ئاره‌زووی به‌عسیزم وفه‌رامۆشكردنی قوربانی
دوان له ناو ده‌قی كوردی به مه‌به‌ستی خوڵقاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه ده‌ق كاری پێكردوون ، قسه‌كردنه‌وه‌یه له‌و ڕووبه‌ره‌ی نووسین كۆمه‌ڵێك ئاماژه به‌رهه‌م دێنێت ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دواندنه‌وه‌ی ده‌ق ، بۆیه كاتێ ده‌مانه‌وێ له ناو ده‌قه‌كانی ( به‌ختیار عه‌لی) له پرۆژه‌ی مه‌رگدۆستی بدوێین ، نامانه‌وێ ئه‌و میكانیزمه فه‌لسه‌فیه له ده‌ق خاڵی بكه‌ینه‌وه ، كه خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی به‌رهه‌م دێنێت ، بۆیه له خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نفال چه‌نده له ڕووكه‌شدا له‌و پۆلینه‌ی (سه‌میر ئه‌مین) ده‌چێت ، كه به‌عس ده‌بێ به (سێنته‌ر) و كورد (په‌راوێز) ، به‌ڵام ئه‌و ڕووكه‌شه ده‌بێ به ره‌خنه‌گرتن له سێنته‌ر ، هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنته‌ر ، ئه‌وه‌ش به مانا (دریدا) ییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێنترالیزمی لۆگۆسیه ، هێنانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال گه‌یشتنه ده‌ره‌نجامی فه‌لسه‌فیه، ده‌ره‌نجامێك له‌خوێندنه‌وه‌ی (به‌ختیار) ه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، به دوای خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بۆ ئه‌زموونی به‌عسیزم و ناسینی ئه‌نفال وه‌ك رووداوێك كه پێوه‌ندی به به‌عسناسیه‌وه هه‌یه، دیاره بۆ مه‌سه‌له‌ی خولقاندنه‌وه‌ی چه‌مكیش پێویسته ئاماژه به (جیل دۆلۆز) بده‌ین، ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ی له ئه‌نجامی پرسیاری (فه‌لسه‌فه‌چیه) توانی بگاته ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه خولقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه، ئه‌گه‌ر له‌و وه‌ڵامه‌وه سه‌یری هه‌ردوو چه‌مكی (ئاره‌زوو) و (خه‌ون) بكه‌ین ده‌بینین دوو چه‌مكی فه‌لسه‌فین لای فه‌یله‌سوفی ناسراو (سیمگۆند فرۆید) ، ئاره‌زوو ئه‌و چه‌مكه‌یه لای فرۆید كه (ئۆدیب) ئاره‌زووی كوشتنی باوك ده‌كات و ئاره‌زووی له سێكس كردنه له‌گه‌ڵ دایك ، (به‌ختیار عه‌لی) له خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نفال لای به‌عس ، ئاره‌زوو ده‌كاته ئه‌و چه‌مكه‌ی كه‌سی به‌عسی ئاره‌زووی كوشتن بكات ، به دوای كوشتنیش ئاره‌زووی سێكس بۆ كه‌سی به‌عسی ئازاد ده‌بێ ” به‌عسی ئه‌و پیاوه‌یه كه بۆ كوشتن و سێكس كردن ئه‌و سانسۆره كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌ی له‌سه‌ر نییه كه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی دیكه‌یه ، ئاهه‌نگه‌كانیش ته‌عبیرن له‌و ئازادیه ، ته‌عبیرن له‌و گه‌شه سێكسیه‌ی كه به‌عسیبوون ده‌یبه‌خشێت ” (1) ئه‌و ئیشكردنه له ناو چه‌مكی (ئاره‌زوو) سه‌پاندنی ده‌ره‌نجامی تیۆرێك نییه ، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی له ئیشكالیه‌تی ئه‌و تیۆره به دوور ده‌گرێت ، به‌ڵكو ئه‌و چه‌مكه خاڵی ده‌كاته‌وه له هه‌موو ئه‌و مانا فرۆیدییانه‌و، وه‌ك چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆ كه پێوه‌ندی نه‌مابێت به هیچ ده‌قێكی تره‌وه، چه‌مكێك ته‌نیا بیه‌وێ ده‌روازه كردنی بۆ ناو جیهان ئیشكردن بێت ، له‌و غه‌ریزه‌ی كوشتنه‌ی كه به‌عس هه‌ڵگریه‌تی ، هه‌ڵگرتنێك كه له ناو دوو زه‌مه‌نی جیاواز سه‌ر هه‌ڵاده‌دات ، زه‌مه‌نی یه‌كه‌م.. زه‌مه‌نی به‌عسه ، زه‌مه‌نێكه ئاره‌زووی كوشتن به‌رهه‌م دێنێت ، زه‌مه‌نی دووه‌میش زه‌مه‌نی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای كوردیه ، زه‌مه‌نێكه ده‌بێته خوڵقێنه‌ری ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن ، وه‌ك چۆن هێنانه‌وه‌ی خه‌ون وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی ، كه بارگاوی ده‌كات به ده‌لاله‌تی فه‌لسه‌فی جیاوازه‌وه ، ئه‌وه‌ش خوڵقاندنه‌وه‌ی چه‌مكه.
بۆ ئه‌وه‌ی توانی ئه‌و داهێنه‌ره‌مان له ناو تراژیدیای ئه‌نفال ببینین، كه چۆن ئه‌نفال له ئێستادا له‌گه‌ڵماندا ده‌ژیێت ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له نێو دوو زه‌مه‌ن و ئاستی یه‌كتر ته‌واو كه‌ر له‌و پرۆژه مه‌رگدۆستیه بدوێین كه به ته‌نیا له ناو ئه‌نفالدا كۆ نابێته‌وه ، به‌ڵكو پێوه‌ندی به دۆرانی پاكێتی و شكستی خه‌ونی ناسیۆنالیزم و ئه‌و دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه هه‌یه كه پرسه به‌رهه‌م دێنێت ، پرسه‌ش ڕه‌گێكی قوڵی له ناو كلتوری ئێمه‌دا هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا جه‌خت ده‌كه‌ینه سه‌ر ناسینی به‌عس و دواتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌ك ڕووداوێك كه له ئێستادا ئاماده بوونی هه‌یه ، بۆیه جیاوازی روانینی به‌ختیار بۆ ئه‌نفال له ده‌قی (له ئاره‌زووی كوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن) ده‌ست پێده‌كات ، به‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازمان پێده‌به‌خشێت ، خوێندنه‌وه‌یه‌ك پێوه‌ندی نیه به هیچ ده‌ره‌نجام و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر ، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی كوردیه بۆ ئه‌نفال ، خوێندنه‌وه‌یه‌ك له رێگه‌ی خوڵقاندنی (ئاره‌زوو) وه‌ك چه‌مكی فه‌لسه‌فی سه‌یری رووداوه‌كه ده‌كات ، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌پێوه‌ندی نێوان (كوشتنی ئیراده و ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن) بدوێین.
كوشتنی ئیراده و ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن
كوشتنی ئیراده چیه ؟ له‌كوێ هه‌ست ده‌كه‌ین ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دۆرێنین ؟ پرسیاركردن له كوشتنی ئیراده پرسیارێكه پێوه‌ندی به ده‌ركردنی به‌شێكی دیاری كۆمه‌ڵگا هه‌یه به‌و رابردووه‌ی كه‌به‌شوێن ده‌یبه‌ستێته‌وه، ده‌ركردن له شوێن ، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگایه له‌كلتورێك كه ڕابردووی ئێمه‌ی له‌سه‌ر دروست بووه، ده‌ركردنی شوێنه له ناو یاده‌وه‌ری ئێمه، ئه‌وه‌ش كوشتنی ئیراده‌یه، ئه‌و كاته‌ی هه‌ست ده‌كه‌ین ئیراده‌ی كورد بوونمان كه‌وتۆته به‌ر هه‌ره‌شه‌ی دۆڕان ، بۆیه خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌نفال ده‌بێ گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ناو ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه سێنته‌ری رووداو به‌رهه‌م دێنێت ، به‌بێ ناسینی سێنته‌ر توانای رووداومان نابێت ، به‌ڵكو پرسیار ده‌به‌ینه نێوكایه مێژوویی و چه‌مكه مۆدێرنه‌كان، ئه‌وه‌ش ترسه له ده‌ره‌نجامێكی قووڵ كه رووداوه‌كه له ده‌ست ئێمه ده‌ربچێت ، ئه‌وه‌ش وایكردووه له یه‌ك ڕه‌هه‌ندی ده‌ست نیشان كرا‌و سه‌یری ئه‌نفال بكه‌ین ، ئه‌و سه‌یركردنه رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و سێنته‌ره بناسین كه به‌عسه ، به‌عس وه‌ك سێنته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ دوور له هه‌ر كایه‌یه‌كی تر ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ده‌ره‌نجامێكی نوێ كه پێوه‌ندی به عه‌قلیه‌تی به‌عسه‌وه هه‌بێت ، عه‌قلیه‌تێك نه‌مانباته‌وه ناو چاوگه جیاوازه‌كانی تر ، به‌عسیزم ئه‌زموونێكی سه‌ربه‌خۆیه ، ئه‌زموونێكه ئه‌نفال له هه‌ناوی خۆیدا به‌رهه‌م دێنێت بۆیه كاتێ (به‌ختیار) ده‌یه‌وێ به‌عسیزم وه‌ك زانستێك سه‌یر بكات پێوه‌ندی به‌و كلتوره‌وه‌یه كه به‌عس هه‌ڵگریه‌تی ، كلتوری ئاره‌زووكردن له كوشتن ، ئه‌وه‌ش ده‌بێ به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز، خوێندنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌سته به‌و ڕووداوه بكات و چیتر وه‌ك ڕووداوێكی تا كره‌هه‌ندانه سه‌یری نه‌كه‌ین ، به‌ڵكو به‌بێ ناسینی به‌عسیزم قسه‌كردن كارێكی بێمانایه ، چونكه ناكرێ له ئه‌نفال قسه بكه‌ین ، له كاتێكدا توانای ناسینی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌مان نه‌بێت كه ئه‌نفال ده‌خوڵقێنێت.
بۆیه تێگه‌یشتن له ئه‌نفال نابێ جیابكرێته‌وه له تێگه‌یشتن له به‌عس ، خه‌وشێك كه له ناو زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له باره‌ی ئه‌نفال كراون ده‌رده‌كه‌ون ، كه پێوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نفاله بۆ ناو ده‌قێكی تره‌وه ، له كاتێكدا ئه‌و ڕووداوه له ناو ده‌قی به‌عسه‌وه به‌رهه‌م هاتووه .
بۆیه له خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و ده‌قه ته‌نیا له رێگه‌ی ره‌خنه گرتن له عه‌قلیه‌تی به‌عسه‌وه ده‌توانین رووه نه‌بینراوه‌كه‌ی بونیادی رووداو ببینین ، له پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌نفال وه‌ك ده‌قێك كه دێته ناو نووسین ، گێرانه‌وه له ئاستی گوتراو ده‌گۆرێت به نووسین ، به واتای نووسین ده‌یه‌وێ ڕووداو بكات به ده‌قێك ، لێره‌وه به‌عس سه‌یركردن وه‌ك زانستێك ، ئاماژه‌یه بۆ ده‌قی به‌عس . بۆیه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌سه‌ر تێگه‌یشتن له به‌عس وه‌ستاوه ، تێگه‌یشتن له به‌عسیش تێگه‌یشتنه له سیستمێكی ئایدیۆلۆژی كه له ساته وه‌ختی ڕووداوه‌كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات ، كلتورێكی خوێناوی ده‌كات به پاڵ پشت بۆ وێنه‌كانی ، به‌عسیزم ئه‌زموونێك نییه له بۆشاییه‌وه هاتبێت به‌ڵكو ئه‌زموونێكه له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی رابردووی عێراقه‌وه هاتۆته‌وه “به‌عسیه‌كان هه‌ر هه‌مان گروهی زه‌ندیق خۆره‌كانن به (قه‌پاڵ) كه (موعته‌سه‌م) له ده‌رباری خۆیدا خزمه‌تی ده‌كردن ، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و پر چه‌كتر به ئه‌زموونی سایكۆلۆژی ، پر چه‌كتر به ئه‌زموونی ده‌ستگایه‌كی ته‌كنیكی و ته‌كنۆكراتیه‌یه‌كی سه‌ربازی ، هه‌ر ئه‌وان بون ئه‌م ده‌وڵه‌تی ترس و جه‌للادانه‌یان خوڵقاند ” (2)
به‌ڵام ئه‌وه مانای وا نیه له گه‌رانه‌وه بۆ به‌عس بگه‌ڕێینه‌وه بۆ (موعته‌سه‌م) چونكه له دواجاردا به‌عس ئه‌زموونێكی خوێناویی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌خوڵقێنێ كه‌ئه‌زموونی تایبه‌ت به خۆی بێت، ئه‌زموونێك ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وسی ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه كۆماری ترسی خوڵقاند، بۆیه له‌و كۆماره‌دا تارماییه‌كانی ترس كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تۆقێنه‌ر له ناو یاده‌وه‌ری ئێمه ده‌خوڵقێنن ، كاتێ ده‌یالۆگ ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێ تارماییه‌كانی له یاده‌وه‌ری كوردی ده‌ركه‌ینه ده‌ره‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی ده‌یالۆگه‌كان ترس بۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ترسه‌ش مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه و مه‌گدۆستی به‌عس بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی ، كه هه‌ر كاتێ ده‌یالۆگ له نێوانمان نه‌ماو جارێكی تر نیاز خراپی ئه‌و تارماییه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه ، فه‌زای ترس له یاده‌وه‌ریماندا جێگیر ده‌كاته‌وه و ڕێگه‌نادات به‌بێ ترس هه‌ڵكه‌ین و ببینه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه نه‌ترسین ، بۆیه ئێمه ده‌كرێینه خاوه‌ن شوناسی (كۆمه‌ڵگای تۆقێنراو) كه هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك به‌سه‌رماندا تاقیده‌كاته‌وه، به مانای به‌عس به ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌بر و زه‌نگه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێمه بۆته‌وه ، كه هه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ڕووبه‌ڕووی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراق ده‌بێته‌وه و ، وا له (كه‌نعان كه‌مییه) ده‌كات به (كۆماری ترس) ناوی ببات ، ئه‌و كۆماره‌ش به‌عس له خۆراپێی ناگات ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی كاركردنه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر كلتورێكی خوێناوی كه له مێژووی عێراقدا ترس به‌رهه‌م دێنێته‌وه ، بۆیه به‌عس مێژووی خوێن ناسڕێته‌وه ، به‌ڵكو به میكانیزمی تازه‌تر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه ، كوشتنی (حه‌سه‌ن و حوسه‌ین) بۆ به‌عس كلتورێكه ، له‌و چیرۆكه‌وه وێنه‌ی ترس و مه‌رگ دۆستیمان لا گه‌وره‌تر ده‌كات ، نه‌ك بیرمان بباته‌وه ، وه‌ك له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه دا ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان لا ره‌ها ده‌كات به‌وه‌ی “ئه‌وانه‌ی ده‌مرن له پێناوی ترساندنی ئه‌وانه‌دا ده‌مرن كه ده‌ژین و ئه‌وانه‌ی كه ده‌ژین له ترسێكی ئه‌و تۆدا ده‌ژین كه ناكرێت له چاره‌نوسێكی مردووه‌كان بپرسن ، بێگومان ئه‌م شێوه‌یه‌ش له فه‌رمان ره‌وایی كردن ، به كۆتایی هاتنی مرۆڤ و پووكانه‌وه‌ی هه‌موومانا كانی دوای ده‌هات” (3) بۆیه ئێمه له‌به‌رده‌م تاوانه‌كانی به‌عسدا ده‌بێ بپرسین : كه ئایا ده‌توانین (صدام) و (به‌عس) له یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه !؟ یاخود به‌عس بۆ خۆی رۆڵی دامه‌زراو ده‌بینێ بۆ خوڵقاندنی سه‌رۆك !؟
دیاره په‌یوه‌ندی (صدام و به‌عس) له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش رێككه‌وتوون كه دیسپلین كردنی ده‌وڵه‌ته ، كه‌واته سه‌رۆك له عێراقدا تاكه تاوانبار نییه ، به‌ڵكو حزب هاوبه‌شه له تاوانه‌كانی ، چونكه ئه‌وه به‌عسه سه‌ركرده‌ی دروست كردووه ، له‌سه‌ر بیروڕاكانی عه‌فله‌قی دامه‌زرێنه‌ری حزب ، به واتای كاتێ ده‌وڵه‌ت له عێراقدا ده‌بێ به دامه‌زراوێكی سیخۆری هۆكاره‌كه‌ی باڵا ده‌ستی به‌عسه (4) .
ئه‌و باڵا ده‌ستیه وا ده‌كات حورمه‌ت بۆ هیچ رێككه‌وتنێك نه‌مێنێ ، ئه‌وه پرۆتۆكۆلی ستراتیژی نیه به‌عس ده‌یبه‌ستێ ، به‌ڵكو پرۆتۆكۆلی خوێن رشتن و فێڵ كردنه بۆ درێژه دان به ده‌سه‌ڵات .
