ئه‌رك و ماف و دادپه‌روه‌ری
به‌ده‌ستهێنانی و ره‌وایی هه‌ر مافێك ، له‌دوای هه‌ر ئه‌ركێكه ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ، به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر ئه‌ركێك مافێك دیاریكراوه ، كه‌واته ئه‌م دووچه‌مكه یه‌ك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و تێكهه‌ڵكێشی یه…كن . ئه‌رك و ماف به یاسا رێكده‌خرێت ، هه‌ندێ ماف سروشتین كه بۆ هه‌ر تاكێك دابین ده‌كرێت ، وه‌كو ئازادی و مافی ژیان و مافی بیركردنه‌وه‌و ئایین ….هتد . مافیش هه‌یه كه به‌پێی یاسا بۆ تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دابین ده‌كرێت .
ئه‌رك چییه ؟ بنه‌مایه‌كی كرده‌ییه كه به‌پێی ویژدان و ره‌وشت و ئایین یان كۆمه‌ڵ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین . بۆنمونه : راستگۆیی گوتن ئه‌ركه . نوێژ كردن ئه‌ركه ، پێویسته رێز له دایك و باوك بگرین به‌وه‌ی ئه‌ركه . كه‌واته ئه‌رك ده‌كرێت به چه‌ند به‌شێك یه‌كه‌میان ئه‌ركی ره‌وشت كه ویژدان بڕیاری له سه‌ر ده‌دات . دووه‌میان ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی كه چه‌ندین بنه‌مایه له كۆمه‌ڵه‌وه بۆ سه‌ر تاكه كه‌س ده‌سه‌پێندرێت.
دادپه‌روه‌ریش بنه‌مای هاوسه‌نگی نێوان ماف و ئه‌ركه له ژیانی رۆژانه‌ماندا .
ئه‌وه‌ی لێره به پێویستی ده‌زانم كه باسێكی بكه‌م ، ئه‌رك و مافی تاكه كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان . ئێمه وه‌كو هه‌ر تاكێك له‌م هه‌رێمه‌دا كۆمه‌لێك ئه‌ركمان له سه‌ر شانه چ سروشتی چ كۆمه‌ڵایه‌تی چ ئه‌وانه‌ی به‌پێی یاسا دیاریكراون ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت كه تاكی كورد ئه‌مڕۆ له كوردستان وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ناكات ، له هه‌مان كات هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی گه‌وره‌ترین ماف ده‌كات ، به‌واتایه‌كی دیكه هه‌وڵ ده‌دات مافه‌كان زیاتر بێت له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌ر شانیه‌تی كه ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌رك و ماف‌دا دروست ده‌بێت .
لێره‌دا پێویسته بگوترێت كه ئه‌وه‌ی تاكی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دات له وه‌رگرتنی مافه‌كان به‌رامبه‌ر به ئه‌ركێكی كه‌م ، گوناحی خودی مرۆڤه‌كه نییه به‌ڵكو لاوازی یاسا و رێساكانه له كوردستاندا وای كردووه كه ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا دروست بێت . مه‌به‌ستیش له لاوازی یاسا و رێساكان ، نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ش وای كردووه كه‌س وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستێت و به‌رده‌وام داوای مافه‌كانی بكات .
بۆ نموونه : تاكه كه‌سێك پله‌یه‌كی به‌رزی خوێندنی به‌ده‌ستهێناوه و به بڕێكی دیاریكراوی مووچه دامه‌زراوه كه به‌م مووچه‌یه ناتوانێت بژێوی رۆژانه‌ی خۆی دابین بكات ، كه‌چی كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆی كه نه‌خوێنده‌واره یان پله‌یه‌كی له‌و نزمتره ، مووچه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌یه ، ئه‌م نموونه‌یه و سه‌دان نمونه‌ی دیكه هه‌ن كه وای كردووه تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌رك و مافه‌كانی تاكه‌كان ده‌كرێت . ئه‌مه وای كردووه كه هیچ تاكه كه‌سێك به‌و مافانه‌ی كه‌بۆی دابینكراوه رازی نابێت و هیچ كاتێك هه‌ست به هاوولاتیبوون ناكات ، چونكه بوونی دادپه‌روه‌ری له ئه‌رك و ماف‌دا متمانه‌ی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات و هه‌ر تاكێك هه‌ست به هاوولاتی بوون ده‌كات ، له‌هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كیش بێ بوونی ماف و ئیمتیازات به‌رگری له خاك و وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت نه‌بوونی ئه‌و ئینتیمایه‌یه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری ئه‌م نیشتیمانه ، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی و جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له سه‌ر كردنه.
Suhail.tahir.ktv@gmail.com