Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

یادی له‌دایکبوونی تۆ ، وه‌رزی پێکه‌نین…..هێمن ڕه‌ئووف

Be First!
by April 16, 2009 هۆنراوە

 یادی له‌دایکبوونی تۆ ، وه‌رزی پێکه‌نین
هێمن ڕه‌ئووف
      
     www.hemnrauf.kurdblogger.com

یادی له‌دایکبوونی تۆ
میوانێکی هێند ئازیزه‌
به‌ر له‌وه‌ی بێت
یا به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ جێ
من خولیامه‌ ببم به‌ دره‌ختی به‌رده‌م
ژووره‌که‌ی خۆم
باڵام بکه‌م به‌ گڵۆپی ڕه‌نگاوره‌نگ و
چوارده‌ورم پڕ بکه‌م له‌ مۆم
ده‌مه‌وێ له‌م به‌هاره‌دا
دره‌ختی ساڵێکی نوێ بم
یان هیچ نه‌بێ وه‌کو ئه‌و بم
ده‌مه‌وێ دنیا بزانێ
ساڵی نوێی من
ساتی یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی تۆ و
بۆ ژیان هاتنی تۆیه‌‌
ڕۆژی له‌ دایک بوونی تۆ
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی منه‌ و
وه‌رزی پێکه‌نینی تۆیه‌

 

Previous
Next

Leave a Reply