ئستاتیكای شار له نێوان_گۆران_و_په‌شێو_دا
(ئستاتیكای شار له نێوان_گۆران_و_په‌شێو_دا)
(مۆسكۆ به‌نموونه)
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
په‌یوه‌ندی شارنهك ته‌نها به ده‌قی شیعریه‌وه,به‌ڵكو به‌كۆی ره‌گه‌زه هونهریوئهدهبیهكانی تریش ده‌بینرێت.ئه‌م په‌یوه‌ندییه چ له چوارچێوه‌ی وێناكردنی شاره‌وه بێت, به هۆی كارتێكردنی كۆمه‌ڵی بنه‌مای نێو خودی شار,یاخود به ئه‌زموونی ژیانی شاعیرانه‌وه بێت.ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به ئه‌ده‌بی جیهانیشه‌وه دهبینرێتوشاعیرانی وه‌ك(بۆدلێرومالارمێورامبۆ)دیارترین ئه‌و شاعیره جیهانیانه‌ن, كه كاریگه‌ریه‌تی شار, وه‌ك چه‌مكێك بهدهقهكانیانهوه دیاره.ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی شار وه‌ك بونیادێكی شوین, به‌ده‌قی شیعریه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دروست بوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی شاره‌كان,وه‌ك نێوه‌ندێكی كۆمهڵایهتیوژیاریوتهكنهلۆژی پێشكه‌وتوو. ئه‌گینا شیعر وه‌ك ره‌گه‌زێك سه‌ره‌تا له ژیانی ساده‌و ساكاری نێو سروشته‌وه ده‌ركه‌وتوه, دواتر به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شاره‌كانه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بوه. واته شار ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له شیعردا.ده‌كرێ بڵێین: سه‌ره‌تای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له چوارچێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار دابوه,وه‌لێ دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كان بوونه مه‌ڵبه‌ندی شه‌رو كوشتارگه‌و خوێن رشتن, ئه‌وا روانینه‌كانی شاعیریش دهه‌مبه‌ر شاردا گۆڕانی به سه‌ر داهات.بێگومان گه‌ر په‌یدابوونی شاره‌كان,به دیوێكدا گۆرانێكی كۆمهڵایهتیوژیاری گه‌وره بووبێت, له ژیانی كۆمه‌لگادا, ئه‌وا به دیوێكی تره‌وه ئه‌م شارانه جۆرێ له كارهساتونامۆبوونی ده‌هه‌مبه‌ر روحی مرۆڤه‌كان دروستكرد.چونكه شاره‌كان له ئاستی ژیانوبوونی مرۆڤه‌كاندا, گۆرانكاریان به سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتیودهروونییه هێنا, كه مرۆڤه‌كان به ر له شاردا هه‌یانبوو.ره‌نگه تاكو ئێستاش وه‌كو پێویست, شار به كۆی رهههندو بنه‌ماكانیه‌وه نه بووبێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی نووسینی شیعر له نێو ئێمه‌دا,ئه‌گه‌رچی به شی زۆری شاعیرانی ئێمه, له شیعره‌كانیاندا ئاماژه‌یان بۆ شار كردوه.وه‌لێ ئه‌و گوزارشتكردنه له شار, ئه‌وه‌نده‌ی وه‌سفی شاربوه, له ئاستی شوێن‌و ئستاتیكادا, ئه‌وه‌نده وه‌سفێكی قولێ شار به هه‌موو بنه‌ماكانیه‌وه, له رووی كلتوریوژیاری ته‌كنه‌لۆژی نه‌بوه. به‌و مانایه‌ی هه‌موو ئه‌و پهیوهندییوكاریگهریهتیانهی شار له سه‌ر ژیانوروحی مرۆڤه‌كان, جێی ده‌هێلێت له ده‌قی شیعریدا ره‌نگدانه‌وه‌یان نه‌بووه. به پێچه‌وانه‌وه ته‌نانه‌ت به شێكی زۆر له‌و شیعرانه‌ی له فه‌زای ئاڵۆز‌و پێشكه‌وتوویی مه‌نفاشدا نووسراون, هێنده‌ی هه‌ڵگری گوتاری نوستالۆژیاو گه‌رانه‌وه‌ن بۆ نیشتمان, هێنده ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ژیاری شاره‌كانی مه‌نفا نین.