ئاقڵ وه ئیشاره‌ت و شێتیش وه کوته‌ک
به‌درێژایی مێژوو، کورد توانای نه‌بووه به ته‌واوه‌تی به‌رگریی له مانی خۆی بکات ، زۆر جار له بێکه‌سی و بۆ خۆ قورتارکردن له په‌لامار‌ی داگیرکه‌ران، په‌نای بۆ داگیرکه‌رێکی دی بردووه، جێیجه‌نگی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی یه‌خه‌ی کوردیان گرتووه ، کوردستان و نێو ماڵی کورد بووه ، کات ومه‌یدانی شه‌ڕیش دیسان له لایه‌ن دوژمنه داگیرکه‌ره شه‌ڕفرۆشه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، کورد له هیج سه‌رده‌مێکدا توانای هێڕشبردنه‌سه‌ر دراوسێیه داگیرکه‌ره‌کانی نه‌بووه ، له‌و شه‌ڕانه دایما کورد گه‌نگیرکراوه و به‌سه‌ختی به‌رگریی له مانی خۆی پێیکراوه، بۆیه له‌و شه‌ڕانه‌دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک تووشی زیانی یه‌کجار زۆر هاتووه.
ئه‌وڕۆکه به قه‌ولی خۆیان له سه‌رده‌می دیموکراسی و ئازادی‌دا ئه‌وه‌تا دیسان مالیکی و داروده‌سته‌که‌ی خه‌ریکی هه‌ڕه‌شه‌ن و شه‌ڕمان پێ ده‌فرۆشن، هه‌ر ڕۆژه به بیانووێیک، ئه‌ڵبه‌ته شانبه‌شانی هه‌ڕه‌شه‌کان، عه‌ره‌بی ئێراق خۆی ئاماده ده‌کا بۆ حه‌ڵاڵکردنی ماڵ و حاڵ وخۆێنی کورد، به ئاشکراش ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌شکرێکی بۆ شه‌ڕی کورد ته‌یار و ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک و کوردستان کردووه.
به داخێکی زۆره‌وه کاردانه‌وه‌ی گۆمڕاییه‌کانی مالیکی و داروده‌سته‌که‌ی لای حوکمه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی سیاسی و هێزه کوردستانییه‌کان زۆر شه‌رمنانه‌یه و دووره له لۆگیک، کورد ته‌نها باسی دیالۆگ و ده‌ستووری قۆڕبه‌سه‌ر ده‌کات، ئه‌و ده‌ستووره که مالیکی به ده‌یان جار له دیواری داوه و که‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌هاتووه .
گه‌ر مرۆڤ گوێبیستی لایه‌نی کوردستانی ده‌بێت، ئه‌وا بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌ر جاروبار به‌رپرسێک به ناچاری بیه‌وێت به‌رپه‌رچی داگیرکه‌رێک بداته‌وه و له ناڵ بدات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دووان له‌ولاوه هه‌ر له فریادڕه‌سه‌کانی خۆمان له بزمار ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر دوژمنانی دڵنیا کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی که کورد نیازی به‌رگری له خۆی و نیشتمانه‌که‌ی هه‌بێت، بۆیه تازه ئه‌وان به هیج شێوه‌یه‌ک ناسڵه‌مێنه‌وه له په‌لاماردانمان و داگیرکردنی خاکه‌که‌مان.
