Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
یاسای هەلبژاردنی پارێزگاكانو خوَپیشاندانەكانو……

یاسای هەلبژاردنی پارێزگاكانو خوَپیشاندانەكانو……

Closed
by August 7, 2008 گشتی

 یاسای هەلبژاردنی پارێزگاكانو خوَپیشاندانەكانو.. چەند سەرنجێك
 دوَسیەی كەركوك لەنێوان گەمە دەستوریو كارتە سیاسیەكاندا   
                                
 زوبێر رەسول

 
 -1-
 وەك هەموو لایەك پێئاگادارین لە 22 ی ئەم مانگەدا پەرلەمانی عێراقی پروَژە بڕیارێكی تایبەت بەیاسای هەلبژاردنی پارێزگاكانی پەسند كرد كەزەنگێكی خەتەرناك بوو لەسەر پروَسەیی سیاسیو یاساییو دستوری  عێراقی دوای 2003 بەگشتیو، بەتایبەت ئەو پڕوَسە دیموكراسیەی كەعێراقی نوێ پێیدا گوزەر دەكات، ئەمە سەرەرای ئەوەی كەلەبنەڕەتدا پروَژەكە هاوشێوەی كودەتایێك بوو لەسەر ئەو فوَرمەی سیاسیو دەستوریەی كەگشت هێزەسیاسیەكان لەعێراقدا لەسەری رێككەوتوون بوَ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانە سیاسیەكانی نێوانیان، كەئەویش میتوَدو پەیڕەوی تەوافقكاریە كە نەك هەرلەعێراق بەڵكو لەزوَر وڵاتی تریشدا پەیرەو دەكرێت بەتایەبەتیش لەو كوَمەڵگایانەی كەفرە نەتەوەو فرە كولتورن. وەك وڵاتانی نەمساو بەلجیكاو هوَلەنداو سویسراو چەند وڵاتێكی تر، لەهەندێك ولاتیشدا ئەم جوَرە پێڕەوە شكستی هێناوە وەك لوبنان چونكە ئەم فوَرمە دەسەڵات دابەشكردن جوَرێك لەهوَشیاری كوَمەڵایەتیو سیاسیو فەرهەنگی گەرەكە بەجوَرێك كەگشت هێزەكان جیاوازی یەكترییان قبوڵبێتو رێزی ئەم جیاوەزیەش بەیاسا پارێزراوبێت، بوَیە هەركاتێك ئەم خوێندنەویە نەبوو ئەم فوَرمە تەوافقیەش پەكی دەكەوێتو زوَرینەی دەسەڵاتدار دكتاتوَریانەو یەكلایەنانە هەڵسوكەوت دەكات، بەتایبەت لە ووڵاتانی جیهانی سێیەم كەخەواەن ئەزمونێكی دەستوریو دیموكراسی نین. ئەوەی ڕوویدا لە 22 تەمموز رێك هەرەسهێنانی ئەو سیستمە تەوافقیەو پێكەوەژیانە بوو كە گشت لایەنە عێراقیەكان لەسەری رێككەوتبوون زوَرینەی خەڵكی ئەم وڵاتەش دەنگی بوَدابوو لەشێوەی پڕوَسەیێكی دستوری هەمیشەیی . یاخود بەدیوێكی تردا ئەم هەلوێستەی پەرلەمانی عێراقی دەیەوێت پێمان بلێت ئەستەمە ئەو پوَرترێتە سیاسیەی كەئێستا لەئارادیە