Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئاى لەو گێژاوە واى لەو هەڵڵایە!….  محەمەدى مشیر

ئاى لەو گێژاوە واى لەو هەڵڵایە!…. محەمەدى مشیر

Closed
by February 14, 2008 گشتی

 ماددەى 140 و كەركوك وەك شەمەندەفەرەكەى جارانى هەولێر كەسێك بە دڵنیاییەوە نازانىَ ئێستا لە سەر كام هێڵ رێدەكەن، بودجە لە سەدا حەڤدەكەى بەشى هەرێم وەك بەفرى بەر تاو كەمكەم خەریكى توانەوەیە، پڕوَژە یاساكەى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراق  لە ژێر عەباى رەشى دەمارگرژە سەدرییەكان و فەزیلە و ناتەوافوقییەكان بە گوَچانێكى كەچەوە لە هوَڵى پەرلەمانى عێراق سواڵ دەكات، گرێبەستە نەوتییەكانى حكومەتى هەرێم بە فیتى ئەمریكا بوَ ئەجەللول غیرموسەمما بەكێشەكران،زمانى كوردى لە عێراق بە دووەم زمانى فەرمى ناسرا بەڵام لە هیچ نووسراوێكى ناوەند كارى پێنەكرا، ئەمریكا بە توَن وادەى دا بەڵام بە كیلوَش جێبەجىَ نەكرا، حكومەتەكەى (گول) بە كەیفى خوَى (گوڵ)مان بەسەردا دەبارێنىَ  بەڵام كەس پێى ناڵىَ قارداش ئەو هەموو گوڵە بوَ خەساردەكەى، لە گەڵ دوا فیكەى مالیكى هەڵمەتى پاككردنەوەى شارى موسڵ دەستیپێكرد بەڵام تیروَریستان بوَ خوَشى چەندین تەقینەوەی مەرگئاوەریان بەجێگەیاند، پەرلەمانتارانى عێراق  بە جوملە چوونە حەج بەڵام بەدانەش كێشەى خەڵكیان پێچارەسەر نەكرا،دەستوورى هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ دانرا بەڵام موئەقەتیش جێبەجێ نەكرا!، ملیوَنان دوَلار بوَ شوققەكانى پەرلەمانتارانى كوردستان تەرخانكرا بەڵام كێشەى كرێچیانى ئەم وڵاتە هەرچارەسەر نەكرا،لێبوردنى گشتى بوَ هەزاران مستەشار و ئامر مەفرەزەى جاش و ئەمن و موخابەرات دەركرا بەڵام لە نێو حزبەكانى كوردستان بەدەستوورنەكرا،سەدان پوَست و پلەى چاك بە كوَنە بەعسى و كوَنەجاشى خراپ درا بەڵام خەباتى سەدان پێشمەرگەى دێرین لە سایتى بەرپرسە فێرست كلاسەكان هاك كرا، سەدان باڵاخانە و بەرزەتەلار لەو كوردستانە بنیات نرا بەڵام كێشەى كارەبا و سووتەمەنى بەوادەكارى تەعمیمكرا، ملیوَنان دوَلار و ملیاران دینار لە فیستیڤال وئاهەنگێڕانا فرتەى هات و كەوتە خەبەرى (كان)ەوە بەڵام سەدان خێزانى ئەنفال و شەهید و هەژار موچەى پێرەژنى بە قسمەتكرا،دەیان رێككەوتن و پەیماننامە موَركرا بەڵام دەرەنجامیان فى سفر كرا،بە دەرزەن كوَمپانیا  هاتنە كوردستان بەڵام بە موفرەد كارى خاوێن كرا، هەزاران پارچە زەوى دابەشكرا بەڵام سلفەى عەقار هەرنەدرا،هەزاران بابەت و راپوَرت لە سەر كێشەى هاووڵاتیان نووسرا بەڵام كێشە لەم وڵاتەدا هەر نەبڕا،هەزاران وتار لە سەر گەندەڵى نووسرا بەڵام گەندەڵێك دادگایى نەكرا،دەریایەك رەخنە و پێشنیارى باش كرا بەڵام وەك روَینى كیسەڵ جێبەجێكرا،چى و چى و چى كرا بەڵام چى و چى و چى نەكرا،ئاى لەو گێژاوە واى لەو هەڵڵایە سیاسەتى ئەمڕوَ چى لێقەومایە؟!  .
 
 
 
Muhammad_mushir@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.