چونكه به‌عس له ڕێگه‌ی ده‌سخه‌ڕۆدانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌په‌رێته‌وه نێو ماڵه‌كان ، به‌وه‌ش شێوه‌ی سیخوری به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خێزان دروست ده‌كات ، له ڕێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه ده‌یه‌وێ مناڵان له یه‌كه‌م وانه‌ی خوێندن ناوی سه‌ركرده و دامه‌زرێنه‌ری حزب و دروشم و ئامانجه‌كانی به‌عسیان پێ ئه‌زبه‌ر بكات ، ئه‌وه‌ش به‌عس ده‌ستپێشخه‌ری تیا ده‌كات ، به‌ڵام دواجار پێوه‌ندی به‌و بێده‌نگیه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقیه‌وه هه‌یه ، ئه‌و بێده‌نگیه‌ی سروشتی ئاهه‌نگی لایان دروست كردووه ، هه‌ر ئه‌و سروشته‌شه (كۆماری ترس) ده‌خولقێنێ ، ئه‌و كۆماره‌ی هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه ئه‌و میلله‌ته بێده‌نگی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و له ترسی مه‌رگ به شایی و هه‌لهه‌له رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی مه‌گدۆستی ده‌بێته‌وه ، وه‌ك كاتێ سوپاكه‌ی (به‌كر سدقی) سێ هه‌زار ئاسوری گولله‌باران ده‌كات ، ئه‌و میلله‌ته گوڵبارانی ئه‌و سوپایه ده‌كات ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته كاری به‌رده‌وامی ئه‌و سوپایه ، مادامه‌كی كۆمه‌ڵگا نه‌توانێ ناره‌زایه‌تی له ئاستیا ده‌ببرێت ، بۆیه بێده‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه رێگه خۆشكه‌ره بۆخوڵقاندنی فه‌زای ترس ، ئه‌و زه‌مینه خۆشكردنه بۆ ترس وا له به‌عس ده‌كات كه هه‌موو چه‌مكه‌كان به‌ره و مانای تر به‌رێت ، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌هم ده‌كات به مانایه‌ك ، كه‌فره ره‌هه‌ندی به چه‌مكه‌كان ده‌به‌خشێت ، به‌وه‌ی (دوژمن) جیا له‌وه‌ی هه‌یه (وه‌همی دوژمن) یش دروست ده‌كرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه باشتر ده‌سه‌ڵات به خۆی ببه‌خشێت ، ده‌سه‌ڵاتێك له‌گه‌ڵ دروشم و ووتاره‌كانی به‌عس سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌شداری بكات ، وه‌ك كاتێ له 1969( ئه‌حمه حه‌سه‌ن به‌كر) “روو ده‌كاته جه‌ماوه‌رێكی زۆر و ده‌پرسێت : چی له سیخوره‌كان بكه‌ین !؟ هه‌زاره‌ها به یه‌ك ده‌نگ ده‌قیژێنن مردن بۆ سیخوره‌كان ! هه‌ڵیانواسن ! هه‌ر ئێستا و به په‌له هه‌موو سیخوره‌كان هه‌ڵواسن” (5)
بۆیه له كاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران ، ئێران جگه له‌وه‌ی به دوژمن سه‌یر ده‌كرێ ، وێنه‌یه‌كی وه‌همیشی پێ ده‌درێت (خیر الله گفاح) له كتێبێكدا له‌گه‌ڵ مێش و یه‌هودی به‌و سێ بوونه‌وه‌ره سه‌یریان ده‌كات ، كه نه‌ده‌بوو یه‌زدان دروستیان بكات ، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌كردنی وێنه‌ی دوژمنه له هزری عێراقیه‌كاندا ، كه وێنه‌یه‌كی به وه‌هم كراوه زیاد له‌وه‌ی كه هه‌یه ، وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌شێوێنێت وه‌ك چۆن (صدام) یش له سه‌ركرده‌یه‌كی دیكتاتۆره‌وه وێنه‌كه‌ی به‌ره و ئه‌فسانه‌یه‌ك نیشان ده‌درێت ، بۆیه ئه‌وه‌ی دڵسۆز نه‌بێت بۆ ئه‌و سه‌ركرده ئه‌فسانه‌یه شوناسی عێراقی بوون ده‌دۆڕێنێت ، به‌عس ئه‌و مافه زه‌وت ده‌كات و ته‌نیا به وانه‌ی ده‌دات كه دڵسۆزی خۆیان بۆ سه‌رۆك ده‌رده‌خه‌ن ، بۆیه تۆ بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی هاوڵاتیه‌كی عێراقی وه‌ربگریت ، ده‌بێ دڵسۆزی خۆت بۆ سه‌ركرده و به‌عس نیشان بده‌یت ، چ له ڕێگه‌ی سامان به‌خشین یاخود خوێن به‌خشین بۆ پاراستنی به‌عس ، دیاره به‌عس پێویستی به سامانی هاوڵاتیان نیه ، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و كاره ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ ئه‌وه‌ی هه‌ته هی منه ، هه‌ر كاتێ ویستم ده‌یبه‌مه‌وه ئه‌وه‌ش خوڵقاندنی گیانی ستایشكردنی به‌عسه له ناوه‌وه‌ی هاوڵاتیاندا .
ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ تۆ خاوه‌نی هیچ شتێك نیت نه خشڵ و زێر نه خوێنی خۆت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ته موڵكی به‌عسن ، دیاری به‌عسه دراوه‌ته تۆ ، زه‌وتكردنی ژیان له عێراقی هه‌شتاكاندا پێوه‌ندی به‌و دۆخه نیه كه عێراق تێ‌ی ده‌كه‌وێت ، چونكه عێراق سه‌رباری شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڵام به یه‌كێك له ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سه‌یر ده‌كرا ، به هۆی بازرگانی كردن و ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وایده‌كرد هاوڵاتیان سامانیان به به‌عس ببه‌خشن ، پێوه‌ندی به‌و دیده به‌عسیزمه‌وه هه‌یه ، كه كورد بوون ده‌بێ سنورێكی ده‌ست نیشان كراوی هه‌بێ ، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ووته‌كه‌ی (میشیل عفله‌ق) ئه‌وه‌ی به كورد ده‌درێت “جۆرێكه له ئۆتۆنۆمی” (6) بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه‌كردن به سنوری ئه‌و مافه‌ی پێمان ده‌دا به ویستی خۆی ده‌ست نیشانی بكات ، ئه‌گه‌ر “عه‌فله‌ق” ئه‌وه‌ی له 1969 وت ، به‌ڵام له ئه‌نفالدا ئه‌و حه‌قیقه‌ته به‌عسیه ده‌ركه‌وته‌وه ، سنوری ئۆتۆنۆمی بوونی كورد جارێكی تر ته‌سكتر ده‌كرێته‌وه ، سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیای به‌عس هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه ، شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته و یه‌كه‌م وانه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان ده‌بێ (منهاج پقافی) به‌عس بخوێندرێت ، ته‌نانه‌ت له كاركردنی حزبه كارتۆنیه‌كانیشدا ، چونكه هیچ كارێكی پێیان نامێنێ ، ته‌نها ئاهه‌نگ گێرانی یادی به‌عس و ئاهه‌نگی ڕۆژی له دایكبونی سه‌رۆك نه‌بێت ، مانه‌وه له كورد بوون به‌ره و (عێراقی بوون) ده‌چێت ، ستراتیژی به‌عس هه‌رگیز گۆران له بونیاده‌كانی كاركردنی ناكرێت ، به‌ڵكو تیۆره‌كان هێنده پیرۆزن ، ئه‌گه‌ر له قۆناغێكیش نه‌توانرا پراكتیزه بكرێت ، به‌ڵام ده‌كرێ وه‌ك ستراتیژ وپرۆژه‌ی ئاینده‌یی سه‌یر بكرێت ، ئه‌وه‌ی (عه‌فله‌ق) ناویده‌نێ كورده‌كانی عێراق كه‌مایه‌تیه‌كی كه‌من و به‌شی زۆریان له ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی و توركیا و ئێرانن ، دیدێكی ستراتیژیه ، به دوای بیست ساڵ ئه‌وسا به‌عس ده‌توانێ ئه‌و دیده بسه‌پێنێ ، به‌وه‌ی سیما كلتوریه‌كانی كوردی ، جگه له پاشخانێكی كلتوری عێراقی هیچی ترنین ، سه‌لماندنی مێژووی هاوبه‌ش ئه‌و دیدگا عه‌فله‌قیه له‌و كاته‌دا زیاتر ده‌چه‌سپێ ، كه به دوای ئه‌نفاله‌كان (صدام حسین) به جلی كوردییه‌وه دێته هاوینه هه‌واره‌كان ، له‌وه‌دا (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) ده‌بێته پاڵه‌وانێكی عێراقی ، كه پارێزگاری له ئاین و شوناس و كه‌سێتی عێراقی ده‌كات نه‌ك كوردی ، هه‌ر داكۆكی كردنێك له‌و جۆره كه‌سانه‌ش ته‌نیا به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌عسه ، وه‌ك چۆن ده‌كرێت له داهاتوودا زۆڵێك هه‌بێت بوونی دیكتاتۆر به جلی كوردیه‌وه ببه‌ستێته‌وه ، به بڕوا بوونی دیكتاتۆر به ئازادییه‌وه ، لێره‌وه كورد بوون توانه‌وه‌یه له ناو عێراقی بوون ، مێژووی ئێمه به په‌راوێز كردنه له ناو عێراقدا ، مه‌به‌ست له‌و مێژووه‌یه كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی سوپای عێراقه‌وه زۆربه‌ی له كورد و شیعه پێكهاتبوون ، به‌ڵام دواتر به‌عس به هۆی دروست كردنی قه‌سابخانه و فه‌زای ئیرهاب و ترس و كوشتن له ژێر ئایدیۆلۆژیایه‌كی شۆڤێنیانه‌ی كه دژی هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی خۆرئاوا ده‌بێته‌وه و ده‌یه‌وێ له شێوه‌ی پێغه‌مبه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ش پشت به كلتوری عه‌ره‌ب ده‌به‌ستێ و شارستانیه‌تی خۆرئاوا ره‌تده‌كاته‌وه “لای عه‌فله‌ق فیكری رۆژئاوایی نه‌وه‌ك به ته‌نها عه‌قڵی عه‌ره‌بی داگیر ده‌كات ، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی زه‌مین و ئاسمانیشی لێ‌زه‌وت ده‌كات ، لای (عه‌فله‌ق) رۆژئاوا به‌هه‌ره‌شه رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه ، نه‌وه‌ك به هه‌ڕه‌شه سیاسی و ئابوریه‌كانی ، لێره‌وه پاراستنی رۆحی عه‌ره‌بی له عه‌قلی رۆژئاوایی یه‌كێكه له كاره ستراتیژیه‌كانی به‌عس ، به‌عس كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌ره‌بی داخراوی له كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێی رۆژئاوای لا چاكتره” (7)
ئه‌وه‌ش وای له خه‌ڵكی عێراق كردووه كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو بێت و پێوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌بێت ، به‌ڵكو له ناو ئه‌و سنوره جوگرافیه پێوه‌ندیه‌كان داخراو بن و به‌عس كۆنترۆڵی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كات ، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نفال ده‌كاته كلتورێك بۆ به‌عس ، كلتورێك كه چه‌نده پێوه‌ندی به ئایدیۆلۆژیایه‌ك هه‌یه ، هێنده‌ش قسه‌كردنه‌وه‌یه له گریمانه ئه‌خلاقیه‌كان ، خوێندنه‌وه‌ی (به‌ختیار عه‌لی) بۆ ئه‌نفال ڕوانینێكی میّژووی نییه ، هێنده‌ی دوانه له پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بۆ پاشه‌رۆژ ، چونكه به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال و تێپه‌رین به‌ناو ئه‌و رووداوه ناتوانین له پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بۆ پاشه‌رۆژ قسه بكه‌ین ، ئه‌وه‌ش سه‌یركردنی به‌عسه وه‌ك زانستێك ، به‌عسناسی ئه‌و زانسته‌ی كه ده‌بێ سی ساڵی دوایی ئه‌و رژێمه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی تر تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه بخوێنرێته‌وه پێویسته ئه‌و سی ساڵه‌ی حكومی به‌عس له ڕوانگه‌ی سۆسیۆلۆژیه‌وه بخوێنینه‌وه ، هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی كه ئه‌و ته‌مه‌نه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی تر تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن ، ده‌یانه‌وێ له به‌عسیزم رابكه‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ش نین تایبه‌تمه‌ندیه‌ته‌كانی به‌عس بناسن ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مێژووه خوێناویه رانه‌كه‌ین پێویستمان به خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌عسیناسیانه‌یه ، به‌بێ ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه قسه‌كردن له پاشه‌رۆژ ، قسه‌كردنه له لاوانه‌وه به‌سه‌ر برینه‌كانی نه‌ته‌وه ، ئه‌وه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی “بزربوونی به‌عسناسی ته‌نها مایه‌ی بزربوونی (ئه‌نفالناسی) نییه، به‌ڵكو هۆیه‌كی گه‌وره‌ی تێكچوون و شپرزه بوونی په‌یوه‌ندی ئێمه‌یه به كۆی جیهانه‌وه، چونكه ئه‌م بزر بوونه ئاوێنه‌ی نووشوستی هه‌وڵه‌كانی قوربانیه بۆ ده‌رچوون له‌بازنه‌كانی جه‌للاد، هه‌ر وه‌ك چۆن ئاوێنه‌ی بێتوانای قوربانیشه له ده‌ربازبوون له ته‌ونه‌كانی ئه‌و” (8)
به مانای ئه‌وه‌ی وون بوونی ئه‌و زانسته چه‌ندین خاڵی نێگه‌تیفی له‌سه‌ر ئێمه ده‌بێت ، كه تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ش ئه‌و مه‌ترسیه له نه‌بوونی زانستێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی كلتوری به‌عس مه‌ترسیه‌كه و به‌بێ قسه‌كردن له‌و مه‌ترسیه پرۆژه‌ی سیاسی بۆ پاشه‌رۆژ ده‌خه‌ینه روو ، بۆیه لێره‌وه ئاشت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌عس ده‌بێ به خه‌ونێك كه حزبی كوردی له بێتوانای خۆیه‌وه ده‌یویست له‌گه‌ڵ به‌عس گفتوگۆ بكات ، ئه‌و ده‌یالۆگه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسینی به‌عس نه‌بوو, به‌ڵكو ده‌یالۆگ بوو له‌نێوان دوو هێزی ناكۆك، دوو هێزدان به‌وه نانێت گفتوگۆی نێوان (جه‌للاد و قوربانیه)، به‌ڵكو بۆ به‌عس ده‌یالۆگه له‌نێوان (ده‌وڵه‌ت و یاخی بوو)، ئه‌وه‌ش له بنه‌ماوه بۆ تێنه‌گه‌یشتن له به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه ، تا له به‌عسیش نه‌گه‌ین ، تێگه‌یشتن له ئه‌نفال تێگه‌یشتنێكی ناته‌واوه ، چونكه ناتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخوێنینه‌وه كه به تاوانه‌كه هه‌ڵساوه ، كاتێ نه‌مانه‌وێ له به‌عسناسی نزیك ببینه‌وه ، پێوه‌ندی به‌و ڕووبه‌ره ته‌سكه هه‌یه كه ده‌مانه‌وێ به‌عسی تیا سه‌یر بكه‌ین ، به‌و رووبه‌ره‌ش سه‌یری ئه‌نفال ده‌كه‌ین ، ئه‌و رووبه‌ره‌ی ده‌بێته جوغزێك كه نه‌توانین له كۆی ئه‌و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و ده‌روونیانه نزیك بكه‌وینه‌وه ، بۆیه هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه تاكڕه‌هه‌ند ده‌كه‌ونه ، كه له بری هه‌ر دوو چه‌مكی (به‌عسناسی و ئه‌نفالناسی) ده‌یانه‌وێ ئه‌نفال به پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزم و گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلام ناو ببه‌ن ، ته‌نانه‌ت ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی وه‌ك به‌رهه‌می مۆدێرنه ناوی ده‌به‌ن ، ناتوانن بگه‌ن به مانای جه‌وهه‌ری بۆ ئه‌نفال ، چونكه چه‌نده ئه‌و تاوانه پێوه‌ندی هه‌بێ به پرۆژه‌یه‌كی ئاینی یا ناسیۆنالیستی یا مۆدێرنیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا سه‌یركردنێكه له به‌عسه‌وه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵكو له تیۆرێكی تره‌وه هاتۆته ناو ئه‌نفال ، به‌لای (به‌ختیار) بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال بدوێین ده‌بێ به‌عس بناسین ، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ی كه ناسینی به‌عس به‌و تێگه‌یشتنه‌ی “به‌عس وه‌كو كۆمه‌ڵێك ڕووداو و دیارده و ده‌ركه‌وته و ره‌فتار ببینین و لێگه‌ڕێین ئه‌و ڕووداو دیاردانه قسه‌و به‌ڵگه نه‌وویستی خۆیان بدركێنن و خۆیان ئاشكراكه‌ن ، نه‌وه‌كو هه‌وڵبده‌ین پێش وه‌خت هه‌ندێ زاراوه و چه‌مك داببه‌زێنین و ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و چه‌مك و زاراوانه ته‌فسیر بكه‌ین” (9)
كه‌وابێ ده‌بێ له ڕه‌فتاره‌كان ئه‌وانه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێ سه‌یری رووداوه‌كان بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه به به‌عس ده‌به‌خشێت ره‌فتاری خۆیه‌تی ، سه‌پاندنی هه‌ر جۆره چه‌مك و زاراوه‌یه‌ك به‌ر له سه‌یركردنی رووداوه‌كه وامان لێ ده‌كات له به‌عسناسی نه‌گه‌ین ، به‌عس پێوه‌ندی به مۆد و توێژێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵگای عێراقیه‌وه نییه ، ئه‌و خوێندنه‌وه ماركسیه‌ی ده‌یه‌وێ به‌عس به نمونه‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌یر بكات ، جۆرێكه له خورافات ، چونكه به‌عس بۆرژوازی گۆریووه بۆ گه‌مه‌كردن و به‌رجه‌سته كردنی ده‌سه‌ڵات ، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێ كه به‌عس به دژی گه‌شه‌كردنی بۆرژوازی ده‌وه‌ستێته‌وه ، به‌ڵكو ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنیشی ده‌دات ، به‌ڵام نایه‌ڵێ له هه‌ناوی به‌عس بێته ده‌ره‌وه و ببنه گروپی ئابووری سه‌ربه‌خۆ ، به‌ڵكو له هه‌ناوی خۆیدا ده‌یهێڵێته‌وه ، چونكه بونیادێك دروست نابێت كه ببێ به زه‌مینه بۆ ئازاد بوونی بۆرژوازی عێراقی ، ئه‌و له بنه‌ره‌تدا به‌ربه‌ست دروست ده‌كات نایه‌ڵی بۆرژوازی عێراقی ببێ به خاوه‌ن ووشیاری ، له‌و كاته‌شدا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دوو چه‌مكی فه‌لسه‌فی ئه‌وانیش (گوتراو / ئاره‌زوو) گوتراو چه‌مكێكه خوێندنه‌وه‌ی به‌ره‌و یه‌ك ئاستی ڕووداو بردووه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه ، حه‌قیقه‌ت ببێته شوبهاندنی به ڕووداوێكی نێو مێژوو ، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه نه‌بووه بۆ ئه‌نفال ، به‌ڵكو ته‌ئویلێك بووه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌نفال له ڕووداوێك كه تووشی پرسیاری هه‌نووكه‌ییمان نه‌كات ، به‌ڵكو له ناو پرسیاری ئاماده ده‌ره‌نجامێك بۆ رووداوه‌كه ده‌دۆزینه‌وه ، بۆیه گوتراو چه‌مكه‌یه‌كه پێوه‌ندی به‌كزی توانای خوێندنه‌وه هه‌یه له پشت (گوتراو) حه‌قیقه‌تی شاردنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر فرۆیدیانه قسه‌بكه‌ین ده‌ڵێین له پشت زه‌لله‌ی نووسین حه‌قیقه‌ت شاردراوه‌ته‌وه ، بۆیه كاتێ (به‌ختیار) ئه‌و ڕاستیه ئاشكرا ده‌كات ، كه گوتراو توانای ناسینی نییه ئه‌گه‌ر له به‌عس تێنه‌گه‌ین ، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی رێگه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه كه ئه‌نفال بناسین ، به‌ڵام هێشتا كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی گوتراو به‌ره‌و جۆرێك له ده‌سخه‌رۆدانمان به‌رن ، به‌وه‌ی كه‌س توانای نیه له ئه‌نفال قسه بكات ، ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی ئه‌نفال كراوه‌كان نه‌بێت ، به قسه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه بێت ده‌بێ له ئه‌نفال بێده‌نگ بین ، تا ئه‌و ساته‌ی قوربانیانی ئه‌نفال دێنه‌وه رووداوه‌كانمان بۆ بگێڕنه‌وه ، جارێ گومان له‌وه ناكه‌م ئه‌و قسه‌یه هاوسۆزانی به‌عس ئه‌وانه‌ی ستایشی ئه‌نفالیان كرد ، هه‌ر خۆیان ده‌زانن بۆچی ئه‌و قسه بێمانایه ده‌كه‌ن ، ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌و گوتراوه حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه زه‌لله‌ی نووسین ناتوانێ ئه‌و مانا شاراوه‌یه وون بكات كه (به‌ختیار عه‌لی) له شكست هێنان به چه‌مكی گوتراو توانیویه‌تی خوێندنه‌وه بۆ ناسین بگه‌یه‌نێته نێو ڕوانینی رووداو له رێگه‌ی چه‌مكی (ئاره‌زوو) .