له‌و شیعرانه‌دا, هێنده‌ی وه‌سفی سروشتویادهوهریهكانی شاعیر ده‌كرێت,هێنده وه‌سفی خودی ئه‌و شاره ناكرێت, كه شاعیر له‌و كات‌و ساتانه‌دا تیایدا ده‌ژیت.بۆنموونه: ناڵی له ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه شیعر بۆ خاكوخۆڵی شارهزووردهنووسێت! له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو شوێنه به‌راورد بكه‌ین, له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ناڵی شیعره‌كه‌ی تیادا نووسیوه, ده‌بینین نیشتمانی راسته قینه‌ی شاعیر,به به‌راورد له‌گه‌ڵ شوێنی دووه‌میدا,شوێنێكی هێنده پێشكه‌وتوو ژیاری نییه. كه‌چی ناڵی پشت ده‌كاته جوانی‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ئهستهنبۆلوتاسهی گه‌رانه‌وه ده‌كات, بۆ ده‌شتێكی وه‌ك شاره‌زوور.ده‌شێ ئه‌م په‌یوه‌ستبوونه‌ی مرۆڤی كورد به خاكه‌كه‌ی, تا ئه‌و راده‌یه‌ی جگه له شوێنی ره‌سه‌نی خۆی, هیچ شوێنێكی تر نه‌بینێت په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی ناسنامه‌ی دهوڵهتو قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه هه‌بێت. ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك چونكه به درێژایی مێژوو, بێ خاكونیشتمانوئاڵا ژیاوین, ئیدی خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌موومان رزگاركردنی ئه‌و خاكه بوه له ژێر ده‌سته‌یی. واته نه‌بوونی ئه‌و قه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌وه‌نده‌ی تر,مرۆڤی كوردی په‌یوه‌ست كردوه به خاك‌و نیشتمانه‌كه‌یه‌وه.بۆیه هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه, له دووتوێی شیعری كوردیدا.
بێگومان په‌یوه‌ندی شاعیربه شوێنه‌وه,له‌و كاتانهدادروست ده‌بێت كه شاعیر ته‌ماس له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و شوێنه ده‌كات. واتهشاعیر كاتێ له شوێنێك ده‌بێت, ئیدی رووداوودیاردهودیمهنهكانی ئه‌و شوێنه كار له روانینودنیابینی ئهودهكهنودواجاریش له یاده‌وه‌ری ده‌مێنێته‌وه.به‌ده‌ربرینێكی تر هیچ شوێنێك له سروشته‌وه نابێته جێگه‌ی تێروانینی شاعیر,ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندی دانه‌بێت له گه‌ڵ خودی شوێنه‌كه.لێره‌وه‌ش كاتێ سه‌رنج له‌و شیعرانه ده‌ده‌ین كهوهسفی شوێنێك یاخود شارێك ده‌كه‌ن,ده‌بینین ده‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندی شاعیره به شوێنه‌كه‌وه.بۆنموونه: وه‌ك گه‌شتی هه‌ورامانی گۆرانی شاعیر,یاخود دیده‌نی كردنی بۆ شاری مۆسكۆ.بێگومان ئه‌گه‌ر شاعیر سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌كردایه‌و له نزیكه‌وه,دیمه‌نه‌كانی ئه‌وشوێنه‌ی نه بینیایه, ئه‌وا ئه‌سته‌م بوو ئه‌و دووشیعره بێنه ئاراوه.وه‌لێ چونكه شاعیر وه‌ك مرۆڤێك گه‌شتی بۆ ئهودووشوێنه كردوه, ئیدی سروشتی شوێنه‌كان سه‌رنجی راكێشاون.
