ئای داهێنان چه‌نده تاوان ده‌كرێت به‌ناوته‌وه *
خوێندنوه یه‌ك سه‌باره‌ت به مشتومڕی سندوقی داهێنان
من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك كه ناوم له لیستی كۆمه‌كی ئه و سنوقهدا هاتووهبه پێویست و گرنگم زا نی له لای خۆمه‌وه چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌ك بخه مه ڕوو سه‌باره‌ت به و پرسه و هه ڵوێستی خۆم ڕاشكاوانه به‌یان بكه‌م من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هه‌رگیز له گه‌ڵ ناوی داهێنه‌ردا نیم كه له و سندووقه نراوه وئه‌و ووشه یه بهووشهیهكی گه‌وره و گران ده‌زانم كه ناوی ئه و سندووقه‌ی لێنراوه‌و ووشه‌ی داهێنان خستنه پاڵ ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و هتدكا رێكی نالۆژیكی و ناته‌ندروسته‌و بۆ خۆی كاره سات و كۆمیدیایه من دژ به و ناونانهم به‌ڵام پێم باشه ئه‌و ناوه بگۆڕدرێت بۆ ناوێكی تربۆنموونه بكرێت به (سندووقی كۆمه‌كی پرۆژه‌ی هونه‌ری و ڕوناكبیری )و یان هه‌رناوێكی شیاوی تربێت هه‌روه‌ها من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم و دژی ئه‌وه‌م كه‌ناوی ئه‌ندام په‌رله مان و به‌ڕێوه به‌ری گشتی وبه‌رپرسی حزبی وخه‌ڵكی ناموسته‌هه‌ق وهتد له و لیسته‌دا هه‌بێت و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌م هه‌یه له ئالیه‌ت ومیكانیزمی پۆلێن‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌رمه‌ندان و ڕووناكبیران له لایه ن ئه‌و لیژنه‌وه كه ئه و كاره‌یان كردوه كه زۆر‌و بۆری و ناعه دالهتی و جیاوازی و ڕه‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندی دوور له هونه‌ر و ڕوناكبیری و هتد به زه‌قی پێوه دیاره من ئه م میكانیزمه به هه‌ڵه و ناته‌ندروست ده‌زانم و ده‌كرا به میكانیزمێكی تری گونجاو و ته‌ندروست و تۆكمه‌تر ئه وكاره بكرایه و له ژێر ناوێكی تردا و به دیاری كردنی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیران نه ك به‌و ڕێژه زۆره‌و به‌و له‌شكره گه‌وره‌ی داهێنه‌ره‌وه دیاره‌ئه‌و كات ڕێژه‌ی پاره‌كه‌ش بۆ پرۆژه‌كانیش ڕێژه‌یه‌كی گونجاو ده‌بوو نه‌ك وه‌ك ئه و ڕێژهپارهیهی ئێستا دیاری كراوه كه به‌ڕاستی كه‌مه وبه‌شی پرۆژه‌كان ناكات بۆ نموونه تۆ دوو ملیون ده‌ده‌یته هونه‌ر مه‌ندێك بۆ تۆماركردنی پرۆژه‌ی سیدیه‌ك ئایابهشی ده‌كات به دڵنیایه‌وه نه‌خێر به شی یه‌ك گۆرانیش ناكات لێره‌دا من جیاواز له هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه و ڕاو سه‌رنجانه‌ی كه سه باره‌ت به‌م پرسه خراونه‌ته ڕوو گوتراوه و نوسراوه له زۆرێك له‌گۆڤارو ڕۆژنامه و سایت و ماڵپه‌ڕو فه‌یس بووك وشاشه‌ی تی ڤی یه‌كانه‌وه ده‌مه‌وێ سه‌رج و تێبینی وڕاكانی خۆم ئازادانه و ڕاشكاوانه به‌یان بكه‌م سه ره‌تا له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌م كه سه‌راپای ئه و قسه‌و باسانه‌ی كه كراوه سه باره ت به وناوانهی له لیستی ئه و سندووقه دا هاتوه به داخه‌وه گشتگیری كراوه و ته‌ڕو وشك زۆر بێڕه‌حمانه و نائینسافانه پێكه‌وه سوتێنراوه