پێوه‌ندی ئاره‌زوو به به‌عسه‌وه چیه ! ؟ ئه‌و چه‌مكه به دوای تێگه‌یشتن له به‌عسه‌وه هاتووه، یا به مانایه‌كی تر له ناو خوێندنه‌وه‌ی تیۆری به‌عسیزمه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ، ئاره‌زووكردنی به‌عسه له كوشتن كه درێژه دانه به كلتورێكی خوێناوی كۆمه‌ڵگای عێراقیه‌وه ، فه‌رمانره‌وایی به‌عسه كوشتن ده‌كاته ستراتیژێك بۆ ئاره‌زوو ، به‌عسیش سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌و سیمبوله ، به واتای (صدام حسین) ده‌بێ به ڕه‌مزێك بۆ به‌عس و به‌عسیش بۆ سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگا ، ئه‌وه‌ش بۆ قۆرخ كردنی هه‌ر كردارێكه كه له ئاره‌زوی به‌عسی وه‌رگرتووه “ئاره‌زووی بوون به‌دروستكه‌ری یه‌كه‌می هه‌موو گۆرانكاریه‌كان و به‌رووداوسازی مه‌زن” (10) .
بۆیه سه‌رۆك له عێراقدا ده‌بێ به سێنته‌ری ده‌سه‌ڵات، كه دواجار ئه‌و سێنته‌ره له ناو به‌عسدا ڕه‌گێكی كۆنكرێتی قایم ده‌كات ، هه‌موو ده‌زگا و ناوه‌نده‌كان جگه له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس شتێكی دی به‌رهه‌م ناهێنن ، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌كان ده‌بنه‌وه وێنه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵات نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، میدیاكان و زانكۆ و كه‌رتی تایبه‌ت له دواجاردا له بڕی ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ، كه به‌ختیار ناویده‌نێ گۆرینی (كایه‌ی ده‌سه‌ڵات) بۆ (كایه‌ی سێبه‌ر) ، كاتێ ده‌سه‌ڵات ده‌گۆردرێ به سێبه‌ر ، ئه‌و كاته دامه‌زراوه‌كان نین كه ئه‌كتیڤن ، به‌ڵكو به‌عسی بوونه ، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌عسی بوون ئه‌و رۆڵه به كارگێری نێو دامه‌زراوه‌كان ده‌درێت ، ئه‌و ساته دامه‌زراوه‌كان له بڕی وه‌زیفه‌ی خۆیان وه‌زیفه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرن وه‌زیفه‌ی به‌عسی بوون ، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات دامه‌زراو له (كایه‌ی ده‌سه‌ڵات) بۆ (كایه‌ی سێبه‌ر) بگۆردرێت ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی دیدێكی به‌عسی بوون نییه ، به‌ڵكو (كایه‌ی سێبه‌ر) به مانای ئاماده‌كردنی كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌عس ، زانكۆ ده‌بێته شوێنێك بۆ ئاماده‌كردنی سه‌رباز ، رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن ده‌بنه كه‌ناڵێك بۆ ئاماده‌بوونی گۆڕانه‌كانی به‌عس ” له‌م جۆره كه‌ش و هه‌وایه‌شدا نه‌وه‌ك كایه كۆ مه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان ئیفلیج ده‌بن ، به‌ڵكو نواندنی هه‌ر چالاكیه‌كی ئازاد ده‌بێته كارێكی ئه‌سته‌م” (11) .
چونكه له بنه‌ماوه دامه‌زراوه‌كان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێك نین كه ده‌نگیان هه‌بێت ، به‌ڵكو سێبه‌ری به‌عسن ، به سێبه‌ر بوونیش دۆخێكی ئیفلیج بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌خوڵقێنێت ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی كه دامه‌زراوه‌كان توانای ڕۆڵێكی ئه‌و تۆیان نییه له به‌رامبه‌ر پڕۆژه‌كانی به‌عسدا ، ئه‌وه سه‌رۆكه بیر ده‌كاته‌وه و قسه ده‌كات “إژا قال صدام قال العراق و إژا قال العراق و قال صدام” گوتراو یه‌كێكه ، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌یڵێت گوتراوێكه بۆ ناو سه‌رجه‌م كایه‌كان ، عێراق له بنه‌ره‌تدا هیچ ناڵێت ، تا سه‌رۆك بڕوای پێ بهێنێت ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات سه‌رۆكه ، قسه‌كردنی سه‌رۆكیش بۆ ناو سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه ، كایه‌كان به ئاستێك نزم ده‌بنه‌وه ، تا ناوه‌نده به‌عسیه‌كان بگه‌نه ئاستی باڵا ، له‌وه‌شدا به‌ختیار ده‌یه‌وێ شوناسێكی تر به (سه‌رۆك و به‌عس) ببه‌خشێت ، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی پێی وابوو ته‌نیا له ڕێگه‌ی كوشتنه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌گۆڕێت ، ئه‌وه بێتوانایی تێگه‌یشتنه له به‌عس ، چونكه تێگه‌یشتن له به‌عس له‌سه‌یركردن له دڕه‌نده‌یی نه‌هاتووه ، به‌ڵكو له‌و بونیاده‌ی كه دڕه‌نده‌یی به‌رهه‌م دێنێت ، ئه‌و بونیاده دره‌نده‌ییه‌ی لای هه‌ر به‌عسییه‌ك له دامه‌زراوێك بوونی هه‌یه ، ئه‌وه‌ش خه‌ونی بوونه (صدام) بوون نییه ، به‌ڵكو (صدام) كه‌سێكه كه‌س شایه‌نی ئه‌وه‌ی نیه بگاته ئاستی “به‌عس ده‌یه‌وێت سه‌ركرده بچوكه‌كانی خواره‌وه ، هه‌رگیز جورئه‌تی خۆشوبهاندنیان نه‌بێت به صدام” (12) .
چونكه صدام سه‌نته‌رێكه ئه‌وه به‌خته‌وه‌ری بۆ عێراق دێنێت ، ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كه‌سانێكی نێو دامه‌زراوه رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پێوه‌ندی به ئاستی لێهاتووی ئه‌و كه‌سه نیه ، ئه‌وه سه‌نته‌ره لێهاتووه ، بۆیه كاتێ ڕه‌خنه‌ش ئاراسته‌ی ئه‌و سێنته‌ره ده‌كه‌ین كه له (صدام) ه‌وه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ (به‌عس) نابێ (كلتوری به‌عس) و ئه‌نفال له یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه ، چونكه ره‌خنه گرتن له‌و كلتوره ره‌خنه گرتنه له‌و عه‌قڵه‌ی له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا ئاره‌زووی كوشتن ده‌كات ، ئاره‌زوویه‌ك كه جه‌نگ له‌گه‌ڵ (ئێران) به‌رپا ده‌كات ، هه‌مان (ئاره‌زوو) شه ئه‌نفال دروست ده‌كات ، بۆیه ڕه‌خنه‌گرتن له‌و عه‌قله شتێ نیه پێی بووترێت ، عه‌قڵ چۆن ئاره‌زوو ده‌كات ئاوا نه‌خشه‌ی زهنیه‌ت دروست ده‌كات، به‌ڵكو ئاره‌زووی كوشتنه نه‌خشه بۆ عه‌قڵ ده‌كێشێت، له‌وه‌شدا به‌عس نه‌مریی له‌عه‌قڵ وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌و نه‌مرییه ده‌دات به‌ئه‌نفال، چونكه به‌لایه‌وه ئه‌وه نه‌مریی نییه كه‌بیركردنه‌وه‌ی عه‌قلانی ده‌گه‌ینێت به به‌خته‌وه‌ری، به‌خته‌وه‌ری به‌عس له كوشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌نفالیش سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكه كه به ڕووی ئه‌وانه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئینتیمای به‌عس بوو بن .
كاتێ فانتازیای ترس و كوشتن لای به‌عس له سنوری جوگرافیای عێراق نه‌مێنێته‌وه و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره‌ش بڕوات ، ئه‌و كاته جیهان چاوپۆشی ناكات ، به‌ڵكو هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ر فانتازیای كوشتن ، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو روو ده‌دات پێوه‌ندی نییه به‌پێشێل كاری مافی مرۆڤ و هێرش كردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی بچوك، به‌ڵكو مه‌ترسی لای هاوپه‌یمانان دروست ده‌كات، هه‌رگیز ژماره‌ی قوربانیانی هه‌ر دوو جه‌نگه‌كه‌ی به‌عس زیاتر نییه له‌قوربانیانی كاره‌ساته‌كانی ناوه‌وه‌ی عێراق، كه به‌عس كردوویه‌تی به قه‌سابخانه، لێره‌وه هاوپه‌یمانان له‌خه‌می تراژیدیاكانی مرۆڤایه‌تیدا نه‌بوون، به‌ڵكو گه‌مه‌یه‌ك كه به‌به‌عس ره‌وابینراوه گه‌مه‌یه‌كه ده‌بێ له‌ناو خۆیدا بیكات نه‌ك له‌ده‌ره‌وه، به‌لای (به‌ختیار) ه‌وه ئه‌وه مۆدێرنه‌یه به‌رپرسیاره له‌و فراوان بوونی فانتازیایه، چونكه مۆدێرنه‌یه ئه‌و فانتازیا سیاسیه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنێ، كه سوپایه‌كی گه‌وره‌و ده‌وله‌َتێكی نوێی پێده‌دات، مۆدێرنه‌یه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌عس له‌ناو ماڵه‌كانمان ڕه‌گ داده‌كوتێت و ناچارمان ده‌كات ئه‌و ترسه له‌ناوماندا چه‌كه‌ره بكاته‌وه ، هه‌ستكردن به‌جه‌به رووتی به‌عس و بچووككردنه‌وه‌ی ئێمه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، بۆیه ماهیه‌تێك كه به‌عس له ته‌له‌فزیۆنی وه‌رگرێته‌وه و وه‌زیفه‌یه‌كی تری پێده‌به‌خشێ ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه كۆنترۆڵی ویست و خه‌ون و عه‌قڵی مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌كات ، كه پێوه‌ندی هه‌یه به‌و بێتواناییه‌ی ده‌وڵه‌ت ، كه كاتێ به‌عس ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست ، بۆیه ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و .. مێژووی مرۆڤی عێراقی ده‌ست پێ بكات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی پێش خۆیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ئینتیمای بۆ بكه‌ن، ئینتیما نه‌كردن هه‌ستكردنه به مانه‌وه‌ی ڕووبه‌رێك كه نه‌هاتۆته ناو سیستم ، سیستمێك ئه‌وانه‌ی به‌و عه‌قلیه‌ته نامۆن ده‌بێ شوێنه واریان نه‌مێنێت ، ئه‌نفال گه‌شاوه‌ترین نمونه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌یه كه به‌عس په‌یره‌وی ده‌كات، چونكه له بنه‌ماوه ترسه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سستی بۆ ده‌وڵه‌ت “به‌عس كه ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وا، ده‌زانێت كه پێویسته جۆره ده‌وڵه‌تێكی دیكه دروست بكات ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ش دروست بكات ده‌بێت ده‌زگاكانی به هه‌موو لایه‌كدا گه‌شه بكات، ده‌بێت ده‌زگاكانی په‌لبكێشنه ناو هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانی ژیانه‌وه ، ده‌بێت هه‌موو هاووڵاتیه‌ك به سه‌ده‌ها داوی جۆراو جۆر و گرێی كوشنده‌وه به ده‌وڵه‌ته‌وه گرێبدرێنه‌وه” (13) .
باشترین ئینتیماش راكێشانی هه‌زاره‌ها لاوه بۆ ڕێزی سوپا و كردنیان به سه‌رباز ، بوونه سه‌ربازی ته‌نیا زه‌وتكردنی ئیراده‌ی ئه‌وانه نیه كه له‌ناو سوپادان، به‌ڵكو زه‌وت كردنی ئیراده‌ی ئه‌وانه‌شه كه له ده‌ره‌وه‌ی سوپادان ، بوونه سه‌ربازی چوونه رێزی سوپایه‌كه ، كه ژیان له‌وانیدیش تاڵ ده‌كات ، ئه‌و سوپایه‌ی كه به ڕووداوی ئه‌نفال هه‌ڵده‌ستێت ، چه‌نده ئه‌نفالكردنی قوربانیه‌كانه ، به قه‌د قوربانیه‌كانیش سه‌رباز قوربانیه‌كی تره كه له بنه‌ماوه خۆی به بكه‌ر ده‌زانێت ، بۆیه له ئه‌نفالدا جیاوازیه‌ك نییه له نێوان (پێشمه‌رگه و جاش) یه‌كه‌میان ده‌كه‌وێته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال، ئه‌ویتریش به‌شداری ده‌كات له ئه‌نفالكردن، بۆیه ستراتیژێك كه ئه‌نفالكردنی هه‌ردووكیانه كوشتنی ئیراده‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی دووه‌م بمێنێته ئه‌وه جه‌سته‌یه‌كی به‌عسیه ، خاڵی كراوه له كورد بوون ، جه‌سته‌ی ئه‌و بووه به سێبه‌ر ، وه‌ك جه‌سته‌ی ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه‌ی نه‌ك هه‌ر ده‌بنه سێبه‌ر ، به‌ڵكو سێبه‌رێكی دڕنده‌ن ، چونكه سه‌رباز له ڕوانگه‌ی به‌عسه‌وه، ئه‌وه نییه له پێناو ئازادی ده‌جه‌نگێ، به‌ڵكو ئه‌و كائینه‌یه ده‌بێ له پێناو به‌عسدا “تا دوا ئه‌ندازه سادییانه ره‌فتار بكات و تا دوا ئه‌ندازه‌ش ماسۆشییانه بژی، تا دوا پله له مه‌ترسیدا بژی، واته نابێت هه‌ستی ئه‌خلاقییانه‌ی به‌رامبه‌ر ژیانی كه‌سانی تر و به‌رامبه‌ر به‌چاره‌نووسی خۆی هه‌بێت” (14) .
ئه‌و ئاره زووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز ، لای به‌ختیار ئاره‌زوویه‌كی نائاساییه كه به دووری ده‌كاته‌وه له‌عه‌قڵ، چونكه سه‌ربازبوون ئاره‌زوویه‌كه بوكوشتن، لێره‌دا كوشتن له نیوان (بكوژ و كوژراو) گرنگیه‌كی ئه‌و تۆی نییه، كه هه‌ڵسایت به‌كوشتنی دوژمنی به‌عس قاره‌مانیت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی قاره‌مانیش نه‌دۆڕێنیت ده‌بێ بكوژرێی ، بۆیه ئاره‌زووی كوشتن ، ئاره‌زووی مه‌گدۆستییه بۆ ناونانی ئه‌و مرۆڤه له ناو فه‌زای قاره‌مانێتی ، تۆ كه ده‌كوژیت میدالیای شه‌ره‌فی ئازایه‌تی ده‌خه‌یته سه‌ر شانت ، شه‌ره‌فی پاراستنی به‌عس، كه كوژراشی شه‌هیدی به‌عسی، شه‌هیدێك كه له هه‌موومان پیرۆزتره ، ئه‌و كاته میدالیای ئازایه‌تی له شانی تۆوه ده‌چێته شانی براكه‌ت یا كوڕه‌كه‌ت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه ئه‌ندامی تری ئه‌و خێزانه ببنه قوربانی تر بۆ به‌عس ، تاوه‌كو وه‌ك براكه‌ی یا وه‌ك باوكی له پێناو به‌عس دا بكوژرێت ، ئه‌و نووسینه‌ی (به‌ختیار عه‌لی) به ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز نییه بۆ ئه‌نفال ، به‌ڵكو له ناو ئه‌و جیاوازییه‌وه, ره‌خنه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی تر، كه خۆیان له‌خوێندنه‌وه‌ی عه‌قلیه‌تی به‌عس دزیوه‌ته‌وه ، بۆیه ئه‌نفال به ململانێی ناسیۆنالیزم ناوده‌به‌ن ، یان بۆ كۆتایی شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌یگه‌رێننه‌وه به‌شی زۆری ڕۆشنبیرانش بۆ ئیسلام ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ، سه‌رباری هه‌ندێك سیما كه به‌عس شه‌رعیه‌ت به‌و كاره‌ی ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی ، به‌ڵام به لای (به‌ختیار) ه‌وه ئه‌و كاره “گواستنه‌وه‌ی گوناهه‌كانی به‌عسه بۆ ملی ئاین كه‌من پێموایه له جه‌وهه‌ردا ئاین خۆی یه‌كێكه له قوربانیه‌كانی به‌عسه” (15) .
