Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024

ئاسمانى خوێن لە ژێر ئاسمانى بێدەنگیدا….شنۆ ئەحمەد

Closed
by December 31, 2008 ئەدەب

 ئاسمانى خوێن لە ژێر ئاسمانى بێدەنگیدا
 شنۆ ئەحمەد

 شیعر دەروازەیەكى ڕاستەو خۆیە بۆ نیشاندانى ئازارەكان وجێهێشتنى خود بۆسەردەمەكانى تر .زۆر ئەستەمە شیعرێك بمرێت زادەى واقیعەكەى خۆى بێتو هەڵگرى ئازارەكان بێت .ئاسمانى خوێن قەسیدەیەك بوو پێى وتین ئایا شیعر ئەتوانێت زادەى سەردەمەكەى خۆى بێت ؟شیعر ئەتوانێت نەمربێت ؟شیعر ئەتوانێت خوێنەر بەدواى خۆیدا كێش بكات ؟یا بكەوێتە دواى خوێنەر؟شیعر ئەتوانێت هەمووان لەژێر چەترێكى ڕۆحیدا بباتە جێگایەك لەپەنجەرەیەكەوە كەپەنجەرەى شیعرە، سەیرى دنیا بكەین؟شیعر ئەتوانێت خەیاڵو هەقیقەت بخاتەوە ژێر ساباتێكى بەرباران؟شیعر ئەتوانێت خوڵقێنەرى نوێخوازى سەردەمەكەى خۆى بێت؟قسەیەبەك بكات جیا لەقسەى بەرژەوەندىوقسەى دەسەڵات؟ڕەنگێكى تربێت جیا لەڕەنگى دەسەڵات ؟وەڵامى ئەم پرسیارانە هەمووى بە بەڵىَ بوو بۆ قەسیدەى (ئاسمانى خوێن)ى (هەردى شەفیق).
 هەردى هات ووتى :لەپاڵ دنیاى ڕەنگاو ڕەنگى بەر پرسەكان وسیاسیەكانا دنیاى ڕەشو سپى مەینەتبارەكانیش هەیە،لەپاڵ كۆشكى سیاسیەكانا كاولەى سواڵكەرەكانیشس هەیە ،لەپاڵ شەوە پەمەییوسورەكانى دەسەڵاتدارانا شەوە دۆزەخیەكانى هەژاراكان و خانەوادەى ئەنفال وهەڵەبجەو پێشمەرگەى كۆنو خەڵكى بەش مەینەت هەیە.
 وەزیفەى شیعر چیە ؟ڕۆحى شیعر چیە گەر ئامرازێك بێت بۆ دەست ماچكردنوستایشكردن و بازرگانیكردنودەمكوتكردنى خەڵكو گەورەكردنى دەسەڵاتو كوشتنى مەعریفەو یاخیبوون؟وەزیفەى شیعر چیە موحافیز كاربێت بۆ زیندو هێشتنەوەى قاچى كورسیەكان؟ئەركى شاعیر چیە گەر ببێتە دایكى شیعرە سەر شۆڕو بەرزە پێكانو كڕنۆش بردنو جوانكردنى دونیایەكى ناشیرین؟چاوەڕوانى چی بكەین لە شیعر جارێكى تر هەموو موقەدەسەكان نە خاتەوە ژێر پرسیارو گومان؟پیرۆزى شیعر لەكوێدایە پاڵپشتولایەنگرو بێدەنگ بێت بەرامبەر ڕاستیە نەوتراوە تاڵەكان؟شیعر ئەركى چیە قسەى ناودڵى خەڵك وەك خۆى نەكات؟ئیستا تیكاو حەقیقەت ئاشت نەكاتەوە؟هاو تەریب لەگەڵ ژانى سەردەمەكەیدا نەڕوات ؟نەبێتە دەمڕاستو ڕێنیشاندەرى سەردەمەكەى خۆى ؟
 چەند گرنگە شیعر بوێر بێت ئەوەندەش پیرۆزە شاعیر جارێكى تر بەشیعر ئازارەكان تەوزیف بكاتەوە  خوێنەر خۆى لەناو قەسیدەكانیدا بدۆزێتەوە .سەكۆى شیعرى هەردى خاڵى نەبوو لەهەموو ئەمانەى باسمكرد ،دەروازیەك بوو بۆ ئازارەكانى هەموومان ماجەراى دووبارەى ژیانى میللەتێك بوو هەردى گێڕایەوە ،ماجەرایەك هەموو جوانیەكان ڕیسوا ئەكات و سەركردەو حیزبەكەىوناشیرینیەكانى شەرعیەت پێئەدات و تەقدیس ئەكات.ئاسمانى خوێن ئاسمانى ئایدۆلۆژیایەك نەبوو بەرامبەر بەدەسەڵات  ئاسمانى ئازارەكانى نەتەوەیەك بوو ،ئاسمانى دەریاى بێسنورى خوێنى شەهیدان و كچانى ڕوسورو ئەتككراو بوو،ئاسمانى تابلۆ شێوێنراوەكانى هەقیقەت بوو،ئاسمانى كۆترە بێزارەكانو كوژراوەكانى ژێر سێبەرى دەسەڵات بوو ،ئاسمانى كوشتنى كۆترەكانى بیبَزارى بوو،لەژیانى نیشتیمانێكى سوربوو لەخوێنى خۆیا.ئاسمانى شكاندنى ئەو سێبەرانە بوو دەسەڵات گەورەیان ئەكات .ئاسمانى جیاكردنەوەى پیرۆزىو بە پیرۆز كراوبوو ،سەربوردەى نیشتیمانێك بوو لە دۆزەخى كوڕە تاوانبارەكانیدا .بەخشینەوەى ئیستاتیكا بوو بەشیعرو دەرهێنانەوەى بوو لە ژێر سێبەركانا.دادگایەكى ڕۆحى وویژدانى بوو هەقیقەت بەنوكى كۆترێكى سپیەوە قسەى تیا ئەكرد ،دەرهێنانى شیعر بوو لەخوێنى ڕۆژگارەكەى خۆى مانا دانەوە بوو بەهەموو بەها شێوێنراوەكان و دانانەوەیان لەشیوێنى شایستەى خۆیاندا.
 دواجار دەبێت بووترێت شیعرى ، باش دەقى باش ،نوسینى باش خۆى جێى خۆى ئەكاتەوە.  وەك ئاو چۆن كەزۆربوو خاك ناچارە ڕیگاى بۆبكاتەوە  ڕێڕەوى ئەو نەگرێت.ئەو چاوەڕوانیەى هەردى كۆتایی پێهێنا دەكرا شاعیرە بەتەمەنەكان بیانكردایە .هەڵوێستى هەردى هەڵوێستێكى تەواو شاعیرانەبوو بەڵام نازانم سەراسیمەیی ئەدیبان بۆ سەرجەم لایەنە هونەریەكانى قەسیدە كە بۆچى بەبێدەنگى تێپەڕى ؟بۆچى ئەو شاعیرەش بێدەنگى كرد لە بڵاو كردنەوەى قەسیدەكە؟؟؟
 
 تێبینى /(ئاسمانى خوێن)  ئەو  قەسیدە  یەكێك بوو لەو قەسیدانەى بەشدارى ڤیستیڤاڵى گەلاوێژى كرد و لەوێدا گوێبیستى بوومو بڕیارم دابوو شتێكى باشترى لەسەر بنوسم بەداخەوە لەهیچ یەكێك لەبڵاو كراوەكاندا نەم بینى بۆیە داوا لەشاعیر دەكەم قەسیدەكەى بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلە.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.