Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

گەڕەكى نووسەران……محمد قادر یونس

Comment
by December 6, 2008 ئەدەب

 گەڕەكى  نووسەران            
   محمد  قادر یونس
        
 
  (“هەڵمەت  ئەحمەد”ى  هاوڕێم  چونكە  سمێلى  نیە،هەموو جارسوێند  بە  شیعر  دەخوا، ،شیعر ئاى  كەشەرەفێكى  گەورەییت)
 
  (1)
 “بوَ  پەراوێزى فەرهەنگیلەى  مناڵانى كورد”
 مەحمود  زامدار  چەند حەز دەكا مناڵ بێتەوە؟
 ئەو  كاتەى شیعرێكى  جوان  دەخوێنێتەوە
  پێدەكەنىَ،
 ئەكاتەى  سیاسیەكى ڕوگرژ دەبینىَ دەست  ڕادەوەشێنىَ و دەڵىَ:بڤە
 مەحمود  زامدار  چەند  حەز دەكا مناڵ  بێتەوە؟.
  (2)
 دڵشاد  عەبدوڵڵاَ  هەتا  سنگى  لە  گوَمى  پونگ  چەقیوە،
 هانا  بوَ كىَ  بەرىَ  جگە  لە  كەریم  دەشتى؟
 ئەمیش دەستەكانى خستوَتە ژێر  چەناگەیى و
 لە مەچكوَ وە  هاوار دەكا”من و توَ  پێكەوە  پیر  بووین  قەڵا”
  (3)
 چەند  جارى  نەوزاد  ڕەفعەت  دەیەوىَ 
 خەم  بخاتە  نێو  دێرە  شیعرێكى،
 بە  وێنە  دروستى دەكا
 جارىَ  سێگوَشە ،جارىَ لاكێشە ………هتد
 چونكە  خوَیشى  نازانىَ
 خەمەكانى چەند  شێوەن؟.
  (4)
 ڕوَژىَ  مناڵەكانى  نەژاد  عەزیز  سورمىَ  لە  كاتى  یارى كردن
 دەستنووسێكى  بڵاونەكراوەى  باوكیان دڕاند،
 ،داكى مناڵان  زراوى  چوو
 كاتىَ  نەژاد  هاتەوە
 هیچ  خوَى  تێك  نەدا،
 دەستى دا  مقەستێ  و
 هەموو  پەڕى شیعرەكانى  بوَ  كوَلاژ 
 وەرگێڕا.
 موشكیلەى  نیە.
 
 (5)
 سیاسیەكان ڕوَژىَ  سەدان  فاوڵ  دەدەن و
 دەیشارنەوە
 كەریم كاكە  یەك  كەتنى  كرد
 كردیە  كتابەك و بڵاوى كردەوە
 (6)
 عەبدولموتەڵیب  عەبدوڵلا
 چەندین  شیعرو  یەك  دوو  كتابى  بوَ  ئاو
 نووسیوە
 ئەو  ڕوَژە  مناڵەكەى  كەوتبوو  ناو حەوزێكى نیو  مەترى
 هاناى  بوَ  دراوسێكان  بردبوو
 شاعیران  لە  ناوەوە  پاشان
 لە  دەرەوەى  شیعر وان.
 (7)
 ئەوان  بەخوَو  بە  دە،دوانزە  موَنیكا و
 چەندین  مەزرەعەوە
 گوللە  دێنن،
 ئیسماعیل  بەرزنجى بەخوَ وبە خانووەكى  سەد  مەتریى و
 تاكسیەك(چونكە  نازانىَ سەیارە  لیبخوڕىَ)
 گول  دێنىَ
 
 (8)
 سابیر  ڕەشید  دوكانى  فروَشتنى  شوَرتى هەیە،
 كەچى  چیروَكەكانى  هەمووى  بە  قات و پانتوَڵن
 (9)
 ئیسماعیل  كوردە جوملەیەكى  خەبەریە
 كەچى ئەو كانت دەخوێنێتەوە
  هەمیشە  حەزى  لە  پرسیارە
 (10)
 حەمە  عەباس  دواى  چەند  ساڵێك  پێشمەرگایەتى،
 چەند  دیوانێك و سەدان شیعر
 كەزانى  ژیان فێل  كردنە  لە  مانا
 هات  لە  پیش  نووسەران  دایچەقاندو  نووسى:
 “ئێرە  باشترین  جێگایە  بوَ  چاوەڕوانى”
 (11)
 ئەكاتەى  ڕێبین  ڕەسول  میتوَدى  هیگڵ  دەكاتە  حەكەم:
 شوَڕى  حەیرانان  دەكاتەوە
 (12)
 دواى  ماوەیەك  بێدەنگى
 دڵزار  حەسەن  شیعرێكى  خوَى  بوَ  خوێندمەوە
 تەوەقوعم  دەكرد  هەموو  بەهاراتى  دوكانەكەى پێداكردبىَ
 (13)
 سەڵاح  عومەر  لە  جیاتى  هەموو  كارەكتەرى 
 چیروَكەكانى بەپىَ دەڕوا،
 لەجیاتى  هەموویان جگەرە دەكێشىَ،
 هەموویان  لەجیاتى  ئەو
 قسەدە دەكەن
 (14)
 موحسین  ئاوارە خانووى خوَى تەعمیر دەكردەوە  هەر  خوَیشى ئیشى  تێدا  دەكرد
 لەو دەمەدا
 كچێكى  جوانى  بینى 
 دەستەكانى  لەنێو  چیمەنتوَو
 چیمەنتوَ لەنێو دەستەكانى ڕەق  بوو
 (15)
 هاشم  سەراج  لە  خەودا بەو  هەموو
 سەرابە  سەلسەبیلیە  سەرمەدیە،
 لەنێو حاڵى  دەروێشان  دەفى  لێدەداو
 كەف،كەف،كەف،كەفى لە ڕوَح  دەهاتە  دەر
 دەف  تەقى و ئەم  ڕاپەڕى
 كە  هەڵساوە 
 زانى  دەبىَ  خاڵى  كوَتایى  شیعرێكى  دانىَ
 كە  ئەوشەوە  نووسیبووى
 
 (16)
 قسەم  لەگەڵ  مەسعود  پەرێشان  دەكرد
 گوتى :ئەرىَ  كاكە  لوَ  دیارنى
 گوتم:قابیلە  چیم  دەدەنىَ هەر  چایەكە  نى یە؟
 گوتى:نا  وەرە  ژنەكت  لوَ  دەینین
 نازانم  ئەو  قسە بوَ غەریب  پشدەرى  بگێڕمەوە
 چى  دەقەومىَ؟
 (17)
 ویستم  شتێك بوَ قاسم شێروانى بنووسم
 ئاگادار  نەبووم سەراپاى  جەستەم ببووە”كوَمارى  برین”
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply