Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

یاداشتنامەى گرووپى داكۆكى كردن لە مافى رۆژنامەنووسى مێینە……

Be First!
by April 22, 2008 ژنان

  بە بۆنەى 110 ساڵەى رۆژنامەگەرى كوردییەوە
 بەڕێزان:
 • سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
 • پەرلەمانى كوردستان
 • حكوومەتى هەرێمى كوردستان
 • وەزارەتى رۆشنبیرى
 • وەزارەتى هەرێم بۆ كاروبارى ژنان
 • سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان
 • مەكتەبى سیاسى حیزبە كوردستانییەكان
 • سەرجەم رێكخراوەكانى ژنان و ئافرەتان
 • سەرجەم كەناڵە راگەیاندنەكان
 • سەرجەم رێكخراوە پەیوەندیدارەكان
 
 ئەم گرووپە كە لە  كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى شارى هەولێر پێكدێت ، بۆ داكۆكى كردن لە مافى رۆژنامەنووسى مێینەو  لە پێناو بەدەست هێنانى ئەرك و مافى یەكسان بۆ رۆژنامەنووسان بەبىَ جیاكارى رەگەزى كاردەكات. لە ساڵیادى 110 ساڵەى رۆژنامەگەرى كوردیشدا وەك دەنگ هەڵبڕینێك بە رووى ئەو نایەكسانییەى لە رووى ئەرك و ماف بەرامبەر
 رۆژنامەنووسى مێینە لە نێوەندى رۆژنامەگەرى كوردى مومارەسە دەكرێت هەڵوێست وەردەگرێت و دەخوازێت بەپێى ئەو ماندووبوون و ئەركەى رۆژنامەنووسى مێینە لە دەزگا و دامەزراوە راگەیەندكاریی و رۆژنامەوانییەكاندا ئەنجامى دەدەن ، بەپێى پرەنسیپ و ئیتیكى كارى رۆژنامەنووسى مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت ، چونكە لە ماوەى ساڵانى رابردوودا بەتایبەت لە دواى راپەڕینى 1991 رۆژنامەنووسى مێینە بەشێوەیەكى كارا هاتوونەتە نێو بوارى رۆژنامەگەرى كوردى ورۆڵى ئاكتیڤیان هاوشانى هاوكارەكانیان لەم بووارەدا بینیوە ، لە هەمان كاتدا بە پێى ئەو ئەرك و ماندووبوونە سەختەى ئەنجامیانداوە بەهۆى زاڵبوونى دەسەڵاتى باوكسالارى و پیادەكردنى ئەقڵیەتى خێڵ لە نێوەندى میدیاى كوردى  ،  تائێستاش وەك رۆژنامەنووسێك رێز لە رۆژنامەنووسى مێینەو پیشەكەیان نەگیراوە و خاوەنى پێگەى شیاوى خۆیان نین. بۆنموونە لە ئەنجومەنى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستاندا تەنها یەك رۆژنامەنووسى مىَ هەیە و تەنانەت لە مەكتەبى ناوەندى راگەیاندنى حیزبەكان و میدیا ئەهلیەكاندا بەدەگمەن دەبینرێن و لە ستافى بەڕێوەبردنى میدیاى وەزارەتى رۆشنبیرى حكوومەتى هەرێمیش لە كۆى 14 گۆڤار و بڵاوكراوە تەنیا یەك سەرنووسەرى مێى هەبوو ئەویش لە كارەكەى دوور خرایەوە، لە هەمانكاتدا لە رووى خستەنەرووى پرسى مێینە بە ئەقڵییەتى نێرسالارى گرفت و پرسەكان وروژێنراوون و خراونەتە روو ، تەنانەت لە زۆرجاردا لەبرى ئەوەى بەدیوێكى چاكسازیانە بابەتەكان بخرێنە روو بەدیوێكى نێگەتیڤ و شێواندنى راستییەكان و دووبارە تاوانباركردن و ناشرینتركردنى كاراكتەرى مێینە خراونەتەوە روو.
 بەم پێودانگەش ئێمە چەندین داواكارى رەوا  ، كە بەشێكە لە خواست و مافەكانمان بۆ ئەو لایەنانە دەخەینە روو، كە بەشێكى گرنگن لە هۆكارى ئەو نایەیەكسانی و نادادپەروەرییەى بەرامبەر رۆژنامەنووسى مێینە پراكتیزە دەكرێت:
 1. بەپشت بەستن بە بەندى یەكەم و دووەم و حەوتەم لە جاڕى گەردوونى مافى مرۆڤ ، كەهەموو مرۆڤەكان یەكسانن لە ئەرك و مافەكان بىَ جیاكارى رەگەزى ورەنگ ونەژادو راى سیاسى یا هەر رایەكى تر، لە بەردەم یاسادا یەكسانن ومافیان هەیە بىَ جیاكارى لەلایەن یاساوە بپارێزرێن.لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسى مێینە بكرێت .
 2. بەپشت بەستن بە بەندى  21و22 جاڕنامەى گەردوونى مافى مرۆڤ دەرفەتى یەكسان و مافى یەكسان بۆ بەشدارى رۆژنامەنوسى مێینە لە ناوەندى بڕیاردانى كارى میدیا بڕەخسىَ .
 3. خودى دەزگا راگەیاندنەكان چى دى رێگە بە ناوزڕاندن و سوكایەتى پێكردن بە مێینە بەگشتى و رۆژنامەنووسى مێینە بەتایبەتى  .  كە ئێستا لە زۆربەى میدیا كوردیەكاندا بوونى هەیە نەدەن و سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان وەك لایەنى بەرپرس لەم بارەیەوە هەڵوێستى روونى هەبێت.وەك ئەوەى لە رێساكانى ئەخلاقیاتى رۆژنامەگەریدا بە روونى بە كارێكى بەدەر لە كارى رۆژنامەگەرى بە دوو خاڵى سەرەكى باس كراوە .
 
 1. هاوژین حەمە رەشید
 2. راوێژ عوبێد
 3. نیاز عەبدوڵا
 4. شیلان یاسی
 5.چیمەن ێاڵح
 6.رۆشناعەلى
 7.لەنجە عەبدوڵڵا
 8.ئەڤین ئیراهیمئ
 9.بەهرە حەمەرەش
 10.مهابادعەبدوڵڵا
 11.هەوارعەبدولڕحمان
 12.سۆلاڤ ئەحمەد
 13.تاڤگە عەلى
 14.ئەڵوەند عمر
 15.خەندەگۆران
 16.سروەعبدولواحید
 17.ئیتمام مەعروف
 18.حەسیبە بابۆڵى
 19.ئاشتى شەهباز
 20.نیان ئەحمەد
 21.نەجیبەكەریم حمد
 22.سەیران سەلاح
 23.ژیلا كەریمى
 24.بنار مام خاڵ
 25.هەیفا عەلى
 26.تامان شاكر
 27.شیرین نانەكەلى
 28.زەینەب جبرائیل
 29.سوعاد الجزائیرى
 30.چنار نامق
 31.بێگەرد حسێن
 32.دڵخواز بكر
 33.شەرمین كەریم
 34. گۆلان سەلیم
 35.سۆزان بابان
 
 20 \ 4 \ 2008
 
  
 

Previous
Next

Leave a Reply