لێره‌وه گومانی به‌ختیار ده‌ست پێده‌كات ، گومانێك پێمان ده‌ڵێ ده‌بێ گومان بكه‌ین نه‌ك توڕه بین …گریان و توره بوون توانای كه‌شف كردنی ماناكانیان نییه ، ئه‌وه گومانه له‌و زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه ده‌بێته رێگه‌دان به به‌عس كه ئه‌نفال بخوڵقێنێت ، گومان رێگه نادات له خوێندنه‌وه‌ی رووداو ده‌مامكه‌كان هه‌ر له شوێنی خۆیان بن ، با رووداوێكی مێژوویش بێت ، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و مێژووه ده‌بێ توانای ئه‌وه‌مان هه‌بێت ئه‌و ده‌مامكانه فڕێبده‌ین و سیمای راسته‌قینه بناسین ، ئه‌وه‌ش بۆ گوناهباركردنی (رابردوو) و (كۆمه‌ڵگا) یه ، كه هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی قه‌سابخانه ، كاتێ كۆمه‌ڵگا له ته‌ك ئه‌و رابردووه قه‌سابخانه دروست ده‌كه‌ن ، ده‌بێ ئه‌و چه‌مكه‌ش تێكبشكێنین و مانایه‌كی تری پێبده‌ین كه جه‌نگ له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و بێت له ده‌ست به‌رامبه‌ر ، بۆیه ئه‌و ده‌نگه‌ی له ئه‌مرۆدا ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت ئه‌نفال كارێك بوو له ده‌ستی به‌عس ده‌رچوو ، له ناخدا ئه‌و ده‌نگه ده‌یه‌وێ له ئه‌نفال خۆشبێت ، ئه‌وه‌ش وه‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌ی دڕنده‌یی و به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی كوشتنه له به‌عس ، ستایشكردنیه‌تی بۆ ره‌گ داكوتانی زیاتری خوێن ، كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به تێگه‌یشتنه له به‌عسه‌وه ، به‌عسیش كه هه‌ڵگری ئاره‌زووی كوشتنه ئاره‌زووێك له خۆشنوودی ئه‌و هاتووه بۆ مردنی ئه‌وانیتر ، هه‌ستكردنه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ستراتیژه‌ی كه بۆ ئاره‌زوو هه‌یه‌تی ، دڵنیابوون له‌وه‌ی ئاره‌زووی كوشتن ئاره‌زووی شكۆمه‌ندی ده‌سه‌ڵاته ، ساته‌وه‌ختی ئه‌نفال ساته وه‌ختی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌یه‌تی ، گه‌شانه‌وه‌ی پێوه‌ندی دبلۆماسی و په‌ره‌پێدانی ئاستی روناكبیریه ، شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌ك (نزار قبانی) ده‌كه‌وێته ستایشكردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و له (مه‌ربه‌د) ی شیعریدا ده‌ڵێت “به خۆشه‌ویسته‌كه‌م بڵێن له به‌غدا با ببێ به به‌غدایی / وا فارسه‌كان كۆچیان كرد وشادی و خۆشی گه‌ڕایه‌وه” له‌ولایه‌ش ژنه شاعیری كویتی (د.سعاد صباح) ناوی قه‌سیده‌یه‌كی ده‌نێ “خوده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقیم بده‌رێ هه‌زار شیعرت پێ ئه‌ده‌م” خوده‌ی سه‌ربازی عێراقی ده‌بێته سیمبولێك بۆ پیرۆزی ، كاتێ دوو ساڵ نابێت ئه‌و سه‌ربازه ووڵاته‌كه‌ی داگیر ده‌كات و له پرسیارێكی ڕۆژنامه نووسی له باره‌ی ئاخۆ ئێستا هه‌ڵوێستی گۆراوه پاساوی ئه‌و خانمه شاعیره ئه‌وه‌یه “كه ئه‌و نه‌گۆراوه ، به‌ڵكو ئه‌وه سه‌ربازی عێراقییه گۆڕاوه” بۆ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه ، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی خۆمان ، كه دیاره ئه‌و دوو نمونه‌یه بۆ ئه‌وه بوو ، كه ئه‌و دۆخه بۆ به‌عس دۆخێكی هه‌ستكردنه به سه‌ركه‌وتن ، به‌وه‌ی ئاره‌زووی كوشتن به‌خته‌وه‌ری مسۆگه‌ر ده‌كات ، ئه‌و ئاره‌زووه ده‌گاته چله پۆپه و ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له ساڵانی جه‌نگ له كورد هه‌یبوو ، له ڕێگه‌ی ئه‌نفاله‌وه شكست به‌و ترسه‌ی دێنێت ، هه‌ستكردن به سه‌ركه‌وتن له جه‌نگ ، به دوای ئه‌نفاله‌وه دڵنیا بوونه له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی ، چونكه ئه‌نفال ئاهه‌نگێكه بۆ ئاره‌زوو “تێركردنی ئاره‌زووی كوشتنه ، ئاره‌زوویه‌ك كه ساڵه‌های ساڵه له ناو خوێن و ده‌ماری مرۆڤه ساده‌كانی عێراقدا گه‌وره كراوه ، هه‌موو تێركردنێكی ئاره‌زووش ، له جیهانی به‌عسدا له شێوه‌ی ئاهه‌نگدا ده‌شكێته‌وه” (16)
به‌ڵام ئاره‌زوو چه‌مكێكه كاتێ له به‌ره‌كانی جه‌نگدا سه‌ربازه عێراقیه‌كان هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن ، له ریزی ئه‌و سوپایه و له‌شكرێك سه‌ربازی ڕاكردوو خۆیان له كونجێكی ماڵ حه‌شار ده‌ده‌ن ، ئه‌و كاته ئاره‌زووی كوشتن لای به‌عس ، ئاره‌زوویه‌كه نه‌چۆته ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی سه‌ربازانه‌وه ، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی شكستێكه كه ئه‌و گرێیه لای به‌عس قوڵتر ده‌كاته‌وه به‌عس له‌وه تێده‌گات كه كوشتن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی به‌عس كردوویه‌تی به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵات ، ئاره‌زوویه‌كه نه‌یتوانیووه بیپه‌ڕێنێته‌وه نێو گیانی عێراقیه‌كان ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی ژیان له ئاره‌زووی كوشتن گه‌وره‌تر بوو ، به‌ڵكو كوشتن ئه‌و ئاره‌زووه‌ی ده‌یه‌وێ جوگرافیای عێراق بكات به جوگرافیای مه‌رگدۆستی ، دیدێكی فاشیانه‌ی شكست خواردووه ، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌یه كه (علی حسن المجید) دانی پیا ده‌نێت ، كه به‌عس ویستویه‌تی له ڕێگه‌ی ئه‌نفاله‌وه كورد له كه‌ركوك نه‌هێڵێت ، كه‌چی دانیشتوانی كورد ژماره‌یان زیاتر بووه له‌وه‌ی كه‌متر بێته‌وه ، به‌ختیار له رێگه‌ی چه‌مكی (ئاره‌زووی كوشتن) كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نفال ناهێنێت ، چونكه به لایه‌وه ئه‌نفال له ئێستادا ده‌ژیێت ، بۆ ئه‌وه‌ش ئاره‌زوو له زه‌مه‌نی كوشتنی به‌عسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن له لایان ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له رێگه‌ی حزبه‌كان و كۆمه‌ڵگا ئه‌نفالیان فه‌رامۆش كردووه، ئه‌وه‌ش به ته‌نیا فه‌رامۆشكردنی قوربانیه‌كانی ئه‌و رووداوه نییه ، به‌ڵكو فه‌رامۆش كردنی ئه‌نفال وه‌ك ڕووداوێكی رابردوو كه به وه‌همی گه‌شبینی خۆمان ده‌سخه‌رۆ داوه ، راپه‌رین بووه ئه‌و بیانووه‌ی كه گه‌شبینی به‌خشیه سیاسی كورد ، سیاسیه‌كانیش ئه‌و وه‌همه‌یان له ناو كۆمه‌ڵگا كۆنكرێت ڕێژ كرد ، ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆڕاندنی راپه‌رین ، چونكه راپه‌ڕین نه‌یتوانی پرسیار له ئه‌نفال و هه‌موو تراژیدیاكانی تر بكات ، كه به‌عس خستیه جه‌سته‌ی ئێمه‌وه ، به‌وه‌ش راپه‌ڕین زمانی وه‌سفی دۆڕاند ، راپه‌ڕین كاتێ گه‌شبینی كرده پرۆژه‌ی ئێمه ، به‌و گه‌شبینیه چه‌مكی ئاره‌زووی كوشتنی به‌عسی كرد به ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن ، كه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی به‌عسه ، كاتێ حزبی كوردی ئه‌نفال فه‌رامۆش ده‌كات و كۆمه‌ڵگاش به‌شدار ده‌بێت له‌و فه‌رامۆش كردنه ، ئه‌وه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ دۆخێكی به‌عسی بوون ده‌خوڵقێنێت ، مه‌به‌ست له‌و دۆخه ئه‌و مۆراله به‌عسییه كه ئاره‌زووی كوشتن له ناو هێزه سیاسییه‌كان به‌رز راده‌گرێت ، حزبی بوون گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و مۆراله‌ی كه له پێشوودا ئاماده‌گی هه‌بوو ، به تایبه‌ت له ره‌فتاری حزبه باڵا ده‌سته‌كان ، كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن هه‌یه ، چونكه فه‌رامۆشكردن ده‌بێته‌وه جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاره‌زووی كوشتن با نمونه‌یه‌ك له شه‌ڕی حزبه‌كان بێنینه‌وه كه چۆن ئاره‌زووی كوشتن ئاره‌زوویه‌كه له پاڵ مه‌رگ بوار بۆ سێكس ده‌كاته‌وه ، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌خلاقێكی خوازراوی به‌عسه ، لاقه‌كردن (اغتصاب) ئه‌و چه‌كه به‌عسییه‌ی به‌رامبه‌ر خێزانی كورد په‌یڕه‌و كراوه .
لاقه‌كردن یه‌كێكه له دیارده باوه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای سه‌ركوت كراودا كه مرۆڤ په‌نای ده‌باته به‌ر ، به هۆی هێرش كردنه سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مێینه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی نێرینه‌یی ، بۆیه ده‌بێ له‌وه دڵنیابین كه ئه‌و كرده‌یه پرۆسه‌یه‌كی سێكسی به‌رهه‌مدێنێ ، یاخود هێرش كردنه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا ؟ دیاره لاقه‌كردن پێوه‌ندی به هه‌ردوو ڕوویانه‌وه هه‌یه ، چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ركوتكراودا كه هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كی سێكسی حه‌رامكراو بێت ، مرۆڤ له هه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌وڵی لاقه كردنی جه‌سته‌ی مێینه ده‌دات ، به هۆی ئه‌و هه‌موو گرێ ناخیانه‌ی خود تووشی نه‌خۆش بوونی كردووه ، كه هه‌ر ئه‌و گرێیانه‌ش له ساتی نه‌بوونی بوار بۆ لاقه‌كردنی مێینه ، ئه‌وا په‌نا ده‌باته به‌ر مناڵ ، كه ئه‌وه‌ش له ساته وه‌ختی جه‌نگ و بێئاگایی خێزان له ئه‌ندامه‌كانی مناڵ ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌و هه‌ره‌ِه‌شه‌یه به هۆی ده‌سخه‌رۆدانی ، یاخود به ناردنه سه‌ركار له‌لایان خێزانه‌كانیانه‌وه بۆ بژێوی ماڵ ، مناڵی كورد له جه‌نگی (ئێران و عێراق) به هۆی شه‌ڕ و رۆیشتنی باوكه‌كانیان بۆ به‌ره‌ی جه‌نگێكی كاولكاری ، تووشی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بوونه‌وه ، بۆیه له زۆربه‌ی كات دایك نه‌یده‌توانی یا نه‌ده‌پرژایه سه‌ر مناڵه‌كه‌ی له كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كاندا ، یاخود له زۆرینه‌ی جاردا دایك بۆ خۆی ده‌كه‌وته به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌لایان جاش و پیاوانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ، له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی پیاوانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامیان ده‌دا ، پێوه‌ندی نه‌بوو به غه‌ریزه‌ی سێكسییه‌وه ، هێنده‌ی ده‌یانویست سووكایه‌تی به كه‌رامه‌تی كه‌سی كوردیه‌وه بكه‌ن ، به‌و ناوه‌ی پیاوه‌كه‌ی له جه‌نگدا پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌كات و ژنه‌كه‌شی ده‌خه‌نه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی ، تا به‌و كاره هه‌ست به بچووكی خۆمان بكه‌ین و دان به زه‌بروزه‌نگی به‌عس بێنین ، ئه‌وه‌ش بڕیارێكی هه‌ڵچووی ئه‌ندامی ده‌زگا ئاسایشه‌كانی ده‌وڵه‌ت نییه ، به‌ڵكو ده‌زگای ئاسایش به پلانێكی داڕێژراو كاری بۆ لاقه كردنی ژنی كوردی كردووه ، ئه‌وه‌ش له كاتی شه‌ڕی حزبه‌كان په‌ڕیه‌وه نێو عه‌قلی حزبی كوردیه‌وه ، چونكه ئه‌ندامی سێكسی پیاو لای كورد ئامرازی ئه‌شكه‌نجه‌دان و چه‌وسانه‌وه‌یه ، ئه‌و كاره له كاتی شه‌ڕدا ، مانایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌دۆزێته‌وه ،كه مانای غه‌ریزه‌یی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه بۆ مانای تۆڵه كردنه‌وه ، ئه‌وه‌ش كارێكه به‌عس ده‌ستێشخه‌ری تیاكرد و هه‌ندێك له حزبه‌كان له دوای راپه‌ڕین دووباره‌یان كرده‌وه ، لاقه كردن ئه‌گه‌ر چی به درێژایی مێژووی كورد بوونی هه‌بووه ، به‌ڵام فاكته‌ره‌كانی جودا بوونه‌وه ، له گوندێك بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌ی ئابڕوو په‌یڕه‌وكراوه ، وه‌ك چۆن به‌عسییه‌كان بۆ سووك كردنی كه‌سێتی كوردی په‌نایان ده‌برده به‌ر ، حزبه كوردیه‌كانیش له شه‌ڕی ناوخۆ بۆ خه‌ساندن و ئه‌تككردنی حزبی به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌ویان كردووه ، بۆیه ئه‌وه‌ی له كۆتایی له ناو یه‌ك ته‌وه‌ر كۆیان بكاته‌وه مه‌سه‌له‌ی چه‌مكی ئابڕوو بردنه (17) .
بۆیه ئه‌و ئه‌خلاقه به‌عسییه پێوه‌ندی به‌و گه‌شبینیه هه‌یه كه له راپه‌ڕیندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت ، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی زوو ئه‌نفال فه‌رامۆشده‌كات ، به فه‌رامۆشكردنی ئه‌نفال ، به واتای سڕینه‌وه‌ی تراژیدیا و كوشتن وه‌ك دیارده‌یه‌كی نۆرماڵ له كۆمه‌ڵگای كوردی سه‌یری ده‌كات ، ئه‌و كاته‌ی قوربانیه‌كان بیر ده‌چنه‌وه و گه‌شبین ده‌بین به‌وه‌ی ده‌چینه ناویه‌وه ، له‌وێدا ئه‌وه‌ی توانای گێڕانه‌وه له ده‌ست ده‌دات زمانه ، نه‌بوونی زمان ده‌لاله‌ته بۆ مردنی فیكر ، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مانا هایدگه‌ریه‌كه بۆ زمان .
ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا گومانی ئه‌وه‌مان لا دروست ده‌كات كه شۆرش هه‌ڵگری فكرێك نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری گوتارێكی (ئه‌نتی به‌عسیزم)ه، ئه‌گه‌رچی به‌و فه‌رامۆشكردنه چه‌مكی (ئه‌نتی)ش له‌به‌عس وه‌رده‌گرێته‌وه، زمان توانای ئه‌وه‌ی نیه گوزارشت له ئه‌نفالبكات ، ئه‌گه‌ر سنوری خۆی نه‌به‌زێنێت، ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت هه‌ڵسێت به دواندنی ئه‌ومردنه ((بگاته خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و چركه‌یه‌ی كه‌جه‌للادو قوربانی بێده‌نگ به‌رامبه‌ریه‌كدی ده‌وه‌ستن‌و جگه له‌مردن هیچی دیكه به‌یه‌كه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه))(18).
كاتێ زمان ده‌كه‌وێته نێوان قوربانی و جه‌للاد ئه‌وساته ناتوانین له‌به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی ئه‌وكاره‌ساته بێینه‌گۆ، ئه‌وكاره‌ساته‌ی له‌دواجاردا له‌ده‌نگی ده‌خات، بۆیه به‌زاندنی ئه‌و سنوره كارێكی ئه‌سته‌مه، چونكه ناتوانێ ئه‌وتراژیدیایه بێنێته‌وه قسه، ئه‌وه‌سه‌ڕه رای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رامۆشكردنی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، واته ده‌مانه‌وێ ئه‌و پێوه‌ندیه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان (ئه‌نفال و زمان) بسرینه‌وه، به‌سڕینه‌وه‌ش ئه‌وه ناتوانێت له‌حه‌قیقه‌تی هه‌ر یه‌كێكیان تێبگه‌ین، لێره‌وه ئه‌وزمانه‌وه سفیه‌ی كه له‌ڕاپه‌رین له ده‌ستی ده‌دین، چه‌نده پێوه‌ندی به‌وه‌همی گه‌شبیی ئێمه هه‌یه، هێنده‌ش په‌یوه‌سته به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئه‌نفال كه‌نابێت به‌ڕابردوو (كه‌ڕووداویكیش نه‌بووه ڕابردوو واته زمان ناتوانێت هه‌رگیز چنگ له‌قوڵاییه‌كانی گیر بكات)(19).
بۆیه ئه‌نفال كه‌له‌ئێسته‌دا له‌گه‌ڵماندا ده‌ژیێت، ئه‌و گه‌شبینیه‌ی ئێستامانی پڕكردووه له‌مه‌رگدۆستی، به‌ڵام مه‌رگێك دانی پیانانێت، ئه‌وه‌ش شكاندنی وێنه‌ی قاره‌مانیه‌تی ئێمه‌یه، كه حزب له دنیای كوردی نایه‌وێ دانی پیابنێت، ئه‌نفال گومانكردنه له وێنه‌ی ئه‌وقاره‌مانه، وێنه‌یه‌ك كه حزب به‌رده‌وام ئه‌و وێنه‌یه‌ی مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌شی كۆمه‌ڵگا به وه‌همی قاره‌مان ده‌سخه‌ڕۆ بدات، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز به‌و مه‌به‌سته نییه (( كه‌ئه‌نفال به‌كار بهێنین بۆ شكاندنی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیمان، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه ئه‌وكات له به‌رده‌م مه‌ترسیدایه كه‌به‌شی خۆمان له تاوانی ئه‌نفال نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان))(20).
گومان كردن له‌وێنه‌ی قاره‌مان شكاندنی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردنه كێ ده‌بێته هۆی شكاندنی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه شكاندنێك له به‌رده‌م ئاره‌زووی كوشتن هیچ پرسیارێكمان پێنییه، به‌ڵكو كوشتن ده‌كه‌ین به حیكایه‌تی به‌سه‌رچوو، حیكایه‌تێك ناتوانین بیگه‌ڕێنێنه‌وه ناو ئێستامان، تاوانێكه به ته‌نیا له ئه‌ستۆی به‌عسدا ده‌ریده‌خه‌ین، بێگوناهی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ده‌رده‌خه‌ین، كه له ڕاستیدا بێگوناح نین، به‌ڵكو گوناهبارین به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه درۆمان له‌گه‌ڵا قوربانیه‌كان كرددوه، ئه‌وه‌ته به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ((ده‌بینین حیزبه كوردیه‌كان له وه‌شه‌رمنترن هه‌تا داوای ئێسقانی قوربانیانی نه‌ته‌وه بكه‌ن))(21).
بۆیه به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ئێستایه‌ی كه حزبه‌كان ئه‌نفال فه‌رامۆش ده‌كه‌ن ناتوانین له پاشه ڕۆژێك بدوێین، كه‌حزب له‌سه‌ر خه‌ون و ێنای كردووه، ناسیۆنالیزم سه‌ده‌یه‌كی خوێناوی له‌سه‌رخه‌ون دروستكرد، سه‌ده‌یه‌ك كه دڵنیای كردین به‌ره‌و كۆتایی خه‌ون ده‌چین، خه‌ونێك نه‌ما بۆئه‌وه‌ی وێنای ژیان بكه‌ینه‌وه، كاتێ له‌گه‌ڵا یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی ڕاپه‌رین هه‌ستمان به‌بوونی فاشیزم كرد له قوڵایی كاره‌كته‌ری قاره‌مانه‌كانمان، كاره‌كته‌رێك به‌فه‌رامۆشكردن ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندین كه ڕووبه‌ڕووی جیهانێكی تر ده‌بینه‌وه كه‌پاكێتیمان دۆڕاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆرانه‌ش تێبگه‌ین، پرسیار كردن له چه‌مكی دۆڕان، پرسیاره له‌زه‌مه‌نی شكست كه ئه‌و هۆكارانه چین بوونه‌ته دۆراندنی ناسیۆنالیزم، ئه‌وه‌ش له بنه‌ماوه‌قسه كردنه له‌سه‌ر هه‌ردوو چه‌مكی (دۆڕان) و (خه‌ون) پرسیاره‌كه‌ش ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی: ئه‌گه‌ر پاكێتیمان دۆراند چۆن بڕوا به‌خه‌ونی ناسیۆنالیزم بكه‌ین بۆ پاشه‌ڕۆژا؟
چه‌مكی دۆران و خه‌ونی ناسیۆنالیزم
قسه‌كردن له‌وته‌وه‌ره‌یه كۆی ئه‌وقۆناغه‌یه كه له ده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كۆبۆته‌وه، كه خه‌ونی ناسیۆنالیزمی كوردی له‌وێوه كۆتایی دێت كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوشار، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش دۆڕاندنی پاكێتیه، كاتێ پاكێتی له‌ده‌ست درا به‌واتای خه‌ون بوونێكی نامێنێت، ئه‌وه‌ش ڕۆیشتنه به‌ره‌و سه‌ده‌یه‌ك تیایدا خه‌ون له‌گه‌ڵا خۆمان نابه‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ی نوێ سه‌ده‌ی زه‌وت كردنی خه‌ونه له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانه‌وه، ئه‌وه‌یان خاڵێكی تره، ئه‌وه‌ی ئێمه له ناوه‌وه خه‌ونمان نامێنێت باسێكی تره كه‌به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ خه‌ونمان كوشت، بۆیه ناكرێ به‌بێ‌خوێندنه‌وه‌ی تێوری بۆهه‌ریه‌ك له چه‌مكه‌كانی (خه‌ون، دۆڕان، یاكێتی، فاشیزم) ده‌یالۆگ له‌سه‌ر سه‌ده‌ی ڕابردوو بكه‌ین، سه‌ده‌یه‌ك چه‌ندتێكشكانی ئێمه بوو، هێنده‌ش بوونی ئێمه‌ی تیا ده‌ركه‌وت، ئه‌وهاواره‌ی جیهان نه‌یده‌ویست به‌گوێچكه‌كانی ئاشنابێت، ئیدی ئه‌و هاواره.. هاواری جه‌سته‌ی كوژراومان، جه‌سته‌ی زه‌لیل له ناوتراژیدكان، جه‌سته‌ی بێ حورمه‌ت كراومان، وایكرد له په‌راوێزی قسه‌كردن بمانهێننه ناوده‌یالۆگ، لێره‌دا له‌و خاڵه نادوێین كه تاچه‌ند ناسیۆنالیزم به‌و چۆنیه‌تی ده‌یالۆگه خۆشحاڵه، ناسیۆنالیزم له هێزێك كه‌متمانه‌ی به خۆیه‌تی گوازراوه‌ته‌وه بۆ جه‌سته‌یه‌كی بێهێز كه ئومیدی به‌هێزه گه‌وره‌كانه، به‌ڵكو پرسیاره‌كه‌ی ئێمه قسه‌كردن نییه له ئێستای ناسیۆنالیزم، هێندی گه‌ڕانه‌وه به بۆ ڕابردووی، كه‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی له چیدا ده‌ركه‌وت و سیماتێكشكاوه‌كانی كامانه‌ن!؟ ئایاسه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌ك ناسیۆنالیزم بانگه‌شه‌ی بۆ كرد سه‌ده‌ی هاتنه‌دی خه‌ونه‌كانی ئێمه بوو، یاخود ده‌سته‌وه‌سان بوونمان له‌به‌رامبه‌ر نائومێدیدا؟
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قی (چۆن پاكێتیمان دۆڕان؟) له‌و ده‌قه‌دا (به‌ختیار) ده‌یه‌وێ پرسیارێك بوروژێنێت، به‌ته‌نیا پرسیارنییه له دۆڕاندنی خه‌ونی ناسیۆنالیزم، به‌ڵكو خوڵقاندنی پرسیارێكی فه‌لسه‌فیه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌و پرسیاره گه‌ڕانه به‌دوای شكت و نائومێدیه‌كان، ئومێد جگه له‌وه‌همێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر شتێكی ئه‌وتۆنه‌بوو، كه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرسیاره‌وه ده‌كه‌وینه‌به‌رده‌م گومانكردن له ئومێد‌و نا‌ئومێد ده‌بین له‌به‌رامبه‌ریدا، پرسیار له‌و ده‌قه‌دا خوڵقێنه‌ری گومانه، گومان له‌هه‌ریه‌ك له (پاكێتی) و (خه‌ون) له‌و هۆكاره‌ی كه‌وایكردووه پاكێتی بدۆرێنین، چونكه پاكێتی ده‌گوازرێته‌وه بۆ گه‌مه‌یه‌ك كه به‌تێكشكاندنی كۆمه‌ڵگا دۆران وه ده‌ست ده‌ێنین، ئه‌و ساته‌ش له كه‌سێكی بێگوناهه‌وه قسه له گوناهبارێك ده‌كه‌ین، ئه‌و بێگوناهه‌ی كه به‌رده‌وام به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ری گوناهباربووه، كه‌چی له ئه‌مرۆدا ده‌كه‌وێته‌وه ناوهه‌مان گه‌مه ئه‌مجاره‌یان له‌و گه‌مه‌یه‌دا وێنه‌ی گوناهبار به‌خۆی ده‌به‌خشێت، بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ختیار كه بووه به‌ناونیشانی ده‌ق، ده‌یه‌وێ له تاوانبارێك بدوێت كه‌له ناو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگایه، تاوانبارێك به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ بێتاوانی خۆی ده‌ربخات، بۆیه پرسیاری دۆراندنی پاكێتی، پرسیاره له سیمای ئه‌و هێزه‌ی كه ڕووخساری تاوانه‌كانی خۆی نابینێت، به‌ڵكو تاوانه‌كانی خۆی به‌تاوانی به‌رامبه‌ر ناوده‌بات ((هیچ بێ تاوانێك نییه كه بڕێكی زۆری وزه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆحی خۆی و ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی جه‌نگه‌كانی بۆ تاوانباركردنی به‌رامبه‌ر كۆنه‌كاته‌وه، واته‌بێ تاوان ته‌نیا له‌وساته‌دا ده‌بێته بێ‌تاوان، كه نه‌خشه‌یه‌كی دیاری كراوی تاوانده‌كێشێت و شوێنی خۆیشی له‌ناو ئه‌و نه‌خشه‌یه‌دا دیاری ده‌كات))(22).
كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه حزبه‌كان هه‌رگیز مه‌به‌ستیان نه‌بووه له‌ونه‌خشه‌یه شوێنی خۆیان دیار بخه‌ن، به‌ڵكو حزب خۆی وه‌ك بێ تاوانێك ده‌رخستووه، بێتاوانێك كه ده‌بێ (تۆڵه) له تاوانباره‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی (خۆجوانكردنه‌وه‌یه) پرۆسه‌یه‌ك له بڕی ڕه‌خنه هه‌ولێ خۆجوانكردن ده‌دات، چونكه گومانی له‌وه‌دانیه كه ڕه‌خنه نایه‌لێت وێنه‌ی پاكێتی زیندوبێت، ڕه‌خنه پاكێتی لێ ده‌سه‌نێته‌وه، ئه‌وه‌خۆجوانكردنه‌ده‌یكات به پاكیزه،بۆیه ڕه‌خنه له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان ته‌نیا دوژمنه‌كانمان سه‌یر ناكات، به‌ڵكو حزبه كوردیه‌كانیش به‌تاوانبار ده‌بینێت، بۆیه ڕه‌خنه تێكشكاندنی ئه‌و عه‌قڵه سیاسیه‌كه ته‌نتا دوژمنه‌كان به تاونبار بیینین، ڕه‌خنه ده‌یه‌وێ ڕوانینی خودییانه‌مان هه‌بێت بۆتاوانباری خۆمان، نه‌ك تاوانباره‌كان له ناوخۆمان بشارینه‌وه ئه‌وعه‌قڵیه‌ته سیاسیه‌ی حزب به بێگوناح له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین و ته‌نیا دوژمنه‌كانمان به‌گوناهبار سه‌یر بكه‌ین، بۆیه كاتێك دۆخێكی ئیفلیج فرمان به‌حزب ده‌كات، دۆخێك ناتوانێ به‌عه‌قلێكی نوێی بگه‌یه‌نێت، ئه‌وساته ده‌یه‌وێ بۆخۆجوانكردن به‌رامبه‌ر به گوناهبارده‌ربخات، ئه‌وگه‌ڕانه‌به‌دوای پاكێتی له بنه‌ماوه دۆڕاندنی پاكێتیه، كاتێ حزب ده‌یه‌وێ له‌شه‌ری ناوخۆ خۆی به‌پاك ناوببات و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌گوناهبار سه‌یربكات، ئه‌وسه‌یركردنه‌یه دڵنیامان ده‌كات له دۆرانی پاكێتی، چگه له‌وه ئه‌وه‌هه‌ر حزبه‌كان نین به‌رامبه‌ره‌كان به‌گوناهبار سه‌یرده‌كه‌ن و به‌دوای تاونبار ده‌گه‌رێن، تاتۆڵه‌ی پاكێتی خۆیانیان لێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ته‌هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌دوای تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌گه‌ڕێن، چونكه خۆیان پێ پاكیزه‌یه‌و به‌رامبه‌ره‌كان به ناشیرین و گوناهبار ده‌بینن، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی دۆڕاندنی پاكێتیه كاتێ ده‌كه‌وینه به‌رده‌م چه‌مكی (دۆڕان) ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان لاوون نه‌بێت، كه‌چی وایكرد پاكێتی بدۆرێنین، ئایا ته‌نیا هۆكارێك هه‌یه بۆ دۆڕاندنی پاكێتی!؟ ئایا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی به‌ختیار له‌ناو ده‌قێكدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له دۆراندنی پاكێتی!؟ یاخود دۆڕاندن پێوه‌ندی به خه‌ونی ئێمه هه‌یه بۆ ژیان!؟ ئایا سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌ده‌ی خه‌ون بینینی ئێمه بوو!؟ ئایا هاوكێشه‌ی سیاسی ئێمه سه‌ده‌یه‌ك بوو له نێوان سه‌ده‌ی خه‌ون و سه‌ده‌ی ناسیۆنالیزم!؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری له‌م چه‌شنه ده‌مانباته قوڵایی ئه‌وباسه كه‌ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه‌نه‌ده‌ین، له ناو تاكه‌ده‌قێكدا به‌دوای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێین، چونكه به دڵنیاییه‌وه ناگه‌ینه ده‌ره‌نجامی فه‌لسه‌فی ئه‌گه‌رنه‌چینه نێو ئیشكالیه‌تی تری ناسیۆنالیزم، كه هه‌موو ژیان له‌سه‌ر خه‌ون وێناده‌كات، بۆئه‌وه‌ش ئێمه له‌به‌رده‌م بیریارێكی كورد داین، هه‌ر له‌ناوده‌قه‌كانی ئه‌ویشه وبه‌دوای وه‌ڵام و ماناكانی دۆران ده‌گه‌رێین. دۆران ئه‌وچه‌مكه‌ی ئاسان نییه گوتاری سیاسی كوردی دانی پیابنێت، وه‌ك له ته‌وه‌ری پێش‌و ئاماژه‌مان به تراژیدیای ئه‌نفالدا، كه گوتاری سیاسی له ڕاپه‌ریندا تراژیدیا ده‌گۆرێت به گه‌شبینی، ئه‌وه‌ش ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێ قسه له پاشه ڕۆژێكی ڕووناك بكات، به‌بێ هه‌ڵگرتنی ئه‌وڕووداوه‌ی له دوێنێ ڕوویدا و له ئیستادا له گه‌ڵمان زیندووه، ئاسان نییه پرۆژه‌ی پاشه ڕۆژی روناكمان بوێت، ناتوانین به‌بێ هه‌ستكردن به تراژیدیا‌كان چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژی رووناك بین، ئێمه هێنده‌ی ده‌مانه‌وێ گوناهی تراژیدیا‌كان له خۆمان دووركه‌ینه‌وه، هێنده مه‌به‌ستمان هه‌ڵگرتنی نیه له ناوخۆمان، بۆیه حه‌قیقه‌تی پاشه‌ڕۆژ حه‌قیقه‌تێكی ده‌ست نیشان كراونییه هێنده‌ی خه‌ونێكه پێشبینیه‌كانی ئێمه وێنای ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت گوتاری سیاسی كوردی هێنده‌یخه‌ونی گه‌شبین ده‌بینێ، هێنده‌ی خه‌ون به‌به‌هه‌شته‌وه ده‌بێنێ، تۆزقاڵێك بیر له دۆزه‌خ ناكاته‌وه، لێره‌دا باپاشه‌ڕۆژ پۆلین بكه‌ینه سه‌ر دووبه‌ش، تاوه‌كو بزانین ئه‌و گوتاره سیاسیه له‌سه‌ر كام پۆلین ده‌وه‌ستێ و ئه‌و گوتاره چۆن سه‌یری پاشه‌ڕۆژ ده‌كات ((ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خه‌ون به‌پاشه‌ڕۆژه‌وه ببینن و ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئه‌و خه‌ونه له سنورێكی بچووك و دیاریكراو تێبپه‌رێنن))(23).