قبوڵبكرێت، كەبەڕای خوَم ئەمە ئەو رووە ڕاستەی ئەو دیمەنە سیاسیەیە كەزوَرینەی عەرەبەكان بەشیعەو سوننەوە مەبەستیانە ئەنجامی بدەن لەهەر دەرفەتێكدا كە دواتر خوَی لەیاسایی هەلبژاردنی پارێزگاكاندا بینیەوە، كەچی پێم سەیرە كەسیاسەتمەدارەكانی ئێستای شانوَی سیاسی لەعێراقدا ئەم راستیەیان بیرچوَتەوە كە ئەزمونی عێراقێكی عەرەبی بەزەبری هێز ئەزموونێكی فاشیل بووە لەتەواوی مێژووی دروستبوونی دەوڵەتی عێراقیدا، واتا هەر لەسەرەتای دروستبونی عێراقدا لە 1921 تاوەكو بەتەواوی لە 2003 دا مەرگی بەخاك سپێردرا، كەواتا ئەزمونێكی تەواو لەبردەستدایە كەناتوانرێت عێراقێكی یەكگرتوو سەقامگیر بنیاتبنرێت لەسەر حیسابی نەتەوەیەك كەتەواوی مێژووی سیاسی بریتی بووە لەقوربانیدان لەپێناو مافە سیاسیەكاندا. بەڵام لەهەمان كاتدا پێویستە بە سەركردایەتی سیاسی كوردستانیشەوە ئەو راستیە باش بزانین كە هاوپەیمانبوونو تەوافوقیەت پەیمانێكی پیروَزو ستراتیژیەتێكی هەتاهەتایەو نەگوَر نیەو نابێت هەمیشە بەدڵنیاییەوە سەیری ئەو هاوپەیمانێتیو تاكتیكە سیاسیانە بكات كەلەگەڵ گروپو لایەنە سیاسیە عێراقیەكاندا ئەنجامی داوون، چونكە شتێك نیە لەسروشتی سیاسەتدا كەتاهەتایە پەیوەست بێت بەئاكارو پەیمانو بەڵێنەوە ئەوەی لەئارادایە لەفەرهەنگی سیاسەتدا بریتییە لەبەرژەوەندی تاهەتایە، بوَیە ئەمە هەمیشە وادەكات كەئێمە بەردەوام بەبڕیاڕو هاوپەیمانێتیە سیاسیەكانماندا بچینەوە پالپشتی بوَ ویستو كردارە سیاسیەكانماندا پەیدا بكەینو، وەك كارتێكی هێز بتوانین سودیان لێوەرگرین لەئاراستەكردنی كێشەكاندا، چونكە ئەم هەڵوێستەی پەرلەمانی عێراقی بەدیوێكی تردا بریتیە لەتەواوبون یاخوەد نەمامانی كارتو گوشاری سیاسی لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە، چونكە ئەو سیناریوَیەی كەڕویدا پێشتر كاری بوَكراوەو زوَربەی لایەناكانیشی دیراسە كراوە ئەگینا ئەستەمە كەپشتگیری لە پڕَوَژەیك بكرێت كەسەر لەبەری پڕوَسەی سیاسیو هاوپەیمانێتیە سیاسیەكان بەئاقارێكی مەترسیدارو ناڕووندا ببات كەهەر لەئێستاوە جێگای گومانو رەشبینیێكی گەورەیە لەسەر دواروَژی عێراقیكی فیدرالو  هەرێمێكی ئازادو سەقامگیر كە بوَتە دروشمی مینبەرە سیاسەكانی عێراق.
 
