Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

گەندەڵى

Be First!
by April 8, 2008 گشتی

  ئەنوەر . س . مەسیفى…..
 ئەم چەند ساڵەى دوایى خەڵكانێكى زۆر لەسەر دیاردەى گەندەڵى دەنوسن و هەریەكەو بەجۆرێك بۆى دەچن و زۆر بەشیان حكومەت تاوانبار دەكەن بە گەندەڵى و ( مێش دەكەن بە گامێش ) من ناڵێم گەندەڵى نیە و ناشمەوێت پاساو بۆ گەندەڵى حكومەت بێنمەوە.
 دەبێت ئەو بەڕێزانەى بابەتەكانیان دەنوسن هۆكارەكانى گەندەڵى دیار بكەن و لەكام جێگا گەندەڵى هەیە بۆ نمونە : لەبەڕێوەبەرایەتیەك گەندەڵى هەیە و چەند كەسێك هۆكارى گەندەڵیەكەن نابێت ئێمە بێین و بڵێین ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گەندەڵەو هەمو كارمەندەكانى گەندەڵن.ئەگەر بێت و ئێمە باسى گەندەڵى بكەین،گەندەڵى لە هەمو وڵاتێك هەیە و هەر وڵاتە و بەجۆرێك گەندەڵى تێدا بڵاو بوەتەوە لەوڵاتانى ڕۆژئاواش گەندەڵیەكى زۆر دەكرێت،بەڵام لەوىَ هەر كاتێك یەكێك یان كۆمپانیایەك شتێكى لەسەر ( ئاشكرا بێت ) یان ڕوون ببێتەوە بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەكرێت و دادگاش سزاى دەدات،بەڵام بەداخەوە لەكوردستان كەسانێك گەندەڵى گەورەشیان لەسەر ئیسپات دەبێت كەس لێیان ناپێچێتەوە ئەگەر بێت و ئێمە هۆكارەكانى گەندەڵى لەكوردستان دەست نیشان بكەین.نابێت كەلتورى گەندەڵى ڕژێمى بەعس لە كوردستان لەیاد بكەین كەلەو چەند ساڵەى حكومڕانى ئەوان خەڵكیان فێرى دزی و تاڵان كردن كرد،هەر لە جەنگى
 عێراق – ئێران كەبەتاڵانكردنى شارى معمرە (  خوڕەم شەهر) و شارەكانى ترى ئێران دەستیان پێكرد و پاشانیش لە شاڵاوى ( ئەنفال ) ماڵ و سامانى كوردیان بەتاڵان برد و دواییش هەموو وڵاتى كوێتى بەتاڵان هێنایە ناو عێراق.ئەگەر ئێمە زیاتر بگەڕێینەوە بۆ مێژوى عێراقى عەرەبى دەبینین پێكهاتەى دانیشتوانەكەى زۆربەى لەو خێڵە بیابان نشینانە پێك هاتوە كە دزى و بەتاڵان بردنى ماڵ و سامانى خەڵكانى تریان پىَ نیشانەى ئازایەتى و قارەمانێتى  و پیاوەتیە و شانازیشى پێوە دەكەن لەگەڵ دروست بونى دەوڵەتى عێراق و پێكەوەلكانى باشورى كوردستان (( ویلایەتى موسڵ )) لەم دەوڵەتە تازەیە تێكەڵاویەك لەنێوان چەند كلتورێك دروست بوو لەوەى پێشتر لەكاتى هاتنى ئاینى ئیسلام و دروست بونى دەوڵەتى ئیسلامى،جا بەهۆى ئەم تێكەڵاویە زۆر دیاردەى نامۆش هاتەناو كەلتورى كوردى وەك كوشتنى ئافرەت و پیاوسالارى كەلتورى گەندەڵى وەك ( د. عەلى وەردى ) دەڵێت خێڵ نشینەكانى بیابان كاركردنیان پىَ سەرشۆڕیە،پیاو دەبێت بەدەست و بەزەبرى شیر بژێوى ژیانى پەیدا بكات لەڕێگاى كوشتن و بەتاڵان بردنى ماڵ و سامانى خێڵەكانى تر یان گەلانى تر،ئینجا وەرە ئەو خەڵكانە كەلتوریان لەگەڵ كەلتورى تۆ تێكەڵبێت و دواى چەندین ساڵ حكومڕانى كردن بەسەر كوردەوە چاوەڕوانى چى دەكەیت.