یه‌کی ئایار شایی یان شیوه‌ن؟ … سه‌لام عارف
ئه‌و ده‌مه‌ی کرێکاران خۆیان به خۆیان به ئامرازه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیانه‌وه،له بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی خۆیان، به ڕووی خاوه‌نکاران و دام‌و ده‌زگا مافییه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ته‌قینه‌وه، هێشتا هزری (ده‌ستەبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) قۆزاخهبوو، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌زۆری زۆرداری خۆی بکاته سوره‌ی به‌رله‌شکر و ناوه‌ڕۆکی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران کرمێ بکات،به‌ڵام دواتر ئه‌هلی ئه‌و هزره بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی خۆی، بوون به دوو به‌شه‌وه، تا ئێستاش هه‌روایه، به‌شێکیان دووره‌په‌رێز و شه‌رمنانه به‌شداری یادکردنه‌وه‌کانی یه‌کی ئایار ده‌که‌ن، به‌شه‌که‌ی دی له‌ژێر په‌رده‌ی پاکڕاگرتنی ڕه‌سه‌نی بیروباوه‌ری شۆڕشگیرییدا به‌شداریکردنی خۆده‌رخستن و شای و لۆغان ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، بانگه‌شه بۆ شیوه‌ن ده‌که‌ن. ئیدی به‌بێ ئه‌وه گیوێ به‌وه بده‌ن ، که یه‌کی ئایار له‌ڕووی مێژوییه‌وه بۆته سه‌مبولی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، گیانه ئینتهرناسیۆنالیستییهکهشی ملوێنه‌ها مرۆڤ ده‌وروژێنێت، ئەگه‌ر یه‌کی ئایار وه‌ك سمبولی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران واتایه‌ك ببه‌خشێت، ئه‌وا واتای به‌رده‌وامیدان به خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران، دژی سەرمایەداری و ده‌وڵه‌ت ده‌به‌خشێت. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه؛ جا که‌وایه بۆچی ئه‌هلی هزری (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) چۆته کهلیشهیتان و چووه به چه‌قی نهعلهتدا و گۆشهگیربوه و بۆته دژه ته‌وژم و داوای شیوه‌ن ده‌کات، به‌و بیانووه‌وه، که گوایه کرێکار جه‌ژنی نییه؟ وابزانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له پرسیاره‌كە خۆیدایه و ئه‌وان داخ و حه‌سره‌تی ئه‌وه ده‌چێژن،که یه‌کی ئایار دەستكردی (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌و) نه‌بووه، ئێستاش تازه به تازه ناتوانرێت جڵه‌وی بگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌هله بڕوای وایه، که ئه‌و ده‌مه بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران هیچی نه‌کردوه به‌هیچ هه‌ر چیهکیشی دهستخستبێت، پێشکه‌وتن و گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی سەپاندوویەتی، به‌واتایه‌کی دی ده‌ست و دیاری سه‌رمایه‌دارییه،سه‌رمایه‌داران ده‌ست و دڵفراوانبوون !
ئێسته با بزانیین گرنگی مێژوویی یه‌کی ئایار چییە؟
میژوو شایه‌ته* که کرێکاران خۆبه‌خۆیی له‌و مومارهسهیهدا ماهییه‌تی چینی خۆیان سه‌لماند، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بەزەیی ده‌ستێکی جادوویی ده‌ره‌وەی خۆیان بکه‌ن، جگه له‌وه کرێکاران له تاقیکردنه‌وه‌کانی که‌وتن و ههڵسانهوهکانی خۆیانه‌وه، ڕێکخستنه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دروستکردن و ئامادهیانکردن،سه‌رباری ئه‌وه، گرنگی هه‌ستی گیانی نێونەتەوەیی ئه‌و خۆده‌رخستن و شایی و لۆغانه، جارێکی دی مێژوو شایه‌ته، که بزووتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌وێدا