ئاوریشم ئه‌و ڕۆمانه پڕ نهێنیه‌یی كه پڕه له نهێنی نیگاكانی ژن ..
(ئاوریشم)ئه‌و ڕۆمانه پڕ نهێنیه‌یی كه پڕه له نهێنی نیگاكانی ژن و
هه‌رگیز پیاو ناگات به هیچ له نهێنیه‌كانی)
“چ ئازارێكی سه‌خته
به تاسه‌ی خۆشه‌ویستی یه‌كه‌وه بمریت كه ده‌زانیت هه‌رگیز پێیی ناگه‌یت”“
ڕۆمانی(ئاوریشم)كه له نوسینی(ئه‌لیساندرۆ باریكۆ) و وه‌رگێرانی وه‌رگێڕی دانسقه(ئازاد به‌رزنجی) و (به‌ختیارعلی) پێشه‌كی بۆ نوسیوه.به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه،پێشه‌كیه‌كه‌ی كاك به‌ختیار خوێنه‌ر ناچار ده‌كات به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و،ڕه‌نگه خوێنه‌ر نه‌توانێت چێژی ڕۆمانه‌كه هه‌زم بكات، چونكه باریكۆ به‌ختیار پێمان ده‌ناسێنێت نه‌ك ڕۆمانه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر به‌ختیارعلی باسی ڕۆمانه‌كانی “خاكێك له‌شوشه” و “به‌بێ خوێن” و “شار “و نۆڤیسێنتۆ” نه‌كات ئێمه له كوێ بزانین باریكۆ كێ یه،هه‌روه‌ك ئازاد به‌رزنجی له فارسیه‌وه ئه‌م ڕۆمانه‌ی نه‌كردبا به كوردی،چۆن بزانین باریكۆ (ئاوریشم)یشی نویسوه.بۆیه پێویسته ئێمه‌ی خوێنه‌ری ئه‌م ڕۆمانه پێش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه له ده‌لاقه‌ی ئه‌م پێشه‌كیه‌وه بچینه نێو ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه،بۆ ئه‌وه‌ی بزانین (ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنینه‌وه مۆسیقایه و بۆته تێكست یاخود تێكسته و ده‌یه‌وێت ببێته مۆسیقا).
له نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا نیگای ژن پڕه له‌سیحری ئه‌فسوناوی،هه‌ر ئه‌مه‌شه وا له خوێنه‌ر ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت به یه‌ك فلاش باك ده‌بێت به”هێرڤه‌ژۆنكۆر”. له نێو ئه‌م ڕۆمانه‌دا جه‌سته‌ی ژن تراویلكه‌ییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاو به خۆی بزانێت ژن ئه‌و تراویلكه‌ییه كه هه‌ڵقوڵاوی قوڵایی ئه‌فسانه‌یه،به‌بێ ئه‌وه‌ی پیاو به خۆی بزانێت بۆ به ده‌وری زه‌وی جه‌سته‌ی ژن‌دا ده‌خولێته‌وه،دیاره ئه‌و كاته پیاو به‌وه ده‌زانێت كه مه‌له نازانێت ،كه دوای ئه‌وه‌ی له‌وه تێده‌گات كه ئه‌وه‌ی به دوای كه‌وتوه به‌ڕاستی تراویلكه‌یه بۆیه ئاوا به نه‌زانی به قوڵای ئۆقیانوسی دڵی ژن‌دا ده‌سوڕێته‌وه. بۆیه نهێنی ترین نهێنی نێو ئه‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر هه‌رگیز له نهێنی ئه‌وه تێناگات كه بۆ پیاو ناتوانێت بگات به‌قوڵایی نهێنی ژن و ژن بوونی ئه‌و بوونه‌وه‌ره.