دیاره ئستاتیكای شوێنورهنگدانهوهی له ده‌قی شیعری شاعیران‌دا, بابه تێكی شیعری به‌رجه‌سته‌یه‌و له ئه‌زموونی زۆربه‌ی شاعیرانی ئێمه ده‌بینرێت.كاتێ شوێنێك یاخود دیمه‌نێك ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجیان و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له شیعره‌كانیاندا. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ریه‌ك له شاعیران(گۆران)و(په‌شێو) شیعریان بۆ (مۆسكۆ) نووسیوه وه‌ك شارێك.دیاره هه‌ردوو شاعیر له دوو هه‌ڵومه‌رجی جیاوازوله به‌ر دوو بارودۆخی جیاواز, سه‌ردانی مۆسكۆیان كردوهوئهم شاره بۆته جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و روانینیان.ئیدی دیمه‌نه‌كانی مۆسكۆ وه‌ك شارێك,ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له شیعره‌كانیاندا.ئه‌گه‌رچی ناوه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌قه‌كه له باره‌ی ئستاتیكای شاره‌وه‌یه,وه‌لێ روانینودنیابینی هه‌ردوو شاعیر له باره‌ی وه‌سفی ئه‌م شاره‌وه, له یه‌كتر جیان. گۆران وه‌ك شاعیرێك, چونكه سه‌رسام بوه به سروشت‌و ئهورهگهزه پانتایه‌كی زۆری له شیعره‌كانی گرتوه,ئیدی له رێی زمانی وهسفوجوانكارییهوه ده‌روانێته مۆسكۆ.واته ئه‌وه‌نده‌ی مۆسكۆ به دیوه جوانه‌كه‌ی ده‌بینێت,ئه‌وه‌نده ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی شارورهههندی پێشكه‌وتوویی شار به هه‌موو بنه‌ماكانیه‌وه,نابینرێت. بۆیه روانینی گۆران بۆ مۆسكۆ وه‌ك شارێك,روانێنێكی ته‌واو وهسفیانهیهوئهم شاره به كچێكی سپیوجوانوناودهم ئاڵ, ده‌چوێنێت.گۆران ئه‌وه‌نده له رووی ئستاتیكیهوه سه‌رسام بوه به مۆسكۆ, بۆیه ئه‌م شاره وه‌ك ژنێكی جوان دهبینێتوههرچی خه‌سڵه‌تی ژن هه‌یه, له ناسكیوجوانیوسهرسامبوونهوه, ده‌داته پاڵ مۆسكۆ. ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی وهسفوگوزارشتكردنی گۆرانه بۆ ئه‌م شاره, هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
ئه‌ی مۆسكۆئهی ژنی جوانی سپی پۆش..
ناوده‌می ئاڵ پڕ له گۆرانی خۆش خۆش..
له‌ناو به‌فری به‌ر پێتا واق وڕماوم…
له‌كام جوانیت نازانم بدوورم چاوم…
گۆران وێرای ئه‌م هه‌موو گوزارشتو وه‌سفه‌ی بۆ مۆسكۆی كردوه, كه‌چی هێشتا به بروای خۆی نه‌یتوانیوه, گوزارشت له ئستاتیكای راسته‌قینه‌ی مۆسكۆ وه‌ك شارێك بكات. به پێچه‌وانه‌وه,له‌روانگه‌ی ئه‌و, ئه‌م شاره هێنده جوانوسهرنجراكێشه ته‌نانه‌ت زمانوشیعریش ناتوانن,وه‌سفی راسته قینه‌ی ئه‌م شاره بكه‌ن.بگره له‌وه زیاتریش گۆران پهیوهستبوونوسهرسامبوونوخۆشهویستی خۆی بۆ مۆسكۆ وه‌ك شارێك ده‌رده‌برێت.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:
ئه‌ی مۆسكۆ ئه‌ی ژنی جوانی سپی پۆش…
هه‌روه‌ك مهمێك زینێك ناكافهرامۆش..