 -2-
 خوَپیشاندانەكانی ئەم دواییە كەزوَربەی شارو شاروَچكەكانی كوردوستانی گرتەوە دەربڕی پەیامو  ئاماژەیەكن كەپێوەندی نەتەوەو پرسە نەتەوەییەكان و خەڵك لەحالەتێكی ساغلەمو تەندروست دایەو، نەك وەك زوَربەی ئەو ئاماژانەی كەپێیان وابوو ئەم پێوەندیە لەقەیرانێكی خەتەرناكدایەو تا ئاستێك كەئینتما بوَنەتەوەو كوردایەتی لەو پەری بێهیزیدابێت. بەڵام بەپێچەوانەوە ئەم هاوكێشەی تائێستاش وەك خوَی ماوەتەوە، سەرەڕای بوونی ئەو كەشەنالەبارەی كەباڵی كێشاوە بەسەر پێوەندیەكانی دەسەڵاتو خەڵكدا لەئەنجامی ئەو كوَمەڵە كێشانەی كەتائێستاش بەهەڵواسراوی ماونەتەوە ، بەتایبەت لەبواری دابینكردنی خزمەتگوزاریەكانو دادی كوَمەڵایەتی مەحسوبیەتو گەندەڵی داراییو..تاد. بەڵام لەهەمان كاتدا ئەمە مانای ئەوەنیە كەهاوكێشەی دەسەڵاتو خەڵك بەقوَناغێكی ساغلەمدا تێپەردەبێت، چونكە وەك پێشتریش ئاماژەم پێدا پێوەندیەكانی نەتەوەو خەڵك لەبارێكی زوَر تەندروست دایە بەتایبەت لەلای نەتەوە چەوساوەكاندا ئەو پێوەندیە ئەستەمە توشی قەیرانی لەناوچونو داڕمان ببێت، ئەوەی گرنگە لە روداوە سیاسیەكانی ئەم دوایەدا بیخوێنینەوەو شروَڤەی بكەین، ئەوەیە كەسەرجەم كایەكانی دەسەڵاتی سیاسیو پروَسەی سیاسی پێویستی بەپێداچوونەوەو بنایادنانەوە هەیە چونكە پێوەندیو بونیادە بەهێزەكانی دەسەڵات هەمیشە لەكاتی رودانی قەیرانەكاندا بەدوَخێكی نالەباردا گوزەر دەكەنو لەم دوَخەدا بەئاسانی دەتوانرێت خاڵە بەهێزو لاوازەكانی دوانەی دەسەڵات كوَمەلگا دیاری بكرێت. ئەم بارودوَخە تاقیگەیێكی باشبوو بوَ ئەوەی دوبارە دەسەڵاتی سیاسی بەو لایەنە پاسیڤانەدا بچێتەوە كەبەپێی زوَربەی ئامارو پێوەرە سیاسیەكاندا بەقوَناغێكی دژواردا رەتدەبێت.
 
