل ده‌بێته سیماورووخساری گڵۆباڵیزم. یاساکانی بازار یا مرۆڤ دۆستی و سۆلیداریه‌تی و دادپه‌روه‌ری و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار؟
دڵشاد مه‌جید/ سوید
dilshad.majeed@gmail.com
————————————————————————————-
1″ Liberalismens idéhistoria. Frihet och modernitet. Svante Nycander. 2009. s 452.
“2” http://sv.wikipedia.org/wiki/Revolutionerna_1848
“3” http://en.wikipedia.org/wiki/Utopian_socialism
”4” Tredje vägen. Anthony Giddens. Översättning: lillemor Jonsson. 1999.sidan 11.
“5 Liberalismens idéhistoria. Frihet och modernitet. Svante Nycander. 2009. s 454.
“6”
( میلتۆن فریدمان، له‌ساڵی 1967 خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری ئابووری وه‌رگرتوه، ڕاوێژکاری ئابووری روناڵد ریگن بووه له ساڵی 1988. بۆ جێ به‌جێکردن و چه‌سپاندنی تیۆری ئابووری بازار، توانی قه‌ناعه‌تی سیاسی به هه‌ریه‌که مارگرێت تاتشه‌ر و براین مۆڵڕۆنی سه‌ۆک وه‌زیرانی که‌ندا ، و ڕۆگه‌ڕ دۆگلاسی وه‌زیری ئابووری نیوزیلاند بهێنێ. بۆ جێگیرکردنی (10) ڕاسپارده ئابووریه‌که‌ی لیبرالی نوێ له‌واشنتن که به ڕاسپارده‌کانی (هاوده‌نگی واشنتن ) ناسراوه. له‌ده‌ستورو یاسا‌و رێساکانی ده‌وڵه‌ته‌کانیان جێگای بکه‌نه‌وه )
“7” Fronesis ,( Politik, teori, kritik) nr 32+33. socialdemokrati. s 32.
“8” http://en.wikipedia.org/wiki/Socialist_Labour_Party_(UK)
“9” Tredje vägen. Anthony Giddens. Översättning: lillemor Jonsson. 1999.sidan 21.