Skip to Content

Thursday, January 21st, 2021

یه‌كی حوزه‌یران ….ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

 

خـــــــــۆتان بگـــۆڕن  وه‌رن

شـــــــــیرینی جــــه‌ژن به‌رن

وه‌ك چــــــه‌ندین یاد و بۆنه‌

كه‌ مــــێژوویان زۆر كـــــــۆنه‌

ئێمه‌ش جـــه‌ژنێكمـــان هه‌یه‌

ئایا ئه‌زانن كـــــــــه‌یــــــه‌؟

ئه‌مــــــڕۆیه‌ یه‌كی شـــه‌شــه‌

پرشنگی خــۆری گـــــــه‌شـــــه‌

به‌م ڕۆژه‌ زۆر دڵشــــــــــــادم

هــــــــه‌رگیز ناچـــێ‌ له‌ یادم

منیش یه‌كی حـــــــــــوزه‌یران

ئه‌كه‌م به‌ جه‌ژن و ســــه‌یران

ده‌ی با بڕۆین بۆ ئاهــــــه‌نگ

بۆ ناو باخچــه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ

ئه‌ڵێین به‌ گه‌روی پڕ ســـــــۆز

جــــــــــــه‌ژنی  مناڵان پیرۆز

                                      ***                    27/3/2009                         

 

 

Previous
Next

Leave a Reply