ههتائهمرێ..
منیش هه‌تا هه‌تایه…
دلگیری تۆم له دڵ ده‌رنایه…
ئستاتیكای مۆسكۆ وه‌ك شارێك, به‌راده‌یه‌ك كاری له‌گۆران كردوه وه‌ك شاعیرێك, كه تیایدا خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌م شاره, هاوشێوه‌ی خۆشه‌ویستی مه‌موزین وێنا بكات.ئه‌م وێناكردنه دوا سنووری په‌یوه‌ستبوونه, به خۆشه‌ویستییه‌وه.به‌و مانایه‌ی گۆران هه‌رگیز ناتوانێت دیمهنوشوێنه جوانه‌كانی مۆسكۆ وه‌ك شارێك له‌بیرخۆی به‌رێته‌وه, له‌و كاتانه‌ی ئه‌م شاره جێدێلێتودهگهرێتهوه نیشتمانی خۆی.كه‌واته روانگه‌ی گۆران بۆمۆسكۆ وه‌ك شارێك روانگه‌یه‌كی(ئستاتیكیوسروشتییه).به‌ومانایه‌ی گۆران به‌ته‌نیا له چوارچێوه‌ی سروشتوجوانییهوه ئه‌م شاره دهبینێتولایهنهكانی دیكه فه‌رامۆش ده‌كات. ئه‌م دیده‌ش پێچه‌وانه‌ی دیدی په شێوه بۆ مۆسكۆ, كه له‌پاڵ ره‌هه‌ندی سروشتییه‌وه, ره هه‌ندێكی سیاسیش به مۆسكۆ ده‌دات, وه‌ك شوێنێك كه كاریگه‌ریه‌تی هه‌بوه له ئاراسته‌كردن‌و وێناكردنی ژیانی په‌شێو, به شێوه‌یه‌كی جیاله‌وه‌ی كه‌له‌كوردستان بوه.بۆیه په‌شێو ده‌ڵێت:_
ئه‌ی مۆسكۆی جوان..
ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی گوڵ‌و بهفروههمیشه ژوان…
له ئامێزی نه‌رمی تۆدا..بۆیه‌كه‌م جار..
به سه‌رهاتی ئاڵایهكم گێرایه‌وه كه ههڵنهكرا…
په‌شێو له پاڵ ره‌هه‌ندی ئستاتیكانهی مۆسكۆ وه‌ك شارێك, ره‌هه‌ندێكی سیاسیشی به‌و شاره‌داوه. به‌ده‌ربرینێكی تر ئه‌گه‌ر مۆسكۆ, له دنیابینی هه‌ردوو شاعیردا, هێمای شارێكی جوان‌و سه‌رنج راكێشوپڕ له دیمه‌نی ناوازه بێت,وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆ په‌شێو به جیاوازی له‌گه‌ڵ گۆران‌دا, شارێك بوه كه تیایدا به ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی گوزارشتی له ناسنامه‌و خاكوئاڵای خۆی كردوه.واته مۆسكۆ بۆ په شێوههرتهنها شارێك نییه به ته‌نها سروشتێكی دڵگیروجوانی هه‌بێت, به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو شارێكیشه, كه ئازادی‌وسه‌ربه‌ستی به پهشێوبه خشیوه. مرۆڤیش كه ئازادوسهربهست نه‌بوو, مانای وایه ناسنامه‌ی له ئاستی سیاسی‌و كۆمهڵایهتیونهتهوهیی نییه.