وكارگهیشتۆته ئه‌وه‌ی لێره وله‌وێ هه‌ندێ قسه‌ی نائه‌ده‌بی و بازاڕی ده‌كرێ و ده‌نوسرێ و دونیایه‌ك بێڕێزی و سوكایه‌تی به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و به‌داهێنان و هه‌روه‌ها به هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبانی ناو ئه‌و لیسته ده‌كرێت و له زۆر جێگه دا به داخه‌وه كار گه یشتۆته حاڵه‌تی جنێودان و قسه‌ی ناشیرین ووتن له هه‌موی سه‌یرترو كۆمیدی تر ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره قسه ناشیاو ناشیرینانه ده‌كه‌ن وده‌نووسن خۆیان به ڕه‌خنه گرو ڕووناكبیروعهقڵ گه‌وره ده‌زانن وده یانهوێت هه‌موان وه‌ك ئه‌وان بیربكهنهوهلهههموو شتێك‌دا خۆیان هه‌ڵده قورتێنن و قسه له سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن من پێم وانیه ئه‌وه‌ی ناوی له ولیستهدا هاتوه هه‌ر هه‌مووی داهێنه‌ره و هونه‌رمه‌نده‌و ڕووناكبیره و له هه‌مان كاتیش‌دا پێم وانیه له ناو ئه‌و لیسته‌دا هیچ خه‌ڵكانێكی داهێنه رو هونه‌رمه‌ندو ڕوناكبیر ی تیادا نه بێت من پێم وانیه ئه‌وه‌ی ناوی له و لیسته‌دا هاتوه هه‌مووی په‌رله‌مانتاربێت هه‌مووی به‌رپرسی حیزبی و حكومی بێت هه‌مووی سه‌رۆكی سهندیكاو ڕێكخراوه‌كان بێت هه‌مووی خاوه‌ن ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی فڵان وفیسار حیزب بێت وسه‌ر به ده‌سه‌ڵات بێت وهه‌مووی خه‌ڵكی ناموسته‌هه‌ق بێت وهه‌مووی له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی حیزبی و شه‌خصی وخزمایه‌تی و هتد وه دانرابێت دیاره له ناوئه‌و لیسته‌دا ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی تیادایه كه نابێت تیادابێت به ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانێكی زۆر مستهههقیشی تیادایه‌و خه‌ڵكانێكی زۆری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نێوه‌ندانه‌ی تیادایه كه ناومان هێنان كه هه‌رگیز سوود مه‌ند نه‌بوون و به‌رده‌وام په‌راوێز خراون من ده ڵێم بێ ئینسافیه ئه م ڕاستیه نه ڵێین و بێین خه تێكی ڕاست و چه‌پ به سه‌ر هه موو ئه و لیسته دا بێنین و حساب بۆ هه ست و شعوری ئینسانه كان نه‌كه‌ین و هه‌ر به ته‌نها خۆمان به خاوه ن هه‌ست و شعوور بزانین حه زدهكهم لێره دا ئه وڕاستیه به‌یان بكه‌م كاتێك ئێمه ئه‌و فۆرمه‌مان پڕكرده‌وه كه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند بووین پرۆژه‌ی هونه‌ری (سی دی) گۆرانیمان هه‌بوو پرۆژه‌ی هونه‌ریمان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت كرد نه‌ك پرۆژه‌ی داهێنان خۆمان به هونه‌رمه‌ند ناو برد نه‌ك داهێنه‌ر كه ووشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئێمه ناوی داهێنه‌رمان له خۆمان نه‌نابوو پرۆژه‌ی داهێنانیشمان پێشكه‌ش نه‌كردبوو وئه‌وه تاوانی ئێمه نیه كه ئه و سندووقه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه خۆ ئێمه ناومان له و سنووقه نه ناوه ئیتر ئه‌م هه‌موو قسه‌و توانجه ناشیرینانه بۆ ؟؟!!! بڕۆن ڕه‌خنه‌كانتان ئاراسته‌ی ئه و كه‌سانه كه‌ن