هزره سه‌ره‌کییه‌کانی ئازادیخوازی*
٣- کینه‌دۆزی به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت **
له‌مه‌ڕ ئازادیخواز مه‌ترسدارتریین هزر له نێوان هزره‌کاندا، هزری ده‌وڵه‌ته ئه‌و هزره نه‌هامه‌تبه‌خشه و مڕۆ نابینا ده‌کات (شتێنه‌رStiner) دژی ئه‌و (موڵکه‌یه، که ده‌وڵه‌ت له ئه‌زه‌له‌وه) هه‌یه‌تی. (پرۆدۆ‌ن) له‌سه‌ر هه‌مان وه‌ته‌روو به هه‌مان نه‌غم، هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌و هزره قێزه‌ونه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی “پێوویسته ئه‌قڵی ئازاد فه‌نتازی ئه‌و هزره فڕێبداته مۆزه‌خانه‌کان و کتێبخانه‌کانه‌وه” هه‌ر له‌و بواره‌دا له باسی ده‌سه‌ڵاتخوازه سه‌رسه‌خته‌کاندا وتوویه‌تی “ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانه، چۆن خزمه‌تکارانی کڵێسه‌کان له‌به‌رده‌می (قووربانی پیرۆز)دا ئه‌چه‌مێنه‌وه، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌چه‌منێنه‌وه و به تاکه جه‌مسه‌ریشی ئه‌زانن” ئه‌و واته (پرۆدۆ‌ن) ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌بوه، که ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانه له کتێبه سیاسیه‌کانیادا په‌شیمان ببنه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاتخوازیه و ئه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌شیان بخستایه‌ته جێگه‌ی ئیمانیان به ده‌سه‌ڵات (کرۆپۆتکین) گاڵته‌جاڕی به بۆرژوازیه‌کان ده‌کات چونکه ”گه‌ل به کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵه‌ی کێوی و دڕنده ده‌زانن و پێیان وایه، گه‌ر حکومه‌ت که‌فته‌کار ببێت ئه‌وانه به جه‌نگه‌کان یه‌کتری قڕده‌که‌ن” (مالاتستا) له‌و بواره‌دا پێش شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌که‌وێت و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو، که ناهۆشمه‌ندی (اللاوعي) ده‌سه‌ڵاتگه‌راکان بۆته مه‌سکه‌نی ترس له ئازادی له دیدی ئازادیخوازه‌کاندا زه‌ره‌روو زیانی ده‌وڵه‌ت چییه؟
با گیۆ له (شتێنه‌ر) بگریین “من‌و ده‌وڵه‌ت دوانی جیاواز‌و دژ به یه‌کیین، ده‌وڵه‌ت زوڵمه جا ئه‌و زوڵمه زوڵمی که‌سێك بێت، یان هی چه‌ند که‌سێك، هه‌ر زوڵمه و هیچ له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ناگۆڕێت ڕۆژی ئه‌مڕۆ، هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی نێو ده‌وڵه‌ته‌کان وه‌ربگرین، ده‌وڵه‌تێکی سه‌رانسه‌رییه” ده‌وڵه‌ت یه‌ك ئامانجی هه‌یه، ئه‌ویش ڕاده دانان و لغاوکردنه، واته به‌ژێره‌وه‌کردنی تاكو (شته گشتییه)کانه (…) ده‌وڵه‌ت هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ، که به چاودێریکارییه پۆلیسییه‌که‌ی ببێته به‌ربه‌ستی هه‌موو جمووجۆڵێکی ئازاد، ده‌وڵه‌ت داپڵۆسین به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، وه‌هاشی ده‌رئه‌خات، که ئه‌و داپڵۆسێنکارییه فه‌رزکراوه به‌سه‌ریا (…) ده‌وڵه‌ت به غه‌ریزه‌ی خۆی وا ئه‌بینێت، گه‌ر هزره‌کانی من له هزره‌کانی خۆی نه‌چن، ئه‌بێت ڕێگه‌م نه‌دات سوودیان لێوه‌ربگرم و بیانگه‌یه‌نم به خه‌ڵکی(…) ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شه قفڵ ئه‌دات له ده‌مم (پرۆدۆ‌ن) وتوویه‌تی ” حوکمی مرۆ به‌سه‌ر مرۆدا