(ئایا ده‌كرێت ته‌نیا نیگای بێده‌نگی یه‌ك ئافره‌ت،وا له مرۆڤێك بكات جار دوای جار ئه‌مسه‌ره‌و سه‌ری زه‌وی ببڕێت و له‌شارۆچكه‌یه‌كی چكۆله‌ی خواروی فه‌ڕه‌نساوه به‌ره‌و ژاپۆن بكه‌وێته ڕێ.نیگایه‌ك و هیچی دی؟.نیگایه‌ك بێ هیچ قسه‌یه‌ك ڕازێكی هێند ئه‌فسوناوی ده‌دركێنێت كه قووڵتر له هه‌ر شه‌وقێكی تر ژۆنكۆر به دوای خۆی ده‌خات.كه به دوای نهێنی ئه‌فسونێكدا ده‌گه‌ڕێت كه كلیله‌كه‌ی له ماڵی خۆیدایه‌تی) ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێت به كورترین ماوه بچمه نێو دڵی قووڵترین شوێنی ئه‌م ڕۆمانه،نامه‌وێت ئه‌وه‌نده درێژبێژی بكه‌م، هه‌ر بۆیه بازدان له‌م نوسینه‌دا هه‌یه و هه‌ر بۆیه‌شه هه‌موو شتێك ناتوانرێت ناگوترێت . به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه له زۆر نهێنی و توانای مرۆڤ تێده‌گه‌ین،به هیوای توانیبێتم خوێندنه‌وه‌م بۆ رۆمانه‌كه كردبێت دواجار كه(ئه‌گه‌ر قسه كردن له زیوو بێت ئه‌وا بێده‌نگی له زێڕه).
(به هه‌زاران گه‌را له سه‌ر له‌پی ده‌ستێك جێیان ده‌بۆوه ئه‌مه‌ش واتا به ده‌ستهێنانی سه‌روه‌تێكی سه‌رنج ڕاكێش) “ئه‌لیساندرۆ باریكۆ” له نێو ڕۆمانی “ئاوریشم” به مێژووی شارۆچكه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسای سه‌ده‌ی 19 ئاشنامان ده‌كات كه كه‌سێك توانی وورد ترین و زۆرترین ئیش بكات ئه‌ویش ئه‌فسه‌ری سوپا ملازم”هێرڤه ژۆنكۆر”بوو كه بوو به و بازرگانه‌ی هه‌زاران كه‌س بۆ وورده‌كاری ژیان و دنیا به ده‌ستێك هان بدات .
له پێناو خۆشگوزه‌رانی هاو شاریه‌كانی بوو به‌و موسافیڕه‌ی هه‌زاران میل ڕێگه‌ی وشكانی و ده‌ریایی ببڕێت.
ئابووری هه‌زاران هه‌ژاری شارۆچكه‌ی “لاڤیل دیۆ”ی بووژانده‌وه.باریكۆ پێمان ده‌ڵێ وه‌كو “باڵدابیۆ” ووردبین بین و ئه‌و كه‌سه یه‌كه‌مه‌بین هه‌زاران به‌هره‌ی ناخی ملیۆنان مرۆڤ كه هێشتا وه‌كو كرمی ئاوریشم گه‌رایه له سه‌ر ده‌ستمان په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیداری بن بۆ سه‌روه‌ت و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی،له به‌ر ئه‌وه‌ی (له هیچ شوێنێكی تری دنیادا باڵدابیۆیه‌كی تر په‌یدا نابێت).
جارێكی تریش باریكۆ دێته سه‌ر باسی سه‌رماییه كه وه‌كو هێرڤه ژۆنكۆر بۆ خۆشگوزه‌رانی گشتی هه‌وڵ بده‌ین نه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی گیرفانی خۆمان.(ئه‌و”هێرڤه ژۆنكۆر”به ووردی له سامانه‌كه‌ی به‌هره‌مه‌ند ده‌بوو ئه‌گه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند ی ڕاسته‌قینه‌شی به لاوه گرنگ نه‌بوو).