په‌نگی نه‌خوارده‌وە و نه‌مرد، به‌پێچه‌وانه‌وه پاش سه‌دان که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه، قۆناخ به قۆناخ یه‌کی ئایار پاش یه‌کی ئایار، خۆی نوێدهکردهوه و شێوازه‌کانی خه‌باتی خۆی ڕادیکالانه ده‌گۆڕی و دهیگهیانه پله‌یه‌کی بڵندتر، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، کاتێك به‌لشه‌فیکه‌کان و مه‌نشه‌فیکه‌کان** سهرخهویان ده‌شکاند، کرێکاران سۆڤیه‌ته‌کانی خۆیان دروستده‌کرد و کارگه و زهوییەکانیان لە سەرمایەدار و دەرەبەگەكان دەسەندنەوە و بەخۆیان به‌ڕێوهیاندەبردن، هێنده‌ی نه‌برد، که ئه‌و ده‌رده کوشنده‌یه، له قاپی ده‌وڵه‌ته‌کانی دیكەی دا، ئه‌لمانیا ١٩١٨- ١٩١٩ئیسپانیا- ئیتالیا ١٩٣٦ له هه‌موو جێگه‌کانی کارکردن، کۆڕه کرێکارییه‌کانیان دروستدهکردن، تا دواتر هێدی هێدی، یه‌ك له دوای یه‌ك کهوتنە به‌ر گورزی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ته‌کان*** و دیسانه‌وه ئه‌و بارە بووه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ به‌رده‌وامبوون، وه‌کو وتم شێوازی خه‌باتی کرێکاران گۆڕانێکی چلۆنایه‌تی ڕادیکالی بهخۆوهدیت، پاش ئه‌و هه‌موو گورزخواردنه، کرێکاران به‌رده‌وام دژی خاوه‌نکاران و ده‌وڵه‌ته‌کان، هه‌ر سه‌رقاڵی خۆڕێکخستن بوون، لێره و له‌وێ هه‌ر درێژه‌یان به خه‌بات و جه‌نگی چینایه‌تی داوه، ها ئه‌وه ڕاپه‌ڕینی ملوێنی ١٩٦٨ی فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و یابان، ها ته‌ماشاکه‌ن خه‌باتی کرێکارانی لە یۆنان، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، میسر، تونس، ئامێد، هه‌ر به‌رده‌وامه، هاوکات سەرمایەداریش هه‌ردوو سه‌ری دونیای لێهاتۆته‌وه یهكو ناتوانێت له‌و قه‌یرانه ئابورییە کۆمه‌ڵایه‌تییه قوتار بێت، که تێکه‌وتووه!
کرێکارانی دونیا، نه‌ك هه‌ر یه‌کی ئایار، به به‌رهه‌می خه‌باتی خۆیان ده‌زانن، یادکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌شی به به‌شێکی دانه‌بڕاو له زنجیره‌ی خه‌باتی چینایه‌تی ده‌زانن ،كردار و خەباتیان ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت.
ته‌ماشاکه ئه‌م ساڵیش چۆن له سهراتاپای دونیادا کرێکاران به ئاڵا سوور و سوور/ڕه‌شه‌کانه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر شەقامەکان و هاواری دابینکردنی ئازادی و دادپه‌روه‌رییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، که له به‌رابه‌ریی ئابورییه‌وه سهرچاوهیانگرتبێت، ھاوكات ته‌ماشای (ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی)ش بکه‌ن، چۆن له قه‌راخی شەقامەکان ڕهنگههڵگهڕا و واقوڕماو بوونه‌ته بینه‌ره خۆشه‌ویسته‌کان و کوژراوی ئاخ و حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ن، که ئه‌وه‌یان لهدهستدهرچووه و ناتوانن، جڵهوبهدهست بن، گه‌ر جڵهوبهدهست بوونایه، نه ده‌بوو یه‌کی ئایار هه‌ر یه‌ك ڕۆژ بووایه ده‌بووایه کۆتایی نه‌هاتایه.
پەراوێز:
* ( کارل مارکس ) وتوویه‌تی ” مێژوو ته‌نها زانستێكه، ئێمه ده‌یناسین و بڕوای پێده‌که‌ین”
** بڕوانه ئه‌و بابه‌ته‌ی (لینین) ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی مۆسکۆ، ئه‌و له‌و بابه‌ته‌دا وتوویه‌تی”ڕاپه‌ڕینی مۆسکۆ ١٩٠٥سهلماندی، که کرێکاران سه‌د جار چهپڕهوترن له ڕێکخراوه‌کان به ئێمه‌شه‌وه”
*** یه‌که‌م گورز له مۆسکۆ-پترۆگراد-کڕۆنشتات، سه‌روه‌رانی شۆڕشی ڕوسی وهشاندیان….تد