ئه‌گه‌ر له‌وڕوانگه‌وه سه‌یر بكه‌ین، ده‌ڵێین ناسیۆنالیزمی كوردی له ناو گوتاری سیاسی‌دا خه‌ون ده‌بینێت، به‌ڵام سنوری ئه‌و خه‌ونه‌ی ده‌ست نیشان كراوه، ناسیۆنالیزمی كوردی ده‌بێته هێزێك بۆ به‌شداری كردنی سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگابۆ ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری، كه‌چی خه‌ونی (دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان)ی له‌گه‌ڵا خۆیدا هه‌ڵگرتووه، چونكه له بنه‌ماوه پرۆژه‌یه‌كی نییه بۆ پاشه ڕۆژ، ده‌بێ چ شتێ له‌وه‌بێماناتر بێت به‌دوای تراژیدیای ئه‌نفال هه‌موو كۆمه‌ڵگا ڕاده‌په‌رێت، كه‌چی تۆپرۆژه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ت هه‌یه، ده‌ته‌وێ به‌عس مافێكت پێ بدات كه مافی ژیانه له‌و ڕووبه‌ره جوگرافیه، ئه‌گه‌رلێره‌دا ناسیۆنالیزم بڕوای وابێ كه‌ئه‌و بۆیه‌خه‌ونه‌كانی سنوردارن، چونكه خاوه‌ن هێزنییه، ئه‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه بۆ دووهێز بكه‌م (هێزی ناوه‌كی) و ( هێزی ده‌ره‌كی)، یه‌كه‌میان ئه‌و هێزه‌ی به‌دوای شكستی ڕاپه‌رین له گه‌ڵا ناسیۆنالیزم كۆڕه‌وی گشتی سازده‌كه‌ن، ئه‌ویدیش هێزی خۆرئاوایه، ئه‌و هێزه‌ی تائه‌وساته وه‌خته‌ش ناسیۆنالیزم ئاراسته‌ی خه‌ونه‌كه‌ی وابه‌سته‌ی به‌و هێزه كرد، كه‌چی سه‌رباری بوونی هێز ئه‌وهه‌ر ئومێدی ملكه‌چ بوونیهه‌یه، ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی ڕابردوو ناسیۆنالیزم نه‌یتوانی خه‌ون به‌پاشه‌ڕۆژه‌وه ببینێت، به‌ڵكو خه‌ونی به‌ژیانێكی باشتر خواستووه، ئه‌وه له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك ئه‌و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر هێزێك كه خه‌ون زه‌وت ده‌كات، ئه‌وه‌ش لای (به‌ختیار عه‌لی) پرسیاری ئه‌وه‌مان لادروست ده‌كات، كه ((ئایا وونبونی خه‌ون چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود گروپێك))(24).
بۆیه ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له ئاراسته كردن بۆ گوتاری سیاسی دابه‌زێنینه نێو گوتاری سۆسیۆلۆژی كوردی كه تاچه‌ند له‌وونبونی خه‌ون ده‌توانێ سیستمێك بۆ ژیان ڕێكبخاته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگایه‌كه له‌ئه‌خلاقیخێڵه‌وه ده‌رنه‌چووه، پێوه‌ندی به‌ئه‌خلاقی شاره‌وه نیه، هه‌موو قسه‌كردنێك له نێوان پێوه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به مۆدێرنه ته‌نیا وه‌همێكه بۆ ده‌سخه‌رۆدان، وه‌همێك كه حزب ده‌یه‌وێ له هزری كۆمه‌ڵگا بیخولقێنێت، كه له‌بنه‌ماوه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان ئه‌خلاقی خێڵا و ئه‌خلاقیه‌تی به‌عس كه‌له‌سه‌ر پاشخانێكی خوێناوی‌و كلتورێكی توندوتیژ به‌رهه‌م هاتووه، نه‌وه‌كو پێوه‌ندی هه‌بێت به‌قبوڵا كردنی ده‌نگه جیاوازه‌كان‌و بونی ئه‌خلاقێكی مۆدێرنیزه كراوكه به‌رهه‌می شاربێت. بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی لێیه‌وه ده‌دوێین، كۆمه‌ڵگایه‌كه تاك سه‌ركوتكراوه و خه‌ونی نییه، تاك كه‌له بنه‌ماوه خه‌ونی نه‌بێت، ئیدی چۆن كۆمه‌ڵگا خه‌ون و ێنا ده‌كات، بۆیه له گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ پرسیاره‌كه‌ی (به‌ختیار) ده‌بینین وونبونی خه‌ون ده‌بێته هۆی داخستنی ده‌رگاكان به‌ڕووی خۆماندا، بۆیه ئه‌گه‌ر مۆدێرنه له ناو ئێمه‌دا ته‌نیا وه‌همێك بێت، وه‌همێك كه دڵنیامان ده‌كات له‌وسه‌ده‌یه خه‌ونمان لێ زه‌وتكراوه، له كاتێكدا مۆدێرنه له خۆر ئاوادا (خه‌ون) و (عه‌قڵانیه‌تی) ئاوێته‌ی یه‌كتری كردووه (چونكه خه‌ون بریتیه له‌و هێزه‌ی كه ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌به‌خشێته كۆمه‌ڵگا، واته‌كۆی ووزه كۆمه‌ڵایتیه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه ویه‌كانگیرییه‌كی ناوه‌كی دروست ده‌كات، بۆیه ڕه‌وایه گه‌ر بڵێین به‌بێ خه‌ون كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كگرتوو بوونی نییه، به‌بێ خه‌ون هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ به‌شه جیاوازه‌كانی خۆی كۆبكاته‌وه و هیچ كه‌رتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گچكه له‌ش شوناسی خۆی له شوناسێكی گه‌وره‌تردا ناتوێنێته‌وه، چونكه هه‌رخه‌ون بزوێنه‌ری ئه‌و پرۆسه‌ییه كه‌تیایدا شوناسه جیاوازه‌كان ده‌بنه‌یه‌ك))(26).
ئێمه له نه‌بوونی خه‌ون نه‌مانتوانیووه هیچ ئاراسته‌یه‌ك ببه‌خشینه كۆمه‌ڵگا، ووزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێمه له‌ناوه‌وه‌دا په‌نگیان خواردۆته‌وه، نه‌بوونی خه‌ون نایه‌ڵێ ئه‌و ووزه‌یه بته‌قێته‌وه. بۆیه مۆدێرنیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا وه‌همێكه كه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو نه‌مانتوانی مۆدێرنه ببه‌ینه ئاسته‌كانی ژیان، بۆیه چوونه ناو سه‌ده‌یه‌كی نوێ چوونه ناو سه‌ده‌یه‌كه به‌بێ خه‌ون، خه‌ون بۆنه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك ئێمه بیانوویه‌كی باشه بۆمانه‌وه هه‌ر له‌وساته‌ی (دڵدار) ده‌ڵێت (كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه.. كورد زیندووه) زیندوویی بۆ كوردمانه‌وه‌یه‌كه ده‌لاله‌ته بۆ شوناسی نه‌ته‌وه‌یمان، بۆیه (( ئێمه ته‌نیا قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌یه‌كه زیندووین، نه‌ك ده‌ژین، كه به‌كوردی قسان ده‌كه‌ین و ده‌نوسین مه‌به‌ستمان هه‌ر ئه‌وه‌یه بڵێین ماوین و زیندووین، هه‌ین، جیاین، گه‌وهه‌ری بوونی ئێمه كه‌وتۆته دوای زیندووبوونمان، بۆماوه‌یه‌كی درێژ هه‌رچیت بنووسیبا، مه‌سه‌له‌یه‌ك نه‌بوو، گرنگ ئه‌وه‌بوو به‌كوردی بنوسی و بۆ مه‌به‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌غزایه‌كی ڕامیاری بنوسیت))(27).
تادوای كاره‌ساتی ئه‌نفال، كه‌ڕاپه‌رینه و گوتاری سیاسی كوردی ده‌یه‌وێ مژده‌ی مانه‌وه به كۆمه‌ڵگا بدات، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه نه‌یتوانیووه بۆ ستراتیژێكی سیاسی بگوازرێته‌وه كه ئاراسته‌ی مێژوو بگۆرێت، به‌ڵكو خه‌ونی ئێمه له‌ناو یۆتۆپیا ده‌رنه‌چووه، خه‌ون توانی ئومێد دروست بكات، ببێ به‌وهێزه‌ی خوێندكارانی زانكۆ له عێراقی هه‌شتاكان عێراقی سه‌ره‌تای جه‌نگ كه خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو بۆ جیهان نمایش ده‌كرد، كه‌چی خوێندكاران شه‌قامیان كرد به ڕووبه‌رێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵا ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌و هێزه كه خه‌ونه‌توانای گۆرینی مێژووی نه‌بووه، ڕه‌خنه‌گرتنیش له‌وڕابردووه كه نه‌یتوانیووه مێژوو بگۆرێت پێوه‌ندی به‌و ئاراسته نه‌ته‌وه‌ییه هه‌یه كه تووشی شكست دێت، چونكه ناسیۆنالیزمی كوردی به‌رده‌وام ویستوویه‌تی داكۆكی له بوونی خۆی بكات و بیپارێزێت، هه‌رگیز مه‌به‌ستی نه‌بووه گومان له‌وبوونه بكات تاوه‌كو خه‌ونی فراوان بوونی ئه‌و سنوره‌ی هه‌بێت، بۆیه خه‌ونی بۆ ژیان خه‌ونی مانه‌وه‌یه، خه‌ونی دنیایه‌كی نوێینییه، هێنده‌ی ده‌یه‌وێ مافی ژیانی پێ بدرێت، پرۆژه‌یه‌كی نییه بۆ گۆڕان، گۆڕان له گومان و ڕه‌خنه‌گرتن و پرسیار سه‌رچاوه ده‌گرێت، گوتاری سیاسی كوردی گوتارێكه ستایش ده‌كات، گومانی نییه، گومان پرۆژه‌یه‌كی ته‌ڵاقدراوی نێودنیای ئێمه‌یه، ئاشت بوونه‌وه له گه‌ڵا گومان، گۆرینی ئه‌و دیده ستراتیژه‌ی ناسیۆنالیزمه‌كه به‌دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت و ئاماده‌ش نییه له گه‌ڵیدا ئاشت بێته‌وه، بۆیه پێویسته بۆ ناسینی ناسیۆنالیزم پرسیار له ڕابردوو بكه‌ین، ئه‌و ڕابردووه‌ی له ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا وێنه‌یه‌كی ساخته‌كاری به‌خۆی به‌خشیووه، له ئێستادا كه ئاوڕ له ڕابردوو ده‌ده‌ینه‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌و په‌رده‌یه لابده‌ین كه له پشتیه‌وه هه‌موو درۆكانی ناسیۆنالیزمی تیاشاردراوه‌ته‌وه، چیتر ناكرێ كۆمه‌ڵگای كوردی بینه‌رێكی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌بێت كه نازانێت له‌پشت په‌رده‌ی ئه‌و شانۆیه كارگێرانی شانۆ خه‌ریكی چین، له ئێستاده‌مانه‌وێ نهێنی پشت ئه‌و په‌رده‌یه بزانین، چیتر ئه‌وانه‌ی ئه‌كته‌ری سه‌رئه‌و شانۆیه‌ن كه‌سانی موقه‌ده‌س نین، سیحری موقه‌ده‌س بوونیان به‌تاربۆته‌وه، موقه‌ده‌س ئه‌و وێنه‌یه‌بوو تاسه‌ر له ئێمه بشێوێنیت و پرسیارنه‌كه‌ین، ناسیۆنالیزم پرسیاربه بكوژی موقه‌ده‌س ده‌زانێت، چونكه ناسیۆنالیزمی كوردی به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابووری نییه، به‌ڵكو ناسیۆنالیزمێكه له ڕقه‌وه گه‌شه‌ده‌كات، گه‌شه‌كردنی به‌نده به توندوتیژی به‌رامبه‌ره‌وه، شۆرشی كوردی دروشمی (به‌عسی بكوژه تا كورد بژی) به‌رز كرده‌وه، ئه‌و دروشمه‌ی له ڕاپه‌ریندا بووه زمانی هه‌موومان، ڕه‌خنه‌گرتن له‌و دروشمه شوناسی سیخوڕی پێده‌به‌خشین، له كاتێكدا ده‌یالۆگ كردنی خۆی له‌گه‌ڵا به‌عس واپێناس نه‌ده‌كرده‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی ئێمه ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بوونی خۆی، مانه‌وه‌یه‌ك كه دواجار (مانه‌وه‌ی ئێمه) ده‌به‌ستێته‌وه به كوشتنی دوژمن، بۆیه هۆكاری یه‌كه‌می شكسته‌كان خودی ناسیۆنالیزم خۆیه‌تی، هه‌ڵه‌كه بۆ نه‌بوونی عه‌قڵیه‌تی ناسیۆنالیزم ده‌گه‌رێته‌وه، ناسیۆنالیزمی كوردی خاوه‌ن عه‌قڵانیه‌تێك نه‌بووه تاستراتیژی خۆی بزانێت، به‌ڵكو سۆز و ئاره‌زوویه‌كی حه‌ماسی بووه له كاتێكدا ((ناسیۆنالیزم ته‌نیا كاركردن نییه له‌سه‌ر عاتیفه‌و ڕه‌مزه‌كان، به‌ڵكو كاركردنه له‌سه‌ر كۆی بواره‌كانی ژیان، نزیكبوونه‌وه‌یه له هه‌موو ستراكتۆره‌كان و جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی قووڵه له هه‌موو ئه‌و بونیاد و دیدانه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مهیێناون، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌یه كه ناسیۆنالیزمی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار شێواو كاری له‌سه‌ر كردووه))(28).
ئه‌وه‌ش تێكه‌ڵكردنی عه‌قڵا و ئاره‌زووه، ناسیۆنالیزمی كوردی نه‌یتوانیووه ئه‌و دوانه‌له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، به‌ڵكو به ئاوێته كردنیان زه‌مینه‌یه‌كی شێواوی خوڵقاندووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی پێوه‌ندیه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ش كه‌له ئه‌نجامدا له‌ده‌ره‌وه دابڕاوین ئه‌وه‌ش به‌لای (به‌ختیار)ه‌وه ئه‌وه‌ی بۆته هۆی پچڕانی ئێمه به‌ده‌ره‌وه پێوه‌ندی به‌و ده‌ره‌نجامه بێتوانایه هه‌یه كه له ناوه‌وه‌دایه، كه ناتوانین ستراتیژێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت، ئه‌وه دوژمنه‌كانمان نین نایه‌ڵن خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێمه سنورێكی فراوانی هه‌بێت، به‌ڵًكو ئێمه‌ین خه‌ونه‌كانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه سه‌ربه‌شێكی دیاری كرا‌و، ئێمه‌ین خۆمان له‌به‌شه‌كانی تر جیاده‌كه‌ینه‌وه و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌رگیز وابه‌سته‌ی به‌شه‌كانی تر ناكه‌ین، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌رسی به‌كۆمه‌ڵگا نه‌بوون و نه‌ته‌وه نه‌بوونمان ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه ناسیۆنالیزم هه‌وڵیداوه ته‌نیا له ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌كاربكات، له‌سه‌ر فه‌رامۆشكردنی ئاراسته‌ی ناوه‌وه، فه‌رامۆشكردنێك په‌یوه‌سته به شكستی ناسیۆنالیزمه‌وه، كه بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ نه‌بوونی به‌نه‌ته‌وه، جگه له‌وه ئه‌وه حزب نییه سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمه، به‌ڵكو ناسیۆنالیزمه هێز له حزب وه‌رده‌گرێت، بۆیه ((هه‌ركاتێك بۆ ناسیۆنالیزم بگه‌رێین ده‌بێت بۆ حزب بگه‌رێین، ناسیۆنالیزمی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی حیزب كلتورێكی فكری و تیۆری نییه، له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب مێژووییه‌كی فیكری ڕاسته‌قیینه‌ی نییه))(29).
بۆیه له‌و كاته‌دا پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه بوون و به‌كۆمه‌ڵگابوون ده‌گۆڕدرێته سه‌ر پڕۆسه‌ی به حزبی بوون، دیاره هه‌ڵه‌یه ئه‌وه والێكبده‌ینه‌وه كه پڕۆسه‌ی حزبیبوون له‌وێوه پاكێتیمان پێده‌دۆرێنێت كه‌شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێ، به‌ڵكو ئه‌وشه‌ڕه دوادۆڕانه‌كه ئێمه خۆمان له ناویدا ده‌بینینه‌وه، بۆچه‌مكی دۆران ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه بۆ ڕاپه‌رین، بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زمان له‌وقۆناغه‌ی حزبیكوردی تیایدا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، بۆئه‌وزمانه‌ی كه ژێرخانه كۆنكرێتیه‌كه‌ی له‌وێ دروست ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌مزی ده‌خولقێنێت، ده‌سه‌ڵاتیك به چه‌مكه (بۆردیۆ)ییه‌كه‌ی كه زمان جۆرێكه له فاشیزم چونكه ((فاشیزم ته‌نها هه‌ندێ سه‌ربازخانه و جبه‌خانه نییه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌یی ده‌زگایه‌كی گه‌وره و ماشێنێكی بیرۆكراسی ڕێكخراوه كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست))(30).
به‌ختیار ده‌یویست ڕاپه‌رین ببێ به‌زه‌مینه‌یه‌ك بۆ دونیایه‌كی نوێ، كه‌له‌وێوه‌خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی سه‌رهه‌ڵبدات، بۆ ئه‌وه‌ی له ناوخۆماندا دیكتاتۆریه‌ت نه‌خولقێنینه‌وه، هه‌ستكردن به‌و ترسه‌كه دیكتاتۆریه‌ت به‌رهه‌م دێنینه‌وه، هه‌وڵدانه بۆره‌خنه گرتن له‌و بونیاده‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زه‌مینه بۆدیكتاتۆریه‌ت بخولقێنێت، چونكه ئه‌و بونیاده زه‌ویه‌كی نه‌كێڵدرا و بوو، كه‌له ڕۆژانی دواتر حزب به ته‌واوی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه فه‌راموش ده‌كات، كه له‌گه‌ڵا یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی ڕاپه‌رین ئه‌و ده‌نگه‌ی ئێمه هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات و، وه‌ك زه‌نگێك ووریامان ده‌كاته‌وه(( له ئێستاوه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ڕاستییه‌كان بوه‌ستین و هیچ هه‌قیقه‌تێك له پێناو هیچ شتێك‌دا فه‌رامۆش نه‌كه‌ین، چونكه هه‌موو بێده‌نگیه‌ك ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌و هێزه شاردراوه و ده‌سه‌ڵاته نه‌بیراوانه ده‌كاته‌وه))(31).