باریكۆ نوسه‌ری ڕۆمانی ئاوریشم،پێی وایه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی ده‌بێ وه‌كو كچه لاوه ئینگلیزیه‌كه‌ی لای ژاپۆنیه‌كان بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كی تاك لایه‌ن و دووریش بێت.
(چ ئازارێكی سه‌خته به تاسه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌وه بمریت كه ده‌زانیت هه‌رگیز پێی ناگه‌یت ).
یان وه‌كو”هێلین”هاوسه‌ره به‌وه‌فایه‌كه‌ی هێرڤه ژۆنكۆر كه‌به‌زمانی بێگانه بۆخۆشه‌ویسته‌كه‌ی نوسی(بگه‌ڕێوه‌ئه‌گینا ده‌مرم) باریكۆ، هانمان ده‌دات كه ئه‌و ساتانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و جه‌نگی ئه‌نجن ئه‌نجن كردنی ووڵاتیش بوو ڕێگه به بێگانه نه‌ده‌ین سامانی نیشتمانه‌كه‌مان به تاڵان ببات،هه‌رچه‌ند(جه‌نگ یاریه‌كه نرخه‌كه‌ی به گران كۆتایی دێت)وه‌كو”هاراكی” به هێرڤه ژۆنكۆری ووت(لێره هیچ شتێك نیه بۆتۆ.به‌ته‌نها جه‌نگ هه‌یه‌وبه‌س ئه‌م جه‌نگه‌ش په‌یوه‌ندی به تۆوه نیه.برۆ) دواجار به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی ئاوریشم له‌وه تێده‌گه‌ین ژن ئه‌وه نییه كه به خه‌یاڵ دروستمان كردوه به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه هه‌یه. پاشان به چه‌ندین ده‌لاقه‌دا ده‌چینه نێو باسێكی تر،كه هه‌گبه‌ی چه‌ندین پرسیار‌و وورده‌كاری ئێستای دۆخی كوردستان و ئه‌وسای ساڵی “1861” ی نێو ڕۆمانه‌كه‌َ ده‌ر ده‌خات.
سه‌ره‌تا له ده‌لاقه‌ی پرسیارێكه‌وه ده‌چینه نێو باسه‌كه پاشان ده‌چینه نێو باسه‌كانی تر.
ئه‌م كوردستانه به هه‌زاران سه‌رمایه‌دار و سه‌دان كۆمپانیای ناو خۆی تێیدایه به‌ڵام ئایا بۆ،نه‌توانراوه كه‌سانی وه‌كو باڵدابیۆ كه‌هێشتا خه‌وتون بێداربكرێنه‌وه؟ ئایا یه‌كێكیان ناتوانێت وه‌كو هێرڤه‌ژۆنكۆر بكات؟ئایا سه‌رمایه‌داران له جیاتی كارگه‌و پرۆژه‌كانیان به هێزی كاری كرێكاری بیانی بده‌ن ئایا په‌ره‌دان به به‌هره‌ی لاوان ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه نیشتمانییه‌كه نیه؟ له كاتێكدا ئه‌م خاكه بۆته كێڵگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی گه‌رای هه‌زاران لاوی بێ ئیش. له داڕمانی ژێرخانی ئابووری ووڵات ئایا كێ به‌رپرسه؟ له گیرفان به‌تاڵی لاوان ئایا كێ به‌رپرسه؟ له زۆری قه‌یره كچ و زۆر بوونی ڕێژه‌ی ڕه‌به‌ن ئایا كێ به‌ر پرسه؟ له كۆچكردنی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و كه‌م بوونی نێرینه و زۆر بوونی مێیینه ئایا كێ به‌ر پرسه؟ . ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌دارانی كورد چیتر ئه‌م ووڵاته به فه‌رامۆشكراوی نه‌سپێرن كه ئه‌م پشتگوێ خستنه ووڵاته‌كه‌مانی كردوه به كه‌شتیه‌كی تێكشكاو و دواكه‌وتو له ئۆقیانوسی ئیستاتیكای هونه‌ری ژیانی هاوچه‌رخ. ئایا له پاشه ڕۆژدا ئۆباڵی خه‌راپ تر بوونی ڕه‌وشی ئابووری كوردستان له ئه‌ستۆی كێ یه؟
