Skip to Content

Friday, March 5th, 2021

گەنجێك ئەم دەستەم ئەیسوتێنم و پاشانیش ئەیبڕم گەر بچم دەنگ بدەم

Be First!
by November 8, 2008 گشتی

 گەنجێك "ئەم دەستەم ئەیسوتێنم و پاشانیش ئەیبڕم گەر بچم دەنگ بدەم "
 ڕاپۆڕت "شوان عەزیز
 Shwamkurdi37@yahoo.com

 ئەو پەنجەیەم ئەسوتێنم گەربەشدارى هەڵبژاردن بكەم ئەممە ووتەى ئازادە كاتێك باسى هەڵبژاردنم بۆى كرد ووتى براكەم هەڵبژاردنى چى بەخوا نەك من ڕێگە نادەم ماڵەوەشمان كەسمان بچێت دەنگ بدات ئێمە ڕابردوو و ئێستا ئەبینین چۆنە جا چۆن بەشدارى هەڵبژاردن بكەم من یەك نمونەت پىَ ئەڵێم كوا ئێمە خاوەنى بستێك زەوین لەم وڵاتە وێرانە بنەماڵەى ئێمە خاوەنى دووشەهیدەو ئەو جا ئێستا واتەمەنم 24ساڵە و تائێستا دانەمەزراوم چووم بۆپارێزگارو ئەنجوومەن بەشكە ووتم خوا دڵییان نەرم بكات و بەزەییان بەگەنجێكى وەكو من بیبَتەوە كەچى چووم لەپرسگە گاڵتەشییان پىَ كردم من هەرگیز نابێت جارێكى تر دەنگ بدەم بۆ هەردوو پارتى دەسەڵاتدار و من لەهەڵبژاردنى پێشوو یەكێك بووم لەوانەى خەڵكم هان دەدا بۆئەوەى بچن دەنگ بدەن بەڵام من ئێستا پەشیمانم و هەرگیز جارێكى تر ئەو كارانە ناكەم و بەگەنجانیش ئەڵێم كەس نەچێت دەنگ بدات هەرچەندە ڕاستییەكەى ئێستا خۆى دیارە و گەنجانێكى بىَ ژمار هاتوونەتە قەناعەت كە دەنگ نادەن و خۆیان ناو ئێش و ئازارى ژیانیان دان جا چۆن بەشدارئەبن و دەنگ ئەدەن .
 
 بەپێچەوانەى كوڕانەوە كچانیش لەبارودۆخەى ئێستا بێزارن و نایانەوێت بەشداربن لە هەڵبژاردن لەم بارەیەوە ئەلەند وەك  قوتابیەكى زانكۆ ووتى " نەك من دەنگ نادەم بەڵكو هاوڕێكانیشم ڵەگەڵ من دان و هەمان بۆچوونى منیان هەیە چیتر بالەسەر حیسابى ئێمە كڕین و فرۆشتنمان پىَ نەكەن و لەسەر حیسابى میللەت ڤێللاو وەنەوشە نەكڕن و بازرگانى بەمیللەت نەكەن و باباشیش بزانن ئەم خاكە خاوەنى خۆى هەیە ئەبێت ڕۆژێك دابێت جیلێك پەیداببىَ ئەم دەسەڵاتە بگۆڕى و بۆیە پێویستە ئێمەى گەنج جیلێك درووست بكەین دژى گەندەڵكاران و مافیاكانى وڵات و ئەوانەى بازرگانى بەمیللەتەوە ئەكەن ئەو سەردەمەش ڕۆى خەڵك ئێستا ووشیارو رۆشنبیرە تىَ ئەگات و ئەوەى بیان ناسێت ناچێت دەنگ بدات .
 
 لەكاتى چاوپێكەوتن بووم بۆتەواوكردنى ڕأپۆرتەكەم گەنجێك بەرەو ڕووم هات و ووتى من قسەت بۆئەكەم من ناوم نیهاد محمد قوتابى زانكۆم "
 
 من لەو هەڵبژاردنەى كە لەداهاتوو دێتە پێشمان ئامادەنیم دەنگ بدەم و لەكوردستانیش هیچ رێكخراوێك لاوان و گەنجان نییە لەبەر ژەوەندى گەنج كاربكات و ئەم رێكخراوانە پاشكۆى ئەم دەسەڵاتەن و ئەمانیش وەكو وان رێكخراوى گەندەڵن و بازرگانى بەگەنجەوە ئەكەن و تكام لەگەنجان وایە كەپاشەكشە بكەن و لەم رێكخراوانە وەرنەدەر و ئامادەش نەبن دەنگ بدەن  .
 
 كارزانیش وەك گەنجێكى كاسبكار ووتى " من دەنگ بدەمە كىَ بەوانەى بچن زیاتر شوقەو گوندى ئینگلیزى و ئەڵمانى و كۆمپانیاى گەورە دروست بكەن و دابمەزرێنن من بەهیوا بووم كەدابمەزرێم و ئێستا فەرمانبەر بام كەچى دەسەڵاتى كوردى ئەو مافەم نادەنىَ و منیش ئامادەنیم جارێكى تر دەنگیان بۆبدەم و ئینتیماشم بۆیان نەماوە و من خەریكى كارى خۆمم و ئەیدەممە خواش كەخوا ئەو مافەم بۆ وەرگرێتەوە .
 لەكۆتایدا بەداخەوە بۆدەسەڵاتى كوردى كەهیچ مافێك بۆگەنجان بەڕەوا نابینن و گەنجان ئێستاكە تووشى شۆك بووینە كەچى لەكاتێكدا بەسەدەها رێكخراو لەژێر ناوى گەنج بازرگانى بەگەنجەوە ئەكات و ڵەگەڵ ڕێزم بۆهەندێكیان كەئەگەر دەرفەتیان پىَ بدرێت ئەوا كارى جدى ئەكەن بۆگەنج بەڵام ئەممان بىَ دەسەڵاتن و بەداخەوەش ئیمڕۆكە ئەبینین زیاتر لە12هەزار قوتابى دواى ئەو هەموو شەونخوونى و ماندیبوونى و هەژارى و ئاوارەیى ئێستاكە ئەبینین لەخاكى خۆیان بەبیانووى جۆراو جۆر ئەلێن جێگا نەماوە و شوێن نییە و ئەممەیە بارودۆخ جا تو خوا بەیانى چۆن توو داوا لەو قوتابیانە ئەكەیت كەدەنگ بدەن  و بۆڕێكخراوەكانى قوتابیان و خوێندكاران دەنگیان نییە و بەداخەوە نەئەبوایە بگەیشتبا ئەو ڕادەیەیەى ئێستاكە كە ئێستا گەنج لەبارو دۆخێكى ناهەموار ئەژیت و كەسیش نییە بەرگرییان لىَ بكات و گەنج ئێستاكە نەك هەر ئینتیماى بۆ حزبەكان نەماوە خەریكە ئینتیماى بۆخاكیش نامینێت و ئێستا 12هەزارگەنج بىَ بەشن لەوەى بچن بۆزانكۆكان كەمافێكى سروشتى خۆیانە بەداخەوە سەدجار بەداخەوە پێویستە پەرڵەمان لێپیچەنەوە بكات و ئەم كەسانە  بهێنێتە هۆڵى پەرڵەمان بۆخەڵكى كوردستانى ڕوون بكەنەوە چۆن 12هەزاركەس بىَ بەش ئەكەن لەزانكۆ بە چ هەقێك ؟
 
 

Previous
Next

Leave a Reply