من نامەوێت هۆكارى ئەم گەندەڵیەى كوردستان بچێتە ئەستۆى مێژوو و تێكەڵاوى كلتورەكان،بەڵكو دەتوانین بڵێین ئەمەش یەكێكە لەهۆكارەكان زۆرجار ئێمە خۆشمان دەبینە هۆى گەندەڵى بەبىَ ئەوەى بەخۆمان بزانین،بۆنمونە كارێكمان لە فەرمانگەیەك دەبێت بەناوى شیرینى یان بەهەر ناوێكى تر پارە بەدیارى دەدەین بەفەرمانبەران بۆ ئەوەى كار ئاسانیمان بۆ بكەن یان ئەگەر كارەكە ئاسانیش بێت بۆمان جىَ بەجىَ بكەن.هۆكارێكى ترى گەندەڵى خودى كۆمەڵگە خۆیەتى وەك زانراوە و باس دەكرێت 75% ى خەڵكى كوردستان فەرمانبەرە بەبىَ ئەوەى دارێك لە سەر بەردێك دابنێت،لەخۆڕایى مانگانە موچەیەكى چەور وەردەگرن و خۆشیان لىَ بێدەنگ دەكەن و لەوانەیە هەندێكیان دوو سىَ موچەیان هەبێت،ئەوانە زۆربەى چین و توێژەكانى كۆمەڵگاى كوردى پێك دەهێنن یان زۆرجار ئەو كەسانە باس لە گەندەڵى حكومەت دەكەن و ناشڵێت من دوو سىَ موچە وەردەگرم با من ویژدانى خۆم ئاسودە بكەم خۆم گەندەڵى نەكەم پاشان باسى گەندەڵى بكەم.لێرەدا پێم خۆشە نمونەیەكتان بۆ بێنمەوە ماوەیەك بەر لەئێستا مامۆستایەك لەلاى بەرپرسێكى بەڕێز دانیشتبوو باسى گەندەڵى حكومەت و كۆمەڵگاى دەكرد،كاتێكى زۆر ئەو بەرپرسەى خەریك كردبو دواى ئەوەى كە قسەكانى تەواو بوو بەرپرسەكە لە مامۆستاى پرسى،فەرمو ماموستا هیچ خزمەتێكت هەیە فەرموى فڵانەكەس خزمە دەیەوێت خزمەتى بۆ زیاد بكرێت بۆ ئەوەى موچەى زیادبێت كەبەرپرسەكە دووبارە لە ماموستاى پرسى بەڕاستى ئەو چەند ساڵەى تۆ دەتەوێت بۆى زیادبكەى ئەو خزمەتەى لەو فەرمانگەیە كردوە؟ماموستا گوتى نەخێر بەڵام كارەكەى بۆ بكە سودى دەبێت كوڕى چاكە.منیش خۆم بۆ ڕانەگیرا دواى داواى ڕوخسەت وەرگرتن لە بەرپرسەكە پێم گوت ماموستاى بەڕێز جەنابت ئەوە سەعاتێكە باسى گەندەڵى دەكەیت و ڕێنماییمان دەكەیت خۆ ئەو كارەى تۆش بۆى هاتوى گەندەڵیە دەسەرەتا بەڕێزت خۆت چاك بكەوە پاشان باسى خەڵكى تر بكە زۆر پێى ناخۆش بوو بەڵام تێكەوت هیچ قسەى بۆ نەكرا جا كارەساتەكە لێرەیە من بێم و باسى گەندەڵى بكەم و حكومەت و خەڵكى تر تاوانبار بكەم بەڵام خۆشم گەندەڵ بم،هەروەك لەوەو پێش باسم كرد من ناڵێم حكومەت گەندەڵى تێدانیە و كەسانێك هەن لەناو حكومەت گەندەڵن بۆیە حكومەت بۆ خۆدەرباز كردن لەم ناو و ناتۆرانە،دەبێت ئەو كەسانەى شتێكیان لەسەر ئاشكرادەێت پێویستە بەڕێگاى یاسایى سزابدرێن و ببنە پەند بۆ ئەوانى تریش كەبیر لە كارى گەندەڵى دەكەنەوە ناكرێت و نابێت ڕەنج و ماندوبونى ئەم میللەتە هەژارە و خوێنى شەهیدان هەمووى بكەینە قوربانى چەند كەسێكى بىَ ویژدان و چڵێس.دەبێت ئێمەش هەركەسەو لاى خۆمان هەوڵ بدەین ئەم كەلتورە دزێوە لەناو كۆمەڵگاى خۆمان بنبڕبكەین و سەرەتا ماڵ و منداڵى خۆمان فێرى ڕاستگۆیى و دەست پاكى و ڕەوشت بەرزى بكەین ئینجا لە دام و دەزگاكانى ترى كۆمەڵگاى مەدەنى و حكومەت.
 

Previous
Next

Leave a Reply