كه تۆ وه‌كو خوێنه‌ر گه‌شبینی، پێت وایه ئایا له ئاینده دا پێشكه‌وتنه‌كان كوردستان به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
(ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاینده‌ی خۆت بزانی فڕینی تیره‌كه‌ت بخوێنه‌ره‌وه)كه‌واته ئه‌گه‌ر باڵدابیۆ و هێرڤه‌ژۆنكۆره‌كانی كورد له كوردستان تیری بیرتیژیان بۆ ئاینده‌ی ووڵات به‌ره‌و ئاسمانی پێشكه‌وتن هه‌ڵبده‌ن،بارودۆخی ژیانی لاوی كورد به‌ڕای تۆ ئایا له ئاینده‌دا چۆن ده‌بێت؟
با چیتر خه‌ڵكی پێیی وا نه‌بێت گیرفانی سه‌رمایه‌داری كورد به‌س قاسه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی پاره‌و تا دنیا هه‌یه لاوێكی كورد نابێت به باڵدابیۆ و هه‌موومان بكات به هێرڤه ژۆنكۆر و شار‌و لادێیه‌كانیشمان بكات به شارۆچكه‌ی (لاڤیل دیۆ).
با له شكری بێكاری و به پۆلیس كردنی لاوان چیتر دوا مه‌نزڵگه و ڕووئیای په‌ره‌پێدانێكی ته‌سكی به‌هره‌كانی لاوه‌كانمان نه‌بێت.
دیاره ئه‌م كاره‌ش مه‌حاڵ و كابوسی خه‌وێكی قوڵه،تاكو هێزی عقڵ و پیلان پاڵ به هێزی جه‌سته‌مانه‌وه نه‌نێت و پیلانی هاوبه‌شی حكومه‌ت و سه‌رمایه‌داران وه‌كو كرمی ئاوریشم نه‌بێته گه‌را و ستراتیژ له كێڵگه‌ی نیشتمان.
ئه‌م كاره‌ش به‌وه ده‌كرێت كه ئێمه‌ی لاوان (هه‌ردوو ڕگه‌ز) چیتر ئه‌و لاوا نه‌بین كه له نێو بڵاوكراوه‌كان خه‌ڵك كێشه‌كانمانی بۆ قسه‌ی زل كردوه به هه‌ل،به ناونیشانی سه‌یر و سه‌مه‌ره و خه‌ون و ئاینده‌ی لاوان شت بنوسن.
با ئێمه چیتر نه‌بین به پرده درۆ و درۆی شاخدار دروست بكرێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ش به ئێمه بسڕن،واقعی دروستكراو له درۆ به واقعی لاوان بچوێنن و پێیان وا بێت لاو هه‌یكه‌لێكی بۆشه،به‌ڵام جارجار به‌ده‌ست حه‌زه سه‌ركێشه‌كانیه‌وه ده‌جوڵێت.
ئه‌ی لاو بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی “دیفاكتۆ-ئه‌مری واقع”ی سه‌پێنراو،خۆت بسه‌لمێنه،به عقڵ و جه‌سته لاوبه.
خۆت ڕاوه‌شێنه تۆ پڕی له قسه نه‌گوتراوه‌كان.پڕی له به‌هره و داهێنان. پڕی له خولیا و هه‌ناسه‌ی تازه بۆ نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی نیشتمان.پڕی له عه‌شق و خۆشه‌ویستی. به قه‌د (باڵدابیۆ)پڕی له هێز و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی (هێرڤه‌ژۆنكۆر)ه‌كانی نیشتمان.
به‌نگینه پیرۆت نوری