كه ئه و سندووقه‌یان ناوناوه نه‌ك ئێمه من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك لێره دا به‌رگری له مافی هونه‌ری و كه‌سێتی خۆم ده‌كه‌م به‌رگری له وئالیهت ومیكانیزمهوناوه هه‌ڵه و ناته‌ندروسته‌ی ئه‌و سندوقه و پرۆژه‌یه ناكه‌م من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی (سرروود خوێن و گۆرانیبێژ )له هه‌ر شه ش كابینه كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا سوودمه‌ند نه‌بووم له هیچ كۆمه‌كی و هاوكاریه‌ك وهه‌موو به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانم له سه‌ر گیرفانی خۆم تۆمار كردووه ئه‌وانه‌شی له نزیكه‌وه من ده مناسن گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه ده‌ده‌ن وبه‌ڵام من به تاوانێكی گه و ره‌ی ده‌زانم من له سه‌ر گیر فانی خۆم به‌رهه‌مه‌كانم تۆماربكه م وله ده‌می خۆم وخاوخێزانم بگرمه‌وه و خه‌ڵكانێكی تریش له سه‌ر گیرفانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه وكاره بكه‌ن من پێم وایه ئه و بودجه یه‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت پشكی ئێمه‌شی تیادایه وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م كوردوستانه ومافی خۆمانه سوودمه‌ندبین له و بوجه یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی هونه‌ری ومن نه به‌خێرو سه‌ده قه‌ی ده‌زانم و نه به‌منه‌ت و نه به هه‌ده‌ردان و خواردنی قوتی خه‌ڵكی ده زانم و نه به شه‌رم و عه یبهش ئه‌ی باشه ئێمه خه‌ڵكی ئه م ووڵاته نین ئه‌ی ئه وبوجهیه قووتی ئێمه‌شی تیانیه ئه‌ی باشه ئێمه خۆ له ئه‌ستێره یه‌كی تره‌وه دانه بهزیوین و خه‌ڵكی تهكسا س و ئه فغانستان نین خه ڵكی كوردستانین من ئیتر نازانم بۆ گه‌ر هونهرمهنێك یان ڕوناكبیریكی موسته هه‌ق پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هه بێت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كۆمه‌كی بكات به هه ده‌ردانی قوتی خه ڵكی ناوزه‌ند بكرێت ئه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ هه یه جارێ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی (به هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵكی ) یه ڕسته یه‌كی سواوی ناو ئه‌ده‌بی سیاسیه و مزایه ده‌ی سیاسی پێوه ده‌كرێت وبهخهڵكی ده‌فرۆشێت ئێوه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باس له هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن باشه ئێوه تا ئێستا له كوێ بوون باشه خۆ له دوای ڕا په‌ڕینی 1991وه تا به ئهمڕۆدهگات له شه‌ڕی ناوخۆیی و چه‌ندان شتی تردا قوتی ئه‌و خه‌ڵكه به هه‌ده‌ر ده‌درێت ئه ی ئێوه له كوێ بوون چه‌ند ڕێپێوان و كه مپین وگردبونهوهتان ئه‌نجام دا؟؟!! چه‌ند شێوازی ناڕهزایتان سازدا؟؟!! چه‌ند تۆمه‌تبارتان به تاوانی به هه‌ده‌ردانی قوتی خه ڵكی ڕاپێچی دادگا و په‌رله مان كرد؟؟!!ئه‌سڵه‌ن ئێوه ههندێكدان له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كاندا به‌شدارو به‌شێك بوون له خواردن و به هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵكیدا ئه‌و ده‌مانه له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حیزبی خۆتان بێده‌نگ و بێ زمان بوون چ عه‌جه ب ئێستا زمانتان گرتووه ده‌م پڕ هاوارن !!
