Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

یاسا….سمکۆ عه‌بدولکه‌ریم

Be First!
by July 25, 2008 گشتی

 یاسا
 سمكۆ عەبدولكەریم

 ئەوكاتە زیاتر بایەخ و گرنگى یاسات بۆ دەردەكەوێت كە بۆ یەكلایى كردنەوەى كێشەكەت بەناچارى پەنا دەبەیتە بەر یاسا .
 مەبەستیشم ئەو یاسایە نییە كە دادپەروەرى تێدا نییە و لە ئاستیدا كەسانێك ملكەچن و كەسانێكیش یاسا لەبەردەمیاندا ملكەچە ، ئەگەر یاسا بۆ هەمووان وەك یەك بىَ ، هەموومان دەبىَ بۆى ملكەچ بین .
 بۆ ئەوەى یاسا سەروەر بىَ و هەموو كەسێكیش فێر بىَ بۆ بێدەنگ نەبوون و بەدەنگەوەهاتن لەئاست مافەكانیدا پەنا بەرێتە بەر دادگا ، پێویستە لێرەوە بڕوانێنە یاسا كە ئەوە خودى یاساكەو دەسەڵاتى سیاسى  ولاتەكەیە دەریدەخا كە یاساكە چەند دادپەروەرى تێدایە .
 نەبوونى یاسایەكى تایبەت بە رێكخستنى كارى رۆژنامەگەرى یەكێكە لە گرفتە هەرەگەورەكانى بەردەم كارى رۆژنامەگەرى لە هەرێمى كوردستان ، پێم وایە پێداگرى هەرچى زیاترى رۆژنامەنووسان بۆ دەستەبەركردنى ئازادى زیاترو فراوانكردنى سەرچاوەكانى زانیارى و لەبەرچاوگرتنى مافەكانیان ئەرك و داوایەكى رەوایە ، بەڵام رووبەڕووبونەوەى یاساو گەلەكۆمەكردن لێى رەوا نییە و مەسەلەیەكە پێویستە هەڵوەستەى لەسەر بكرىَ ، لە كاتێكدا رۆژنامەنووس و رۆشنبیران لە هەموو روویەكەوە هەوڵى تێكشكاندنى پیرۆزییەكان دەدەن ، كەچى لە لایەكى ترەوە لە هەوڵى ئەوەدان و دەیانەوىَ خۆیان پیرۆز بكەن ، بەتایبەتى ئێستا بە شێوەیەك دیاردەى تانەو تەشەر لە لایەن بەشێك لە رۆژنامەنووسان  تەشەنەى كردوە ، كە گرتنەبەرى رێگەى یاسایى باشترین وەڵامدانەوەیە بەو كەسانەى لە ئەخلاقى رۆژنامەگەرى لادەدەن .
 زۆر سەیرم بەو بۆچوونە دێت كەسانێك لە رێگەى بڵاوكردنەوەى زانیارى ناڕاست سووكایەتى دونیات پێدەكەن و داواشت لێدەكەن بە نووسین وەڵامیان بدەیتەوە ، بردارەێك قسەیەكى جوانى كرد: ( ئەو هاتوە پێت دەڵىَ تۆ پیاوێكى دووڕوو و  بەعسى و جاسوس و گەوادى ،  من وەڵامى چى بدەمەوە بڵێم بە خوداى  وانییە ) .
 بۆیە كاتى ئەوە هاتوە لە رێگەى یاساوە رووبەڕووى  ئەو  دیاردەیە ببینەوە ، ناشكرىَ گرتنەبەرى رێگەى یاسایى بە بەرتەسككردنەوەى ئازادییەكان لێكبدرێتەوە ، بەڵكو پێویستە بە بەرتەسككردنەوەى  ئەو دیاردەیەو بچووككردنەوەى  زیاترى پیاوە بچووكەكان  دابندرىَ  ،چونكە هەر خوا دەزانىَ ئەوان لەبەردەم دادگا چەند بچووك و بەستەزمان دێنە بەرچاو 0
  بەزەیم بەو  قەڵەمە نووك شكاو و نەخۆشانە  دێتەوە  كاتێك دەبینم بە ناوى خوازراوەوە ، بەڵام ناسراو  لە هەندىَ لە سایتەكان بەسەر جوانییەكاندا دەڕشێنەوە ، تەنیا بۆ ئەوەى كاتە بەتاڵەكانى خۆیان بەسەر بەرن ، ئەگەرنا پیاو دەبىَ كەیفى چى  بەو نووسینانە  بێت بەقەد داوەموویەك نەك هەر گاریگەرى نییە ، بەڵكو كاتێك خۆشى دەیخوێنێتەوە  پێكەنینى بە ئەقلى خۆى دىَ .
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply