یاده‌وه‌ریه‌كانی زیندانێكی ئه‌به‌دی… عه‌لی سدیق
له‌بڕی لێبوردن، ئه‌م شیعره چه‌ژنانه بێ به‌و زیندانیانه‌ی پاكبوونه‌ته‌وه و ناتوانن بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كانیان!بمبووره ژیان، بمبووره نیشتمان، بمبووره هه‌تاو،
ئه‌وه من نیم له كه‌نار شه‌قامه‌كانتان دوورم
بمبووره ئه‌ی گۆجانی ده‌ستی پیریی، قه‌ڵه‌می شه‌هید،
ئیدی ناتوانم به‌هاناتان بێم
ئێوه بمبورن و
“با” به ده‌ستی قه‌ده‌رم بسپێره‌وه،
ئه‌ی ئاو، بمخۆره‌وه
ئه‌ی هه‌تاو له‌به‌یانیه‌كی چه‌ژنا،
له‌گه‌ل یه‌كه‌م چاو هه‌لهێنان
به‌سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌م شاخانه بمتروكێنه
بمكه چه‌ژنانه بۆ زه‌وی
با منیش قه‌یسیه‌ك له‌م باغه ببه‌م!
من زیندانێكی ئه‌به‌دیم،
رووناكیه‌ك هه‌یه پێم به‌خشن؟
له سێبه‌ره‌كانی مانگ دوورم خاته‌وه
له گه‌ل ئاسمان ده‌رفه‌تی پیاسه‌یه‌كم ده‌ده‌نێ؟
كێ هێنده‌ی ئێمه شه‌یدایه بۆ زه‌وی؟
كێ هێنده‌ی ئێمه له‌دوور ده‌ڕوانێ؟
ئیدی منیش تاقه‌تی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانم نه‌ما له‌م په‌نچه‌ره
كه بۆنی ژه‌نگ لاشه‌ی زیندانیه‌كانی سوتاند.
تازه منیش بۆنی ئه‌م باغه‌م پیسكردووه
ده‌مه‌وێ دووباره له‌گه‌ل رشێنی ئه‌و بارانانه هه‌ناسه‌كانم پاك بێته‌وه،
دووباره لافاوی ئه‌م مه‌رگه بمخاته‌وه كه‌نارێكی ژیان،
وه‌ك دار دركێك له خوێ بچه‌قم،
ترشتر بڕوێم، سورتر گه‌وره‌بم!
ده‌مه‌وێ بكه‌ومه‌وه كه‌نارێكی دیكه‌ی نه‌فامی و شێتانه بژیم
ده‌مه‌وێ ئه‌م كۆترانه راوكه‌م كه له‌دامێنی شاخه‌كان سنگیان داوه‌ته هه‌تاو،
له‌گه‌ل ئه‌و په‌ره‌سێلكانه وه‌رزه‌كانم بگۆڕم و
گوێم به‌ده‌نگی ئه‌و كوكووختیانه ئاشناكه‌مه‌وه
كه بۆ به‌چكه‌كانیان ده‌یژه‌نن
ئه‌وه تۆی په‌لكێشم ده‌كه‌ی به‌م دره‌ختانه‌وه،
ده‌نا من له‌م زیندانه ئه‌به‌دیه ئاسوده‌م!
بیر له دیلی تۆ ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ی ژیان،
ده‌مه‌وێ بۆ چركه‌یه‌ك بێمه ده‌رو تۆ ببه‌م..
رزگارت كه‌م له‌م نه‌فامی و سه‌رگه‌ردانییه!
بیر له سنور و شه‌پۆل و قه‌ده‌ر ده‌كه‌مه‌وه
له‌م كه‌شتیه، كه تۆی هه‌لگرتووه و وێڵه،
بیر له وشه و نیگا ناسكه‌كانی تۆ ده‌كه‌مه‌وه
شه‌پۆله شێته‌كانی “با”م، بیر ده‌كه‌وێته‌وه،
ده‌بێ هه‌ناسه‌كانت بباته كام ده‌رگا؟
جوانیه‌كانت له‌نازی كام دل بخات؟
بیر له‌و زیندانه گه‌وره‌یه ده‌كه‌مه‌وه
چه‌نده بێ ده‌رگایه!