باشه خۆ ئه‌مساڵ هه رله و ئان و ساته‌دا كه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌تان نایه‌وه له سه‌ر ئه و سندوقه‌و به هه‌ده‌ردانی قوتی خه ڵكی خۆ له هه‌ولێرو سلێمانی به سه‌دان ملیۆن دینار سه‌رف كرا بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و دره‌خته‌كانی شاربۆ سه‌ری ساڵی تازه ئه‌ی ئه‌وه به‌هه‌ده‌ردانی قوتی خه ڵكی نه بوو ؟؟ ئه‌ی بۆ وه‌ده‌نگ نه هاتن و هه ڵوێستان وه‌رنه‌گرت و گرد نه بوونه‌وه ؟؟؟ باشه كۆمه‌ك كردنی چه‌ند ئه‌دیب و ڕوناكبیر و هونه‌رمه‌ندێك به میكانزم و ناو لێنانێكی هه ڵه و نا ته‌ندروست هی ئه‌وه بوو ئه‌وه‌نده گه‌وره كرێ و زیاد له قه باره‌ی خۆی وگردبوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ ؟؟!!ئا یا نه ده‌كرا له بری ئه و گه‌وره كردن و هه‌رایه ئه‌ڵته‌رناتیفی گونجاوتان بخستایه‌ته ڕوو من پێم وایه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا پرسی زۆر گه‌وره‌ترو گرنگتر و هه‌ستیار تر هه یه كه په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌ران وماف و ئازادی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه وه‌ك له و پرسی سندووقه ده‌كرا گردبونهوهتان بۆ ئه و پرسانه بكردایه گه‌ر خۆتان بهدڵسۆزو به‌رگریكاری خه‌ڵك ده‌زانن من هه‌سته‌كه‌م ئه‌م پرسه پڕكرا له مه‌رام و ململانێی سیاسی و شه‌خصی وله قاڵبی ڕه‌خنه ده‌رچوو له م پرسه‌دا هه‌موو شته‌كان خرانه قاڵبی ڕه‌خنه‌وه وتێكه‌ڵ كران به‌سه‌ر یه‌كدا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایی و دژایه‌تی و ململانێی سیاسی و شه‌خصی و هتد هه‌مووی تێكه‌ڵكران كه به‌داخه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی خرانه قاڵبی ڕه‌خنه‌وه كه ئاشكرایه ڕه‌خنه بۆخۆی شتێكی جیایه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌عرفی و فه‌لسه‌فی و زانستیانه یه و نا ڕه‌زایی شتێكی تره‌و دژایه‌تیش شتێكی تر‌و ململانێیی سیاسی و شه‌خسیش شتێكی تره به داخه‌وه تائێستا ئێمه ئه‌مانه هه مووی به ڕه‌خنه ده‌زانین به تایبه‌تی له م پرسه‌دا ئاشكرایه كه ئاسایترین ئینسان ونه خوێنهوا ترین ئینسان ده‌توانی ناڕازی بێت دژ بێت ململانێ ی سیاسی و شه‌خسی بكات به ڵام ناتوانێت ڕه‌خنه گر بێت به مانا قووڵ مه عریفیهكهی به‌ڵام له م پرسه‌دا نه خوێنده‌وارترین ئینسان بوو به ڕه‌خنه گری جدی ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له وانه‌ی خۆیان به ڕه‌خنه گر ده‌زانی وه‌ك نه خوێنده‌وار مامه‌ڵه یان له ته‌ك ڕه‌خنه‌دا كرد به ڕاستی له‌م پرسه‌دا ناوی ڕه‌خنه سووك و بازاڕی كرا و به ووروژان و گه‌وره كردنی ئه‌م پرسه دونیایه‌ك ناكۆكی و دژایه‌تی خرایه نێوان هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیرانی كوردستان وهه‌ندێك له وانه‌ی ئه‌م هه‌رایه‌یان نایه‌وه خۆیان ناویان له و لیسته‌دا نه‌بوو یان دژایه‌تی و ململانێ و ڕق و كینه و حه ساسهتیان هه‌بوو به‌رامبه ربه هه‌ندێ ناوی ناوئهولیسته هه‌ربۆیه به‌داخه‌وه ته ڕوو وشكیان پێكه‌وه سوتاند له هه‌موو شی سه‌یرتر هه‌رچی قه‌یران و گه‌نده‌ڵی هونه‌ری و ڕوناكبیری و ئیداری وهتد هه یه له‌م كوردستانه‌دا به ستیانه‌وه به‌م پرسه‌وه و به ولیستهوه و به وسندوقهوه خستیانه پاڵ ئه‌م سندوقهوهله هه‌موو شی خۆشتر ئه‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر ووشه‌ی داهێنان و چمكی دا هێنان ده كه‌ن خۆشیان هیچ داهێنانێكیان نیه و نه‌كردوه كه چی قسه‌ی زل و فه‌لسه فه به ئێمه ده‌فرۆشن هه‌ندێك له‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه ربه فتریهت حه زیان له قسه كردنه‌و حه‌زیان له خۆ ده‌رخستنه له شاشه‌ی تی ڤی یه‌كانه‌وه ئه‌وانه هه‌میشه كۆمه ڵێ قسه‌ی بریق و باق و زلیان ئاماده یه له فۆرم وكلێشه یه‌كی ئاماده‌كراوه كه له هه‌موو دیدار‌و قسه‌كردن و ده‌ركه‌و تنه كانیاندا دوو باره و ده باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه وای لێهاتوه قسه سواوهكانیانمان دهرخهكردوهو له‌به‌ره ئه مانه هێنده حه‌زیان له خۆده‌رخستن و قسه‌كردنه كه خۆشیان عه مه‌لی پێناكه‌ن ئه گه‌ر پرس و بابه‌ت له ئاراشدا نه بێت دروستی ده‌كه‌ن هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌ون یان له به‌ر وه‌رگرتنی موكافه ئهیهك له ڕۆژنامه‌و گۆڤارێكدا ئه و پرسانه گه‌وره ده‌كه‌ن به ڕاستی ئه مه‌ش جۆرێكه له نه خۆشی …كار گه‌یشتۆته ئه‌وڕاده‌یه‌ی كه ئه‌مانه بۆجڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵكی و هه‌ستی كه‌سوكاری ئه‌نفال وكیمیاباران و هتد دێن ناوی ئه‌نفال وكیمیاباران دێنن ودهیوروژێنن بۆمهرام و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان كه هیچ په‌یوه‌ندی به و پرسه‌وه نیه وزۆر بابه‌ت و شتی تریان به‌و پرسه‌وه به‌ستۆته وه كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و سندوقه‌وه نیه به ڕاستی سه‌یره!!!به داخه‌وه هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندیش كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتوه كه پێشتر به دڵ و به گیان و به قه ناعهتهوه فۆرمیان وه‌رگرتوه وپڕیان كردۆته‌وه وته‌نانه‌ت واسته شیان بۆ كردوه‌كه چی ئه مڕۆ دێن ئه‌و كۆمه‌كیه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به شهرمهو عه یبهی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئه مه‌ش به قه‌ولی خۆیان وه‌ك هه ڵوێست وه‌رگرتنێك من به و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ڵێم تكایه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئازاد‌و سه ربه خۆی خۆتانبن ومه كه‌ونه ژێر قسه و كاریگه‌ری ئه م و ئه‌وه وهوههڵوێست به ئێمه مه فرۆشن مزایه ده مه‌كه‌ن به سه‌رمانه‌وه!! لێره دا له ئێوه ده‌پرسم پڕكردنه‌وه‌ی ئه و فۆرمهتان له چی و ڕهتكردنهوهیتان له چی ؟؟!!