Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئاوی كانی … ئه‌مین محه‌مه‌د

ئاوی كانی … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

من ئــــاوی كـــانیم ته‌قــــیوم

له‌ ژێر زه‌وی هـــــــــــه‌ڵقوڵیوم

ده‌ ســـــــه‌یرم كه‌ن ئێوه‌ی مناڵ

ڕونم وه‌كـــــو چــــــاوی قرژاڵ

هاوڕێی كێڵگه‌ و باخچه‌ی شارم

من بێچوی ده‌ریا و ڕوبـــــــارم

كه‌ تیشكی خۆر گــــه‌رمم ده‌كا

ده‌بم به‌ هـــه‌ڵم و با ده‌مــــبا

ده‌چمــــــه‌ ناو هه‌ورێكی ســپی

مــــــلی ڕێ‌ ده‌گـــــرین به‌ كپی

ورد، ورد، ده‌ڕۆین به‌ ئاســمانا

به‌ســــه‌ر لوتكه‌ی به‌رز و جوانا

كـــــاتێ‌ هـــــــــه‌ور ده‌گرمێنێ‌

به‌ لێزمه‌ دام ده‌بـــــــــارێنێ‌

ده‌بم به‌ لافـــــــــــاو له‌و كێوه‌

ده‌گه‌ڕێمــــــــــــــه‌وه‌ لای ئێوه‌

*** 

31/7/2009

/سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.