Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
‌گەورەم شێرکۆ  …. سەرکەش

‌گەورەم شێرکۆ …. سەرکەش

Closed
by August 8, 2013 هۆنراوە

 

 

ئەتۆ

‌‌گەلێ

‌ووشەی جوان

و‌

‌شیعر ی 

 جوان 

‌و

‌تابلۆی

‌شیعری‌

‌و

‌وێنەی

‌شیعری 

‌و

چیرۆک 

‌و

‌ڕۆمان 

‌و

د‌راما

‌و

‌فیلمی 

‌شیعری 

‌جوان

‌جوانت

‌بۆ ئەوانەی 

‌خۆشت دەویستن

و‌ 

‌لە پڕێک

بارگە و

‌بنەیان

‌تێک ناو

‌ماڵئاواییان

‌لە ژیان کرد

د‌ەهۆنیەوە 

‌وەک

‌شا بسک 

‌و

کەزی

خەج 

‌و

‌زین

‌و

شیرین

هەموو

‌کیژ چاو

‌بە کل 

‌و 

‌شل 

‌و

‌مل 

‌و

‌هەموو

‌بیریڤانە

‌ماڵی

‌باب وێرانەکان

کەچی 

‌گەورەم 

‌هەر چەند

د‌ەکەم

‌من 

لێرانە 

 گەرچی

‌هامێزێک

‌خەروارێک‌

کۆڵ و باری

ماڵێکی ڕەوەندانم

‌لە گوڵزاری

‌بێ دیماهی

‌زۆربەی

‌ئەو کولیکە

‌سوور سوورانەی

‌پەیڤ

و‌

‌شیعرە

‌زیندوانەتم

‌لە تاراوگە

‌لە

‌کۆڵەپشتی 

‌ئاوارەیی 

‌خۆ

‌کردووە 

بەڵام 

‌ئەفسووس

‌هەزار

‌ئەفسووس

کە ناتوانم 

بۆ 

‌کۆچی

‌سووری

‌ناوەختی

‌تۆ

د‌ڵۆپێک

‌لە ئاونگی

‌دەریای

‌بێ بن

‌و

لیواری‌

‌ئەو خەمە قورس

و‌

‌جاڕس

‌و

کەوەڕییە

‌کۆکەمەوە

هەر هیچ نەبێ

‌پەیڤێک چیە؟

‌ووشەیەک چیە؟

‌‌وینەیەک چیە؟

‌تابلۆیەک چیە؟

‌لە گۆشە نیگای خەمباری

تۆ بۆ مەرگ

‌و 

‌لاوانەوە

هەر هیچ نەبێ

‌پەیڤێک چیە؟

‌ووشەیەک چیە؟

‌‌وینەیەک چیە؟

‌تابلۆیەک چیە؟

‌لە گۆشە نیگای خەمبارانەی

‌‌تۆ

‌بۆ 

‌بیرخستنەوە

بۆ 

‌تۆ

گەورەم

‌بنووسمەوە

 

‌سەرکەش/ ئوپسالای سوید

5/8/2013 

   sarkash@hotmail.se  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.