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تابڕوا به‌و ڕه‌خنه‌یه نه‌كه‌ین و بكه‌وینه ستایشكرن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دۆخێك بۆ خوڵقاندندنی زه‌مینه‌ی ترس له فاشیزم، به‌سه‌ر هه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ ته‌واو ئه‌و وێنه‌ی كه ترسی لای به‌ختیار عه‌لی دروست كردووه ده‌چه‌سپێت ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به كاركردنی ناسیۆنالیزمه‌وه هه‌یه، به‌و عه‌قڵانیه‌ته‌ی كه په‌رده پۆشكراوه به‌سۆز، ڕه‌خنه‌گرتن له سێنته‌ری ئه‌و عه‌قڵه، ڕه‌خنه گرتن نییه له عه‌قڵانییه‌ت، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌یه له وتێگه‌یشتنه‌ی كه (ئاره‌زوو) و (عه‌قڵا) تێكه‌ڵا ده‌كات و كۆمه‌ڵگاش بڕوای ئه‌وه‌ی پێ‌دێنێت كه فاشیزم به‌ته‌واوی دووره لێمان. دیسان ئاره‌زوو بووه زمانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌و زمانه‌ی له‌به‌ر هه‌ڵچوونه‌كانمان له‌به‌ر دروشمی (بژی هێزی پێشمه‌رگه..صدام نزیكی مه‌رگه) نه‌یهێشت حه‌قیقه‌تی ناسیۆنالیزم بخه‌ینه نێو خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌وه، نه‌یهێشت له‌و نهێًنیه تێبگه‌ین كه ناسیۆنالیزمی كوردی مه‌به‌ستی گۆرینی واقیع نییه، به‌ڵكو ستراتیژی خۆی له‌به‌گژدا چوونه‌وه كۆده‌كاته‌وه، گۆرینی واقیع له هیچ كاتێك دا پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا داكۆكی له‌وه‌ده‌كات كه هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش وایكردووه ناسیۆنالیزم نه‌توانێ توانا و هێز بۆزمان بگه‌رێنێته‌وه، زمان كه‌به‌رهه‌می كلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌و گوزارشت له تواناكانی ده‌كات، زمان میكانیزمێكی چالاكی نێوعه‌قڵه، كه له نێو یه‌ك (بونیاد) داگه‌وره‌ده‌بن، ئه‌و دیده چه‌نده ناته‌واوه كه ناسیۆنالیزم ویستویه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه گوتارێكی عه‌قڵانی به‌رهه‌م بێنێت، گوتارێك كه‌له‌بنه‌ماوه به‌هه‌ڵچوونی ئاره‌زوو په‌رده‌پۆشكراوه، بۆیه خه‌وشێك له ناسیۆنالیزم زۆر به ڕوونی هه‌ستی پێبكه‌ین له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه‌ئه‌و ڕاستیه فه‌رامۆش كراوه، كه‌عه‌قڵا بووه به به‌دیلێك له‌ناو زمان، ئه‌وه له كاتێكدا زمان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه عه‌قڵا ده‌ست نیشان بكات، بۆیه به‌بێ بوونی زمان عه‌قڵا بوونی خۆی له ده‌ست ده‌دات كه به‌ختیار له ئیشكردنی له‌سه‌ر ئه‌نفال و كۆتاییه‌كانی سه‌ده ده‌گاته تیۆ ریزه‌كردنی كۆمه‌ڵێك چه‌مك و زاراوه‌ی فه‌لسه‌فی له ناو زمان، بۆیه له ڕێگه‌ی هه‌ردوو زاراوه‌ی (ئاره‌زوو) و (خه‌ون) زمان له نارێكخه‌ری رزگارده‌كات و له ناوتێوردا ده‌یكات به خاوه‌ن سیستمێكی ڕێكخه‌ر، كه ده‌ست نیشانی ئاماژه زمانه‌وانیه‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش رزگاركردنی زمانی نێو ڕووداوه له ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی ئاخاوتن، مانای وانیه نووسین به‌دوای ئاخاوتن هاتووه، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئاخاوتن هه‌بێت نووسین هه‌بووه، مێژووی ژیاری مرۆڤ مێژووی نووسینه، نووسینه ده‌ست نیشانی ئه‌و زه‌مه‌نه ژیاریه ده‌كات نه‌ك ئاخاوتن، ئه‌وه‌ی (به‌ختیار عه‌لی) پێی هه‌ڵده‌ستێته‌وه زمان له تێگه‌یشتن له نێوان مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ زمان، وه‌ك میكانیزمێكیئه‌كتیڤ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاماژه‌كان، خوڵقاندنه‌وه‌ی زمانه بۆ سیستمێكی ڕێكخه‌ر كه‌تیۆری زمانه‌وانی و ڕه‌خنه‌یی به‌رهه‌م دێنێت، به‌واتای ئه‌ونووسینه بۆ ئه‌وه‌نیه زمانێك بدۆزێته‌وه تا له ڕێگه‌یه‌وه تێگه‌یشتنێك له نێوان خۆمان و قوربانیه‌كان دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی زمان بۆ خولقاندنی تیۆره، تیۆر له ناو ڕابردووی ئێمه ده‌ركراوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ختیار ده‌یه‌وێ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ خوڵقاندنی تیۆر بسازێنێت، ئه‌وه‌ش توانایه‌كی ڕه‌خنه‌یی دروست ده‌كات بۆ دواندنه‌وه‌ی ڕابردوو، چونكه نووسین هه‌یمه‌نه كردنه سه‌ر سێنته‌ری ده‌نگه، كه ده‌نگیش له ڕێگه‌ی ڕابردووه‌وه پارێزگاری له سه‌دای خۆیده‌كات، هه‌یمه‌نه كردنه‌سه‌ر سێنته‌ری ده‌نگ، نووسین له نێو ئه‌و سێنته‌ره‌دا هه‌موو ئه‌و ده‌نگه‌ی له ئاخاوتن ده‌رده‌بڕدرێ ده‌گوازێته‌وه بۆ نێو دامه‌زراوه‌ی عه‌قڵا،كه عه‌قڵا ده‌بێ به سێنته‌ری چالاكیه‌كان ئه‌وه‌ش (میتافیزیكیای ئاماده) به‌رهه‌م دێنێت، چونكه سیستمێكی ده‌لالی بینراوه، كه له ئاماده نه‌بوونی قسه‌كه‌ر ئاماده‌گی هه‌یه، ئه‌ویش خوڵقاندنی زمانه له ناو ده‌ق و دواجار پرۆسه‌یه‌كه بۆ دواندنه‌وه‌ی ڕووداو (ده‌ق)، به‌واتای نووسین ته‌نیا بوونێكی سه‌رمه‌دی به خۆی نا به‌خشێت، به‌ڵكو بوونی په‌یوه‌سته به زمانه‌وه، ئه‌وزمانه‌ی له ڕێگه‌ی ئاماژه‌وه ده‌ق به‌رهه‌م دێنێ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیاری كۆمه‌ڵگاكان بكه‌ین ده‌بینین ئه‌فسانه‌كان سیستمێكی تایبه‌تی نووسینی گرتۆته خۆی كه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی زمانه‌وانین، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ست له‌هه‌ر جۆره نووسینێكه له چه‌شنی (هیرۆگلیفی) و (لۆگۆگرافیك) كه‌بوونه‌ته چیرۆكی ژیاری كۆمه‌ڵگاكان، ئه‌وه‌ش له نێوگه‌ڕان به مێژووی گراماتۆلۆژیا ده‌مانگه‌یه‌نێ به‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه زمان بوونێكی ئه‌زه‌لیه‌و هیچ شتێ نه‌ده‌كه‌وێته‌پێشی ونه له دواشی شتێ توانای هه‌یه‌بێ‌بوونی ئه‌و بچێته قووڵاییه‌كانی گه‌ردوون و په‌ی به‌نهێنییه شاراوه‌كان ببات، ئه‌وه‌ش پرسیار له نوسین ده‌كات به پرسیارێك كه بوونی په‌یوه‌سته به زمانه‌وه، ده‌نگه جیاوازه‌كان و چۆنیه‌تی ئاخاوتن بۆ زمان ده‌گه‌رێته‌وه، بۆیه پرسیار له‌نوسین پرسیاره له‌و سیستمه‌ی كه زمان ده‌نووسێته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ له دایكبوونی زمان، به‌ڵام له ناوڕێكخه‌رێك كه پارێزگاری له (كۆد.. ئاماژه.. ده‌نگ) ده‌كات، هه‌رئه‌و سیستمه ڕێكخه‌ره‌شه (گوتار) به چه‌مكه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی به‌رهه‌م دێنن، ئه‌و گوتاره فه‌لسه‌فیه‌ی له ناوده‌قه‌كانی به‌ختیار داده‌یبینین و سه‌له‌فیه‌ت ده‌یه‌وێ ده‌یالۆگ له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره بباته نزمترین ئاست و ناوی دزین و به‌ئاسایی سه‌یركردن ناوی ده‌بات، كه له بنه‌ره‌تدا بۆ نه‌بوونی توانای خوێندنه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه ناتوانن له ناو ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌یالۆگ بكه‌ن، ئه‌وجیاوازیه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته نێوان (بیركردنه‌وه‌ی به‌ختیار) و (گوتاری سیاسی كوردی) تاكه جیاوازیه‌ك نییه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌وه‌ری قسه‌كردنه‌كه‌مان ده‌رنه‌چین بگه‌رێینه‌وه سه‌ر ناونیشانی ته‌وه‌ره‌كه ئه‌وجیاوازیه له چه‌مكی (دۆران) ده‌ست نیشان ده‌كه‌م، كه له دیدگای فكری (به‌ختیار)ه وه‌ده‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی دۆرانی پاكێتی پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نییه به‌شه‌ڕی حزبه‌كانه‌وه، به‌ڵكو چه‌نده بۆ ئه‌و خۆشباوه‌رییه‌ی حزب ده‌یهێنێت ده‌گه‌رێته‌وه، هێنده‌ش پێوه‌ندی به‌تێنه‌گه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا هه‌یه له دیكتاتۆریه‌ت، كه مه‌رج نییه ته‌نیا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ر ده‌ركه‌وێت، به‌ڵكو مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌مزی زۆرترسناكتره، كه ده‌بێته هۆی خولقاندنی زه‌مینه‌یه‌كی كۆنكرێتی بۆ فاشیزم، نه‌بوونی ئه‌و تیگه‌یشتنه قووڵه كۆمه‌ڵگاتیایدا به‌شداره، ئه‌وه‌كۆمه‌ڵگایه له ڕاپه‌ریندا نایه‌وێت به‌وه‌زیفه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و مه‌به‌ستی نییه ((ئه‌و بونیاده ڕه‌مزییانه ئاشكرا بكرێت كه وایان كردووه دیكتاتۆریه‌ت وه‌كو بارودۆخێكی ئاسایی له عه‌قڵا و ویژدانی خه‌ڵكدا بكه‌وێته‌وه))(32).
هه‌ر بۆیه كاتێ ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ ناو ڕه‌گی دیكتاتۆریه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، ناكرێ ره‌خنه گرتن ئاراسته‌ی ئه‌و گوتاره سیاسیه بكرێت، كه‌له پشتییه‌وه فاشیزم ده‌بینین، به‌ڵكو ڕه‌خنه ده‌بێت سه‌ره‌تا ئاراسته‌ی ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تیانه بكرێت كه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی خولقاندووه، ڕه‌خنه‌گرتن له‌و عه‌قڵه‌ی له ڕاپه‌ریندا حزبی كوردیه‌كان به‌فریاد ڕه‌سێك تیده‌گه‌ین و، وێنه‌ی موقه‌ده‌سی پێده‌به‌خشین، موقوده‌سێك كه هه‌ڵه‌ناكات، بۆیه ڕه‌خنه‌گرتن له سیما ناسراوه‌كانی فاشیزم ده‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن بێت له زمان، زمان به‌و پییه‌ی خاوه‌نی سیستمێكی ده‌لالیه‌كه گوتارداده‌مه‌زرێنێ، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی ده‌بێته خولقێنه‌ری ده‌سه‌ڵات لای حزب بخه‌ینه ژێر ڕه‌خنه‌وه، ده‌بێ له ڕه‌خنه‌گرتن له‌و زمانه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌وزمانه‌ی ده‌بێته بونیادێكی سستی له كاركه‌وتوو، ده‌سه‌ڵات له خۆی ده‌سه‌نێته‌وه و هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌داته‌وه به‌زمانی حزب، گوتاری زه‌بروزه‌نگی حزب ده‌بێ به‌زمانی گشتی، له ده‌ساڵی ڕابردوودا كۆتایی به‌و قسه‌كردنه دێنین له‌سه‌ر فاشیزمی به‌عس، چونكه بنه‌ماكانی فاشیزمێكی تر له قوڵایی حزبه‌كانه‌وه ده‌بینرێت، به‌واتای ناسیۆنالیزم (فاشیزمێكی نوێ) دێنێته بوون، كه له‌سه‌ر ڕابردووی فاشیزمی عێراقی گه‌شه‌ی به خۆیداوه، چونكه گه‌ر فاشیزمی عێراقی ده‌ره‌نجامی له دایكبوونی نێو كلتوری ڕۆژهه‌ڵات بێت، ئه‌وا فاشیزمی نوێ له هه‌ناوی فاشیزمی عێراقی له دایكده‌بێت، هه‌رئه‌و لانكه‌یه‌شه‌وای لێ ده‌كات توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بتوێنێته‌وه ونه‌یه‌ڵێ سنورێك بۆ قه‌واره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دروست بێت، ئه‌وده‌سكاری زمانی ده‌یالۆگ ده‌كات، زمانی خۆی له ناو میدیاكان باڵاده‌ست ده‌كات، ئه‌گه‌ر زمان له جه‌وهه‌ردا ڕۆڵێكی فاشیانه بگێڕێ، ئه‌وا فاشیزم ده‌زانێت چۆن ئه‌وزمانه جیاوازه‌ی توێژه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كترده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ((فاشیزمی عێراقی فاشیزمێكی ئاهه‌نگسازه، به‌جۆرێك وه‌ك بینیمان هه‌تاكوله‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌زاره‌ها كوژراویش ئاهه‌نگی ده‌گێڕا و ئاهه‌نگ ته‌نها شێوه‌یه‌ك بووه‌كه فاشیزم له رێگایه‌وه خۆی ده‌ربڕیووه))(33).
((ئه‌وا ئه‌و فاشیزمه نوێیه بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كاته جه‌ژنێك بۆ خۆده‌رخستن و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گۆرێته سه‌ر چالاكی حزبی))(34)، ئه‌وه‌ش له پشت گوتاری مۆدێرنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه پێوه‌ندی به‌گوتاری فاشیزمه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر مۆدێرنه‌به‌رپرسیاربێت له به‌شێكی تاوانه‌كانی به‌عس، ئه‌وا دیسان مۆدێرنه‌یه حه‌ق به ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌دات ئه‌وكاره بكات, له ئێستادا ناسیۆنالیزمی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی خه‌ونه‌وه‌ده‌ژیێت، بۆیه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر كلتوری رابردوو ئاهه‌نگ بگێرێت، ئه‌و له ئێستادا خه‌ونێكی نییه بیكات به پرۆژه‌ی، بۆیه ئه‌و كه‌ڕه‌گێكی فاشیانه له ناخی خۆیدا گه‌وره ده‌كات، به‌ته‌نیا پێوه‌ندی به دۆراندنی پاكێتیه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به‌كۆتایی خه‌ونیشیه‌وه هه‌یه، قبوڵكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ خه‌ون، قبولكردنی قوربانیه به‌درێژایی مێژوو، هاورێیتی به‌رده‌وامی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵا غه‌ریزه‌ی مه‌رگ نه‌ك ته‌نیا له ژیانی سیاسیمان، كه‌له ئه‌نفاله‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له (ئیجه) داده‌خنكێن، به‌ڵكو قوربانی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی مرۆڤی كورد به ئاینه‌وه، كاتێ ده‌چینه ژێرداواكانی ئاین و قوربانی ده‌كه‌ین به نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی خۆمان وابه‌سته‌ی ئه‌و مێژووه ده‌كه‌ین، بۆچی ئاین هۆكارێكه بۆ خولقاندنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه!؟
پرسیارێكی واساده ته‌نیا پرسیاری مناڵه توڕه‌كانه له به‌ختیار، پرسیاری ئه‌وا نه‌یه كه‌ده‌رگاكانی ژیانیان به‌سه‌ر خۆیان داخستووه، كه‌ئه‌وه‌ش له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان نایه‌ت بۆ ده‌قی (كۆمه‌ڵگای پرسه)، به‌ڵكو له موتڵه‌قیه‌تی ئه‌و بۆ ئاین سه‌رچاوه‌ی گرتووه، پێوه‌ندی به‌و پرسیاره نییه كه بۆچی ئاین ده‌یه‌وێ مه‌رگ یه‌كسان بكاته‌وه به‌ژیان؟ چونكه ئاینیش ژیان به جۆرێك له خه‌ڵاتكردنه‌وه سه‌یر ده‌كات، كه‌له‌ڕێگه‌ی قوربانیه‌وه ژیان به ئیسماعیل ده‌به‌خشێته‌وه، به‌خشینه‌وه‌ی ژیان ئه‌وڕاستیه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه ((مرۆڤ به‌رده‌وام بۆ ئه‌لته‌ر ناتیڤێك ده‌گه‌رێت بۆ مه‌رگی تایبه‌تی خۆی، بیرۆكه‌ی (قوربانی) فێلاویترین نه‌خشه‌ی مرۆڤه به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی زینده‌گی دیكه، وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی مه‌رگی خۆی))(35).