کۆیله‌ییه، که‌واته گه‌ر مرۆ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر مندا، ئه‌وا ئه‌و مرۆیه سته‌مکاره دیکتاتۆره، دوژمنه (پرۆدۆ‌ن) به‌و قسانه‌ی له‌و بواره‌دا (مۆلێر Molére) و (بۆمارشیهBeaumarchais)مان بیرده‌خاته‌وه ”کاتێك که‌سێك حوکمڕانی ده‌کرێت، ده‌ستگیرکراوێکه، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، سیخور خراوه‌ته دوای، لغاو ده‌کرێت، ده‌کرێته بابه‌تی داڕشتنی یاساکان ڕێکئه‌خرێت، ده‌ماغی ئه‌شۆررێت ده‌کرێته ئامێری جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کان، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی، ئه‌و کارانه‌ش ده‌که‌ن نه ماف، نه زانیاریان هه‌یه، نه شایسته‌ی ئه‌وه‌شن ئه‌و کارانه بکه‌ن، (باکۆنین) یش به ڕقووکینه و حه‌سره‌تێکی زۆره‌وه له ده‌وڵه‌تی ڕوانییوه وتوویه‌تی ” ده‌وڵه‌ت داماڵیین (تجرید)ێکی**** دڕندانه‌ی ژیانی میلییه، ده‌وڵه‌ت هیچ پیسکه‌یی ناکات له‌و داماڵینکارییه‌دا، هه‌موو هێزه بزێوو زیندوه‌کانی کۆمه‌ڵگه به فیڕۆ ده‌دات” حکومه‌ت زۆر له‌وه‌وه دووره، که گیانبه‌خشوو جمووجۆڵ هوروژێنه‌ر بێت، نه‌خێر حکومه‌ت ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه (مالاتستا) واته‌نی حکومه‌ت به فیڕۆده‌رکاره،ئیفلیجکاره و ڕوخێنه‌ره چه‌نده ده‌وڵه‌ت و بیرۆکراتییه‌که‌ی ده‌ستڕۆشتو تربێت، مه‌ترسییه‌کان زیاتر که‌ڵه‌که ده‌بن (پرۆدۆ‌ن) له پێشبینییه‌کی پێغه‌مبه‌رانه‌دا، گه‌وره‌تریین مه‌ترسی سه‌ده‌ی بیستهه‌میی خستۆته‌ڕوو وتوویه‌تی “فه‌رمانبه‌رچێتی ده‌بێته کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تی، ژیانی ناوچه‌یی و تاکی هه‌ڵئه‌لوشێت و ده‌یدات له مه‌نگه‌نه‌ی به‌ڕێوه‌ربه‌رچێتی، هزری ئازادیش ده‌کات به‌ژێره‌وه و ئه‌یفلیقێنێته‌وه، جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌شێکی وه‌ها ده‌خوڵقێنێت، که هه‌رکه‌سه له‌ژێرباڵی ده‌سه‌ڵاتدا، په‌نا بباته به‌رئه‌وه، که له‌سه‌ر حسابی کۆمه‌کی بژی “کاتی ئه‌وه هاتوه، که ئه‌و ڕه‌وته بوه‌ستێنرێت” تادێت ناوه‌ندێتی به‌هێزتر ئه‌بێت (…) دۆخه‌که وه‌های لێهاتوه، که ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه پێکه‌وه نایانکرێت و ناتوانن پێکه‌وه بژیین، هه‌رچییه‌ك له ده‌وڵه‌تدا هه‌یه له‌به‌رزتریین پله‌یه‌وه تا نزمتریین پله‌ی زوڵمکاره، پێوویسته ئه‌و ئامێره سته‌مکاره گۆڕبه گۆڕ بکرێت، سه‌یره زۆر سه‌یره ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، که ئێوه‌ش ئه‌وه ئه‌زانن ، که‌چی باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن و به پێوویستی ئه‌زانن، که ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت ده‌ستڕۆشتنی فراوانتر و به‌هێزتر بێت، به‌ڕاستی ئێوه به‌هیچ کلۆجێك شۆڕشگێڕان نیین” وه‌کو وتمان (باکۆنین) به‌قین بوه له ده‌وڵه‌ت و به باشی ئه‌وه‌ی بینیوه، که ڕۆژ دوای ڕۆژ ده‌وڵه‌ت زیاتر ڕوە و سه‌رانسه‌ری هه‌نگاو ئه‌نێت (باکۆنین) وتوویه‌تی “هێزێکی دژه شۆڕش هه‌یه ته‌واو پشت ئه‌ستوره به سامانێکی زۆر و سوپا و بیرۆکراتییه‌تێکی بێشوومار، ئه‌و هێزانه هه‌موویان زاده‌ی ناوه‌ندێتی نوێن، تا بڵێی زه‌به‌لاحن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زنن و سه‌رکوتکه‌رتکاریشن”.