كورد زۆر جوانی گوتوه سواربوون عه یبێك و دابه زین سه دعهیب باشه بۆچی پێشتر هه رله و وه‌زاره ته‌وه بۆ پرۆژه هونهریهكانتان به ده‌فته‌ره دۆلار‌و به ملێۆنه هادینارتان وه‌رده‌گرت ئه و ده‌م بۆ ڕه‌تتان نه‌ده‌كرده‌وه وبۆ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوتان نه‌ده‌كرده‌وه كه چه‌ندتان وه‌رگرتوه ؟؟ ئاخر ئه و ده‌مانه به نهێنی وه‌رتان ده‌گرت كه‌س وه‌ئاگا نه‌بوو لێتان وبه ڵام ئێستا ناوه‌كانتان ئاشكراكراوهو نهێنی نیه بۆیه؟؟.. بۆ چی پێشتر پاره یه‌كی خه‌یاڵیتان وه‌رده‌گرت قسه‌تان نه‌ده‌كرد ؟!!له سه‌ر حسابی ئێمه و په‌راوێزبوونی ئێمه چه‌ندین ئیمتیازتان وه‌رده‌گرت بۆ هه‌ڵوێستان وه‌رنه‌ده‌گرت و ئیمتیازات و كۆمهكیهكانتان ڕه‌ت نه‌ده‌كرده‌وه وه‌ك هه‌ڵوێستێك له به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌نده په‌راوێزخراوه هاوه‌ڵ و براو خوشكهكانتاندا به ڵام ئێستا پاره كه كه‌مه وڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه یان خۆتان له لوتكه‌دا ده‌بینن و ئه‌وانی تر له خواره‌وه ؟؟ !!! من له گه‌ڵ ئازادی بیروڕادهربڕیندام له‌گه‌ڵ ڕهخنهدام له گه ڵ ئیعترازدام به ڵام به شێوه یه‌كی ته‌ندروست و لۆژیكی نه‌ك ناته‌ندروست و نالۆژیكی وئازادیو كه‌سایه‌تی ئه‌وانی تری تیا پێشێل بكرێت و سفر بكرێت به‌داخه‌وه له م پرسه‌دا هه‌موو هاوكێشه‌كان تێكدراو تێكه‌ڵ كرا‌و وڕه‌چاوی لۆژیك و ته‌ندوست بوون نه‌كرا به داخه‌وه ئابه‌م فه‌رهه‌نگه وكلوتورهوه ده‌مانه‌وێت باس له داهێنان و ڕه‌خنه بكه‌ین حه‌یف!!!من ناڵێم ڕه‌خنه‌ی جدی و قسه‌ی ته‌ندوست نه‌كراوه له سه‌ر ئه‌م پرسه كراوه به‌ڵام زۆر به‌كه‌می من له گه‌ڵ هه بوونی ئه و پرۆژهیهدام و به كارێكی باشی ده‌زانم به‌ڵام به ئالیه‌ت و به میكانیزم و به‌ناوێكی تر ی جیا له‌م ئالیه‌ت و میكانیزم و ناوه‌ی ئێستا باشه خۆ چه‌ند ساڵێكه ئه م سنوقه هه‌یه هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه ئه‌رێ ئه‌وه بۆكه‌سێك قسه‌ی له سه‌ر نه‌كر د؟؟!! پێش ئه‌م سنوقهش له ژێر ناوی هاوكاریدا ئه‌م كۆمه‌ك كردنه به پرۆژه‌كان ههرههبوه وئهودهمانه ته‌نیا چه‌ند هونه‌رمه‌ندو ڕوناكبیرێك لێ ی سوود مه‌ند ده‌بوون ژێراوژێرو به نهێنی كه له په‌نجه كانی ده‌ست تێپه‌ڕیان نهدهكردوپارهیهكی خه یاڵیان دهدرایهوچهندان جاریش سوود مه‌ند ده‌بوون و دووباره‌و چه‌ند باره دهبوونهوهله ڕێگه‌ی كۆ مه‌ڵێك په‌یوه‌ندیه‌وه ته نانهت له م لیسته‌شدا دیسان دووباره بوونهتهوهولهزۆر شوێن و جێگه‌ی تره‌وه سوود مه‌ندبوون و به‌رهه‌مه‌كانیان به چه‌ند جێگه‌یه‌ك فرۆشتوه باشه بۆ كه‌س نه‌هاته ده‌نگ ؟؟باشه سه‌رده‌مێك كه هونه‌رمه‌ندان وڕوناكبیرانی ناوخۆ پاسیف ده‌كران ومافه‌كانیان پێشێل دهكراو دونیایه‌ك سته‌م و ناعهداله تی و جیاوازی و نا یه‌كسانیان به رامبهرده كرا بۆ كه‌سێك نه هاته ده‌نگ بۆ؟؟!!
• * له‌ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (رومان رولان )وه وه‌رم گرتوه كه ده‌ڵێ (ئای ئازادی چه‌نده تاوان ده‌كرێت به‌ناوته‌وه )