ئیسلام له به‌رامبه‌ر قوربانی به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌گه‌رێًت، به‌لای (به‌ختیار) ئه‌وه‌ش وایكردووه ئیسلام زیاتر به‌ره‌و لای حیكاته‌كه‌ی ئیسماعیل بچێت نه‌ك مه‌سیح،چونكه مه‌سیح خۆیده‌كات به قوربانی، ئه‌گه‌ر چی مه‌سیحیش ئه‌وكاته‌ی له خاچ ده‌درێت زۆر له‌وقوربانیه دڵنیانییه، بۆیه كه‌به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه‌یه هاوارده‌كات (خوایه بۆبه ته‌نیا به‌جێت هێشتم) مه‌سیح بڕوای وایه له ساته‌وه‌ختی قوربانی یه‌زدان به‌جێی دێڵێت، به‌ڵام ئه‌و قوربانیه له ئیسلامدا زیاتر قوربانیه‌كه له‌سه‌ر مه‌رگیپێشه‌وا ناوه‌ستێ، به‌ڵكو له سه‌رمه‌رگی ئه‌وانیتر، ئه‌وه‌ش ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی مه‌سیحه، یه‌كێكه له خاڵه جیاوازه‌كانی ئه‌و دووئاینه بۆ چه‌مكی مه‌رگ، چونكه مه‌سیح به‌دوای ئه‌لته‌رناتیف ناگه‌رێت، به‌ڵكو خۆی ئاماده ده‌كات بۆ مه‌رگ، كه‌چی (موحه‌مه‌د) عه‌لی له شوێنی خۆی ده‌خه‌وێنێ تا ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ مه‌رگی خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ش تووشی گومانێكمان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر قوربانی، كه بۆچی (مه‌سیح)خۆی ده‌كاته ئه‌و قوربانیه، به‌ڵام (موحه‌مه‌د) كه‌سانی تر بۆ قوربانی ئاماده ده‌كات!؟ چونكه ئه‌و جۆره ره‌فتاره واله‌وانی تریش ده‌كات ژیانیان له‌لا خۆشه‌ویست بێت، خوڵقاندنه‌وه‌ی جۆرێك بێت له ده‌سه‌ڵات، كه ژیانی ئه‌وانیتر ببێ به ئه‌لته‌رناتیڤێك له به‌رامبه‌ر مه‌رگ، بۆچی ژیان هێنده به‌گه‌وره سه‌یر ده‌كرێت!؟ ئه‌گه‌ر مه‌رگ ئه‌لته‌رناتیڤێكه ئه‌دی بۆچی عه‌لی له‌شوێنی خۆی ده‌خه‌وێنێ؟ بۆچی كۆچ بۆ مه‌دینه ده‌كات!؟
ئه‌و پرسیاره به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خنه گرتن نییه له سێنته‌رێك هێنده‌ی گه‌یشتنه حه‌قیقه‌تی ژیانه، چونكه عه‌شقی ژیانه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام والێده‌كات غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌ی تیادا گه‌وره‌بێت، مانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ ئه‌وانیتر قوربانی بۆ بده‌ن، بوونی ئه‌لته‌رناتیڤ دڵنیایی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ كه ژیاندۆستی شوره‌یه‌كی قایمی به‌ده‌وری مرۆڤدا دروست كردووه (ئیسماعیل و موحه‌مه‌د) عه‌شقیان بۆ ژیان هێنده گه‌وره‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و عه‌شقه‌یان بۆ مه‌رگ نییه، هه‌ردووكیان له ڕێگه‌ی قوربانیه‌وه به‌رده‌وامی به‌و عه‌شقه‌یان ده‌ده‌ن، قوربانی قبوڵكردنی مه‌رگ ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌رده‌وامبونی عه‌شقی ژیاندۆستی ((ئه‌گه‌ر مانای قووڵی به‌خشینی ئیسماعیل ئه‌وه‌بێت كه خودا داوامان لیده‌كات خۆمان له‌به‌رده‌م میحرابیدا سه‌رنه‌بڕین، ئه‌وا مانای قووڵی به‌جێهێشتنی (عه‌لی) له پێخه‌فی پێغه‌مبه‌ردا ئه‌وه‌یه كه ئیسلام داوامان لێده‌كات له پێناو سومبوله پیرۆزه كانیدا به‌بێ دوودڵی و بیركردنه‌وه خۆمان فیدا بكه‌ن))(36).
مردن له چه‌مكی ئاینه‌وه ده‌سپێشخه‌ریه بۆ نه‌مریی، كه ژیان دوای مردن ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ش جیاوازی ئاینه له‌گه‌ڵا ئێستا، ئێستا ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ده‌بێ بكرێ به قوربانی بۆداهاتوو، ئێستا شتێكی ئه‌وتۆ نییه جگه له قوربانیه‌ك بۆ داهاتوو، ئه‌وه‌ش ده‌رخستنی چێژی ژیانه، ئاین خوازیاره ئێستا بكه‌ینه قوربانی تاژیانی داهاتوو وه ده‌ست بێنین، قوربانی له پێناو زیندووڕاگرتنی ئاین، كه ده‌بێ مرۆڤ بمرێت تا ئاین زیندوو بێت، بۆیه ده‌بێ جه‌سته ملكه‌چی ئایین بێت خۆی بۆ مه‌رگ ئاماده‌بكات، به‌ڵام ده‌بێ چ شتێ واله ئێمه بكات جه‌سته‌مان بۆفه‌رمانڕه‌واكانی سه‌رزه‌ویش بكه‌ین به قوربانی!؟ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌نفال بگه‌رێینه‌وه، ئه‌وتراژیدیامرۆییه‌ی جه‌سته‌ی كوردی تیایدا ده‌كرێت به قوربانی پێوه‌ندی به‌مانه‌وه‌ی سه‌رۆك هه‌یه، به‌عس ئه‌نفال وه‌ك قوربانیه‌ك بۆ سه‌رۆك پێشكه‌شده‌كات، كاتێ له ده‌ساڵی ڕابردووش بنه‌ماكانی فاشیزم له هه‌ناوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نوێیه ده‌رده‌كه‌وێت، قوربانی به‌شێوازی جیاواز ده‌رده‌خرێت، قوربانی بۆ حزب له قوربانی بۆ ئاین ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی حزب به زیندوویی بمێنێته‌وه ده‌بێ شه‌هید بدات، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌كان خۆیان بكه‌ن به قوربانی ئه‌و بڕوا ئایینیه‌یان له ناودا ده‌چێنێ، كه شه‌هید بوون ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ژیانه كه نه‌مرییه، به‌ڵام پرسیاره كه ئه‌وه‌یه چ به‌هه‌شتێك شه‌هیده‌كانی حزب ده‌گرێته خۆی!؟ حزب له‌و شوێنه‌دا خه‌باتی خۆی به‌خه‌باتی ئاین ناو ده‌بات، ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی (به‌ختیار) كه‌به (كۆلاژكردنی ئایدیۆلۆژیا) ناویده‌بات، ((بزاوته ناسیۆنالیسته‌كان قسه له ئیسلام بوونی خۆیان ده‌كه‌ن پتر له ئیسلام و بزاوته ئیسلامیه‌كان قسه له كورد بوونی خۆیان ده‌كه‌ن زیاتر له ناسیۆنالیسته‌كان))(37).
ناسیۆنالیزمی كوردی له ئیسلامیه‌كان زیاتر پێویستی به‌و كۆلاژكردنی وێنه‌ی (ئیسلام-نه‌ته‌وه) یه هه‌یه چونكه ئه‌و وێنه‌یه شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێ، ده‌شتوانێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ستراتیژێك بۆ مانه‌وه بدۆزێته‌وه، مانه‌وه غه‌ریزه‌ی ژیان لای ناسیۆنالیزم له خۆیدا هه‌ڵگرێت بۆ گه‌ران به‌دوای ئه‌لته‌ر ناتیڤ، كه ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
كاتێك ده‌یه‌وێ پێمان بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگدوست له كۆمه‌ڵگا ده‌ركه‌ینه ده‌ره‌وه ((ده‌بایه واز له مردووه‌كان بهێنین، به‌ڵام كێ ده‌یوێرا واز له مردووه‌كانی خۆی بهێنێت له ساتێك‌دا ئه‌و مردوانه ببونه ناوه‌ندی گردبوونه‌وه و چڕبوونه‌وه‌ی هه‌موو چه‌مكه پیرۆزه‌كانی دیین ونه‌ته‌وه و سیاسه‌ت))(38).
ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ك له نێوان ئه‌و دوو تێگه‌یشتنه هه‌بێت، ئه‌وا ئاوێته كردنی (قوربانی) و (خۆشباوه‌ری) لای حزبه‌كان سه‌ره‌تای بنه‌ما كۆنكرێتیه‌كانی مه‌رگدۆستیه، قوربانی ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به‌ره‌و ناو لمی بیابان ده‌بردرا، ئه‌وا له ئێستادا كه‌مه‌رگدرستی شوره‌كانی خۆی به‌رزترده‌كاته‌وه، جه‌سته بۆ خۆی لێره ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه ، جه‌سته‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ریا مل ده‌نێت، بۆیه جه‌سته‌ی كوردیبه درێژایی ئه‌ودووزه‌مه‌نه جیاوازه ده‌بێ به قوربانی (بیابان/ده‌ریا)، پرسیاری ئێمه له ده‌ریا پرسیاره له‌و ئومێده‌ی له ده‌ستمانداوه، گه‌ڕانه به‌دوای خه‌ونێك، هه‌وڵێكه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ژیان، پرسیارێك چه‌نده پرسیاری مناڵه نامۆكانه ، هێنده‌ش گه‌ڕانه به‌دوای چاره‌نوس كه كۆمه‌ڵگاش له ڕێگه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ ستایشی ژیان ده‌كات ، قوربانی كردنی كۆمه‌ڵگا له جه‌ژنی قورباندا بۆ خۆی پیرۆز ڕاگرتنی ژیانه ، كه‌چی حزبی كوردی ده‌یه‌وێ بیگۆرێته‌وه سه‌ر قوربانی، حزب وه‌ك ئاین گوتارێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆقوربانیكردن بدۆزێته‌وه، شه‌ڕی ناوخۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه به دروشمی له پێناو پاراستنی په‌رله‌مان له كاتێكدا ده‌بێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرین كه ((له مێژووی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی كورددا هیچ شتێك به ئه‌ندازه‌ی په‌رله‌مان كاریكاتێری نه‌بووه و هیچ شتێكیش به ئه‌ندازه‌ی جه‌نگی ناوخۆ جیدی نه‌بووه))(39).
لێره‌دا ده‌كرێ جیاوازیه‌ك له بیركردنه‌وه‌ی به‌ختیار له‌به‌ر ده‌م جه‌مكی (قوربانی/ مردن) ده‌ست نیشان بكه‌ین ، قوربانی كه له ڕێگه‌ی ئه‌نفاله‌وه شوناسی تراژیدیامان پێده‌به‌خشێت ، شوناسێك به‌لای ( به‌ختیار ) ه‌وه ده‌بوایه بمانهێنابا ناو ڕاپه‌ڕین ، نه‌ك ئه‌و شوناسه به خۆشباوه‌ڕی بگۆڕین ، كه ئه‌وه‌ش جیاوازه له ده‌سبه‌ردار بوون له قوربانی ، چونكه گۆڕین بڕیاری كۆچ كردنمان پێده‌دات بۆیه ، كۆچی مناڵه نامۆكان ، ئه‌و ده‌رچوونه له شوێن ، هه‌مان سه‌فه‌ری ده‌رچوون نیه بۆ نێولم چونكه ئه‌م جاره به ویستی خۆمان سه‌فه‌ر بۆ نێو ده‌ریا ده‌كه‌ین ، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش هه‌ڵگری پرسیارێكه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پرسیاری (موزه‌فه‌ری سوبحده‌م) پرسیاری مرۆڤێك بیست و یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ لمدا ده‌ژیێت ، دواجار باوه‌ش به ده‌ریا ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی خه‌ون و ئومێده‌كانی (ئێمه تا هه‌تایه له‌م ئۆقیانووسه‌دا ونین .. ئه‌وه‌ی له ده‌ریادا ونبوو ده‌بێت بتوانێت به دوای خۆیدا ته‌ماشای ئاو بكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌حرادا ون ده‌بێت و به‌دوای خۆیدا ته‌ماشای لم ده‌كات، ئه‌وه‌تا من له‌م ده‌ریایه‌دا ونم..ونم و لێره‌وه، له قوڵایی ئاو‌و تاریكییه‌وه هاوار ده‌كه‌م سه‌ریاسی سوبحده‌م، تۆله كوێیت.. تۆله كوێیت؟ تۆله كوێیت؟ تۆله كوێیت؟ تۆله كوێیت؟))(40).
پرسیاركردن له كۆچ پرسیاركردنه له چۆنیه‌تی ژیان، هه‌وڵێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕووبه‌رێك بۆ ژیان، ڕاكردنه له خه‌ونێك..خه‌ونی ئازادی، بۆیه كۆچكردن له نیشتیمان هه‌وڵدانه بۆ ده‌ربازبوون له خه‌ونی گۆڕان، ده‌سبه‌ردار بوونی خه‌ونی له مێژینه‌یی، خه‌ونێك كه له ئازادی‌دا ده‌كوژرێت، كوشتنی خه‌ونیش پێوه‌ندی به دۆڕاندنی پاكێتیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌رباسێكی تر كه كۆچه، به‌ڵام چونكه ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندیی به‌و نووسینه‌وه نییه بۆیه ده‌سبه‌رداریی ده‌بین, ته‌نیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌نفال سه‌فه‌رێك بووبێ بێ ئیراده‌ی ئێمه به‌ره‌و بیابان بردبێت ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان ده‌رچوون له‌شوێن به ئیراده‌ی خۆمانه.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
(1) له ئاره‌زووی كوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن/ به‌ختیار عه‌لی ره‌هه‌ند، ژماره (7)/ل204
(2) كۆماری ترس/ به‌ختیار عه‌لی گه‌لاوێژی نوێ ژماره (2)/ ل20
(3) هه‌مان سه‌رچاوه/ل21
(4) بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێكخراوه سیخورییه‌ی عێراق بگه‌ین، كه له ماوه‌ی بیست ساڵدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته پاشه‌كشه‌ی له هه‌شت پرۆتۆكۆڵی ستراتیژی كردووه، كه پێوه‌ندی به گۆریینی بارودۆخی سه‌ره‌كی عێراقه‌وه هه‌بووه، بڕوانه: العراق..دوله المنڤمه السریه/حسن العلوی انتشارات الشریف الرچی –1991 ص (84-85)
(5) كۆماری ترس/ ه.س / ل23
(6) نقگه البدایه/ میشیل عفلق / المۆسسه العربیه للدراسات (بیروت) الگبعه الخامسه/ 1975
(7) كۆماری ترس / ه . س/ ل31
(8) له ئاره‌زووی كوشتنه‌وه بۆ ئاره‌زووی فه‌رامۆشكردن/ به‌ختیار عه‌لی ڕه‌هه‌ند، ژماره (7) ل172
(9) هه‌مان سه‌رچاوه /ل173
(10) هه‌مان سه‌رچاوه /ل176
(11) هه‌مان سه‌رچاوه /ل178
(12) هه‌مان سه‌رچاوه /ل179
(13) هه‌مان سه‌رچاوه /ل186
(14) هه‌مان سه‌رچاوه /ل188
(15) هه‌مان سه‌رچاوه /ل196
(16) هه‌مان سه‌رچاوه /ل206
(17) سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی لاقه‌كردن و دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و مۆراله به‌عسیه بڕوانه ووتارێكی ترمان: چیاكان دۆستی كوردنین/ نیهاد جامی گۆڤاری روانین/ ژماره(9)
(18) له ئاره‌زووی كوشتنه‌وه…/ل215
(19) هه‌مان سه‌رچاوه /216
(20) هه‌مان سه‌رچاوه /ل219
(21) هه‌مان سه‌رچاوه /ل223
(22) چۆن پاكێتیمان دۆراند؟/ به‌ختیار عه‌لی هزر/ ژماره (1) هاوینی 1998/ل58
(23) به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی خه‌ون/ به‌ختیار عه‌لی گه‌لاوێژی نوێ/ ژماره 3/
(24) هه‌مان سه‌رچاوه /ل
(25) لێره‌دا نامانه‌وێ قسه‌ی زیاتر له‌و پێوه‌ندیه بكه‌ین، چونكه له شوێنێكی تردا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و پێوه‌ندیه قسه‌مان كردووه، بڕوانه: كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌همی حزب و خه‌ونی خێڵا/ نیهاد جامی/ گۆڤاری (نما) ژماره (4).
(26) به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی خه‌ون/ ل
(27) وه‌ڵامێكی تازه بۆ پرسیارێكی كۆن/ شێرزاد حه‌سه‌ن رامان / ژماره (16)/ ل58
(28) سه‌ده‌ی ناسیۆنالیزم/ به‌ختیار عه‌لی ره‌هه‌ند/ ژماره (9/10)/ ل141
(29) هه‌مان سه‌رچاوه /ل166
(30) فاشیزم، دیموكراسیه‌ت، سانسۆر/ به‌ختیار عه‌لی یه‌كگرتن، ژماره (14)/ل23
(31) هه‌مان سه‌رچاوه ل23
(32) هه‌مان سه‌رچاوه /ل23
(33) هه‌مان سه‌رچاوه /ل24
(34) ئاگری نه‌ورۆز به نمونه ده‌هێنینه‌وه، ئه‌و ئاگره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه كردوویه‌تی به سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربانی ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان ده‌كات به كه‌ڕنه‌ڤاڵی ئاگر، یاده‌وه‌ری مناڵیمان پریه‌تی له‌و ئاگره‌ی ئه‌و ئێواره‌یه، كه‌شه‌قامه‌كان ده‌گۆڕدران به ئاگرو بۆخۆی جۆرێك له ناڕه‌زایی له ڕێگه‌ی وه‌ستانی شه‌قام، پێوه‌ندی به‌گیانی به‌ڕه‌نگاری ئێمه‌وه هه‌بووه، كه‌چی له ئه‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی به بیانووی پیسكردنی ژینگه، ڕێگه له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌گرن و له تاقه‌شوێنێك ته‌قه‌مه‌نی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و تاكه ئاگرێك ده‌كرێته‌ه، ئه‌و كاره ده‌گۆرێته سه‌رچالاكیه‌كی حزبی، تا حزب له ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌كانیه‌وه ئاگرمان بۆ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆ درێژكردنه‌وه‌ی حزبه به كلتوری نه‌ته‌وه، چونكه كاتێ كۆمه‌ڵگا بۆخۆی ئه‌و ئاگره ده‌كاته‌وه پابه‌ندبوونیه‌تی به كوردبوون، به‌ڵام حزب ئه‌و كاره له كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌نێته‌وه‌و خۆی به‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی سه‌ركه‌وتن و ئاگری ئه‌و حیكایه‌ته بۆ خۆی بگه‌رێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وه وابێ حیكایه‌ته‌كانی خۆی كه‌مبن، تاحیكایه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌ش بكات به‌موڵكی خۆی.
(35) كۆمه‌لگای پرسه/ به‌ختیار عه‌لی ڕه‌هه‌ند/ ژماره (1)/ ل68
(36) هه‌مان سه‌رچاوه /ل70
(37) سه‌ده‌ی ناسیۆنالیزم/ به‌ختیار عه‌لی ڕه‌هه‌ند / ژماره (9-10)/ ل185
(38) كۆمه‌ڵگای پرسه/ ل96
(39) هه‌مان سه‌رچاوه /ل93
(40) دواهه‌مین هه‌ناری دونیا/ به‌ختیار عه‌لی نێوه‌ندی ڕه‌هه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی/ل327
نیهاد جامی