Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئاو  لەسەر بەفری نوسی … حەمەشوان شەریف

ئاو لەسەر بەفری نوسی … حەمەشوان شەریف

Closed
by June 1, 2011 ئەدەب

 
                                            
ئاو  وتی /
مرۆڤەکانی ئەم چەرخە
یەک ئێوارە
دڵیان بڕی  خۆشەویستی ئەکات،
مرۆڤەکانی ئەم چەرخە
بەیەک ئێوارە
گیرفانەکانیان پڕ  پڕ
 ئەبێ لە مەراق ،
چاویان بەدیار خۆیانەوە
غرۆلئەبێتەوە و
لەتاو  پەشیمانی
بەگریانەوە هەڵئەوەرێ ،
مرۆڤەکانی ئەم چەرخە
 سەریان لەبەرد ،
 دڵیان لە پەشمەک چنراوە،
   ئاو   وتی /
تازە ئەی مرۆڤ
دەرگا  بەڕوتا کڵۆم دراوە
بە لەخۆ باییەوە بۆ ناو ژیان هاتی و
بەمشتێ تاوانەوە 
لە ناو گوماندا گەوزای /
هاتی و 
بەدەستەکانی خۆت
کلیلیی ژیانت
فڕێدایە ژێر باڵی لمی نەووسنەوە ،
مرۆڤ !
پەشیمانی بەپێوە زۆر وەستا بۆ لێبوردن
کەچی تۆ
 چەقۆت خستەسەر ملی هۆشیاری و
مەوجی ئایندەت گۆڕی
بۆ کوژانەوە ،
تازە بەسەر چوو  ،
مرداربویەوە چاوەڕوانی ،
ئاو /
بەدەم شەپۆلێدانەوە
 گرێکانی لەسەرپشتی
خۆی کردەوە و  ووتی /
سێبەشم  لە   زەویدا
چواربەشم  بۆ  ژیان
تۆ بینە   /  کەچی مرۆڤ
یەک بەشی هەیە  بۆ وشکایی
  چۆن پڕی کردوە  لە   تاوان .
……………………………………….
ئاگر وتی /
لەبیرمە ،
 لقێکی درەختێک بووم
بۆ هەناسە
بەسەر شانی کانیەکەوە شۆڕبوبومەوە
بۆ ناو ژیان
مرۆڤێک  هات
بڕیمیەوە
هەموو لەشمی کرد بەسووتان
لەو ڕۆژەوە لە هەموتان
یاخی بووم و
ناوتان لێناوم   هەتاو
ئەمێستا  منی هەتاو
  ئاگرم و
ئەوەیش  ئینسان ،
ئاگر وتی /
بەئاوم  وتبوو
پێناسەیەکی مرۆڤ بنوسێ
لەسەر بەفر
ئاو / دوای عەیامێک بیرکردنەوە
لەسەر سنگی بەفر
بەڕەنگی سوور نوسیبووی
درۆ …تاوان … ڕق …

Hamashwan1@hotmail.com   

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.