ئه‌وه تۆی له ده‌ڤه‌رێكی چوار وه‌رزای،
ئه‌وه تۆی ئاهه‌كانت ئه‌ده‌یته نه‌سیم و
نازه‌كانت له مه‌ركانی شه‌هلایه‌ك ده‌شاریه‌وه
ئیتر من
ئازادیه‌كانم بێ سنورن بۆ ده‌ربڕین
له‌هیچ “با”یه‌ك ناترسم قسه‌كانم بێنی و ببا
هیچ وه‌رزێكم نییه نازی هه‌ڵگرم
گولێكیش شك نابه‌م دلی بشكێنم،
من زیندانێكی ئه‌به‌دیم و
مالێكم هه‌یه پڕ له مردوو
هه‌ر رۆژه‌و گۆڕێك هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
هه‌ر رۆژه‌و كۆڕی ئه‌وینی مردوێك ده‌گێڕم..
وێرانیه‌كانی پاله‌وانێك ده‌بیستم له خاك
عه‌قلێكی وشك ده‌بینم ژنێك نییه له‌تاریكی قه‌بر دڵی بداته‌وه
مردووه‌كان ده‌هێنمه ده‌ر
یاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌م و ده‌یانشكێنم!
دوای تێربوونم لێیان له‌گۆریان ده‌نێمه‌وه
ئه‌وان قسه‌یه‌كی پوچ و منیش مناڵێكی نه‌فام!
من زیندانێكی ئه‌به‌دیم و ناتوانم كه‌س نان بده‌م
ناتوانم نازی كه‌س هه‌ڵگرم،
ده‌بینم مردووه‌كانم هاوڕێی جۆره‌ها پیاون
هه‌ر یه‌كه‌و هه‌زاران په‌یڕه‌وانیان هه‌یه
هاورێی هیتله‌رن، وانه‌ی ویژدانی ده‌لێنه‌وه
هاوڕێی ئه‌فلاتۆنن، نازانن بیر بكه‌نه‌وه
هاورێی فه‌رهادن، به‌وشه‌ی عیشق هه‌لدێن
له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر ژیاون، باسی جه‌هه‌نه‌م ده‌كه‌ن
منیش لێیان توڕه ده‌بم و ده‌یاخه‌مه‌وه گۆڕه‌كانیان.
قه‌له‌مێك دێنم، به‌ر له‌وه‌ی یه‌كێك بێت منیش بخاته گۆرستان
داوای لێبوردن له ژیان ده‌كه‌م،
ده‌ڵێمه نیشتمان بمبوورێ
ده‌نووسم:
“من، له‌م زیندانی ئه‌به‌دییه، هه‌رگیز شه‌یدای ماڵ نابمه‌وه، شه‌یدای ئاو و هه‌واو خاك نابمه‌وه، شه‌یدای مرواری و سه‌ده‌ف و ده‌ریا نابمه‌وه، نوێژه‌كانم بۆ ده‌رگایه‌ك ده‌كه‌م و له په‌نچه‌ره‌یه‌كیش ئومێده‌كانم ده‌ده‌م به كوكوختیه‌ك كه چوار وه‌رز ئاوازم بۆ ده‌ژه‌نێ، لێره‌م بۆ چوار دیوار ده‌مرم، كه رۆژئاوای تابلۆی ئێواریه‌و تا مردن، شه‌و نایه‌ت. رۆژهه‌ڵاتم خۆر ئه‌نیشكی خستۆته سه‌ر شاخێك و به مه‌راقه‌وه ده‌ڕوانێ. له باكورم، كۆتره‌كان ده‌بینم به‌هاریان هه‌میشه‌یه. باشوریشم پێم ده‌لێ وه‌ره بۆ ئه‌م دارستانه‌ی هه‌مه‌و كه‌مێك ئاو له‌و جۆگه شاخاویه‌م بخۆره‌وه‌و هه‌رمێیه‌ك له باخه‌كه‌م به‌ده‌ست بگره”
من نایه‌مه‌وه ئه‌و زیندانه‌ی تۆ هه‌ته،
دێم تۆ بۆ به‌هه‌شتی خۆم ده‌به‌م
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی چوار تابلۆ و كوكوختیه‌ك پێیان به‌خشیم!هه‌ولێر – ئه‌یلولی 2009