 -3-
 لەئەنجامی بەدواچوون بوَ زوَربەی كێشەو قەیرانە سیاسیەكان بەگشتیو كێشە سیاسیەكانی سەر شانوَی سیاسی عێراقی تازەش بەتایبەتی، بوَمان دەردەكەوێت كەهەڵوێستو كارتە سیاسەكان هەمیشە بەجوَرێك لەجوَرەكان پێوەندیان بەیەكترەوە هەیە، ئەگەر زوَربەشیان بەرسڤو دژە كردار نەبن بوَكاڵكردنەوەو بێهێزكردنی ئەویترەوە، یاخود روونتر بڵێین ئەوەی رویدا سیناریوَیێكی دارێژراو دیراسەكراو بوو، پێدەچێت بەشێك لەئەجیندا هەرێمایەتیەكانیش دەستیان تیدا هەبێت، بەتایبەت ئەو قەیرانە سیاسیو دستوریەی كەلەتوركیادا لەنێوان پارتی دادوگەشەپێدانو هێزە عەلمانیەكاندا لەئارادایە، كەتا چەند روَژێك پاش دەرچوونی یاسایی هەلبژاردنی پارێزگاكان لەلایەن دادگای دستوری توركیادا یەكلاكرایەوە، ئەویش بەسەپاندنی سزای بڕینی نیوەی ئەو یارمەتیە دارایانەی كە ئەم پارتە دەستی دەكەوت، ئەمە لەكاتێكدا كەدادگای دستوری توركیا وەك سەروَكی دادگا بەڕاشكاوی ئاماژەی پێدا رەچاوی ئەو بارودوَخە سیاسیو كوَمەلایەتی ئابوریەی كردووە كەتوركیا لەساتەوەختی ئێستادا پێیدا تێدەپەرێت، وەك پرسەكانی بەئەندامبوونی توركیا لەیەكێتی ئەوروپاو پرسی پارتی كرێكارانو تەقینەوەكانی ئەم دوایەی توركیاو ئەو گوَڕانكاریە سیاسیانەی كەلەسەر شانوَی عێراقدا روودەدەن بەتایبەتیش پرسی كەركوكو مەترسی پێشنیارەكانی بەشی دووەمی دیمستورا كەبەگوێرەی زوَربەی چاودێران ئەم جارەیان لەبەژەوندی كورددا دەبێت. ئەم دوَسیە سیاسیانەی ئاماژەم پێدان گشتیان بەهەند وەرگیراوەن لەدانەخستنی پارتی دادو گەشەپێداندا، بوَیە بەڕای خوَم لەمەودوا ئەم پارتە زوَر بەوردی كار بوَئەم مەسەلەیە دەكات لەداهاتووداو دەیخاتە ئەجێندای كاركردنی خوَیەوە. كەچی لەهەمان كاتدا رایێكی تر هەیە كەپێیوایە لەمەودوا توركیا دەیەوێت روَلێكی سەرەكی بگێرێت لەپێوەندیە سیاسیو ئابوریەكانی لەگەڵ عێراقدا، ئەگەر بەمدوایەش تێبینی سەردانی هەریەكە لەسەروَكی توركیاو وەزیرەی دەرەوەی توركیاو هەروەها سەردانی سەرانی عێراق بوَ ئەم وڵاتەبكەین، دەتوانین شتێكی لەم جوَرە بەدیبكەینو بڵێین ئەم سیناریوَ سیاسیە بێبەری نیە لە دەستێوەردانە دەرەكیەكاندا ، بەتایبەت دەهەمبەر ئەو كارتە سیاسیەی كە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەوئانو ساتەدا بەكاری هێنا، كەمایەی كارلەسەركردنێكی جیدیەو پێویستە لایەنی هاوپەیمانی كوردستان لەمەودوا وەك كارتێكی گوشار كاری لەسەر بكات چونكە لایەنە توركمانو عارەبەكان لەهەولی ئەوەدان ئەلتەرناتیڤێكی تر بوَ مادەی 140 بدوَزنەوە بوَیە چ پروَژەكەی دیمستوَرا یاخود ئەو پروَژە یاسایەی كەلەپەرلەمانی عێراق پەسند كرا وەك هەڵمەتێكی گەورە وایە بوَئەوەی وەك بەدیلێك بوَمادەی 140 كاری لەگەڵ بكرێت ئەم ماددە دستوریە پەك بخات. بوَیە پێویستە هاوپەیمانی كوردستان جوَریك لەدانوستاندنو هەماهەنگی لەگەڵ گشت پێكهاتەكانی كەركوك بكات بەتایبەت عەرەبەكان چونكە ئەگەر توانرا ئەم لیستە داببڕێنرێت لەلیستی توركمانەكان، ئەوا كاركردن لەسەر ئەو دوَسیەیە ئاسانتر دەبێت، هاوپەیمانی شیعەو سوننەكانی تریش نەرمی دەنوێنن، جا ئەگەر ئەمە سازشكردنێكی سیاسیو تاكتیكی كاتیش بێت هەنگاوێكی باشە، كورد پێویستە لە كەركەك جوَرێك لەهەماهەنگی لایەنەكانی تر بەدەست بێنێت بوَ رەوایەتی دان بەكردارەكانی جا ئەگەر وازهێنانیش بێت لەچەند پوَستێكی كارگێریو سیاسی، چونكە دوَسیەی كەركوك خەریكە دەچێتە قوَناغێكی هەستیاری تر كە ئەستەمە تەنیا بەیاساو دستور چارەسەربكرێت ئەگەر هاوكات سیاسیانەش مامەڵەی لەگەل نەكرێت، لەشێوەی كوَمەلێك مساوەمەو هاوپەیمانێتی، چونكە پرسەكە تا دێت خەریكە خەستترو  ئالوَزترو دەبێت بەجوَرێك كە بردنەوەی شارەزایێكی سیاسیو دیبلوَماسیەتێكی زیرەكانەو كارتێكی بەهێزی دەوێت.                 
   
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.