Skip to Content

Friday, April 19th, 2024

ئه‌زموون ….. بورهان ئه‌حمه‌د

Closed
by April 20, 2011 ئەدەب

بۆكه‌ڵه‌كێوی ومامزه‌كان
به‌كارتۆن گۆشتی قووتوكراو
ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌و كێوانه‌
له‌وێوه‌ به‌باوش گیاو پونكه‌
ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ سه‌گه‌ به‌ره‌ڵاكانی شار
ئه‌وه‌ی ناوناوه‌ ئه‌زموون
ناوی ناوه‌ ئاڵووگۆر
ناوی ناوه‌ بازرگانی
ناوی ناوه‌ ده‌سكه‌وت
ناوی ناوه‌ قازانج
ناوی ناوه‌ پاشه‌كه‌وت
×         ×                ×
ئه‌وه‌ی له‌سییه‌كانمه‌وه‌ هاته‌ ده‌رێ‌
له‌كۆڵانی قوڕگدا
نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بوو
ئه‌وه‌ی له‌ گه‌روو ده‌ربازبوو
زمان ده‌یكرده‌ خاڵی پشكنین
فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی ده‌م ڕاوی ده‌نا
ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مندان
ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو من
ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی مندان
ده‌بنه‌ هی تۆ
ئه‌وانه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوكماندایه‌
ده‌بنه‌ هی ئه‌وان
×           ×              ×
دیواری ژووره‌كه‌م
به‌وێنه‌ی كێ‌ بڕازێنمه‌وه‌ ؟
وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگی خۆم
یاخوود هی باوكم
یان باوكی باوكم
یان ده‌ستگیرانه‌ تازه‌كه‌م
یاخوود به‌ تابلۆی منداڵێكی ئه‌نفالكراو
كه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵما ده‌دوێ‌
مانای سه‌فه‌رم بۆشیته‌ڵ ده‌كاته‌وه‌و
ده‌مبا بۆ ئه‌وێ‌
×             ×              ×
له‌باخچه‌كه‌مدا
چی په‌روه‌رده‌ بكه‌م؟
گوڵێكی بێ‌ بۆن
یان بولبولێكی ڵاڵ
یاخوود كوونه‌په‌پوویه‌ك
كه‌هه‌میشه‌ كه‌لاوه‌م بیربخاته‌وه‌
×               ×                  ×
چۆن چۆنی بیگۆرمه‌وه‌
گه‌نم به‌ هه‌تاو
یاخوود هه‌تاو به‌ گه‌نم
ئه‌رێ‌ كامیان چاكتره‌؟….؟
به‌ری ڕه‌زه‌كه‌م
بكه‌م به‌شه‌راب
یاخوود به‌ مێوژ

بورهان ئه‌حمه‌د
Burhanahmad57yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.