Skip to Content

Monday, November 30th, 2020

یاسای سه‌دوچل (پ.د.ک)بچوک ئه‌کاته‌وه‌ ….. ئاسۆکورد -به‌رلین

Be First!
by August 6, 2009 گشتی

 

هیواخوازم ئه‌ندام ودۆستانی پارتی لێم زویر نه‌بن (باوکم پێشمه‌رگه‌ی دێرینی پارتی بوو)به‌ڵام درکاندنی ڕاستییه‌کان ئه‌گه‌رچی دژی خۆمانیش بن ، ئه‌رکی سه‌رشانمانه‌ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی بدرکێنینو چاویلکه‌ی حزب چاومان ته‌ڵخ و نابینا نه‌کات ،بۆئه‌وه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان خاڵه‌ لاوازه‌کانمان بۆ لاوازبوونمان به‌کارنه‌هێنن و ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرن،خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر درکاندنی ڕاستییه‌کان تیرۆرکرام ، باکم نییه‌ خۆ من له‌ سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ به‌نرخترنیم و ئه‌و له‌من گه‌نجتریش بوو ، ئه‌و هێنده‌ مه‌زن بوو له‌ کوردستانێکی کاکی به‌کاکی به‌رفراواندا جێگه‌ی نه‌بووه‌و لاشه‌که‌یان به‌ساردی خسته‌ ژێر خاکه‌وه‌،جوگرافیای چیکڵدانی ده‌سه‌لاتی کوردی هێنده‌ به‌رته‌سکه‌ جێی سۆرانه‌کای تیا نابێته‌وه‌هه‌زران مخابن بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ پڕ هیستریاییه‌

بۆچی پارتی ڕێکه‌تننامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ یه‌کییه‌تیدا واژۆکرد ؟

فاکته‌ره‌کان ، هۆکاره‌کان زۆرن به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نیا باسی یه‌کێکیان ئه‌که‌م که‌ په‌یوه‌ندی به‌م هاوکێشه‌ی هێزه‌وه‌ هه‌یه‌.
پارتی به‌پێی دووربینی و خه‌مڵاندن وهه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌کانی ڕه‌وشه‌ کاتی و هه‌میشه‌ییه‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌و هه‌رێم له‌وبڕوایه‌دابوو که‌ یاسای 140 لانی که‌م به‌شێکی زۆری جێبه‌جێ ئه‌کرێن به‌مه‌ش هاوسه‌نگییه‌که‌ی به‌رامبه‌ر یه‌کییه‌تی لاره‌سه‌نگ ئه‌بوو چونکه‌ پارتی دڵنیایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ناوچه‌دابڕاوه‌کانی (که‌رکوک گه‌رمیان و خانه‌قین و ،، )بخرێنه‌وه‌سه‌ر سنوری هه‌رێم بێگومان له‌ تای ته‌رازوی یه‌کییه‌تی زیاد ئه‌کات و زۆرینه‌یان ئه‌ندام و دۆستی یه‌کیه‌تی بوون به‌ڵام ئێستا هی لیستی گۆڕانن
پارتی ده‌رکی به‌وه‌کردبوو که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابووردوودا یه‌کییه‌تی به‌بێ که‌رکوک گه‌رمیان و ناوچه‌کانی تر نزیکه‌ی نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی هێنابوو بۆیه‌ هه‌رزوو پێشبینی کردبوو که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بکرێت ده‌نگه‌کانی یه‌کییه‌تی زۆر زیاتر ئه‌بن و پارتی ئه‌بێته‌ دووه‌م زلپارت و ڕه‌نگه‌ ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌کان ده‌ربچێت
بۆیه‌ هه‌ر زوو ویستی فریای خۆی بکه‌وێت و به‌زوترین کات په‌یماننامه‌ی ستراتیجی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ یه‌کییه‌تی واژۆ بکات
به‌ڵام ئێستا هاوکێشه‌کان به‌ته‌واوی گۆڕاون به‌تایبه‌تی له‌دوای هاتنه‌کایه‌ی لیست گۆڕانه‌وه‌ ئیدی گوریسه‌که‌ی پارتی بووته‌وه‌ به‌ ڕیس چونکه‌ یه‌کییه‌تی نیواونیوی ده‌نگه‌کانی لیستی کوردستانی به‌رئه‌که‌وێت ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کییه‌تی ده‌نگیان بۆ لیستی گۆڕان داوه‌،هه‌موومان باش ئه‌زانین لیستی گۆڕان و یه‌کییه‌تی له‌دووبرای دووانه‌ ئه‌چن و دوو دیوی یه‌ک دراوون و به‌رنامه‌و پڕۆگرامیان به‌موو جیاوازه‌.
ئێستا پارتی تووشی دارێک بووه‌ هه‌ردوو سه‌ری ئاگره‌ و له‌ ناوه‌ڕاستدا بیگرێت بۆی ده‌ست نادات
یه‌کیه‌تی دووشه‌شییه‌تی چونکه‌ هه‌مووکاتێک ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ره‌و هه‌مووسیناریۆکان بۆ کوالیسیۆن کراوه‌ن بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر پارتی پێدابگرێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی پۆستێک له‌ پۆسته‌کان ئه‌وا یه‌کییه‌تی به‌خۆی و نیوه‌ی ده‌نگه‌کانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیسی گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ئه‌هێنن و له‌نێوخۆیاندا پۆسته‌کان به‌شئه‌که‌ن چونکه‌ پارتی به‌ته‌نیا ناتوانێت و مافی نییه‌ به‌وده‌نگه‌ که‌مه‌وه‌ حکومه‌ت دامه‌زرێنێت بۆیه‌ پارتی ناچاره‌ درێژه‌ به‌ په‌یماننامه‌ستراتیجییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کییه‌تیدا بدات
ئه‌گه‌ر یاسای 140جێبه‌جێ بکرێت و ناوچه‌دابڕاوه‌کان بخێنه‌وه‌سه‌ر سنوری هه‌رێم و لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ڕاستگۆوخاوێن بێت ، ئیدی به‌دووری نازانم پارتی له‌م قه‌باره‌یه‌ی ئێستای بچوکتر بێته‌وه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی چوارساڵی داهاتووش ئه‌گه‌ر به‌بێ گزی وفێڵ بکرێت سه‌نگی هاوکێشه‌کان به‌ته‌واوی ده‌رئه‌خات
ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌کییه‌تی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی جه‌ماوه‌ر نه‌ده‌نه‌وه‌ و واژۆی ژووره‌تاریکه‌کان نه‌خه‌ن به‌ر ڕووناکی رؤژێکی ڕه‌شتر چاوڕێیان ئه‌کات ، بڕوانن نیواونیوی ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌ کاتێکدا 63 ساڵه‌ پارتی هه‌یه‌ و33 ساڵه‌ یه‌کییه‌تی هه‌یه‌ به‌هه‌ردووکیان 96 ساڵ ته‌منیانه‌ ، که‌چێ لیسی گۆڕان دوومانگ ته‌مییه‌تی به‌وهه‌موو گزی فێڵ و به‌رتیل و ده‌مانچه‌ ومۆنیکا به‌خشێنه‌شه‌وه‌هێشتا لیستی گۆڕان نزیکه‌ی %25 ی ده‌نگه‌کانی هێناوه‌
پێویسته‌ئه‌م دوو پارته‌ی ده‌سته‌ڵات زۆر به‌ووردی کێشه‌کان بخه‌نه‌ ژێر زه‌ڕره‌ بینه‌وه‌و چاره‌سه‌روده‌رمانی ته‌ندروستیان بۆ بدۆزنه‌وه‌ نه‌ک ده‌رزی به‌نج و ئه‌فیون.

 

Previous
Next

Leave a Reply