Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

یاسر عه‌بدولسه‌ید هه‌ردوو كچی خۆی کوشت …. فـه‌هـد گـرده‌وانـی

Comment
by January 8, 2008 ژنان

یاسر ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ و خه‌ڵکی میسره‌ . له‌ ته‌کساس هه‌ردوو کچی خۆی کوشت و له‌به‌رده‌م میوانخانه‌یه‌ک له‌ناو ته‌کسیه‌که‌ی خۆی ته‌رمه‌کانی به‌جێ هێشت . ئێستاکه‌ پۆلیس به‌دوای ده‌گه‌ڕێت  نزیکه‌ی10هه‌زار دۆلار خه‌ڵاتی ئه‌و که‌سه‌ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بێت و شوێن و جێگای خۆشاردنه‌وه‌ی تاوانبار یاسر بۆ پۆلیس ئاشکرا بکات. ئه‌و قسانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه‌ ده‌کرێت هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ گوایه‌ باوکه‌ حه‌زی نه‌کردووه‌ کچه‌کانی براده‌ر و هاوڕێ و دۆستی کوڕیان هه‌بێت . برا و دایکی کچه‌‌کان داوا ده‌که‌ن که‌ یاسر خۆی بداته‌ ده‌ست پۆلیس و دان به‌ تاوانه‌که‌ی بنێت و بۆ خه‌ڵکی ڕوونبکاته‌وه‌ بۆ ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه‌ . ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر تاوانی پاراستنی شه‌ڕه‌ف . ئه‌و شه‌ڕه‌ف پاراستنه‌ش هه‌ر له‌ خه‌ڵکی موسڵمان و رۆژهه‌ڵات زیاتر رووده‌دات و له‌ ئه‌مریکا و ئه‌وڕوپا مۆرێکی دژایه‌تی له‌و کاره‌ساتانه‌ [به‌داخه‌وه‌] ده‌درێته‌ پاڵ ئیسلام . کوشتن له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف له‌ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌ و وڵاتاندا هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. تاوانبار یاسر ده‌بێ ده‌روونی زۆر نه‌خۆش بێت ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌ستی سوورکرد به‌ خوێنی ئه‌و دوو په‌پووله‌یه‌ . له‌ کوردستان تاوانبار ده‌درێته‌ دادگا ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ف کچی خۆی یا دایکی خۆی بکوژی ،  ئه‌مه‌ش یاسایه‌کی پێشکه‌وتوانه‌یه‌ بۆ پارێزگاری کردنی  گیانی مرۆڤ .  

8/1/2008ستۆکهۆڵم

Previous
Next

Leave a Reply