بۆیه له‌روانگه‌ی په شێودا, مۆسكۆ دواجار ئه‌م شاره‌یه كه ناسنامه‌یه‌ك له ئاستی مرۆڤ‌بوون‌دا,به مرۆڤ ده‌به خشێت, كه تیایدا ئازادانه‌و سهربهستانهبتوانێت گوزارشت له نه‌ته‌وه‌و خاك‌ونیشتمانی خۆی بكات, به‌وه‌ی كه ئه‌میش خاوه‌نی نیشتمانێكی ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه‌یه. بۆیه گه‌ر له ئاستی ناوه‌رۆكدا سه‌رنجی هه‌ردوو ده‌قه‌كه بده‌ین,ده‌بینین گۆران, مۆسكۆ وه‌ك شارێك له چوارچێوه‌یه‌كی ئستاتیكی ده‌بینێت,تاراده‌ی سه‌رسامبوونێكی زۆر به‌م شاره هه‌روه‌ك خۆشی له شیعره‌كه‌یدا, ئاماژه‌ی پێكردوه, به‌ڵام بۆ په‌شێو مۆسكۆ شارێك بووه كه تیایدا, ئازادانه توانیویه‌تی گوزارشت,له ناسنامه‌و بوونی خۆی بكات,به پێچه‌وانه‌ی نیشتمانه‌كه‌یه‌وه كه به‌هۆی ستهموژێردهستهیی دوژمنانه‌وه, نه‌یتوانیوه,باس له ئاڵا بكات,وه‌ك سیمبولێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. كه‌چی وێرای ئه‌مه‌ش ده‌بینین, په شێو پێچه‌وانه‌ی گۆرانه‌وه ئستاتیكای مۆسكۆ, ئه‌وه‌نده نابێته جێگه‌ی سهرنجورامانی. ئه‌گه‌رچی ئه‌میش هاوشێوه‌ی گۆران, مۆسكۆ وه‌ك كچێكی جوان دهبینێتو له شیعره‌كه‌شیدا,ئاماژه به شیعره‌كه‌ی گۆران داوه كه بۆ مۆسكۆی نووسیوه, وه‌لێ په شێو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا, به بۆچوونی خۆی هێشتا نه‌یتوانیوه,هاوشێوه‌ی گۆران ئه‌وه‌نده سهرسامو كاریگه‌ربێت به‌و شاره تاكو شیعرێكی بۆ بنووسێت. هه‌روه‌ك خۆشی له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:_
ئه‌ی نازانم بۆچی له به‌ر رووناكیان..
شیعرێكم بۆت پێ نه‌نووسرا؟!
ئه‌ی مۆسكۆی جوان..
ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی گوڵوبهفروههمیشه ژووان…
پێچه‌وانه‌ی گۆرانه‌وه, په شێو وایده‌بینێت, كه نه‌یتوانیوه هاوشێوه‌ی گۆران, شیعرێك بۆ مۆسكۆ بنووسێت, ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌م له‌و شاره ژیاوه‌و دیمه‌نه جوانه‌كانی سه‌رنجی راكێشاونوكاریلێكردوون.له‌كاتێكدا گۆران تائه‌و راده‌یه سه‌رسام بووه به ئستاتیكای مۆسكۆ وه‌ك شارێك, كه پهیوهندیو خۆشه‌ویستی نێوانیان هاوشێوه‌ی زینومهمێك وێنا بكات, كه ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌كه, بۆ كاریگه‌ریه‌تی ئه‌م شاره له سه‌ر گۆرانی شاعیر. له كاتێكدا په شێویش, مۆسكۆ وه‌ك شارێكی جوان ده‌بینێت,وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به تێگه‌یشتنی خۆی نه‌یتوانیوه شیعرێك بۆ مۆسكۆ بنووسێت.بێگومان ره‌گه‌زی سروشت چونكه پانتایه‌كی زۆری له شیعری گۆران گرتوه‌و,هه‌میش سه‌رسام بوه به جوانی سروشت, ئیدی له‌م روانگه‌یه‌وه بوونی مۆسكۆ به ته‌نها له ره‌هه‌نده جوانیه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه. واته وه‌ك چۆن له كوردستاندا گۆران شیعری بۆ هه‌ورامان نووسیوهوه پێیه‌وه سه‌رسام بوه,به‌هه‌مان شێوه كه گه‌شتیشی بۆ مۆسكۆ كردوه,سروشتی ئه‌م شاره سه‌رنجی راكێشاوه. له كاتێكدا بۆ په شێوه به‌و ئه‌ندازه‌یه نییه, ئه‌گه‌ر چی بۆ یه‌كه‌م جاریش په شێو له‌م شاره‌دا به ئازادانه سه‌ربورده‌ی ئاڵایه‌كی ههڵنهكراوی باسكردوه.