Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

یه‌که‌م دیدار

Be First!
by April 22, 2008 گشتی

به‌ندی عه‌لی…..

که‌تۆ هاتی
جاڵجاڵۆکه‌ لیکنه‌کانی نه‌هامه‌تی
بست به‌بستی سوچ و پایه‌و
ڕایه‌ڵ و دیواره‌کانی
ئه‌م دڵه‌ی ، به‌تۆڕی غوربه‌ت
لێ ته‌نی بووم
وه‌لێ .. ئه‌ی تاڤگه‌که‌ی روحم
یه‌که‌م چرپه‌ی نیانی تۆ
له‌چاو تروکاندنێکا
له‌نێوانی هه‌ناسه‌ هه‌ڵکێشانێک  و
دانه‌وه‌ی دا
نه‌ک هه‌ر دڵم
دانه‌ دانه‌ی گه‌ردیله‌کانی جه‌سته‌می
گوڵاو پرژێنی ماچێکی ئه‌به‌دی کرد
ئه‌تووت کۆرپه‌یه‌کی تازه‌ له‌دایک بووی
ڕووت و قووتم
پڕ به‌گه‌رووی کپ کراوم ، قریشکاندم
نه‌م ئه‌زانی
گریه‌ بکه‌م به‌گۆرانی ، یان پێکه‌نین
نه‌م ئه‌زانی
تاوی ئه‌سپه‌شێی  دڵم به‌م
بۆ غاری پێده‌شتی ئومێد
یاخو ناخم .. پیری موغان
له‌سوچێکی مه‌یخانه‌دا
هه‌ڵبکوڕمێ ، مات و سه‌نگین
که‌تۆ هاتی ..
زه‌مه‌ن لای من بێ به‌ها بوو
خه‌زان هاوینی ڕاو ئه‌ناو
هاوین ، به‌هار
ڕۆژه‌کانم ڕه‌دوکه‌وتووی سه‌رابێ بوون
سرک و یاخی و
بێ شه‌رم و عار
مانگه‌کانم له‌ئاسمانی خه‌یاڵیش دا
چه‌ن هه‌سارێکی بێ ئۆقره‌ی
بزێو و هار
ساڵه‌ ڕیش چه‌رمووه‌کانیشم
چرایه‌کی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی ژێر ده‌وار
وه‌لێ ئه‌ی فریشته‌که‌ی نه‌جات
که‌تۆ هاتی
بیابانی ووشکی عومرم
سه‌رتاسه‌ری بوو به‌گوڵزار
فلیمی تراژیدیای خه‌میش
خه‌می مردوویه‌کی زیندوو
کۆتایی هات

Previous
Next

Leave a Reply