په‌ڕاوێز:
* بڕوانه کتێبی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة- دانییل غیرین-)، ئەم وەرگێڕانە لەگەڵ دەقە فەرەنسییەكەی بەراورد كراوە.
** له ئێستا به‌دواوه، که ناوی ده‌وڵه‌ت ئه‌به‌ین، مه‌به‌ست له‌و ده‌وڵه‌ته‌یه، که سه‌رجه‌م ئازادیخوازه‌کان و مارکسیه‌کان ڕه‌فزیده‌که‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستکردیه، ڕێکخه‌روو پراکتیزه‌کاری داپڵۆسینه و سه‌لمێنه‌ری چینایه‌تییه، سه‌رباری ئه‌وه ئه‌و جۆره تێگه‌یشتنه‌شه، که جیاوازی نێوان گه‌لان سه‌قامگیر ده‌کات، سنووری نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان ده‌ستکردن، زاده‌ی په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی (ئه‌میره‌کان- سه‌روه‌ره‌کان- حزبه‌کان)ن، ماقوڵوو سروشتی و ته‌ندرووسته، ئه‌و سنووره درووستکراوانه‌ی نێوان مرۆڤ بسڕێنه‌وه، به بیروبۆچونی (کارل مارکس) ئه‌و کاته، که هۆشمه‌ندی خه‌ڵك ده‌گاته ئاستێکی به‌رز، ده‌وڵه‌ت خۆی له‌خۆیه‌وه نامێنێت و قۆناغی سه‌رمایه‌داری و نابه‌رابه‌ری کۆتایی دێت، مارکسیه‌کان و ئازادیخوازه‌کان (ئه‌نارکیسته‌کان) له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هاوڕان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دان به‌وه‌دا ئه‌نێن، که ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه، که گه‌لان هه‌موویان له‌ژێر ده‌واری یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتودا بژین، نه‌خێر هه‌ر گه‌له به گیۆره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی ته‌واو ئازاده و ئه‌بێت ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیاری یه‌کگرتن، یان یه‌کنه‌گرتن بدات – و.ع
*** (مالاتستا) دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسکردنی-و.ع
**** تجرید-abstraction شتێکی مجرد دووره له واقعه‌وه وبێ ناوه‌ڕۆکه -و.ع
**** ئه‌و وتانه‌ی ناو ئه‌و دوو که‌وانه گچکه‌یه، وه‌ك بابه‌تێکی خه‌ست و کورتکراوه به‌عه‌ره‌بی ده‌ستم که‌وت، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕێزه‌ی کردوییه‌تی به عه‌ره‌بی ناوی خۆیی نه‌نوسیوه، به‌ڵام من گیۆم نه‌دا به‌وه ئه‌و بابه‌ته کورته‌م کورداند، دیاره، که ئه‌و بابه‌ته چه‌نده به‌نرخ بوه لای (دانییل غیرین) ئاوا پشتی پێبه‌ستوه بۆ نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌ی ناو کتێبه‌که‌ی-و-ك