Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

یەكى ئایار ئەو روَژەى كرێكاران لە دژى چەوسانەوەدا بە دەنگى بەرز گووتیان نا

Be First!

  ئا: محەمەدى مشیر…..

 هەوڵەكانى بەرایى سەبارەت بە پێكهێنانى یەكەمین رێكخراوى سەندیكاڵى لە بەریتانیادا ساڵى 1831 بوو كاتێك ((كوَمەڵەى نیشتمانى بوَ پاراستنى كرێكاران)) دامەزرا.دواتر لە ساڵى 1834 دا لە سەردەستى روَبیرت ئوَین (سەندیكاى یەكخراو و مەزنى نیشتمانى) دامەزرا، لەوكاتەوە بیروَكەى پێكهێنانى سەندیكاكان لە پێناو داكوَكیكردن لە بەرژەوەندى كرێكاران وردە وردە لە ئەوروپادا برەوى زیاترى دەبوو بەڵام لەلایەن پوَلیسەوە سەركوتدەكرا، لە فەرەنسادا تاكو ساڵى 1884 رێكخستنى سەندیكاڵى یاساغبوو، بەڵام لە ئیتالیادا مانگرتن لەكاردا تا ساڵى 1889 قەدەغەكرابوو، لە ئەڵمانیاشدا رێگە تەنها بەو كرێكارانە درابوو بچنە ریزى رێكخستنەكانى سەندیكاڵى كە لەبوارى پیشەسازیدا كاریان دەكرد بوَ ئەمەش كوَمەڵىَ مەرجیان دانابوو، لە ئەمریكادا وێڕاى ئەوەى كە رێگە درابوو بە سەندیكاكان كاربكەن بەڵام تا كوَتایى سەدەى نوَزدەهەم یاساى ئەمریكا مامەڵەى لە گەڵ سەندیكاكان نەدەكرد.
 لە كوَنگرەى ژنێف، ساڵى 1866 ئینتەرناسیونالیزمى یەكەم داواى لە كرێكاران كرد لە پێناو دەستەبەركردنى 8 كاتژمێر كار لە روَژێكدا تێبكوَشن (( 8 سەعات بوَكار، 8 بوَ پشوو و خەوتن، 8 بوَ روَشنبیرى و فێربوون))، ئەم داوایە لە هەشتاكانى سەدەى نوَزدەدا دەنگوَیەكى بەرفراوانى لە نێو كرێكارانى ئەمریكا پەیداكرد ، لە ساڵى 1884 رێكخراوى (سوارانى كارى ئەمریكایى) داوایكرد لە یەكەمین شەممەى مانگى ئایارى ساڵى 1886 ڕا 8سەعات كار لە روَژێكدا پڕاكتیزەبكرىَ، ئەوەبوو لەو روَژەدا مانگرتن و خوَپیشاندانەكان، بە تایبەتیش لە ناوچە پیشەسازییەكاندا سەریانهەڵدا و بوونە مایەى توڕەیى دەسەڵات، شارى شیكاگوَ لە هەموو ناوچەكانى دیكە پتر مانگرتن و خوَپیشاندانى كرێكارى گەوەى بە خوَوە بینى كە داواكاربوون روَژى كار 8 كاتژمێر بێت، دەرەنجامى سەركەوتنى مانگرتنەكان كرێكارنى شیكاگوَ داوایان كرد مانگرتنەكان بوَ هەردوو روَژى 3 و 4 /5/1886 بەردەوام بێت و داوایان كرد كوَبوونەوەیەكى ئاشتیانە لە (هاى ماركێت) ئەنجامبدرىَ بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەمریكا بەو بیانوویەى كە كرێكاران پێشتر تەقەیان لە پوَلیس كردووە تەقەیان لە كرێكاران كرد، ئەوەبوو پتر لە 200 كرێكار گیانیان لەدەستدا و پوَلیسیش كوَمەڵێك سەركردەى سەندیكاڵى دەستگیركرد كە سزاى لە سێداردانى بوَ هەندێكیان بڕیەوە و ئەوانى دیشى بە 3 تا 15 ساڵ زیندان حوكمكرد.
 ئەو سەندیكاڵستانەى لە سێدارەدران بریتی بوون لە:(( ئەلبێرت بارسون، ئوَگست سبایس، سموَڵ فیڵدن، مایكل شواب،  جوَرج ئەنجڵ، ئەدوَڵف فیشر، لویس لینج و ئوَسكارنیب)) كە لە 11/11/1887 دا سزاى لەسێدارەدرانیان دەرهەق جێبەجێكرا، ئوَگست سبایس بەر لە سێدارەدانى گووتە ناودارەكەى بە رووى جەلادەكاندا راگەیاند كە گووتى:"روَژىَ دادىَ بێدەنگى ناو گوَڕەكانمان لە دەنگەكانمان بەرزتربێتەوە".
 بەكردەش رووداوەكانى ئایارى 1886 ساڵانى دواتر بوونە ئەو نەعرەتە بەرزەى داوا لە كرێكارانى جیهان بكات تا لە پێناو داكوَكیكردن لە مافەكانیان و دەستەبەركردنى دەسكەوتى زێتر بوَ دابینكردنى ژیانێكى كەرامەتدارى مروَڤانە یەكگرن.دوابەدواى كوشتارگەكەى یەكى ئایارى 1886 ئینتەرناسیونالیزمى دووەم كە ساڵى 1889 سازكرا داوایكرد كە یەكى ئایار بە روَژى جیهانى كرێكاران ناوزەدبكرىَ و هێمایەك بێت بوَ جوڵەوتێكوَشانیان لە پێناو وەدیهێنانى هەرچى زیاترى مافافەكانیان لە كاركردن و پشوو و روَشنبیرى و فێربوون دا، هەربوَ ئەو مەبەستەش یەكى ئایارى ساڵى 1890 ى بە دەستپێكى یادكردنەوەى ئەو بوَنەیە تەرخانكرد،ئیدى هەر لەو روَژەوە تاكو ئەمڕوَكە یەكى ئایار – جگە لە ئەمریكا كە یەكەمین دووشەممەى مانگى ئەیلولى هەرساڵێكى بوَ جەژنى كرێكاران تەرخانكردووە – لە سەرجەم ناوچەو وڵاتەكانى جیهاندا سومبولێكە بوَ یەكڕیزى و هاودەنگى كرێكاران و زەحمەتكێشانى جیهان، روَژێكە تێیدا یادى سەركەوتنەكانیان دەكەنەوە كە بەهەوڵى بەردەوامیان توانیان بیكەنە جەژنێكى فەرمى كە پێشوەخت قوربانی مەزنیان بوَ داوە.
 

Previous
Next

Leave a Reply