Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
ئــــــــۆپه‌رێتی   په‌یڤ و په‌یڤینی خۆشه‌ویستی

ئــــــــۆپه‌رێتی په‌یڤ و په‌یڤینی خۆشه‌ویستی

Closed

 

 

كۆمه‌ڵێك منداڵ له‌سه‌ر شانۆ ده‌رده‌كه‌ون به‌ جل و به‌رگی رازاوه‌ و ره‌نگا و ره‌نگ و جوانه‌وه‌ له‌ گۆشه‌یه‌كی تردا چوار مناڵ دیارن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌كێك له‌مانه‌ده‌نوێنێ((خۆر،مانگ،ئه‌ستێره‌،زه‌وی)) به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش …

مناڵێك دێته‌ پێشه‌وه‌ و روو ئه‌كاته‌ هاوڕێكانی ………….

منداڵی یه‌كه‌م: 

وه‌رن وه‌رن بـــــــــــۆ ئێره‌

خۆر و مانگ و ئه‌ســـــــتێره‌

له‌گـــــــه‌ڵ زه‌وی ڕاسـته‌وخۆ

ئه‌كـــــــه‌ونه‌ گفتوگــــــــــۆ

منداڵی دووه‌م:

هه‌ریه‌كه‌یان باسـی خۆی

ئه‌كـاته‌ دیاری بـــــۆتان

ئێوه‌ش جـوان گوێ بگرن بۆی

بێده‌نگ له‌ شوێنی خۆتان

كۆرس:

كه‌ له‌ مناڵه‌كان پێكهاتوه‌ ….دێنه‌ پێشه‌وه‌ لای دوو مناڵه‌كه‌ و ده‌ڵێن:

به‌لێ به‌ڵێ به‌ســـه‌ر چـــاو

گوێمان شل ئه‌كه‌ین ته‌واو

تامــه‌زرۆی باســـێكی واین

ســـــــوودی زۆره‌ دڵنــیاین

خۆر:

من خـــــــۆری گه‌ش و جوانم

له‌ ناوه‌ندی ئاســـــــــمــانم

بۆ روناكی ســــه‌رچـــــــاوه‌م

ته‌نها گــــــه‌وره‌ی ئه‌م ناوه‌م

ژیان به‌ مـــن رۆشـــــــــــــــنه‌

بێ من به‌هـــــــــــاریش ونــه‌

كه‌ مـــــن دیار نه‌بم په‌ســـتن

خــــــاو و خلیچك و ســســـــتن

كه‌ ده‌ركــــــــــه‌وتم به‌یانیان

كاتی كــــــــاره‌ بۆ هه‌مـــووان

ئێوه‌ی مناڵ به‌ جــــــــــوانی

ئه‌كــــــه‌ونه‌ گـــــــــــۆرانی

كۆرس:

ئێستا باشتر ئه‌تناســـــــین

زۆر حه‌ز ئه‌كه‌ین هاوڕێت بین

مناڵی دووه‌م:

با ئه‌ستێره‌ی شه‌نگ و جوان

خۆی بناســــــــێنێ‌ پێمان

ده‌ی ده‌ی ئه‌ستێره‌ی نازدار

وه‌ره‌ پێش به‌ له‌نجـــه‌ولار

ئه‌ستێره‌:

منیش ئه‌ستێره‌ی شــــه‌نگم

هـــــــــه‌تا بڵێی بێده‌نگم

وه‌ك ملـــــوانكه‌ی ئاسمانم

هاوڕێی گشت مـــــــناڵانم

كه‌ شه‌و هات ده‌رئه‌كه‌وم

تا به‌یــــانی ناخــــــه‌وم

من دڵنیام له‌ ئاســــــمان

زۆر جوانم لای ئێوه‌ی جوان

ئه‌وكاتانه‌ی له‌ســــه‌ر بان

له‌گـــــــه‌ڵ دایه‌ و بابه‌ گیان

ته‌ماشای ئاســـــمان ئه‌كه‌ن

به‌ خۆشی ســـــــه‌رنج ئه‌ده‌ن

له‌گه‌ڵ هاوڕێكـــــــــانی خۆم

ئاسمان نیشــــــــتمانه‌ بۆم

خۆشـــــــــه‌ویستم لای ئێوه‌

بۆیه‌ خــــــــــه‌نده‌م له‌ لێوه‌

كۆرس:

ئای چه‌ند گه‌شــــاوه‌ و جوانی

لـــــه‌و به‌رزه‌وه‌ ئــــــــه‌ڕوانی

ئێســـــــــــــتا هه‌موومان لێره‌

بووینه‌ هــــــــــاوڕێی ئه‌ستێره‌

مناڵی سێیه‌م:

وه‌ره‌ پێش مانگی شــــیرین

با هه‌مــــــوومان بتبینین

هه‌روه‌ك خۆر و ئه‌ستێره‌

وه‌ره‌ وه‌ره‌ بـــــــــــۆ ئێره‌

مانگ:

منیش مـــــــانگی نازدارم

به‌ ئاســــــــمانه‌وه‌ دیارم

زیاتر به‌ شـــه‌و ئه‌بینرێم

له‌گه‌ل ئه‌ستێره‌ی هاوڕێم

ئه‌و شــــــه‌وانه‌ی تاریكن

به‌ رۆشنایی تیشـــكی مـن

روناك ئه‌بێته‌وه‌ جـــــوان

بۆ ئێوه‌ ئه‌ی مــــــــناڵان

له‌ ســــــه‌ره‌تاوه‌ كه‌م كه‌م

باریك من خۆم ده‌رئه‌خه‌م

ئه‌وكــــاتانه‌ی پڕ ئه‌بـــم

له‌ تۆپێكی خڕ ئه‌چــــــــم

له‌ ئاســـــــمانا ئه‌گــه‌ڕێم

تاریكــــایی راو ئــــه‌نێم

من دڵنیام له‌ ئاســـــــمان

جوانم له‌ لای ئێوه‌ی جـوان

ئێستا هه‌موو ئه‌مناســــن

به‌ بینینم دڵشــــــــادن

كۆرس:

مانگی جوان و خۆشـه‌ویست

هه‌موو رازی تۆمان بیســت

مناڵی یه‌كه‌م:

وا زه‌ویش ئامــــــــــــاده‌یه‌

لێوی پڕ له‌ خـــــــــه‌نده‌یه‌

وه‌ك ئه‌ستێره‌ و مانگ و خۆر

ناخی پڕ لــــــــــه‌ رازی زۆر

زه‌وی:

زه‌وی دێته‌ پێشه‌وه‌ و كه‌مێك خۆی با ئه‌دا ……………

منیش زه‌ویم به‌ كه‌ڵكــــــم

سه‌رچاوه‌ی خۆشی خه‌ڵكــم

ئاوه‌ڵایــــــه‌ ئامـــــــــێزم

هـــــه‌مـــووتان ئه‌پارێزم

بۆ مـــــــرۆڤ نیشـــــتمانم

جێی پشــــووی گیاندارانم

له‌ لایان خۆشــــــــه‌ویستم

زۆر گرنگ و پێویســـــــتم

ماڵم تیا دروست ئه‌كــــــه‌ن

كاتم تیا به‌ســــه‌ر ئه‌بـه‌ن

به‌شـــــــــێكی زۆرم ئــــاوه‌

بۆ ژین بۆته‌ سه‌رچـــــــــاوه‌

شار و شــــــــارۆچكه‌ و لادێ

له‌ مندا دروســــــت ئه‌كرێ

ئێستا باشتر ئه‌مناســـــــن

بۆیه‌ ئاوا دڵشـــــــــــــادن

كۆرس:

به‌ڵێ ئێســــتا به‌باشـــــــی

ئێوه‌مان جـــــــوانتر ناســــی

به‌ڵام ئێوه‌ پێكــــــــــــــه‌وه‌

ژین ئه‌به‌ن بۆ پێشــــــــــه‌وه‌

هه‌مووتان به‌ هاوكـــــــــاری

ئه‌بنه‌ مایه‌ی به‌خــــــتیاری

به‌ یه‌كتره‌وه‌ جــــــــــــــوانن

سود به‌خش و شادمــــــــانن

بۆیه‌ ئــــــــــــه‌ڵێین بێ ئێوه‌

ژیــان ناڕوا به‌ ڕێــــــــــــوه‌

لای ئێمــه‌ خۆشـــــــه‌ویستن

بۆ ژیانمـــــــان پێویســـتن

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.