Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
یاداشتی رۆناكبیران هونه‌رمه‌ندان  نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه‌.

یاداشتی رۆناكبیران هونه‌رمه‌ندان نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه‌.

Closed
by January 30, 2009 گشتی

 یاداشتی رۆناكبیران هونه‌رمه‌ندان  نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه‌.
 بو قایمقامیه‌تى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ .
 
 
 وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین هه‌ڵه‌بجه‌ بووبه‌جێگاى  یه‌كێك له‌دیارترین كاره‌ساته‌  تراژیدیاكانى  مێژووى مروَڤایه‌تى ئه‌م كاره‌ساته‌ش  بووه‌ مایه‌ى به‌ئاكام گه‌یشتنى  چه‌ندین به‌رهه‌م و شاكارى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى و ڕووناكبیرى ، هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌هه‌میشه‌  باوه‌شى ئاوه‌ڵاو كراوه‌و میوان دوَست بووه‌ له‌ئاست  هه‌ر ستافێك كه‌مه‌به‌ستى زیاتر ده‌رخستن و نیشاندانى ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ كارى كردبێت ڕێزى لىَ گرتووه‌ و ماندووبونیانى به‌رزنرخاندووه‌  ، ئێستاش ئه‌و باوه‌شه‌ له‌هه‌موو كاتێك كراوه‌تره‌  بوَ هه‌ركه‌س و ستافێك كه‌بیه‌وىَ له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مى هونه‌رى یان ئه‌ده‌بى و ڕوَژنامه‌وانى یه‌وه‌ دوَسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و پێش ببات .به‌ڵام ئێمه‌ كه‌ژماره‌یه‌ك له‌نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ڕووناكبیرو ڕوَژنامه‌نووسى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدین به‌جیاوازى بیروڕاو بوَچوونمانه‌وه‌  ئه‌م پێشنیاره‌مان واژوَكردو داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌خاڵه‌كانى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و كارى له‌سه‌ر بكرێت .
 
 یه‌كه‌م / هه‌ركه‌س و گروپێك به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پروَژه‌یه‌ك له‌بواره‌كانى (هونه‌رى – ئه‌ده‌بى – ڕوَژنامه‌نووسى ) له‌هه‌رڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ دێته‌شار ، ڕووبه‌ڕووى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بكرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر كارى هونه‌رى بوو بوَ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ده‌بى بوو بوَ نووسه‌ران و پروَژه‌ى ڕوَژنامه‌وانیش بوَ ڕوَژنامه‌نووسان .
 
 دووه‌م / گرێبه‌ستێك هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و ده‌سته‌و گروپ و كه‌سانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نه‌ى كه‌ڕووبه‌ڕووى كراوه‌ته‌وه‌و  واژوَ بكرێت كه‌ ئه‌م خاڵانه‌ بگرێته‌وه‌ :
 ا-هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌ره‌فى نیشاندان و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى بوَ یه‌كه‌م جار پێبدرێت لانى كه‌م دواى نیشاندانى له‌ڤیستڤاڵه‌ نێوده‌وڵه‌تى یه‌كاندا ئه‌گه‌ر كارى فیلم سازى بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر كتێب یان پروَژه‌ى ڕوَژنامه‌وانى بوو پشكى هه‌ڵه‌بجه‌ى لىَ بدرێت تامافى ئه‌و كه‌سانه‌  وون نه‌بىَ كه‌له‌سه‌رخستنى كاره‌كه‌دا هاوكاربوون .
 ب-ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ڤیستڤاڵ و پێشانگاكاندا خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا له‌ڕووى مه‌عنه‌وى یه‌وه‌ ده‌كرىَ كوَپى یه‌كى ئه‌و خه‌ڵاته‌ بگێڕدرێته‌وه‌ بوَ ئه‌رشیفى تایبه‌ت به‌و كارانه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ .
 ج-ته‌نها به‌مه‌به‌ستى ئاگادار بوون به‌رله‌نیشاندان و به‌شدارى پێكردنى له‌هه‌ر ڤیستڤاڵێك باشتره‌  لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لىَ ئاگاداربكرێت .
 
 
 سىَ یه‌م / داواله‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین له‌(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یادگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ) به‌شێك بوَ ئه‌رشیف كردنى فوَتوَكوَپى و وێنه‌ى خه‌ڵاته‌كان و به‌رهه‌مه‌كان بكرێته‌وه‌  كه‌تایبه‌تن به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌رجه‌م بوره‌كاندا وه‌ ئه‌م ئه‌م به‌شه‌ كاری كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌ئه‌ستۆ بگریًت كه‌له‌ڕابوردوو به‌رهه‌م هێنراون .
 
 
 تكایه‌ بۆ پشتگیری له‌ یاداشتی سه‌ره‌وه‌ به‌ئیمه‌یلیك پشتگیری خۆت ده‌رببڕه‌ .
 ئه‌وانه‌ی پیًوستن بۆ ده‌ربڕینی پشتگیری له‌ ئیمه‌یله‌كه‌دا
 • ناوی سیانی  كه‌سی پشتگیری كه‌ر
 • شوینی دانشتنی . له‌چ وڵاتیك و چ شارێك
 • ئیمه‌یل . واژۆ
 بۆپشتگیریه‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یلانه‌وه‌  بكه‌ن
 salah@halabja.info  
 salah_188@yahoo.com 
                              
         روناكبیران هونه‌رمه‌ندان  نوسه‌ران رۆژنامه‌نوسانی هه‌له‌بجه‌.
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.