Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
ئـامـانــجی پڕلــە فێل , دروشمـی پــڕ لە وەھــم   ٢١ ی ٩ ڕۆژی تاقیی کردنەوەی گەورە

ئـامـانــجی پڕلــە فێل , دروشمـی پــڕ لە وەھــم ٢١ ی ٩ ڕۆژی تاقیی کردنەوەی گەورە

Closed
by September 17, 2013 گشتی

 

 

 

دوای (٢١ ) ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی پارتی و یەکێتی , دەکرێ لەئێستادا بــۆ وەبیرھێنانەوە چەند پرسێاریِک ئاراستەبکرێن , بەمەبەستی ئەوەی لەدوای ٢١ ی ٩ جارێکی دی ئەو پرسیارانە دوبارە نەبنەوە و بەشێوەیکی کۆنکریتی سترایژی کارکردنی دەسەڵاتی ئایندەی کوردستان گوڕانێکی جەوھەریانەی بەسەردابێت و چەمکی (دیموکراسیەت) وەک لەو ماوە زۆرەدا بانگەشەی بۆدەکرا لە فۆرمێکی ” تیۆریی چەق بەستو ” وە وە بگۆڕدرێت و لە فۆرمێکی ” پراکتیزەیدا خۆی ببینێتەوە” و کوردستان بگەیەنینە ئاست وڵاتانی پێشکەوتوە و لە دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆفەراھەم کردنی ئازادیەکانی تاک و ئازادی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و …تد.

ئەو پرسیارانەی زۆربەمان ڕۆژانە دوبارەی دەکەینەنەوە 

کێ ھەیە لەئێمە لەسەر ڕەخنەیەک , یان لەسەر توڕەبونێک دژ بە کردارە نامۆراڵیی یەکانی دەسەڵات , لە خوارەوە و لەلایەن (بەرپرسۆلکە) یەکەوە ھەڕشەی تێھەڵدانی لێنەکرابێت یان سوکایەتی پێنەکرابێت ؟ کێ ھەیە لەئێمە ئاگری شەڕی ناوخۆی بەرنەکەوتبێت ؟ کام لەئێمە لەشکست و خیانەتی حیزبەکان ئاگادار نەبوە , کێ ھەیە لەئێمە ئەو ھەموشکستانەی لەلایەن حیزبەکانەوە بەدەسکەوتی مێژویی و نیشتمانی پێ نەفرۆشرابێتەوە ؟ کێ ھەیە لەئێمە بۆدابین کردنی پێَداویستی یە سەرەتایەکانی بەشداری خۆپیشاندانێکی نەکردبێت و زۆر بەتوندی بەرشەقی ئاسایش و جنێو و سوکایەتی پێکردنەکانی ھێزە ناوخۆیەکانی پارتی و یەکێتی نەکەوتبێت ؟

(ئێمە) واتە میللەت واتە ئەو مرۆڤانەی بەخت یاوەریان نەبووە لە نەبونی و لە نەھامەتی لەم نیشتمانەدا ڕزگاریان بێت , ئێمە واتە ئەو بونەوەرانەی کە فێر نەکراوین ھیچ مەکینەی ماستاو سارد کردنەوەیەک بەدەستەوە بگرین , ئێمە واتە ئەو مرۆڤانەی کەزمانمان زمانی گوڵە و ڕەخنەکانمان بۆ خۆشنودی خۆمانە و خاڵین لەڕق و پڕین لە توڕەبون بەرامبەربە (ئێوە) و ئێوە ڕەخنەکانمان بە (وەڕێنی سەگ لەمانگەشەو) پێناسەدەکەن و بەجاسوس و بەکرێ گیراوی وڵاتان تاونبارمان دەکەن .

ئێوە واتە کاربەدەستە بێ خەمەکان, مەسئولە پاوەنخوازەکانی ئەم نیشتمانە , کە وڵات تان وێران کروە و پڕتان کردوە لە کائینی شەڕانی و گەندەڵ و چەقۆبەدەست ؟! ئێمە دەستێکمان ھەیە بۆ بەخشین (ئێوە) چیتان ھەیە بیی بەخشن بە ئێمە , جگە لە سوکایەتی کردن نەبێت بە ئیرادەی ئێمە ؟ ئێَمە دلێکمان ھەیە پڕە لە خۆشەویستی بۆ نیشتمان , ئێوە چیتان ھەیەتا بە نیشتیمانی ببەخشن , جگەلەوەی ھەمیشە دڵی نیشتمانتان سوتاندووە و دڵەکانی خوتان پڕکردوە لە غەریزەی شەیتانی ؟! 

خەونەکانی ئێمە ھەمووی خەونی ئیناسنین و ئازادی ئەقڵ و خۆشنودی تەواوی مرۆڤەکان خەونی ھەمیشە سەوزمانە , بەڵام خەونی ئێوە چی یە ؟ جگە لە مۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایە جیاجیاکان نەبێت ؟ خەونی ئێوە بێ دەنگی ئێمە یە لەئاست گەمە ناشرینەکانتاندا , خەونی ئێوە شکاندنی دەستەکانی ئێمەیە کەھەرکاتێک بمانەوەێت (پەنجە مان) درێژبکەین بۆ گەندەڵی یەکانی ئێوە !! 

ئێمە خەون بەوە وە دەبینین کە باڵندەکان لەسەر لولەی تفەنگەکانتان بنیشنەوە و لەسێبەری مرۆڤەکان ھەڵ نەیەن , بەڵام ئێوە بە تفەنگەکانتان دەم کوتمان دەکەن , کاتێک ئێمە قسە دەکەین و ڕەخنە دەگرین بۆ ئەوەی خۆتان پاک بکەنەوە لە ئەو کارەی کە پێی دەوڵەمەند بوون , ئێوە بە دوژمون و بە جاسوس و بە خیانەتکارو بە تێک دەری ئەمن و ئاسایشی وڵات تاوانبارمان دەکەن و خۆتان دەکەنە فریشەتی فریاد ڕەس لەئێمە . 

ئەوە ٢١ ساڵی تەواوە … ئێمە ھاوارتان لێدەکەین و داوای ئازادی دەکەین , ئێمە ٢١ ساڵە ھاوار دەکەین , بەسە گەندەڵی , بەسە کورسی پەرستی , بەسە مرۆڤ کوژی , بەسە یاسا لەژێرپێنان , بەسە پاوانخوازی و دزینی سەروەت و سامانی نیشتمان !! کەچی ئێوە ھەرگۆیتان لێ نەگرتین ؟!

ئێستا ئێوە دەپارێنەوە داوای بەخشین دەکەن , ئێوە دەپارێنەوە و داوای دەنگ بەخشینمان لێدەکەن , کەچی لەمەشیاندا ڕاست نافەرمون و دروشمەکانتان پڕە لە وەھم , ئامانجەکانتان پڕە لەفێڵ و خۆڵڕکردنە چاو ؟! 

لە ٢١ ی ٩ دا دوبارە خەڵکی کوردستان ھەموتان تاقی دەکاتەوە , لەم سەری چەپ بۆئەوسەری ڕاست لە ئیسلامیەکانەوە تا عیلامانییەکان , تابۆئەوەی بزانن تا چوار ساڵی ئایندە چەند پرسیاری تری ھاوشێوەی ئەم پرسیارانە دووبارەدەبێتەوە و کام لە ئێوە لەگەڵ دروشم و بانگەشەکانی خۆیدا ڕاستگۆیانە بەردەوام دەبێت . 

 

 پێشڕەو حەمید

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.