په شێوبۆیه نه‌یتوانیوه هاوشێوه‌ی گۆران شیعر بۆ مۆسكۆ بڵێت, چونكه هه‌رگیز ئه‌م شاره‌ی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ شوێنه راسته قینه‌كه‌ی خۆی كه كوردستانه,نه‌بینیوه.ئه‌و ئه‌گه‌رچی له مه‌نفادا ژیاوه, وه‌لێ هه‌میشه له خه‌یاڵی ئه‌وه دابوه, رۆژێك بێت‌و بگه‌رێته‌وه وڵاته‌كه‌ی. بۆیه ده‌بینین وێرای ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی گۆران به جوانیه‌كانی ئه‌وێ سه‌رسامه,كه‌چی به خه‌یاڵی خۆی نه‌یتوانیوه,وه‌ك ئه‌و شیعرێك بۆ مۆسكۆ بنووسێت.ئه‌گه‌رچی مۆسكۆ ئه‌و شاره‌ش بوه, كه‌ئه‌و به ئازادی هه‌ناسه‌ی تیاداوهو سه‌ربورده‌ی ئاڵایه‌كی ههڵنهكراوی, لێوه گێراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه نێت, كه له‌روانگه‌ی شاعیر خۆشه‌ویستی خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ی,له پێشه‌وه‌ی ئستاتیكای مۆسكۆ بوه. به‌و مانایه‌ی هه‌میشه, به ئاواتی ئه‌وه‌بوه رۆژێك له رۆژان, به خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ی شاد بێته‌وه. بۆیه له روانگه‌ی په شێو, دیمه‌نه جوانه‌كانی مۆسكۆ,ناتوانن تاسه‌ی ئه‌و غه‌ریبیه‌ی ئه‌و بشكێنن بۆ كوردستان. هه‌ر ئه‌مه‌شه به پێچه‌وانه‌ی گۆرانه‌وه, به تێگه‌یشتنی خۆی نه‌یتوانیوه شیعرێك بۆ مۆسكۆ بنووسێت.ئه‌گه‌رچی هاوشێوه‌ی گۆران ئه‌میش مۆسكۆ به شارێكی جوان‌و مه‌ڵبه‌ندی گوڵ‌و به فرو هه‌میشه ژوان ده‌بینێت.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا, په‌یوه‌ندی ئه‌و به‌م شاره‌وه نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی كاریگه‌ریه‌كی زۆر به سه‌ر ژیانی ئه‌ودا, به پێچه‌وانه‌ی گۆرانه‌وه كه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌م شاره وه‌ك خۆشه‌ویستی زینو مهمێك وێنا ده‌كات.گۆران چونكه شاعیرێك بوه هه‌میشه سروشتی به جوانی بینیوه‌و گوزارشتی لێكردوه, بۆیه ئستاتیكای سروشتیانه‌ی مۆسكۆ وه‌ك شوێنێك,كاریلێكردوه. به پیچه‌وانه‌ی په شێوه,كه مۆسكۆی به ستۆته‌وه به ناسنامه‌ی خۆی له ئاستی نه‌ته‌وه‌و نه‌بوونی نیشتماندا….
sadiqrwandze@yahoo.com
له رۆژنامه‌ی( خه‌بات) ژماره(4060) له 4_5_2012)بڵاوكراوه‌ته‌وه.