بنواڕن چه‌نده سه‌ردارانی کورد زیاتر له جاران تێده‌کۆشن خۆیان و میلله‌ته‌که‌یان له‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه لاده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌یاڵمان وه‌کو جاره‌کانی پێشتر خاوه و دوژمنانی داگیرکه‌ر بڕیاریان داوه و تازه بۆ ئه‌م ڕیشه کورد ده‌بێت هه‌ر شانه هه‌لگرێت و خۆی ته‌یار کات و باش بزانێت ئه‌وڕۆ بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی وه‌کو پار و وه‌کو پێرار ته‌نها له ده‌ستی ترادیسیۆن و عه‌ره‌ب و مالیکیدایه، ئه‌وان باش ده‌زانن که‌ر له کوێ که‌وتووه کونه له کوێ دڕاوه ، عه‌ره‌ب باش تێگه‌یشتوون، که کورد له ئاشتیدا براوه‌یه و کوردستان ئاوه‌دان، بۆ سه‌ردارانی عه‌ره‌ب ئه‌سته‌م ده‌بێت له‌مه زیاتر ڕێگا بده‌ن به‌و جیاوازیه و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی کوردستانه، له کاتێکدا گشت عێراق بووه به وێرانه‌یه‌ک، شاره‌سرکه‌وانه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ! به باشی گوزارش له مه‌عریفه‌ت وجه‌وانمه‌ردی و ده‌ستپاکی سه‌ردارانی عه‌ره‌ب وحوکمه‌ته‌که‌ی مالیکی ده‌که‌ن، ئیستا ئه‌وان ناتوانن قه‌ناعه‌ت به میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن که بۆچ ئه‌و هه‌موو بان و دووهه‌وایه، له هه‌مان وڵات که پێیده‌گوترێ عێراق، بۆچ کوردستان ئاوه‌دان و عه‌ره‌بستان وێرانه، بۆج یه‌ک میلیۆن و نیو گه‌شتیاری عێراقی هه‌موو ساڵێک ڕوو ده‌که‌نه کوردستان به‌رانبه‌ر هیچ گه‌شتیاری کوردستانی بۆ عێراق ، بۆیه سه‌ردارانی عه‌ره‌ب هه‌ر ده‌بێت هۆی دواکه‌وته‌یی عێراق و ده‌سته ته‌ڕه‌که‌یان وه‌شان کورددا بسڕنه‌وه و به میلله‌ته‌که‌یان ڕاگه‌ێینن که ئه‌م به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌ریان دێت گشت به هۆی کورده‌وه‌یه، به دووری نازانم گه‌ر به مالیکی بکرێ، ئه‌وا هه‌ر هه‌مان نان که له ڕابردوو له داوێنی نه‌یاره‌کانی ناوه له داوێنی مام جه‌لال و کاک مه‌سعودیشی بنێت ، وه‌کو نه‌یار و تێکده‌ری ده‌وڵه‌تی عیراقیان له قه‌ڵه‌م بدات و بیانداته دادگا.
که‌وابوو ئیستا یان ده‌بێت کورد خۆی به ده‌سته‌وه بدات و هه‌ر ماڵوێرانی و سه‌رشۆڕییه‌ک مالیکی و شه‌هرستانی پێمان ڕه‌وا ده‌بینن قبووڵمان بێت ! یان ده‌بێت ڕێگای به‌رگری له که‌رامه‌تی خۆمان و نیشتمانه‌که‌مان هه‌ڵبژێرین و چیدی پێویست ناکات کورد چاوه‌ڕی گورزی داگیرکه‌ران بێت، تاکو ویژدانی خۆی سڕ و ئارام بکات، با به‌س بێت ئه‌وه 1400 ساڵه سه‌رمان سندانه دیسان هه‌ر برا عه‌ره‌به‌کانمان گله‌ییان هه‌یه .
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ترادیسیۆنی شه‌رمه‌زاریه‌وه با کورد ئه‌مجاره‌یان ده‌ستپێشخه‌ر بێت گورزی خۆی بوه‌شێنێت! بۆ به‌رگریی له که‌رکووک سبه‌ینێ دره‌نگه و درێژه‌دان به دیالۆگی ژیڕده‌ستی له‌گه‌ڵ توتییه‌کانی مالیکیدا ڕێسه‌که‌مان لێ ده‌کاته‌وه خۆری، ته‌نها به‌رگری دژی داگیرکه‌ره چڕنۆک کیمیاییه‌کان که‌رامه‌تی میلله‌ت و نیشتمانه‌که‌مان ده‌پارێزی، نه‌ک دیالۆگ له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره که‌ڕه‌شێته‌کان ، پێشینان فه‌رموویانه “ئاقل وه ئیشاره‌ت وشێتیش وه کۆته‌ک” .
15-11-2012