Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
گۆتە گەوورە نووسەرو شاعیرى ئەڵمانى

گۆتە گەوورە نووسەرو شاعیرى ئەڵمانى

Closed
by August 3, 2008 ئەدەب

  
 تێڕوانین و بیرو بۆچوونى گەورە نووسەرى ئەڵمانى (گۆتە) بەبەراورد لەگەڵ بیرو ڕاى (هۆگۆ) دەربارەى ئەدەب شیاوى تێڕامان و سەرنجە.
 لە ساڵانێكى دوورو درێژى ژیانى گۆتەدا، وەلەو سەردەمە زێڕینەى كلتوورو مێژوو كە وڵاتەكەى پێدا تێدەپەڕى پێناسەیەكى پووخت و تەواوى هەبوو بۆ ڕەخنە كەبەشێوەیەكى بەربڵاو لەزۆربەى شیعرو ڕۆمان و شانۆكانیدا ڕەنگى دابووەوە، بەڵام بەكەمى لە نامەو لێكۆڵینەوە ڕەخنە ئامێزەكانیدا دەبینران ئەویش لەبەرئەوەى كە تێگەیشتنیان ئەستەم بوو لەلایەن خوێنەرەوە.
 گۆتە سەرەتا ئەندامێكى ئەو بزووتنەوە گەنجانەیە بوو كەناوى لىَ نرابوو (تووندوتیژى و فشار) زۆرێك لەو نوسینە بیرفراوانانەى كە هەڵقوڵاوى ناو ئەم بزووتنەوەیە بوون برپرسیارێتى كەوتبووە سەرشانى گۆتە، تا واى لێهات ووردە ووردە لەپشت ئەم بزووتنەوەیەوە گۆتە گەشەى كردوو پەرەى بەبەهرەكانى دا هەرچەندە دواتر نەیدەویست كەلە چوارچێوەى هەڵسوكەوتێكى یاخى گەرانەى گەنجانەدا بمێنێتەوە پاشان لەگەڵ بەساڵاچوونیدا ڕێگەى نەئەدا بەو شاعیرانەى كەبە گەورەى خۆیانیان دەزانى وەسف و مەدحى بكەن.
 كامڵ بوونى ڕەخنەگرى گۆتە لەبەرهەمى (گفتوگۆكان) دا زیاتر دەركەوت، ئەگەر كەسێك گۆتە بخوێنێتەوە دەگات بەو ڕاستییەى كە گۆتە كەمتر كەسێكى تیۆرى بووە بۆ ئەدەب، وەزیاتر ژیرییەكى پێگەیشتووى هەبووەو بەشێوەیەكى قوڵ و فراوان هەڵسەنگاندنى بۆ شاعیرو گرفتەكانى كردووە، شیعر لاى گۆتە تەنها مەسەلەیەكى تاكە كەسى نەبووە بەڵكو موڵكێكى گەردوونیە بۆ مرۆڤایەتى وەلەهەموو كات و شوێنێكدا بوونێكى كاریگەرى هەبووە. ئەگەر كەسێك بتوانێت شیعرێكى باش بنووسێت ئەوا پێویست ناكات بیرلەوە بكاتەوە كەخۆى كەسێكى چۆنە، ئەوەى بەلاى گۆتەوە گرنگ بووە ئەوەیە كەچەمكى (پلەى جەریزم) واتە دزینى بیرۆكەى كەسانى دیكە وەبەكارهێنانى لە كارێكى خۆتدا ڕەوایە، لەژێر ڕۆشنایى ئەم وتەیەدا (چ كێشەیەك دەبێت هى من بێت یان هى تۆ) گۆتە شیعرەكانى خۆى لەسەر شێوازو كێشى (شكسپیر) و (مۆزارت) دەنووسى بىَ ئەوەى هەست بكات كە دزى دەكات، وەك چۆن خۆیشى لەگەڵ ئەوەدا بوو كەخەڵكانى تر ئەو ڕێگەیە بگرن و شێوازى شیعرى گۆتە بەكاربهێننەوە لەنووسیندا. بەگەردوونى بوونى شیعر ئەوە دەسەلمێنێت كە هیچ كات سنوورى نەتەوایەتى و ئاستەنگەكان نابنە ڕێگرو لەمپەڕ لەبەردەم تیشكى بڕندەى شیعر، گۆتە دەڵێت ئەگەر بمانەوێت شێوازێكى ئەدەبى جیهانیمان هەبێت ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە بۆȠیۆنانیەكۆنەكان كە كاریان ٔەسەر مەزنى مرۆڤایەتى كردووەو شاكارەكانیان شیاوى وەس١ن، گۆتە`بەرەنگارى ئەو داوایەى سیاسیەكان دەبێتەوە كە دڵێن دەبێت شاعیر هونەرً خۆى وەك ئامێرێك بخاتە كار بۆ سیاسەتى نەتەوایەتى، پاشان باس لەوەدەكات كەئەگەر شاعیر وەك سیاسى كاربكات ئەوا دەبێت خۆى بەحزب بفرۆشێت، وەئەگەر ئەمەى كرد زۆربە زوویى دەبێتە شاعیرێكى دۆڕاو وەچەمكى ئازادى ڕۆح و بىَ لایەنى لەدەست دەدات، هیچ كەسێك ناتوانێت شاعیر بەرەو ئاڕاستەیەك بەرێت جگەلەو سرووشتەى كەلە ناخیدایە، بەدەرلەمە هەرهەوڵێك بدرێت بۆ ئاڕاستە كردنى شاعیر هەوڵێكى ڕووخێنەرە، گۆتە پێى وایە ئەو بەرهەمانەى سەربە (ڕۆمانتیك)ن لاوازن وە (كلاسیك) بەهێزە، زۆربەى بەرهەمە مۆدێرنەكان ڕۆمانتیكن نەك لەبەرئەوەى كەتازەن بەڵكو لەبەرئەوەى كە لاوازن وەبەرهەمە بەپێزەكانیش كلاسیكن نەك لەبەرئەوە كە كۆنن بەڵكو لەبەرئەوەى كە بەهێزن. ڕەخنە گرانى سەدەى نۆزدەهەم كە گۆتەش یەكێك بوو لەوان جیهانیان فێركرد كەتێڕوانینى مێژووییان هەبێت بۆ ئەدەب، لەگەڵ تێپەڕبوونى كاتدا گۆتە هەندێك دەستەواژەى دركاند كەئەگونجى بەبەكارهێنانى (كلاسیك) و (ڕۆمانتیك) لەزاراوەى مێژوویدا خۆمان دەربازكەین لەچەمكى ئاڵۆزى و سەرلێتێكچوون، پاشان ئەو تێڕوانینە بىَ بایەخەى گۆتە سەبارەت بە زاراوە (ڕۆمانتیك) واى كرد كەگۆتە لەلایەن زۆربەى قوتابخانە ڕۆمانتیكیەكانى ئەڵمانیاوە بەرپەرچ درایەوە، سەرەنجام گۆتە گەیشتە ئەو ڕاستیەى كەتەنها بزووتنەوەى ڕۆمانتیكى ڕێگە خۆشكەرە لەبەردەم جۆراوجۆربوونى ئەدەبى داهاتوودا.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.